فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وتهی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فهتوا
|
بیروباوەڕی پوخت {العقیدە الصافیە} بیروباوەڕی پوخت {العقیدە الصافیە} چاك بزانە ئەی برای موسوڵمانم كەخوای گەورە نێردراوەكانی ناردوە (علیهم الصلاە والسلام)بۆئەوەی بانگەشەبكەن بۆیەكتاپەرستی خوا و دڵسۆزی لەپەرستنیدا ... برای خۆشەویستم یەكتاپەرستی ئەوەیە كەخوای گەورە بەتەنها بزانیت لەپەروەردگارێتی و پەرستراوێتی و ناوو صیفات وپەرستشەكاندا لەناویاندا پاڕانەوە ، خوای باڵادەست دەفەرمووێت.{إياك نعبد وإياك نستعين }الفاتحة(5). واتە خودایە تەنها بەندایەتی بۆتۆ دەكەین وەلەتۆ زیاترملكەچی كەسی ترنابین هەروەها جگەلەتۆ پەنا بۆهیچ كەس وهیچ شتێكی ترنابەین ، جا چ زیندوبێت یان مردوو، چونكە لەتۆ زیاتر كەسێكی ترنیە كەخاوەنی دەسەڵات بێت و توانای ڕەها بێت لەم بونەوەرەدا ، تۆ دەپەرستین وداوای كۆمەكی هەرلەتۆدەكەین هەروەها خوای گەورە دەفەرموێت:{وما أمروا إلا ليعبدوا الله مخلصين له الدين حنفاء ويقيموا الصلوة ويؤتوا الزكوة وذلك دين القيمة }البينة: اية5. واتە:-لەگەڵ ئەوەشدا كە فەرمانیان پێ نەدرابوو مەگەر بەوەی كەپەرستشی خوابكەن بەدڵسۆزی و ملكەچی وخۆیا ن بەدووربگرن لەهەموو بیروباوەڕێكی خواروخێچ ، هەروەها بەدڵێكی بێدارەوە نوێژ بكەن و، زەكاتی سامانتان بەكەسانی هەژارو وداماوودەست كورت بدەن ، پاشان لەكۆتایی ئایەتەكەدا دەفەرموێت ئائەوە ئاینی ڕاست وودروستی خودایە...... كەواتە خوای بەدیهێنەر شایانی پەرستنە بەتەنها ، وەیەكێك لەپەرستنەكان پاڕانەوەیە.((الدعاء هوالعبادة)) رواه الترمذي (2895) و أبوداود(1264). خوای باڵادەست فەرموویەتی {وأن المسجد لله فلاتدعوا مع الله أحداََ}الجن:اية18. واتە:-بێگومان مزگەوتەكان تایبەتی خودان ، كەواتە لەگەڵ خوادا هاوارلەكەسی ترمەكەن *هەروەها حەیوا ن سەربڕین.(الذبح).. خوای گەورە فەرموویەتی:{قل إن صلاتي ونسكي ومحيا ي ومماتي لله رب العالمين}الأنعام:اية162.واتة:-ئةى محمد{صلى الله عليه وسلم} بڵێ بێگومان نوێژەكانم وعیبادەت وپەرستشەكانم وحەیوان سەربڕینم و ژیان ومردنم هەمووی هی خودایەو بۆئەوە *وەلەسەرخۆفەرزكردن.{النذر}:- خوایباڵادەست دەفەرموێت:(يوفون بالنذر)الإنسان (7). واتە:-وەفا بەنەزردەكەن و جێ بەجێی دەكەن وەعدەكەیان. *داوای كۆمەكی ویارمەتی دان(الإستعانة):- خوای باڵادەست دەفەرمووێت: ((إياك نعبد وإياك نستعين))الفاتحة: ایە5. واتە:-خوایە تەنها تۆدەپەرستین . وەتەنها لەتۆداوای یارمەتی دەكەین هەروەها جگە لەتۆپەنا بۆهیچ كەس وهیچ شتێكی ترنابەین. جا چ زیندووبێت یان مردوو. چونكە, جگە لەتۆ زیاتر كەسێكی تر نیە كەخاوەنی دەسەڵات وتوانای ڕەها بێت لە بونەوەردا. *وە هاواربردن{الإستغاثة}....