(حوكمی مامه‌ڵه‌ی عه‌ربوون )

(حوكمی مامه‌ڵه‌ی عه‌ربوون )

له‌ فه‌توای لیژنه‌ی دائیمه‌ هاتووه‌ :

مامه‌ڵه‌ی عه‌ربوون دروسته‌ ؛ كه‌ بریتیه‌ له‌وه‌ی كڕیار له‌دوای گرێبه‌ستی مامه‌ڵه‌كه‌ هه‌ندێك پاره بدات‌ به‌ فرۆشیار كه‌متر له‌نرخی شته‌ كراوه‌كه‌ ؛ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یفرۆشێك به‌كه‌سێكی تر ؛ وه‌ كاتێك كریار شته‌ كراوه‌كه‌ی وه‌رگرت ئه‌و پاره‌ی به‌ فرۆشیاری داوه‌ ئه‌ژمار ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و پاره‌یه‌ی ماوه‌ ؛ وه‌ ئه‌گه‌ر شته‌كه‌ی نه‌ویست ئه‌وه‌ بۆ فرۆشیار هه‌یه‌ پاره‌ وه‌رگیراوه‌كه‌ بۆ خۆی بێت و ده‌بێت به‌ ماڵی ئه‌و .

مامه‌ڵه‌ی عه‌ربوون دروسته‌ .

جا وه‌ك یه‌كه‌ كاتی پێدانی ئه‌و پاره‌یه‌ی ماوه‌ دیاری بكرێت یان دیاری نه‌كرێت .

وه‌ فرۆشیار مافی خۆیه‌تی داوای وه‌رگرتنی پاره‌ی شته‌ فرۆشراوه‌كه‌ بكات له‌دوای ته‌واو بوونی گرێبه‌سته‌كه‌ و ته‌سلیم كردنی به‌ كریار .

به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر دروستیه‌تی مامه‌ڵه‌ی عه‌ربوون كرده‌وه‌ی پێشه‌وا عومه‌ری خه‌تابه‌ - ره‌زای خوای لێبێت –

_ ئیمامی ئه‌حمه‌د – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : مامه‌ڵه‌ی عه‌ربوون دروسته‌ و ئاساییه‌ .

_ وه‌ عبدالله ی كوڕی عومه‌ر – ره‌زای خوا له‌خۆی و باوكی بێت – ئه‌م مامه‌ڵه‌ی به‌دروست داناوه‌ .

_ وه‌ سه‌عیدی كوڕی موسه‌یه‌ب و ئیبن سیرین – ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت – فه‌رموویانه‌ : ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ دروسته‌ ؛ وه‌ ئه‌گه‌ر كرینی شته‌كه‌ی به‌لاوه‌ ناخۆش بوو ئه‌وا بۆی هه‌یه‌ بیگه‌رێنێته‌وه‌ وه‌ شتێكیشی له‌گه‌ڵ بگه‌رێنێته‌وه‌ .

وه‌ ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه‌ نه‌هی كردووه‌ له‌ مامه‌ڵه‌ی عه‌ربوون .

زانایان فه‌رموویانه‌ : ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ فه‌رمووده‌یه‌كی لاوازه‌ .

پێشه‌وا ئه‌حمه‌د و جگه‌ له‌ویش به‌لاوازیان داناوه‌ ؛ نابێت به‌ به‌ڵگه‌ .

وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .

27/11/2024