فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
نيشانه‌كانى كۆتايى هاتنى ته‌مه‌ن به باشه نيشانه‌كانى كۆتايى هاتنى ته‌مه‌ن به باشه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) چهندنيشانهوهۆكارێكى بۆ ڕوون كردوينهتهوهوئاگادارى كردوين كه‌هه‌ركه‌سێك ئه‌م نيشانانهى تێدا بێته‌دى به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر بهخێركۆتايى هاتنى ته‌مه‌نى و(ان شاءالله)هيوا وايه كه به هه‌شتى بێت،چونكه چاك بوونى كۆتايى ته‌مه‌ن په‌يوه‌سته به چاك بوونى كرده‌وه‌كانى كۆتايى ئه‌و مرۆڤه‌وه.هه‌وه‌ها زانايان(ڕه‌حمه‌تى خوايان لێبێ)له‌په‌رتووكه بهنرخهكانياندا نيشانهكانيان ديارى كردووه له‌وانه* *(شيخ محمدناصرالدين الالباني/أحكام الجنائز ص48)(شيخ محمدبن جميل زينو/معلومات مهمة من الدين ص126)(شيخ يوسف الحاج احمد/حسن الخاتمة ص11). يه‌كه‌م: ووتنى ووشه‌ى يهكتاپهرستى(لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ)له‌سه‌ره‌مه‌رگدا. ههربهندهيهكى خواى گه‌وره جا(پياو)بێت يان(ئافرت)له‌كاتى سهرهمهرهمهرگدا ووشه‌يه‌ك كه زۆر گه‌وره‌و بهڕێزهلاى خواى گه‌وره، بتوانێت بيڵێت وبهههمووماناكانيهوه بزانێت كه‌ته‌نها(الله) ژيان به‌ڕێوه ده‌بات و جگهلهوهيچ بهخێوكهرومرێنهرو ژێنهرێك نيه،وهتاكى بێ هاوبه‌شه و وێنه‌ى نيه،ئه‌وه هيوا وايه كه له‌سزاى گۆڕ ڕزگارى بێت وبچێته به‌هه‌شته‌وه،خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت:(فَاعْلَمْ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَاسْتَغْفِرْ لِذَنْبِكَ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ)محمد19 واته:باش بزانه كه‌هيچ خوايهك به‌حه‌ق نيه جگه له(الله) كهتاكى بێ هاوبه‌شه،وهداواى لێ خۆشبونيش بكه بۆ تاوانه‌كانت وهبۆتاوانى پياوانى باوه‌ڕدارو ئافره‌تانى باوه‌ڕدار. به‌ڕاستى وتنى ئه‌م ووشهيه كورت وئاسانه به‌زمان،به‌ڵام له‌مانادا فراوان و گهورهيهو لهتهرازووى چاكهشدا گرانه،وهكهسى خۆشى ده‌وێت كه‌بتوانێت له‌كاتى هاتنى ملك الموت بۆسه‌رى ئه‌م ووشهيه بڵێ ئهوهتاپێغهمبهرى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:(إِنِّي لَأَعْلَمُ كَلِمَةً لَا يَقُولُهَا أَحَدٌ عِنْدَ مَوْتِهِ إِلَّا كَانَتْ نُورًا لِصَحِيفَتِهِ وَإِنَّ جَسَدَهُ وَرُوحَهُ لَيَجِدَانِ لَهَا رَوْحًا عِنْدَ الْمَوْتِ)صححه الشيخ الالباني في صحيح سنن ابن ماجة3062 ورواه الامام احمد في المسند 252 واته:من ووشه‌يه‌ك ده‌زانم هه‌ركه‌سێك له‌كاتى سه‌ره‌مه‌رگدا بتوانێ بيڵێت،ده‌بێته ڕووناكيهك له‌نامه‌ى كردهوهكانيدا له‌ڕۆژى دوايدا،وهلاشهو ڕوحهكهشى له‌كاتى گيان كێشاندا به‌ئاسانى ده‌رده‌چێت،هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) لهفهرموودهيهكى تردا ده‌فه‌رموێ:(مَن كانَ اخر كَلامِ لااله الاالله دَخلَ الجنة)صحيح الجامع الصغير 6479 واته:هه‌ركه‌سێ كۆتايى وشه‌ى ژيانى لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ بێت ئه‌وه ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه.