حوكمی پێش خستنی جگه‌ له‌خۆت له‌كاره‌ چاكه‌كاندا

حوكمی پێش خستنی جگه‌ له‌خۆت له‌كاره‌ چاكه‌كاندا

 

پێشه‌وا ئیبن عوثه‌یمین – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێش خستنی جگه‌ له‌خۆت له‌كاره‌ چاكه‌كاندا ده‌بێت به‌دوو به‌شه‌وه‌ :

1_ كرده‌وه‌ واجبه‌كان . ئه‌وه‌یان نابێت جگه‌ له‌خۆت پێش خۆت بكه‌ی ؛ بۆ نموونه‌ پیاوێك كه‌مێك ئاوی پێیه‌ كه‌ ته‌نها به‌شی ده‌ست نوێژی یه‌ك كه‌س ده‌كات ؛ وه‌ خۆی ده‌ست نوێژی نیه‌ ؛ وه‌ هاوه‌ڵه‌كه‌شی ده‌ست نوێژی نیه‌ ؛ له‌وكاته‌دا نابێت هاوه‌ڵه‌كه‌ی پێش خۆی بكات له‌م ئاوه‌دا ؛ چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری وازهێنان و ئه‌نجام نه‌دانی واجبێت ؛ بۆیه‌ پێش خستنی جگه‌ له‌خۆت له‌واجبێكدا دروست نیه‌ و حه‌رامه‌ .

2_ پێش خستنی جگه‌ له‌خۆت له‌سونه‌تێك له‌سونه‌ته‌كاندا .

باشتروایه‌ له‌وه‌شدا جگه‌ له‌خۆت پێشی خۆت نه‌خه‌ی ؛ به‌ڵكو هه‌ندێك له‌زانایان به‌ مه‌كروهیان داناوه‌ و فه‌رموویانه‌ : پێش خستنی جگه‌ له‌خۆت له‌ كاره‌ چاكه‌كاندا به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر نه‌ویستنی ئه‌نجامدانی ئه‌م چاكه‌یه‌ ؛ بۆیه‌ باشتروایه‌ جگه‌ له‌خۆت پێش خۆت نه‌خه‌ی ؛ وه‌ ئه‌گه‌ر بۆ مه‌به‌ستی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك بوو ئه‌وكات دروسته‌ و ئاساییه‌ .

بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك باوكی له‌ریزی دووه‌می نوێژ بوو‌ وه‌ خۆی له‌ریزی یه‌كه‌م بوو‌ ؛ وه‌ بزانێت كه‌ باوكی حه‌زناكات كوره‌كه‌ی له‌ریزی یه‌كه‌م بێت و خۆی له‌دووه‌م بێت ؛ ئه‌وكات باشتروایه‌ باوكی پێش خۆی بخات و خۆی بچێته‌ ریزی دواوه‌ .

به‌ڵام ئه‌گه‌ر باوكی له‌وجۆره‌ كه‌سانه‌ نه‌بوو و ئه‌م شته‌ی به‌لاوه‌ ئاسایی بوو ئه‌وا باشتره‌ پێش خۆی نه‌خات ئه‌گه‌رچی باوكی له‌ریزی دوه‌میش بێت ؛ به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ زاناش .

وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .

29/10/2024