فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئه‌حكامه‌كانی وه‌سیه‌ت ئه‌حكامه‌كانی وه‌سیه‌ت وه‌سیه‌ت پێنج ئه‌حكامه شه‌رعیه‌كه‌ی له‌سه‌ر جێ به‌جێ ده‌بێت : 1_ وه‌سیه‌ت حوكمه‌كه‌ی ده‌بێت به واجب : كاتێك مافێك له‌سه‌ر كه‌سێك هه‌یه و ئه‌م مافه جێگیر نابێت به وه‌سیه‌ت نه‌كردن نه‌بێ ؛ ئه‌گه‌ر ئه‌م وه‌سیه‌ته نه‌كات مافه‌كه ده‌فه‌وتێت . وه هه‌ندێكجار مافه‌كه بۆ خوای په‌روه‌ردگاره وه‌ك واجب بوونی زه‌كات له‌سه‌ركه‌سێك و زه‌كاته‌كه‌یشی نه‌داوه ؛ یان هه‌ندێك كه‌فاره‌تی له‌سه‌ره و كه‌س نازنێت جگه له‌خۆی نه‌بێت ؛ یان قه‌رزی خه‌ڵكی له‌سه‌ره‌و كه‌س نازانێ . 2_ وه‌سیه‌ت هه‌ندێكجار حوكمه‌كه‌ی ده‌بێت به حه‌رام :بۆ نموونه وه‌سیه‌ت بۆ میراتگر بكات كه‌به‌شێكی تایبه‌تی جیا له‌میراته‌كه پێ بدرێت ؛ یان وه‌سیه‌ت بكات به به‌خشینی ماڵه‌كه‌ی زیاتر له سێیه‌كی ماڵ ؛ یان وه‌سیه‌ت بۆ پرۆژه‌یه‌كی حه‌رام و نادروست بكات . 3_ وه‌سیه‌ت هه‌ندێكجار حوكمه‌كه‌ی ده‌بێت به سونه‌ت : بۆ نموونه ماڵێكی زۆری هه‌یه ؛ وه میراتگره‌كانی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن و وه‌سیه‌ت بكات به كه‌متر له سێیه‌كی ماڵه‌كه‌ی . 4_ وه‌سیه‌ت هه‌ندێكجار حوكمه‌كه‌ی ده‌بێت به مه‌كروه و ناپه‌سه‌ند : بۆ نموونه ماڵێكی كه‌می هه‌یه ؛ وه میراتگره‌كانی موحتاج و هه‌ژارن ؛ وه‌سیه‌ت بكات به كه‌متر له‌سێیه‌كی ماڵه‌كه‌ی ؛ به به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌ی : ( إِنَّكَ إِنْ تَذرَ وَرثتك أغنِياءَ خَيْرٌ مِن أَنْ تذرهُمْ عالَةً يَتكفَّفُونَ النَّاس ) . واته : تۆ میراتگره‌كه‌ت به‌ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌جێبهڵی باشتره له‌وه‌ی به‌هه‌ژاری به‌جێیانبھێڵی ده‌ست له‌خه‌ڵك پانبكه‌نه‌وه . 5_ وه‌سیه‌ت هه‌ندێكجار حوكمه‌كه‌ی ده‌بێت به موباح و كارێكی چاك : بۆ نموونه ماڵێكی كه‌می هه‌یه ؛ وه میراتگره‌كانی ده‌وڵه‌مه‌ندن ؛ وه‌سیه‌ت ده‌كات به‌شێك له ماڵه‌كه‌ی له‌كار و باری خێر و چاك سه‌رف بكرێت . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 4/12/2024 |