كه‌واته خوێنه‌رى به‌ڕێز.....بير‌ى خۆم و تۆش ده‌خه‌مه‌وه كه دوژمنى گه‌وره‌ى مرۆڤايه‌تى شه‌يتان(نه‌فره‌تى خواى لێبێت)په‌يمانى داوه كه له‌كاتى سه‌ره‌مه‌رگدا واز لهبهندهچاكهكان نه‌هێنێت و كۆتايى ته‌مه‌نيان به خراپه بهێنێت،پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:(لَقِّنُوا مَوْتَاكُمْ قَول لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ)صححة الشيخ الالباني في صحيح ابو داود 2674 واته:ئه‌وانه‌ى كه له‌كاتى سه‌ره‌مه‌رگدان هيچ شتێكى دونيايان لهلاباس مه‌كه‌ن،به‌ڵكو ته‌نها وشهيهكيان بيربخهنهوه كه ئه‌ويش( لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ )يه.(خواى گه‌وره زمانمان پاراوبكهيت له‌كاتى سهرهمهرگداوبتوانين به‌ته‌واوى ئه‌و وشه‌يه بڵێين وه بۆ هه‌تا هه‌تايى پشوو بده‌ين). دووه‌م: هاتنى عه‌ره‌ق وتكانى له‌ناوچه‌وان له‌كاتى سه‌ره‌مه‌رگدا. گومانى تێدانيه هه‌موو ههردهمرين،جاكاتێك مردن دێته سه‌رمان پێويسته به‌و شێوه‌يه بێت كه پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) موژده‌ى پێ داوين،چونكه مردن بهويست وخواستى خۆمان نيه تاكو كاته‌كه‌ى بگۆڕين يان مهجالێكمان پێ بدات،به‌وه‌ى كه ئه‌و ڕوحه ئامانه‌ته ده‌بێت تهسليمى خاوه‌نه‌كه‌ى بكه‌ينه‌وه،بێگومان له‌وكاته‌دا هيچ ده‌سه‌ڵاتێكت نامێنێ وده‌سته‌وه‌ستان ده‌وه‌ستى و چاوه‌ڕوانى دوا تنۆكى ئاره‌قى ناوچه‌وانى خۆتى ئه‌گه‌ر خوا پێمانى ببه‌خشێ،كه‌واته هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ر بينرا ده‌ردانى ئاو له‌ده‌م و چاوو ناوچه‌وانى هات،ئه‌وه هيوا وايه كه كۆتاييهكى باشى هه‌بێت و له‌سزاى گۆڕ ڕزگارى بێت(به‌ويستى خوا).هاوه‌ڵى به‌ڕێز بورهيدهى كوڕى حهصيب(ڕه‌زاى خواى لێبێت)ده‌فه‌رموێت:كاتێك ئێمه له خۆراسان بووين،له‌كاتى گهڕانهوهماندابرايهكمان نه‌خۆش كه‌وت،جا مردن گه‌يشته سه‌رى و له‌وكاته‌دا بينيمان عاره‌ق لهناوچهوانى دهتكانمنيش ووتم:گه‌وره‌يى بۆ خوا،گوێم له پێغه‌مبه‌رى خوابووه (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى(مَوْتُ الْمُؤْمِنِ بِعَرَقِ الْجَبِينِ)رواه الترمذي4/92 والنسائي6/360 مردنى باوه‌ڕدار بهتكانى عاره‌قى ناوچه‌وان ڕزگاربووه. سێيه‌م: گومانى باش بردن به‌خواى گه‌وره له‌كاتى سهرهرمهگدا. ئه‌ى به‌نده‌ى خوا ئاگادار‌و