فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
مه‌ترسی بیری ته‌كفیری له نێو گه‌نجاندا هۆكاره‌كانی – مه‌ترسیه‌كانی – چاره‌سه‌ریه‌كانی مه‌ترسی بیری ته‌كفیری له نێو گه‌نجاندا هۆكاره‌كانی – مه‌ترسیه‌كانی – چاره‌سه‌ریه‌كانی
ته‌كفیر : بریتیه له به‌كافردانانی موسڵمان به ناحه‌ق و خستنه ده‌ری له ئایینی پیرۆزی ئیسلام .
بێگومان بیری ته‌كفیری له‌لای زۆرێك له گه‌نجان و هه‌ندێك بانگخواز و مامۆستایانی ئایینی هه‌یه و به‌بێ زانست و به ناحه‌ق موسڵمانان كافر ده‌كه‌ن و له بازنه‌ی ئیسلام ده‌یانبه‌نه ده‌ره‌وه و حیسابی بێ باوه‌ڕانیان بۆ ده‌كه‌ن ! .
به پشتیوانی خوای په‌روه‌ردگار به كورتی باسی هۆكاره‌كان و مه‌ترسیه‌كان و چاره‌سه‌ریه‌كانیشی ده‌كه‌ین .
هۆكاره‌كانی بیری ته‌كفیری : 1_ نه‌زانین : یه‌كێك له هۆكاره‌كانی بیری ته‌كفیری بریتیه له نه‌زانین و نه‌شاره‌زا‌بوون له ئایینی پیرۆزی ئیسلام ؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌رباره‌ی سیفه‌تی خه‌واریجه - ته‌كفیریه‌كان -فه‌رموویه‌تی : ( سُفَهَاءُ الأَحْلاَمِ ) . واته : ئه‌قڵ لاواز و نه‌زانن . وه شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمه‌یه - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : ( والمبادرة إلى التكفير إنما تغلب على طباع من يغلب عليهم الجهل ) . واته : په‌له كردن له ته‌كفیر و به‌كافردانان ته‌نها به‌سه‌ر ئه‌وكه‌سانه زاڵه كه جه‌هل ونه‌زانین به‌سه‌ریان زاڵه . 2_ شوێن كه‌وتنی هه‌واو ئاره‌زوو : زۆرێك له‌وكه‌سانه‌ی موسڵمانان كافر ده‌كه‌ن به‌هۆی شه‌وێن كه‌وتنی هه‌واو ئاره‌زوه‌كانیانه ؛ هه‌ركاتێك تۆ وه‌كو ئه‌و بیرت نه‌كرده‌وه و شوێن بۆ چوونه‌كانی ئه‌و نه‌كه‌وتی ڕاسته‌وخۆ كافرت ده‌كات و له بازنه‌ی ئیسلام ده‌تباته ده‌ره‌وه ! 3_ گوێگرتن و گوێڕایه‌ڵی كردنی بانگخوازانی توند‌ره و ته‌كفیری : بێگومان مه‌لا و بانگخوازانێك هه‌ن هه‌ڵگری بیری ته‌كفیری و بیری خه‌واریجین ؛ به وتار و نووسینه‌كانیان گه‌نجان په‌روه‌رده ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بیری ته‌كفیری . به‌چاوی خۆمان ده‌بینین ئه‌و گه‌نجانه‌ی گوێ له‌م جۆره مه‌لا و بانگخوازانه ده‌گرن ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریكی به‌كافردانانی موسڵمانانن خه‌ریكی فێربوونی زانستی شه‌رعی نین !
