فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
( وهقفهكانی هه‌ندێك له هاوه‌ڵان – ره‌زای خوایان لێبێت - ) ( وهقفهكانی هه‌ندێك له هاوه‌ڵان – ره‌زای خوایان لێبێت - ) پێشه‌وا ئیبن قودامه - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : زۆرینه‌ی زانایانی پێشین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه وه‌قف دروسته و كارێكی چاكه . جابر – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : هه‌ر هاوه‌ڵێكی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) توانای دارایی باش بوایه ئیللا به‌شێك له‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كرد به وه‌قف له‌پێناو خوای په‌روه‌ردگار . نموونه‌ی هه‌ندێك له‌و هاوه‌ڵه به‌ڕێزانه‌ی به‌شێك له‌ماڵه‌كه‌یان كردووه به وه‌قف : 1_ زه‌یدی كوڕی ثابت – ره‌زای خوای لێبێت – خانوویه‌كی كرد به وه‌قف له‌نزیك مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ؛ وه خانوویه‌كی ترییشی له به‌قیع . 2_ عه‌مری كوڕی عاص – ره‌زای خوای لێبێت – خانوویه‌كی له وههط له تائیف كرد به وه‌قف ؛ وه خانووه‌كی ترییشی له مه‌ككه . 3_ خالیدی كوڕی وه‌لید –ره‌زای خوای لێبێت – خانوه‌كه‌ی كرد به وه‌قف له‌شاری مه‌دینه . 4_ حه‌كیمی كوڕی حیزام – ره‌زای خوای لێبێت – خانووه‌كه‌ی كرد به وه‌قف . 5_ ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك – ره‌زای خوای لێبێت – خانوه‌كه‌ی كرد به وه‌قف له‌شاری مه‌دینه . 6_ ئه‌بو هوره‌یره - ره‌زای خوای لێبێت – خانوه‌كه‌ی كرد به وه‌قف . 7_ ئه‌سمائی كچی ئه‌بو به‌كر – ره‌زای خوای لێبێت – خانوه‌كه‌ی كرد به وه‌قف . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 4/12/2024 |