وشياربه ئه‌گه‌رچى چه‌ند كاتێكى كه‌مى ديارى كراوت ماوه له ژيانى دنياداو ئيتركاتى سه‌فه‌ره دوورودرێژه‌كه ده‌ست پێ ده‌كات،پێويسته گومانى باش به خواى گه‌وره ببه‌يت له‌هه‌مووكات وساتێكدا،هاوه‌ڵى بهڕێزجابرى كوڕى عبدالله (خوالێى ڕ‌ازى بێت)ده‌فه‌رموێت:گوێم له ێغهمبهرى خوابوو(صلی الله علیه وسلم) سێ ڕۆژ پێش ئه‌وه‌ى وه‌فات بكات فه‌رمووى:(لَا يَمُوتَنَّ أَحَدُكُمْ إِلَّا وَهُوَ يُحْسِنُ بِاللَّهِ الظَّنَّ)رواه مسلم في صحيحه 2877 واته:هيچ كه‌سێك له ئێوه نه‌مرێت تاكو گومانى باش به‌خواى خۆى ده‌بات،جاگومانى باش بردن به‌خوا ئه‌وه‌يه كهبهتهماى به‌هه‌شت بيت و له‌سزاى دوزه‌خ خۆت بپارێزى. پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ڕۆژێكيان چووه سه‌ردانى گه‌نجێكى نه‌خۆش جا له‌وكاته‌دا ئه‌جه‌لى هات و(ملك الموت) گه‌يشته سه‌ري،پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) پێى فه‌رموو:ئه‌ى گه‌نج حاڵت چۆنه؟ئه‌ويش ووتى:سوێند به‌خوا ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) زۆر لهتاوانهكانم ده‌ترسم وهزۆريش هيوام به خواى خۆم هه‌يه،پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى:ده‌ى ئهودووسيفهته له‌دڵى ههربهندهيهكدا كۆبێته‌وه له‌سه‌ره‌مه‌رگدا ئه‌وه خواى گه‌وره بێ باكى ده‌كات له له‌وه‌ى كه لێى ده‌ترسێت،وههيواداريشى ده‌كات به‌وه‌ى كه بهتهمايهتى. چواره‌م:مردن له هه‌ردوو شارى مهككهومهدينهى پيرۆز. خواى گه‌وره بهپيرۆزى و به‌ڕێزى باسى ههرجێگهيهك يان هه‌ر شوێنێك بكات ئه‌وه هيوا وايه كه به‌هۆى ئه‌و بهپيرۆزباس كردنه‌وه،كه‌سه‌كانى ناوى ببه‌خشێت و جا هه‌ردوو شارى مه‌ككه‌ى پيرۆز و مهدينهى ڕوناك ناويان له قورئانى پيرۆزدا به گهورهوپيرۆزهاتووهوسهرهڕاى ئه‌وه‌ى شوێنى له‌باوه‌ش گرتنى خۆشه‌ويستى خواوخۆشهويستى مرۆڤايه‌تى محمده(صلی الله علیه وسلم) خواى گه‌وره‌ش ده‌رباره‌ى مه‌ككه ده‌فه‌رموێت:(إِنَّ أَوَّلَ بَيْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِي بِبَكَّةَ مُبَارَكًا وَهُدًى لِلْعَالَمِينَ (96) فِيهِ آَيَاتٌ بَيِّنَاتٌ مَقَامُ إِبْرَاهِيمَ وَمَنْ دَخَلَهُ كَانَ آَمِنًا وَلِلَّهِ... 97)ال عمران واته:يه‌كه‌مين ماڵێك له‌سه‌ر زه‌ويدا ساز كرا بۆئه‌وه‌ى كه خواپه‌رستى تێدا ئه‌نجام بدرێت بريتى بوو له‌و ماڵه‌دا كه لهمهككهيه ئه‌ويش هُدًى لِلْعَاڵمِينَ جێگايه‌كى پيرۆزه‌و پڕخێرو ڕێنومێنيه بۆ خه‌ڵكى جيهان.