فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
( باشترین چاكه ئه‌وه‌یه په‌له‌ی لێ ده‌كرێت و دواناخرێت ) ( باشترین چاكه ئه‌وه‌یه په‌له‌ی لێ ده‌كرێت و دواناخرێت )
خوای په‌روه‌ردگار ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر موسی – علیه السلام – فه‌رموویه‌تی : ( وَعَجِلْتُ إِلَيْكَ رَبِّ لِتَرْضَىٰ ) . طه : 84 . واته : بۆیه به‌په‌له هاتم بۆ لات ئه‌ی په‌روه‌ردگارم بۆ ئه‌وه‌ی لێم ڕازی بی . بۆ جێ به‌جێ كردنی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه ئه‌وه‌یه گشت كارێكی چاك په‌له‌ی لێ بكرێت و به‌بێ عوزر دوای نه‌خرێت . له‌وانه : 1_ په‌له كردن له ئه‌نجامدانی نوێژ له سه‌ره‌تای كاته‌كه‌ی . 2_ په‌له كردن له زه‌كات دان له‌سه‌ره‌تای واجب بوونی . 3_ په‌له كردن له ئه‌نجامدانی حه‌ج . پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : ( په‌له بكه‌ن له ئه‌نجامدانی حه‌ج ؛ چونكه هیچ یه‌كێك له ئێوه نازانێت له داهاتوو چی به‌سه‌ر دێت ) . رواه أحمد و حسنه الالبانی . 4_ په‌له كردن له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قه‌رز . 5_ په‌له كردن له ناشتنی مردوو . پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : په‌له‌بكه‌ن له ناشتنی جه‌نازه ؛ چونكه ئه‌گه‌ر باش و خواناس بێت ؛ ئه‌وا به‌ره‌و حۆشی و شادی ده‌یبه‌ن ؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر وانه‌بوو ئه‌وا شه‌ڕ و خراپه‌یه‌كه له‌كۆڵ و گه‌رده‌نی خۆتانی ده‌كه‌نه‌وه . 6_ په‌له كردن له خزمه‌تكردنی میوان . 7_ په‌له كردن له به‌شوودانی كچ . 8_ په‌له كردن له فتاركردنه‌وه له‌دوای بانگی مه‌غریب . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 26 / 11 / 2024 |