فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
حوكمی كرین و فرۆشتنی ( عینه ) حوكمی كرین و فرۆشتنی ( عینه ) ئه‌م مامه‌ڵه‌یه یه‌كێكه له مامه‌ڵه حه‌رام و قه‌ده‌غه كراوه‌كان . پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموویه‌تی : ( إِذَا تَبَايَعْتُمْ بِالْعِينَةِ، وَأَخَذْتُمْ أَذْنَابَ الْبَقَرِ، وَرَضِيتُمْ بِالزَّرْعِ، وَتَرَكْتُمُ الْجِهَادَ، سَلَّطَ اللَّهُ عَلَيْكُمْ ذُلاًّ، لاَ يَنْزِعُهُ حَتَّى تَرْجِعُوا إِلَى دِينِكُمْ ) . صحیح . واته : ئەگەر كڕین و فرۆشتنتان به ڕیبا بوو ، وە دەستتان گرت بە كلكی مانگاوە ، وە ڕازی بوون بە كشتوكاڵ كردن ، وە وازتان هێنا لە جیهاد كردن ، ئەوا خوای گەورە زەلیلی زاڵ دەكات بەسەرتاندا و لاینابات لەسەرتان تا نەگەڕێنەوە بۆ دینەكەتان .
شێوه‌ی به‌یعی عینه ئه‌وه‌یه كه‌سێك شتێك بفرۆشێت به‌كه‌سێكی تر به قه‌رز ؛ شته‌كه جێگیر ده‌بێت له ئه‌ستۆی كریار . پاشان فرۆشیار لێی ده‌كرێته‌وه به پاره پێدانی راسته‌وخۆ به‌ڵام به نرخێكی كه‌متر . وه به‌شێكی پاره‌كه له‌سه‌ر كریار هه‌ر ده‌مێنێته‌وه . وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌ندێك پاره‌ی به‌قه‌رز وه‌رگرتبێت پاشان به‌زیاده‌وه بیگه‌رێنێته‌وه . شته فرۆشراوه‌كه ته‌نها دیمه‌ن و فێڵێكه ؛ هه‌رگیز مه‌به‌ست پێی كرین نیه . بۆیه ئه‌م مامه‌ڵه‌یه جۆرێكه له ریبا و سو‌و خۆری . وه ناونراوه به (عینه) چونكه كریار له‌جیاتی شت و مه‌كه‌كه شتێك وه‌رده‌گرێت ؛ وه شته وه‌رگیراوه‌كه بریتیه له پاره . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 26 / 11 / 2024 |