ئه‌و شوێنه واته كه‌عبه‌ى پيرۆز چه‌ندين به‌ڵگه‌و نيشانه‌ى ڕوون و ئاشكراى تێدايه كه يه‌كێكيان شوێنگه‌ى پێغه‌مبه‌ر ئيبراهيمه(صلی الله علیه وسلم) جا ههركهسى تا ڕۆژى قيامه‌ت بچێته ئه‌و شوێنه سه‌لامه‌ت و پارێزراوه. ههروههاعبدالله ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ دةفةرمويَت:(اَنَّ رَجُلًا وَقَصَهُ بَعِيرُهُ وَنَحْنُ مَعَ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَهُوَ مُحْرِمٌ فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ اغْسِلُوهُ بِمَاءٍ وَسِدْرٍ وَكَفِّنُوهُ فِي ثَوْبَيْنِ وَلَا تُمِسُّوهُ طِيبًا وَلَا تُخَمِّرُوا رَأْسَهُ فَإِنَّ اللَّهَ يَبْعَثُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ مُلَبِّيًا)صحيح البخاري 2/5 ومسلم 6/95 واته:پياوێك وشتره‌كه‌ى خستيه خواره‌وه و بريندارى كردوهئێمهش له‌و كاته‌دا له‌حاڵه‌تى ئيحرامى حه‌جدا بوين له گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوادابوين(صلی الله علیه وسلم) پاشان پياوه‌كه مرد،پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى:مردووه‌كه بشۆرن به ئاو‌و بهگڵاى سدر،وهههربه جل و به‌رگه‌كه‌ى خۆيه‌وه كفنى بكه‌ن،وهبۆنى خۆشى لێ مه‌ده‌ن،وهسهريشى دامه‌پۆشن،چونكه له‌ڕۆژى دوايدا كاتێك كه زيندوودهكرێتهوه به‌رده‌وام( لبيك اللهم لبيك )ده‌ڵێت.كه‌واته مرۆڤ له‌كاتى حه‌ج كردن‌دا وله‌و شارهپيرۆزه بمرێت و كوتاوشهى( ته‌لبيه )بێت،به‌ڕاستى ئه‌وه ماناى كۆتا خێريه،ياخودپێغهمبهرى خوا(صلی الله علیه وسلم) لهفهورموودهيهكى تردا ده‌فه‌رموێت:(مَنْ اسْتَطَاعَ أَنْ يَمُوتَ بِالْمَدِينَةِ فَلْيَمُتْ بِهَا فَإِنِّي أَشْفَعُ لِمَنْ يَمُوتُ بِهَا) صححه الشيخ الالباني في سنن الترمذي 3076 واته:هه‌ركه‌سێك له ئێوه ئه‌گه‌ر ده‌توانێت،ئه‌وه بالهشارى مهدينهى پيرۆز بمرێت،چونكه من(تكا)ده‌كه‌م بۆكه‌سێك كه له‌وشاره‌دا بمرێت. پێنجه‌م:مردن له شه‌وو ڕۆژى جومعه‌دا. شه‌ووڕۆژ بۆمرۆڤه‌كان لهبهخششهكانى خواى گه‌وره‌ن،به‌وه‌ى كه‌ده‌توانرێت به‌ندايه‌تى خواى تێدابكرێت،سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش لهناوشهووڕۆژهكاندا تايبه‌تى كراوهوگرنگى وگه‌وره‌يى هه‌ندێك له شهووڕۆژهكان هه‌يه.جاشهووڕۆژى(جومعه) لهوتايبهتمهنديانهدا باس كراون،جامردن لهشهووڕۆژى جومعه‌دا ده‌بێته هۆى ڕزگاربوونى به‌نده له‌سزاى دۆزه‌خ(به‌مه‌رجێك كه‌سه‌كه به باوه‌ڕدارى مردبێ)بۆيه ئه‌م ڕۆژى جومعهيه له باش‌ترين ڕۆژه‌كان نابراوهوهك پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:(خَيْرُ يَوْمٍ طَلَعَتْ عَلَيْهِ الشَّمْسُ يَوْمُ الْجُمُعَةِ فِيهِ خُلِقَ آدَمُ وَفِيهِ أُدْخِلَ الْجَنَّةَ وَفِيهِ أُخْرِجَ مِنْهَا وَلَا تَقُومُ السَّاعَةُ إِلَّا فِي يَوْمِ الْجُمُعَةِ ) صححه الشيخ الالباني في صحيح ابوداود961-1024وصحيح الجامع الصغير 3334 واته:چاكترين ڕۆژێك به‌لاى خواى گهورهوهكهڕۆژى بهسهرداههڵدێت بريتيه له‌ڕۆژى جومعه،چونكه له‌وڕۆژه‌دا باوكه گه‌وره‌مان ئاده‌مى تێدا دروست كراوه،وهههرلهوڕۆژهدا كراوه‌ته ناوبهههشتهوه،وهههرلهوڕۆژهدا له‌به‌هه‌شت ده‌ركرا،وهڕۆژى قيامهتيش نايه‌ت ئيلا له‌وڕۆژه‌دا نه‌بێت واته ڕۆژى قيامه‌ت له‌ڕۆژى جومهعهدا ده‌ست پێده‌كات.پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:(مامِن مُسلِم يَمُوتُ يَوم الجُمُعَة أو لَيلَة الجُمُعَة الا وَقاه الله مِن فِتنَة القَبر)صحيح الجامع الصغير5773 واته:هه‌ر موسوڵمانێك له‌شه‌وو يان ڕۆژى جومعه‌دا بمرێت،ئه‌وه خواى گه‌وره له تاقى كردنه‌وه‌ى ناو گۆڕ ده‌يپارێزێت. شه‌شه‌م:مردن له‌كاتى پاسه‌وانى كردن له پێناوى خوادا. سه‌نگه‌ر نشينى يان پاسه‌وانى كردن له‌پێناوى خوادا ئه‌گه‌رچى بۆماوه‌يه‌كى كهميش بێت،له‌كاره خۆشه‌ويسته كانهلاى خواى گهورهوميهرهبان،وهسوننهتى پێغه‌مبه‌رى خواوهاوهڵهبهڕێزهكانيهتي،پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:(كُلُّ الْمَيِّتِ يُخْتَمُ عَلَى عَمَلِهِ إِلَّا الْمُرَابِطَ فَإِنَّهُ يَنْمُو لَهُ عَمَلُهُ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ وَيُؤَمَّنُ مِنْ فَتَّانِ الْقَبْرِ) صححه الشيخ الالباني في سلسلة الصحيحة549 واته:هه‌موو مردووهيهك كه‌مرد كۆتايى به كرده‌وه‌كانى دێت،مۆر ده‌درێت له‌سه‌ري،ئيلا كه‌سێك نه‌بێت كه له‌پێناوى خوادا سهنگهرنشينى گرتبێت لهبهرامبهردوژمنانى خوادا يان پارێزگارى له‌موسوڵمانان كردبێت،ئه‌وه به‌رده‌وام ئه‌و كرده‌وه‌يه‌ى گه‌شه‌ده‌كات وپاداشتى زيادده‌كات تاڕۆژى دوايي،وهپارێزراووئهمينيش ده‌بێت له‌سزاى ناو گۆڕ. حه‌وته‌م: شه‌هيد بوون له‌پێناوى خواى گه‌وره‌دا. شههيدى پلهيهكى زۆر به‌رزه خواى گهورهتايبهتى كردووه به خۆشه‌ويستانى خۆي،وهپاداشتى نهبڕاوهوفيردهوسى به‌رزى بۆداناون،جا ئهوشههيديهش ده‌بێت ته‌نها له‌پێناوى خواى گه‌وره‌دابێت،جاههركهسێك له‌دونيادا جه‌نگى كرد له‌گه‌ل دوژمنى خواداو به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ئه‌و جه‌نگه‌و پشتى هه‌ڵ نهكردولهپارێزگارى موسوڵمانان ودينى خوادابوو،به‌وشێوه‌يه خوێنى ڕژاو كوژرا ئه‌وه پێى ده‌وترێت شه‌هيد،واته شاهيدى ده‌دات له‌سه‌رئه‌و حاڵه‌ته‌ى كه‌له‌سه‌رى مردووه‌و كۆتايى به‌ژيانى هاتووه،كه‌واته ئێستا ناتوانرێت بهههمووكهسێك بوترێت(شههيدلهپێناوى خوادا)،هه‌روه‌ك به‌رده‌وام ده‌بيستين و ده‌بينين كه‌سێك چووه بۆ تاڵانى و فه‌رهوود له‌وێ كوژراوه‌و نه‌هاتۆته‌وه لێره ناويان ناوهشههيد،به‌ڵێ شاهيده له‌سه‌رئه‌وه‌ى كه لهسهردزى وڕاوو ڕووت كۆتايى به‌ته‌مه‌نى هاتووه،به‌ڵام ئه‌وه هه‌رگيز شههيدى ڕێى خوانيه.پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:(لِلشَّهِيدِ عِنْدَ اللَّهِ سِتُّ خِصَالٍ يُغْفَرُ لَهُ فِي أَوَّلِ دَفْعَةٍ وَيَرَى مَقْعَدَهُ مِنْ الْجَنَّةِ وَيُجَارُ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ وَيَأْمَنُ مِنْ الْفَزَعِ الْأَكْبَرِ وَيُوضَعُ عَلَى رَأْسِهِ تَاجُ الْوَقَارِ الْيَاقُوتَةُ مِنْهَا خَيْرٌ مِنْ الدُّنْيَا وَمَا فِيهَا وَيُزَوَّجُ اثْنَتَيْنِ وَسَبْعِينَ زَوْجَةً مِنْ الْحُورِ الْعِينِ وَيُشَفَّعُ فِي سَبْعِينَ مِنْ أَقَارِبِهِ) صحيح الشخ الالباني في سنن الترمذي1358 وصحيح الجامع الصغير 3747 واته: شه‌هيد لاى خواى گه‌وره شه‌ش تايبه‌تمه‌ندى بۆههيه: 1- بهڕشتنى يه‌كه‌م دڵوپهخۆێنى خواى گه‌وره له‌تاوانه‌كانى خۆش ده‌بێت. 2- يهكسهر شوێنى خۆى لهناوبهههشتدا ده‌بينێت. 3- له‌سزاو ناڕه‌حه‌تى ناوگۆڕ پارێزراوده‌بێت. 4- وه‌سه‌لامه‌ت وئهمين ده‌بێت لهترسهگهورهكه كه قيامه‌ته. 5- وهتاجێكى زێڕين ده‌خرێته سه‌رسه‌رى وه‌ك ڕێزلێنانێك بۆى كه‌پێك هاتووه لهدووڕومهرجان كهباشتره لهدونياوئهوهشى لهدونيادايه. 6- وهحهفتاودووخێزانى حۆرى بۆئامادهكراوه،وهشهفاعهت ده‌كات بۆحهفتاكهس لهنزيكهچاكهكانى خۆى. هه‌شته‌م: مردن به‌نه‌خۆشى سك چوون. نه‌خۆشى سك چوون يه‌كێكه له‌و نه‌خۆشيانه‌ى كهههركهسێ بههۆيهوهبمرێت هيوا وايه له‌سزاى ناو گۆڕ‌و تاقى كردنه‌وه قورسه‌كان ده‌ربچێت،جائه‌م نه‌خۆشيه بريتيه له‌وه‌ى كه‌سى نه‌خۆش سك ئێشهيهكى تووش ده‌بێت وپاش كه‌مێك سكى پێى ده‌چێت،بهوهۆيهوهناوسكى وشك دهبێتهوهوههرئهمهشه ده‌بێته‌هۆى مردنى,ئه‌ميش ئارامى له‌سه‌رگرتووه،هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:(وَمَنْ مَاتَ فِي الْبَطْنِ فَهُوَ شَهِيدٌ)صحيح الجامع الصغير 4438 واته:هه‌ركه‌سێك به‌نه‌خۆشى سك ئێشه بمرێت شه‌هيده. يان لهفهرمودهيهكى تردا ده‌فه‌رموێت:(مَن قَتَلَ بَطنه لَم يُعَذَب في قَبرهِ)صحيح الجامع الصغير 6461 واته:هه‌ركه‌سێك بمرێت به نه‌خۆشى(ناوسك)سك ئێشه،ئه‌وه سزانادرێت لهناوگۆڕهكهيد. نۆيه‌م: مردن بهنوخۆشى طاعون(كۆلێرا). نه‌خۆشى طاعون يه‌كێكى تره له‌و نهخوشيانهى كه‌مرۆڤ دووچارى ئازار‌و ناخۆشى ده‌كات وجاههركات نه‌خۆش توانيتى ئارام بگرێت له‌سه‌رى وشوكرانه بژێربێت،ئهوهخواى گه‌وره پاداشتى تايبه‌تى بۆداناوه،جازانايان ئه‌م نهخۆشيهيان چوواندوه به‌نه‌خۆشى كۆلێرا له‌م سه‌رده‌مه‌دا پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:(الطَّاعُونُ شَهَادَةٌ لِكُلِّ مُسْلِمٍ)صحيح الجامع الصغير3947 واته:مردن به‌نه‌خۆشى تاعون پله‌ى شههيديه بۆ هه‌موو موسوڵمانێك.