ئه‌وكه‌سانه‌ی فریشته‌كان نه‌فره‌تیان لێ ده‌كه‌ن

ئه‌وكه‌سانه‌ی فریشته‌كان نه‌فره‌تیان لێ ده‌كه‌ن :

1_فریشته‌كان نه‌فره‌ت له‌بێ باوه‌ران ده‌كه‌ن :

خوای په‌وره‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَمَاتُوا وَهُمْ كُفَّارٌ أُولَٰئِكَ عَلَيْهِمْ لَعْنَةُ اللَّهِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ ) . البقرة : 161 .

واته‌ : به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی كه‌ بێ باوه‌ڕ بوون و به‌ بێ باوه‌ڕی مردوون، ئا ئه‌وانه‌ له‌عنه‌ت و نه‌فرینی خواو فریشته‌كان و هه‌موو خه‌ڵكیان به‌گشتی به‌سه‌ردا داده‌بارێت...

2_ فریشته‌كان نه‌فره‌ت له‌وئافره‌تانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ وه‌ڵامی مێرده‌كه‌یان ناده‌نه‌وه‌ بۆ كاری سه‌رجێیی :

پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( إِذَا دعَا الرَّجُلُ امْرأَتَهُ إِلَى فِرَاشِهِ فلَمْ تَأْتِهِ فَبَات غَضْبانَ عَلَيْهَا لَعَنتهَا الملائكَةُ حَتَّى تُصْبحَ ) . متفقٌ عَلَيهِ .

واته‌ : كاتێك پیاو بانگی خێزانی كرد بۆ كاری سه‌رجێی ؛ به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌ و نه‌هاته‌لای ؛ كاتێك پیاوه‌كه‌ی لێی ‌تووره‌ ده‌بێت و ده‌ خه‌وێت ئه‌وا فریشته‌كان نه‌فه‌رت له‌م ئافره‌ته‌ ده‌كه‌ن هه‌تا به‌یانی .

3_ فریشته‌كان نه‌فره‌ت له‌وكه‌سه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ئاسنێك ئاماژە بکات بۆ براکەی بۆ ئه‌وه‌ی بیترسێنێت یان بیه‌وێت زیانی پێ بگه‌یه‌نێت :

پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( مَن أَشارَ إِلَى أَخِيهِ بِحَدِيدَةِ فَإِنَّ الملائكةَ تَلعَنُهُ حَتَّى وَإن كانَ أَخاهُ لأَبِيهِ وَ أُمِّهِ ) . صحیح مسلم .

واته‌ : هەر کەسێک بە ئاسنێک ئاماژە بکات بۆ براکەی ئەوا فریشتەکان لەعنەتی لێ دەکەن ئەگەر چی برای خۆیشی بێت لە باوک و دایکیەوە .

4_ فریشته‌كان نه‌فره‌ت له‌وكه‌سه‌ ده‌كه‌ن كه‌ جنێو به‌هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌ده‌ن (ﷺ) :

پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( مَنْ سَبَّ أصْحابي فَعَلَيْهِ لَعْنَةُ الله والْمَلائِكَةِ والنَّاسِ أجْمَعين ) . صحیح .

واته‌ : هەرکەسێک جنێو و قسەی نابەجێ و خراپ بە هاوەڵەکانم بڵێت ئەوا لەعنەتی خواو فریشتەکان و تێکڕای خەڵکی لێبێت .

5_ فريشته‌كان نه‌فره‌ت له‌وكه‌سه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌بێته‌ رێگر له‌ جێ به‌جێ كردنی حوكمی خوا له‌سه‌ر بكوژ و خراپه‌كاران :

پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( مَنْ قُتِلَ عمدًا فقَوْدُ يديْهِ ، فمَنْ حالَ بينَهُ و بينَهُ فعليه لعنةُ اللهِ ، والملائكةِ ، والناسِ أجمعينَ ) . صحيح الجامع .

واته‌ : هه‌ركه‌سێك به‌ئه‌نقه‌ست كوژرا ئه‌وا تۆڵه‌ له‌بوكوژه‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه‌ و ده‌كوژرێته‌وه‌ ؛ وه‌ هه‌ركه‌سێك ببێته‌ رێگر له‌م تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌یه‌ ئه‌وا نه‌فره‌تی خوا و فریشته‌كان و هه‌موو خه‌ڵكی له‌سه‌ربێت .

6_ فریشته‌كان نه‌فره‌ت له‌وكه‌سه‌ ده‌كه‌ن كه‌ داڵده‌ی بیدعه‌كار و تاوانبار ده‌دات :

پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( منْ أحْدَثَ فِيها حَدَثاً أوْ آوَى محدِثاً، فَعليّهِ لَعْنَةُ اللَّهِ والملائِكَةِ والنَّاسِ أجْمعِينَ ) . متفق علیه .

واته‌ : هه‌ركه‌سێك له‌ شاری مه‌دینه‌دا خراپه‌یه‌ك یان بیدعه‌یه‌ك  دابهێنێت و ئه‌نجامی بدات یان داڵده‌ی بیدعه‌كارێك بدات ؛ ئه‌وا نه‌فره‌تی خواو فریشته‌كان و هه‌موو خه‌ڵكی لێ بێت .

وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .

29/9/2024