هۆكاره‌كانی به‌ره‌كه‌ت له‌ خواردن :

هۆكاره‌كانی به‌ره‌كه‌ت له‌ خواردن :

1_ وتنی (بسم الله) له‌كاتی ده‌ست پێكردن .

2_ كۆبوونه‌وه‌ له‌ سه‌ر خواردن .

پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : ( له‌سه‌ر خواردن كۆببنه‌وه‌ و ناوی خوای له‌سه‌ر بێنن ؛ ئه‌وكات په‌روه‌ردگار بۆتان به‌ره‌كه‌تی تێده‌خات  ) . رواه أبو داود وحسنه الألبانی .

3_ زۆری ده‌ستی موسڵمان له‌سه‌ری .

4_ نه‌خواردن له‌ناوه‌راستی سینی یان له‌لاكانی ؛ به‌ڵكو ده‌بێت له‌به‌رده‌م خۆت بیخۆی .

پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : ( به‌ره‌كه‌ت داده‌به‌زێته‌ ناوه‌راستی خواردن ؛ بۆیه‌ له‌ به‌رده‌م خۆتان له‌ لێواره‌كه‌ی بیخۆن ؛ له‌ ناوه‌ڕاسته‌كه‌ی مه‌خۆن ) . رواه الترمذي وصححه الألباني .

مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .

7/12/2024