هه‌روه‌ها دايكمان خاتووعَائِشَةَ (خوالێى ڕ‌ازى بێت)ده‌فه‌رموێت پرسيارمان كرد له پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌رباره‌ى نه‌خۆشى تاعون ئه‌ويش هه‌واڵى پێداين وفه‌رمووى:(أَنَّهُ عَذَابٌ يَبْعَثُهُ اللَّهُ عَلَى مَنْ يَشَاءُ وَأَنَّ اللَّهَ جَعَلَهُ رَحْمَةً لِلْمُؤْمِنِينَ لَيْسَ مِنْ أَحَدٍ يَقَعُ الطَّاعُونُ فَيَمْكُثُ فِي بَلَدِهِ صَابِرًا مُحْتَسِبًا يَعْلَمُ أَنَّهُ لَا يُصِيبُهُ إِلَّا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَهُ إِلَّا كَانَ لَهُ مِثْلُ أَجْرِ شَهِيدٍ)صحيح الجامع الصغير 3949 واته: ئه‌وه نه‌خۆشيه‌كه خواى گه‌وره سزاى كه‌سێكى پێ ده‌دات كه‌خۆى ويستى له‌سه‌ربێت،وه‌خواى گه‌وره‌ش به‌ڕه‌حمه‌ت گێڕاويه‌تى بۆباوه‌ڕداران،جاكهسێك نيه له‌شاره‌كه‌ى خۆيدابێت و تووشى ئهونهخۆشيهببێت وئارام بگرێت له‌سه‌ري،ئيلا پاداشت ده‌درێته‌وه له‌لايه‌ن خواوه،وهزانراويشه هه‌ركه‌سێك تووشى ببێت و بمرێت ئيلا به‌وێنه‌ى شه‌هيدێك پاداشتى هه‌يه لاى خوا. ده‌يه‌م: مردن به هۆى نه‌خۆش( ذات الجنب)لاته‌نيشت ئێشه يان كه‌له‌كه. نه‌خۆشى ژات الجنب لاته‌نيشت بريتيهلهو نهخۆشيهى كه‌مرۆڤ دووچارى ده‌بێت و هه‌ميشه‌و به‌رده‌وام هاوارى لاتهنيشتى ده‌كات و ئازارى زۆرى هه‌يه،جا پزيشكه‌كان ئێستا به نه‌خۆشى كه‌له‌كه ده‌يناسێنن،ئه‌ويش ئه‌وه‌يه كه‌مرۆڤ تووشى ئاوسانێك ده‌بێت له‌نێوان سه‌رووى سكى تاكو پهراسووهكانى لايه‌كي،ابن الحجري عسقلاني(ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێ)ده‌فه‌رموێ:ئه‌م جۆره نه‌خۆشيه (بريتيه له وهرمێكى گه‌رم وئاوساويهك،وهبههۆيهوه بايه‌كى ڕه‌ق دروست ده‌بێت له‌نێوان سكى تا سه‌رووى پهراسووي،كه‌ئه‌مه‌ش نه‌خۆشيه‌كى ترسناكه)فتح الباري كتاب الطب 10/172 هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:(الشَّهَادَةُ سَبْعٌ........... صَاحِبُ ذَاتِ الْجَنْبِ شَهِيدٌ)ابوداود 8/366 صحيح الجامع الصغير3739واته:شههيدى حه‌وت جۆرى هه‌يه...............يه‌كێك له‌وانه تووشى نه‌خۆشى ژات الجنب بووبێت و هه‌ربه‌هۆى ئهونهخۆشيهوه كۆچى دوايى بكات.يان ده‌فه‌رموێت :(المَيتُ مِن ذاتِ الجَنبِ شَهيد)صحيح الجامع الصغير 6738 واته: مردن به هۆى نه‌خۆشى ژات الجنب ه‌وه پله شههيدى هه‌يه. يانزه‌يه‌م: مردن له‌سه‌ر كارى خێر‌و چاكه. خێروچاكهكردنى به‌رده‌وام يه‌كێكه له هۆكاره‌كانى سڕينه‌وه‌ى تاوانه‌كان وڕزگاربوون له‌سزاى بهئێشى دۆزه‌خ،هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆى دروست بوونى خۆشه‌ويستى له‌نێوان به‌نده‌كانى خواى گهورهداوسهرفرازى دواڕۆژيشى له‌دوايه،پێغه‌مبه‌ر خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:(إِنَّ الصَّدَقَةَ لَتُطْفِئُ غَضَبَ الرَّبِّ وَتَدْفَعُ عَنْ مِيتَةِ السُّوءِ ) سنن الترمذي 3/73 واته:به‌ڕاستى خێركردن توڕه‌يى و سزاى خوايى گه‌وره ده‌كوژێنێته‌وه،خراپ كۆتايى هاتنى ته‌مه‌نيش لهسهرمردوو لاده‌دات.