خوای باڵادەست دەفەرمووێت:((إذ تستغثون ربكم فاستجاب لكم))الأنفال:اية9.واتە(بیربكەنەوە، كاتێك لەجەنگی(بەدر) دا هاناتان بۆپەروەردگارتان دەبرد، خوای گەورەش هات بەهاناتانەوە). *وەپەناپێگرتن.{الإستعاذة} خوای باڵادەست دەفەرمووێت:((قل أعوذ برب الفلق))..الفلق:اية1. واتە:-ئەی محمد(صلی الله علیه وسلم)بڵێ پەنادەگرم بەدروست كاری بوونەوەر. *وەبەهیوابوون {الرجاء} خوای باڵادەست دەفەرمووێت:((يدعون ربهم خوفاََوطمعاََ)).السجدة:اية16. واتە:-ئەپاڕێنەوە بەدڵێكی پڕترس لەسزادانی خودای پەروەرگاریان و پڕئومێدیشن بەلێبوردەیی وڕەحمەتە فروانەكەی.. *التوكل{پشت پێبەستن}خوای باڵادەست دەفەرمووێت:.((وعلى الله فتوكلوا إن كنتم مؤمنين))..المائدة:اية23.واتە:-مەترسن وتەنها پشت بەخوا ببەستن، ئەگەرئێوە باوەڕدارن.. *وەحەزكردن وترسان وملكەچ بوون {الرغبةوالرهبةوالخشوع} خوای باڵا دەست دەفەرمووێت..((إنهم كانوا يسارعون في الخيرات ويدعوننا رغباََورهباََوكانوا لنا خاشعين)) الأنبياء:اية90.واتە:-ئەوانە كەسانێك بوون هەمیشە پێشبڕكێیان دەكرد بۆ چاكەكاریی و، بۆئەوەی بكەونە بەر ڕەحمەتی ئێمەو لەترسی سزادانمان لێمان دەپاڕانەوەو بەدڵ ملكەچی خۆیان نیشان دەدا.. *لێ ترسان {الخشية} خوای باڵادەست دەفەرمووێت.. ((فلاتخشوهم واخشونى)) البقرة:اية150. واتە:-ئێوە لەوان مەترسن وتەنها لە من بترسن{واتە لەجولەكەو گاوروبت پەرستان مەترسن}مەبەستی ئەمانەیە.. *تەوبەو پەشیمانی{الإنابة } خوای باڵادەست دەفەرمووێت..((وأنيبوا إلى ربكم وأسلموا له)) الزمر:اية154. واتە:-ئێوە ئەی بەندەینە بگەڕێنەوە بۆلای خودای پەروەردگارتان و بە ئیمان وچاكەكاریی وبەجێهێنانی فەرمانەكانی ڕووی تێ بكەن. *ملكەچی وپەشیمان بوونەوە{الخضوع والتوبة}.. دروست نیە هیچ كامێك لەم پەرستنانە بۆغەیری خوا ئەنجام بدرێت.، وەیەكتاپەرستی پاك و دوورلە نەنگی و هاوەڵ دانان وداهێنراوەكان بریتی یە لەبنچینەی ئاین وە لەسەرئەوە ڕاوەستاوە ، وەبەندەی موسوڵمان ئیسلامەتی یەكەی ڕاست نابێت وەهیچ كام لە نوێژو زەكات وڕۆژوو حەجی لێ وەرناگیرێت وەهیچ پاداشتێكی چاكیشی نادرێتەوە لەسەر هەر كردەوەیەكی كەبیكات ئەگەر یەكتاپەرست نەبێت، لەبەرئەوەی ئەو كەسەی یەكتاپەرست نیە واتە هاوەڵی بۆخودا پەیداكردوە بەمانای هاوەڵ دانەرە(مشرك)وە هاوەڵ دانەر كردەوەكانی پوچەڵ دەبنەوە ، وەگوناهەكانی لێخۆشبونیان نیە خوای باڵادەست دەفەرمووێت بەپێغەمبەرەكەی(صلی الله علیه وسلم)..