فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئه‌وشتانه‌ی بۆ (وه‌لی ئه‌مری ئافره‌ت) دروست نیه له‌گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریدا . ئه‌وشتانه‌ی بۆ (وه‌لی ئه‌مری ئافره‌ت) دروست نیه له‌گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریدا . بۆ وه‌لی ئه‌مری ئافره‌ت دروست نیه : 1_ ماره‌یی ئافره‌ته‌كه بۆخۆی وه‌ربگرێت یان به‌شێكی وه‌ربگرێت به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئافره‌ته‌كه . 2_ یان به‌شووی بدات به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌و یان به‌زۆر به‌شووی بدات به‌پیاوێك كه پێی رازی نیه . 3_ یان بیگۆرێته‌وه به‌ئافره‌تێك بۆخۆی و ژن به‌ژنی پێ بكات ! 4_ یان به به‌شوودانی خراپی كه‌سێك لادات و پێی به‌رز بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو خه‌ڵك بوترێت فلان كچی فلان و له بنه‌ماڵه‌ی فلانی ماره كردووه ! 5_ بیدات به‌كه‌سێك كه له‌ئاستی ئه‌ونه‌بێت و بۆ ئه‌و گونجاونه‌بێت . 6_ درۆ و قسه‌ی ناراست بكات ده‌رباره‌ی ئافره‌ته‌كه له‌كاتی هاتی داخوازیه‌كانی . 7_ كه‌مته‌رخه‌م بێت له‌به‌دواداچوون و پرسیاركردن ده‌رباره‌ی دین و ره‌وشتی داخوازیكارهكه . 8_ فێڵ له‌ئافره‌ته‌كه بكات و مه‌دحی زیاد و ناراستی داخوازیكارهكه بكات ! 9_ بێ به‌شی بكات له‌ده‌رفه‌ته باشه‌كان و داخوازیكاره باشه‌كان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نه‌فسی خۆی . 10_ ریگری لێ بكات له‌وه‌ی بگه‌رێته‌وه بۆلای مێرده‌كه‌ی ! خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَإِذَا طَلَّقْتُمُ النِّسَاءَ فَبَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَلَا تَعْضُلُوهُنَّ أَنْ يَنْكِحْنَ أَزْوَاجَهُنَّ إِذَا تَرَاضَوْا بَيْنَهُمْ بِالْمَعْرُوفِ ۗ .. ) . البقرة : 232 . واته : هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ژنانتان ته‌ڵاقداو گه‌یشتنه کۆتایی عاده‌ی مانگانه‌یان، ئێوه (ئه‌ی که‌سوکاری ژن) مه‌بنه کۆسپ له ڕێگه‌یاندا ئه‌گه‌ر ویستیان شوو بکه‌نه‌وه به هاوسه‌ره‌کانیان . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 30/10/2024 |