فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئایه ڕیزی نوێژی به كۆمه‌ڵ چۆن ڕاست و ڕێك ده‌كرێت ؟ ئایه ڕیزی نوێژی به كۆمه‌ڵ چۆن ڕاست و ڕێك ده‌كرێت ؟
1_ ڕاست كردنی رێزی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ به‌وه ده‌بێت كه شان و قاچی نوێژ خوێنان به‌یه‌كه‌وه بلكێت و به‌رامبه‌ر یه‌كبێت . 2_ كه‌لێنی نێوان نوێژ خوێنان پربكرێته‌وه . 3_ دووری نێوان ریزه‌كان نزیك بكرێته‌وه و زۆر دوور نه‌بێت . 4_ نزیك بوونه‌وه له ئیمام و نابێت زۆر لێیه‌وه دووربی . 5_ ئافره‌ت به‌ته‌نیا ده‌وه‌ستێت له‌دووره‌وه‌ی ریزی پیاوان . 6_ ده‌ست پێكردنی به‌ستنی ریز له‌دوای ئیمامه‌وه . 7_ لای راستی ریز پێش ده‌خرێت بۆ وه‌ستان تیایدا كاتێك ریزه‌كه له‌لای راست و چه‌پ وه‌كو یه‌كه ؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر نوێژ خوێنان زیاتریان له‌لای راست وه‌ستابوون ئه‌وكات وه‌ستان له‌لای چه‌پ باشتر و ته‌واو تره چونكه نزیكتر ده‌بی له ئیمام . 8_ نابێت ریزێكی تر به‌سترێت له‌كاتێكدا هیشتا ریزی پێشه‌وه‌تر ته‌واو نه‌بووه و پرنه‌بووه . 9_ نابێت نوێژ خوێن له‌ریزێكی دواوه به‌ته‌نیا بوه‌ستێت له‌كاتێكدا شوێنی هه‌یه له‌ریزی به‌رده‌می . مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 5/12/2024 |