فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
شیوازه‌كانی زێده‌ره‌وی كردن له نزا و پارانه‌وه شیوازه‌كانی زێده‌ره‌وی كردن له نزا و پارانه‌وه خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( ادْعُوا رَبَّكُمْ تَضَرُّعًا وَخُفْيَةً ۚ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ ) . الأعراف : 55 . واته : له په‌روه‌ردگارتان بپاڕانهوه به ملكه‌چی و به‌نهێنی ؛ به‌ڕاستی ئه‌و زاته ده‌ست درێژکارانی خۆش ناوێت . پێشه‌وا قورتوبی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : وته‌ی په‌روه‌ردگار : ( إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ ) . مه‌به‌ست پێی دوعایه ئه‌گه‌رچی وشه‌كه گشتیه . موعته‌دی : ئه‌وكه‌سه‌یه له‌سنوور ده‌رده‌چێت و كاری قه‌ده‌غه‌كراو ئه‌نجام ده‌دات . زێردهوی كردن له نزا‌و پارانه‌وه چه‌ند شێوازێكی هه‌یه ؛ له‌وانه : 1_ ده‌نگ به‌رز كردنه‌وه‌ی زۆر و هاوار كردن . 2_ داوا له خوا بكات بیهێنێته پله‌ی پێغه‌مبه‌ران يان داوای شتێكی ئه‌سته‌م و مه‌حاڵ بكات . 3_ یان داوای گوناه و تاوان بكات . 4_ یان به هه‌ندێك وشه له‌خوا بپارێته‌وه كه له قورئان و سونه‌تدا نه‌هاتووه و به وشه‌ی هۆنراوه‌یی بپارێته‌وه و واز لهودوعایانه بێنێت كه له قورئان و سونه‌تدا هاتووه ! گشت ئه‌مانه ده‌بن به رێگر له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دوعا . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 28/11/2024 |