مه‌ترسیه‌كانی بیری ته‌كفیری : 1_ هه‌ركه‌سێك موسڵمانێك به‌ناحه‌ق كافر بكات كوفره‌كه بۆ خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه ! پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی : (إذا قال الرجلُ لأَخِيهِ : يا كافِرُ! فقد باءَ بِها أحدُهما ، فإنْ كانَ كما قالَ ، وإلا رجَعَتْ عليهِ ) . رواه البخاري ومسلم . واتە : ئەگەر کەسێک بە برا موسڵمانەکەی بڵێت (کافر) ئیلا یەکێکیان بەو کوفرە دەگەڕێنەوەو کافر دەبێت ؛ ئەگەر کەسە کافر کراوەکە بەڕاست کافر بێت ئەوە بێگومان کافرە ؛ ئەگەرنا کوفرەکە بۆ خۆی دەگەڕێتەوە و خۆی کافر دەبیت . وه فه‌رموویه‌تی : (مَنْ رَمَى مُؤْمِنًا بِكُفْرٍ فَهْوَ كَقَتْلِهِ ) . صحيح البخاري . واته : هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕدارێك به كوفر تۆمه‌تبار بكات وه‌كو كوشتنى وايه ، (واته هه‌ر كه‌سێك به باوه‌ڕدارێك بڵێت (كافر) وه‌كو ئه‌وه وايه بيكوشتبێت) . 2_ به حه‌ڵاڵ زانینی رشتنی خوێنی موسڵمان به ناحه‌ق : بیری ته‌كفیری سه‌ر ده‌كێشێت بۆ كوشتن و رشتنی خوێنی موسڵمان به‌ناحه‌ق ! وه‌ك چۆن خه‌واریجه‌كان له‌سه‌رده‌می ئیمامی عه‌لی – ره‌زای خوای لێبێت – ئیمامی عه‌لییان كافر و خوێنیشیان رشت ؛ به‌هه‌مان شێوه ته‌كفیری و خه‌واریجه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش موسڵمانان كافر ده‌كه‌ن و خوێنیشیان ده‌ڕێژن ! كه بێگومان له‌لای خوای په‌روه‌ردگار رشتنی خوێنی كه‌سی بێ باوه‌ڕ به‌ناحه‌ق دروست نیه ئه‌ی چۆن رشتنی خوێنی موسڵمان دروسته ؟! خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى : (وَمَنْ يَقْتُلْ مُؤْمِنًا مُتَعَمِّدًا فَجَزَاؤُهُ جَهَنَّمُ خَالِدًا فِيهَا وَغَضِبَ اللَّهُ عَلَيْهِ وَلَعَنَهُ وَأَعَدَّ لَهُ عَذَابًا عَظِيمًا ) . (النساء :٩٣) . واته : هه‌ركه‌سێك ئيماندارێك به‌ناحه‌ق و به‌ئه‌نقه‌ست بكوژێت ئه‌وا تۆڵه‌ى ئه‌و كه‌سه له‌رۆژى دواييدا دۆزه‌خه و به‌هه‌ميشه‌يى تيايدا ده‌بێت وه‌هه‌روه‌ها توڕه‌بوونى خواى گه‌وره‌ى له‌سه‌ره ، وه دوورى ئه‌خات له‌ره‌حم و به‌زه‌يى خۆى ، وه‌سزايه‌كى زۆر گه‌وره و به‌ئێشيشى بۆ ئاماده كردووه . 3_ بيری ته‌كفیری خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌بات به‌ره‌و دۆزه‌خ ! بێگومان به‌كافردانانی موسڵمان به‌ناحه‌ق تاوانێكه له‌تاوانه گه‌وره‌كان ؛ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌هۆیه‌وه شاییسته‌ی ئاگری دۆزه‌خ ده‌بێت . پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : ( الْخَوَارِجُ كِلَابُ النَّارِ ) صححه الألباني في "صحيح ابن ماجة . واتە : خەواریجەکان سەگەکانی ناو ئاگری دۆزەخن . وە فەرمویەتی خراپترین کوژراوی سەرزەوین : ( شَرُّ قَتْلَى تَحْتَ أَدِيمِ السَّمَاءِ خَيْرُ قَتْلَى مَنْ قَتَلُوهُ ) . ( حسن ) المشكاة : 3554 . واتە : خەواریجەکان خراپترین کوژراوی سەر زەوین ؛ وە باشترین کوژراو ئەو کەسەیە کە بەدەستی ئەوان دەکوژرێت . وە فەرمویەتی پێیان بگەم لە ناویان دەبەم وەکو لەناو بردنی قەومی عاد : ( يَقْرَءُونَ الْقُرْآنَ لَا يُجَاوِزُ حَنَاجِرَهُمْ يَمْرُقُونَ من الإِسلام مروق السهْم من الرَّمية يقتلُون أَهْلَ الْإِسْلَامِ وَيَدَعُونَ أَهْلَ الْأَوْثَانِ لَئِنْ أَدْرَكْتُهُمْ لأقتلنهم قتل عَاد ) . مُتَّفق عَلَيْهِ . واتە : خەواریجەکان قورئان دەخوێننەوە بەڵام لە گەردەنیان ناچێتە خوارەوە و ( سودی لێ نابینن ) ؛ لە رێبازە راستەکەی ئیسلام دەردەچن و ( لادەدەن ) هەروەکو چۆن تیر لە کەوان دەردەچێت ؛ موسڵمانان دەکوژن و واز لە موشریک و بێ باوەڕان دێنن ؛ ئەگەر پێیان بگەم لەناویان دەبم وەکو لەناوبردنی قەومی عاد .
