دروست نیه‌ شتێك بفرۆشرێت به‌كه‌سێك كه‌ له‌ حه‌رام به‌كاری دێنێت

دروست نیه‌ شتێك بفرۆشرێت به‌كه‌سێك كه‌ له‌ حه‌رام به‌كاری دێنێت

وه‌ك فرۆشتنی چه‌ك له‌كاتی فیتنه‌ و ئاژاوه‌

یان فرۆشتنی ترێ به‌و كه‌سه‌ی ده‌یكات به‌ ئاره‌ق

به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌‌ی په‌روه‌ردگار كه‌ فه‌رموویه‌تی : ( وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَىٰ  وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ ) . المائدة : 2

واته‌ : هاوكاری  یه‌کتری بکه‌ن له‌سه‌ر چاکه‌ و پارێزگاری وه‌ هاوكاری یه‌کتر مه‌که‌ن له‌سه‌ر تاوان و ده‌ست درێژی .

مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .

28/11/2024