(حوكمی په‌نجه‌ خستنه‌ ناو یه‌كتر)

(حوكمی په‌نجه‌ خستنه‌ ناو یه‌كتر)

 

ئه‌گه‌ر له‌ناو نوێژ بێت ئه‌وا نه‌هی لێكراوه‌ و دروست نیه‌ ؛ چونكه‌ جۆرێكه‌ له‌ گاڵته‌ و یاری ؛ وه‌ لاسایی كردنه‌وه‌ی جوله‌كه‌كانه‌ له‌ شێوازی نوێژ كردنیان !

هه‌روه‌ها‌ له‌كاتی رۆییشتن به‌ره‌و مزگه‌وت نه‌هی له‌باره‌وه‌ هاتووه‌ و دروست نیه‌ .

وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ناو مزگه‌وت دانیشتبوو ؛ چاوه‌روانی نوێژی ده‌كرد ؛ له‌م حاله‌ته‌ش باش نیه‌ و به‌مه‌كروه‌ و كارێكی ناپه‌سه‌ند داندراوه‌ .

وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ناو مزگه‌وت بێت و له‌دوای ته‌واو بوونی نوێژ بێت ؛ ئه‌وكات دروسته‌ و ئاساییه‌ ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌دوای نوێژ به‌م شێوه‌ بینراوه‌ .

وه‌ له‌ گشت حاله‌تێكی تری جیا له‌وه‌ی باسكرا دروسته‌ و ئاساییه‌ .

ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ خه‌ڵكی ده‌یڵێن ئه‌مكاره‌ له‌ هیچ حاله‌تێك دروست نیه‌ ؛ قسه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه‌ و ڕاست نیه‌ .

مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی .

7/12/2024