چاره‌سه‌ری و رێگری كردن له بیری ته‌كفیری : 1_ به‌ده‌ست هێنانی زانستی شه‌رعی له‌لای ئه‌م زانا و بانگخوازانه‌ی میانره‌ون و دوورن له‌بیری توند‌ره‌وی و ته‌كفیری . 2_ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانستی شه‌رعی و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی گومانی ته‌كفیریه‌كان له‌لایه‌ن زانایان و بانگخوازانی میانره‌و و شاره‌زا . 3_ دووركه‌وتنه‌وه و گوێ نه‌گرتن له‌و بانگخوازانه‌ی ته‌كفیرین و گه‌نجان له‌سه‌ر ئه‌م بیره مه‌ترسیداره په‌روه‌رده ده‌كه‌ن .
_ تێبینیه‌كی گرنگ : به‌ڕاستی به‌لامه‌وه زۆر سه‌یره گه‌نجانێك و كه‌سانێك هه‌ن له‌برا پۆلیس و پێشمه‌رگه‌كان مه‌دحی هه‌ندێك مه‌لا و بانگخواز ده‌كه‌ن كه بیری ته‌كفیری و توندره‌ویان هه‌یه و هه‌رچی پۆلیس و پیشمه‌رگه‌یه به‌لای ئه‌وانه‌وه كافره و مووچه‌كه‌شیان به‌حه‌رام ده‌زانن ! برای به‌رێزم تۆ چۆن گوێ له‌كه‌سێك ده‌گری و مه‌دحیشی ده‌كه‌ی له‌كاتێكدا تۆ به‌لای ئه‌وه‌وه كافری وه مووچه‌كه‌شت حه‌رامه ؛ وه رشتنی خوێنیشت به‌حه‌ڵاڵ ده‌زانێت و به شوێنكه‌وته و سه‌رخه‌ری تاغوت و كافرانت ده‌زانێت ؟! كه بێگومان به‌لای ئێمه‌وه پیشه‌ی پۆلیس و پێشمه‌رگایه‌تی وه‌كو باقی پیشه‌كانی تری ناو حكومه‌ت بۆ خزمه‌تكردنی خاك و خه‌ڵكه نه‌ك بۆ دوژمنایه‌تی كردنی ئیسلام و سه‌رخستنی كوفر و بێ باوه‌ری . بۆیه به‌راستی زۆر جێگای سه‌رسورمانه تۆ رقت له بانگخوازانێك بێت كه له‌ترسی خوا تۆ كافر ناكات و به‌رگریشت لێ ده‌كات كه‌چی تۆ بانگخوازانێكت خۆش ده‌وێت كه تۆیان پێ كافره و دژایه‌تیت ده‌كات و خوێنت به‌حه‌ڵاڵ ده‌زانێت و مووچه‌كه‌شت به‌حه‌رام ده‌زانێت !
له‌كۆتاییدا داواكارم له‌خوای په‌روه‌ردگار هیدایه‌تی گشت ئه‌وكه‌سانه بدات كه له‌رێگا راسته‌كه‌ی ئیسلام لایانداوه جا به‌هه‌ر جۆرێك بێت ؛ وه به ئیسلام شكۆدارمان بكات وه بمان كات به خزمتكاری ئیسلام . وصلی الله علی نبینا محمد وآله وصحبه وسلم نووسینی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 20 / 4 / 2025 |