فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
(حوكمی كڕین و فرۆشتن له‌دوای بانگی دووه‌م له‌رۆژی هه‌ینی) (حوكمی كڕین و فرۆشتن له‌دوای بانگی دووه‌م له‌رۆژی هه‌ینی)
دروست نیه كرین و فرۆشتن بكرێت له‌دوای بانگی دووه‌م له‌رۆژی هه‌ینی . به به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌ی خوای په‌روه‌ردگار كه فه‌رموویه‌تی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَاةِ مِنْ يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَىٰ ذِكْرِ اللَّهِ وَذَرُوا الْبَيْعَ ۚ ) . الجمعة : 9 . واته : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه کاتێك بانگ درا بۆ نوێژ له ڕۆژی هه‌ینی دا به په‌له بڕۆن بۆ یادی خوا (و نوێژی هه‌ینی) و واز له کڕین و فرۆشتن بهێنن . وشه‌ی ( وَذَرُوا الْبَيْعَ ) . فیعلی ئه‌مره ؛ واته : واز له‌كرین و فرۆشتن بێنن ؛ به‌م فه‌رمانه وازهێنان له‌كرین و فرۆشتن له‌دوای بانگی دووه‌م واجب ده‌بێت ؛ وه ئه‌نجامدانی كرین و فرۆشتن حه‌رام ده‌بێت . پێشه‌وا ئیبن ره‌جه‌ب – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ئیسحاقی كوڕی راهه‌وه‌یهی كۆده‌نگی زانایانی باسكردووه له‌سه‌ر حه‌رامیه‌تی كرین و فرۆشتن له‌دوای بانگ – له‌رۆژی هه‌ینی - . وه پێشه‌وا ئیبن قودامه - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : بانگ له‌رۆژی هه‌ینیدا له‌سه‌ر ده‌می پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌دوای دانیشتنی وتارخوێن بوو له‌سه‌ر میمبه‌ر ؛ بۆیه حوكمه‌كه په‌یوه‌سته به‌وكاته‌وه نه‌ك كاتێكی تر . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 27/11/2024 |