((ولقد أوحي إليك وإلى الذين من قبلك لئِن أشركت ليحبطن عملك ولتكونن من الخاسرين ))..الزمر:اية65. واتە:-ئەی پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) تۆلەلایەن خواوە وەحیت بۆها توە هەروەها بۆ پێغەمبەرانی پێش تۆش هاتوە (على نبينا وعليهم الصلاة والسلام) وەپێی ڕاگەیەنراوە كە ، ئەگەرجگە لەخودا كەسێكی تر بپەرستیت وهاوەڵ و وێنەی بۆدابنێیت ، ئەوە هەمووكردەوەكانت دەسوتێن وسوودیان لێنابینیت و، دەچیتەڕیزی زەرەرمەندانەوە..وەخوای باڵادەست دەفەرمووێت((ولو أشركوا ليحبطن عنهم ما كانوا يعملون)) الأنعام:اية88.. واتە:-جا ئەوكەسانەی كە هیدایەت دراون، ئەگەر بهاتایەو وێنەیان(هاوبەش)یان بۆخودا بڕیاربدایە ئەوەگشت كردەوە باشەكانیشیان دەفەوتا.. وە پێغەمبەران(على نبينا وعليهم الصلاة والسلام) یەكەمینیان نوحە(سەلامی خوای لێبێت)خوای گەورە ناردی بۆ لای گەلەكەی كاتێك هاوەڵیان دانا بۆخوا لەپەرستشا، بتیان دەپەرست وهاواریان لێ دەكرد لەغەیری خوا، وەبتەكانیان وێنەو پەیكەری هەندێك لەپیاوچاكانی ناوخۆیان بوو، كاتێك ئەوپیاوچاكانە مردن .ئەم بتانەیان بۆدروست كردن لەسەر شێوەی ئەوان دواتر كەوتنە پەرستنیان بۆئەوەی لەخوای گەورە نزیكیان بكەنەوە وببنە واسیتەیەك لەنێوان ئەوان وخوای گەورەدا لەگەڵ ئەوەشدا دەیان زانی كە خوا خۆی بەدی هێنەرو ڕۆزی دەرە, وە هەرخۆی ژیان دەبەخشێ ومردنیش، وەهەرئەویش كاروباریان بەڕێوە دەبات .هەروەها دەیانزانی كە ئاسمانەكان وئەوانەی تیایدایە وزەوی وئەوانەی لەسەریەتی خوا خاوەنیەتی بەڵام ئەوانە هیچ سودێكیان پێناگەیەنێت بەهۆی ئەوەی كە هاوەڵیان دانابوو بۆخوا لەپەرستنیدا(العبادة)وەكۆتا پێغەمبەریش كە محمدە(صلی اللهعلیهوسلم) كەخوای پاك وبێگەرد ناردوویەتی بۆخەڵك بەگشتی وەلەو خەڵكانە تێیاندا هەبوە كە خوایان دەپەرست وحەج یان دەكردوخێریان دەكرد بەڵام چەند دروستكراوێكی خوای گەورە دەكەن بە سۆنگە (واسطة) لەنێوان خۆیان وخوادا و دەڵێن ئەمانە نزیكمان دەكەنەوە لەخوا ئێمە تكاكاریی ئەوانمان دەوێت ، بەوێنەی فریشتەكان وعیسا ومەریەم وچەندەها پیاوچاكانی تر، هەربۆیە خوای گەورە پێغەمبەرمان محمدی(صلی اللهعلیهوسلم) نارد تا پێیان ڕاگەیەنێت كە ئەم نزیك بونەوە(واتە واسگە كان )و بیروباوەڕپێبونە تەنها مافی خوایەو دروست نیە بۆغەیری ئەو ، نەبۆ پێغەمبەرێكی نێردراو نەبۆفریشتەو نەبۆپیاوچاكان. نووسينى : شيَخ محمد فيصل حافظ وەرگێڕانی : عبدالحميد عومةر كةريم بةرزنجى – عبدالوالى عبدالرحيم على قزلَجى |