فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
پارێزراوی قورئانی پیرۆز پارێزراوی قورئانی پیرۆز خوای به‌رز و بڵند فه‌رموویه‌تی : ( ( إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ ) . الحجر : 9 . واته : بێگومان هه‌ر ئێمه قورئانمان ناردۆته خواره‌وه و به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه‌ش ده‌ی پارێزین . له‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ ) . ئایه ده‌زانی چه‌ند ئامرازی ته‌وكید له‌م رسته‌یه‌دا هه‌یه ؟! 1_ پیتی (إِنَّ) كه له زمانی عه‌ره‌بیدا پێی ده‌وترێت پیتی ته‌وكید واته پیتی دڵنیایی و دووپات كردنه‌وه . 2_ پێشخستنی جار و مه‌جرور كه ئه‌مه‌ش بۆ دڵنیایی و دووپات كردنه‌وه‌یه ؛ په‌روه‌ردگار نه‌یفه‌رمووه : ( وَ إِنَّا لَحَافِظُونَ لَهُ ) به‌ڵكو فه‌رموویه‌تی : ( وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ ) . ئه‌م پێش خستنه بۆ دڵنیایی و گرنگیدانه به پاراستنی قورئانی پیرۆز . 3_ لامی سوێند خواردن له وشه‌ی ( لَحَافِظُونَ ) . ئه‌مه‌ش بۆ دڵنیایی و دووپات كردنه‌وه به‌كاردێت له زمانی عه‌ره‌بیدا . 4_ ده‌سته‌واژه‌ی ئیسمی فاعیل ( لَحَافِظُونَ ) وشه‌ی (حَافِظ ) ئیسمی فاعیله كه به‌مانای به‌رده‌وامی دێت ؛ په‌روه‌ردگار نه‌یفه‌رمووه ( سَنَحْفَظُه ) واته : له‌داهاتوو ده‌یپارێزێن به‌ڵكو فه‌رموویه‌تی : ( لحَافِظُونَ ) واته : به‌رده‌وام ده‌یپارێزین . مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 7/12/2024 |