فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
( مامه‌ڵه له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی براكه‌ت مه‌كه ) ( مامه‌ڵه له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی براكه‌ت مه‌كه )
حه‌رامه موسڵمان فرۆشتن له‌سه‌ر فرۆشتنی براكه‌ی بكات . وه حه‌رامه كرین له‌سه‌ر كرینی براكه‌ی بكات . به به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه فه‌رموویه‌تی : ( وَلا يَبِعْ بَعْضُكُمِ عَلَى بَيْعِ بَعْضٍ ) . رواه مسلم . واته : هه‌ندێكتان مامه‌ڵه له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی هه‌ندێكتان مه‌كه‌ن . شێوه قه‌ده‌غه كراوه‌كه ئه‌وه‌یه له‌دوای ته‌وابوونی گرێبه‌سته‌كه‌بێت و كریار و فرۆشیار رازین به گرێبه‌سته‌كه . دواتر كه‌سێكی تر دێت به كریاره‌كه ده‌ڵێت من به هه‌رزانتر ئه‌وشته‌ت بۆ دێنم ! وه له‌كاتی كرینیش به‌هه‌مان شێوه كریار به فرۆشیار بڵێت من ئه‌و شته‌ت به‌گرانتر لێ ده‌كرم ! به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م كرین و فرۆشتنه پێش گرێبه‌سته‌كه بێت ئه‌وا دروسته به‌رز و نزمی به نرخی شته‌كان بكرێت وه‌ك چۆن له‌دوكانه‌كان ده‌كرێت . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 27/11/2024 |