فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێ به‌ستی كرین و فرۆشتن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی شتی فرۆشراو له‌برا موسڵمانه‌كه‌ت : هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێ به‌ستی كرین و فرۆشتن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی شتی فرۆشراو له‌برا موسڵمانه‌كه‌ت :
بێگومان گرێبه‌ستی كرین و فرۆشتن گرێبه‌ستێكه ده‌بێت ببرێته سه‌ر . هه‌ر كاتێك گرێبه‌سته‌كه ته‌واوبوو ؛ ئه‌وا مامه‌ڵه‌كه واجب ده‌بێت . به‌ڵام سونه‌ته بۆ موسڵمان شته فرۆشراوه‌كه‌ی له برا موسڵمانه‌كه‌ی وه‌ربگرێته‌وه و گرێبه‌سته‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه كاتێك براكه‌ی له كڕینی ئه‌م شته په‌شیمان ده‌بێته‌وه . ئه‌مكاره فه‌زڵ و پاداشتی زۆری له‌م باره‌وه هاتووه . پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : ( مَن أقالَ مُسلِمًا بيعتَه ؛ أقالَه اللهُ عَثرتَه يومَ القِيامةِ ) . صحيح الترغيب . واته : هه‌ركه‌سێك شته فرۆشراوه‌كه‌ی له برا موسڵمانه‌كه‌ی وه‌ربگرێته‌وه ؛ ئه‌وا خوای په‌روه‌ردگار له گوناه و تاوان و كه‌م و كوریه‌كانی ده‌بوورێت له‌رۆژی دواییدا . په‌روه‌ردگار له رۆژی دواییدا ناخۆشیه‌كانی له‌سه‌ر لاده‌دات و كار ئاسانی بۆ ده‌دات وه‌ك چۆن ئه‌و كار ئاسانی بۆ براكه‌ی كرد له دونیادا . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 30/11/2024 |