فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
( حوكمی مامه‌ڵه‌ی ره‌هن- بارمته ) ( حوكمی مامه‌ڵه‌ی ره‌هن- بارمته )
هه‌ركه‌سێك شتێكی قه‌رز كرد یان شتێكی به قه‌رز كری وه له‌به‌رامبه‌ردا شتێكی كرد به بارمته له‌كاتی گه‌راندنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه ئه‌گه‌ر قه‌رزه‌كه‌ی نه‌گه‌رانده‌وه ئه‌وا بارمته‌كه به ئیزنی ئه‌و ده‌فرۆشرێت یان به ئیزنی حاكم ده‌فرۆشرێت و قه‌رزه‌كه‌ی پێ ده‌درێته‌وه وه ئه‌و پاره زیاده‌ی ده‌مێنێته‌وه بۆ خاوه‌ن بارمته‌كه‌یه پێشه‌وا حه‌ججاوی – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : هه‌ركاتێك قه‌رزدار قه‌رزه‌كه‌ی نه‌گه‌رانده‌وه ؛ ئه‌گه‌ر رازی بوو به فرۆشتنی بارمته‌كه ئه‌وه خاوه‌ن پاره‌كه بارمته‌ی قه‌رزداره‌كه ده‌فرۆشێت و مافه‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گرێته‌وه ؛ وه ئه‌گه‌ر قه‌رزداره‌كه رێگر بوو له‌فرۆشتنی بارمته‌كه ئه‌وا حاكم ناچاری ده‌كات قه‌رزه‌كه‌ی بداته‌وه یان بارمته‌كه‌ی بفرۆشێت ؛ ئه‌گه‌ر رازی نه‌بوو ؛ ئه‌وا حاكم بارمته‌كه ده‌فرۆشێت و قه‌رزه‌كه‌ی پێ ده‌داته‌وه . وه ئه‌گه‌ر خاوه‌ن بارمته‌كه رازی نه‌بوو به فرۆشتنی بارمته‌كه وه دادگای شه‌رعیش نه‌بوو ؛ ئه‌وكات بارمته‌كه ده‌درێته ده‌ست كه‌سێكه متمانه پێكراو ؛ بارمته‌كه ده‌فرۆشێت به‌مه‌رجێك نرخه‌كه‌ی له‌هاوشێوه‌ی خۆی كه‌متر نه‌بێت ؛ وه پێویسته شایه‌تیشی له‌سه‌ر بگیرێت . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 28 / 11 / 2024 |