يان لهفهرمودهيهكى تردا ده‌فه‌رموێت:(ان الصَدَقَةَ لَتُطفيءُ عَن اَهلُها حرّالقبور)صحيح الترغيب والترهيب 873 واته:خێروچاكهكردن گهرماووههڵاوى ئاگرى ناوگۆڕهكان له‌سه‌ر به‌نده‌ى خێركهردهكوژێنێتهوه. دوانزه‌يه‌م:مردن به‌هۆى ڕوخانى شتێك به‌سه‌ريدا. ڕوخانى شتێك به‌سه‌ردا يان كه‌وتنه بن خانوو يان ديوار يان هه‌رشتێك له جۆرى ڕوخان كه ببێته هۆى مردنى به‌ڵام كه‌سه‌كه باوه‌ڕداربێت،ئه‌وه له‌وكاته‌دا هيوا وايه له‌و جۆرهكهسانهبێت كه له‌سزاى ناوگۆڕ ڕزگاربووه،پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:(الشَّهَادَةُ سَبْعٌ ........... وَالَّذِي يَمُوتُ تَحْتَ الْهَدْمِ شَهِيدٌ) صحيح الجامع الصغير3739 شه‌هيد حه‌وت جۆرى هه‌يه...........يه‌كێك له‌وانه ئهوكهسهيه كه‌ده‌مرێت به‌هۆى ڕووخانى شتێك به‌سه‌ريدا ئه‌وه پله‌ى شههيدى هه‌يه لاى خواى گه‌وره. سيانزهيهم:مردن به‌هۆى سوتانه‌وه. سووتاوى يه‌كێكى تره له‌و جۆره به‌خششانه‌ى كه خواى گه‌وره به ديارى دهيدات بهبهندهكهي،به‌هۆيه‌وه ده‌مرێت،ئه‌ويش به‌وه‌ى كه‌خۆى كه‌سه‌كه ده‌ستى نه‌بێت له‌و سوتانه‌دا واته خۆى خۆى نهسوتانبێت،يانه نه‌بووبێته هۆى خۆسوتانى ئه‌وه له‌سزاى گۆرٍ ڕزگاربووهو هه‌ربۆيه پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:(الشَّهَادَةُ سَبْعٌ.......... وَصَاحِبُ الْحَرِيقِ شَهِيدٌ)صحيح الجامع الصغير3739 واته:شههيدى حه‌وت جۆرى هه‌يه.........يه‌كێك له‌وانه كه‌سێكه به‌هۆى سووتانهو گيان له‌ده‌ست ده‌دات به‌بێ ئه‌وه‌ى ده‌ستى هه‌بێت له سوتانى خۆي‌دا. چوارده‌يه‌م:مردن به‌هۆى خنكانه‌وه. واته هه‌ركه‌سێكى باوه‌ڕدار بچێته سه‌فه‌رێك يان جێگه‌يه‌ك و به‌و هۆيه‌وه لهئاوێك نزيك بێته‌وه،بهههرهۆيهك بێت پاشان خواى گه‌وره گيانهكهى لێ بسێنێته‌وه‌و به‌و هۆيه‌وه بكه‌وێته ئاوه‌كه‌وه يان مه‌له بكات به‌مه‌رجێك ده‌ستى خۆى تيانهبێت،واته نه‌بووبێته هۆى كوشتنى نه‌فسى خۆى ئه‌وا له‌پله‌ى شههيداندايهولهسزاى گۆڕ پارێزراوه.هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:(الغَريق في سَبيلِ الله شَهيد) صحيح الجامع الصغير 4173 يان لهفهرمودهيهكى تردا ده‌فه‌رموێت:(الشُّهَدَاءُ خَمْسَةٌ........ وَالْغَرِيقُ الشَّهِيدُ) صحيح البخاري 3/42 واته: شه‌هيد پێنج جۆرى هه‌يه يه‌كێك له‌وانه كه‌سێكه به‌هۆى خنكانه‌وه بمرێت ئه‌وه پله‌ى شههيدى هه‌يه. پانزه‌يه‌م: مردن به‌هۆى نه‌خۆشى سيلهوه. نه‌خۆشى سيل بريتيه له‌و نهخۆشيهى كه به هۆى وشك بوونه‌وه‌ى ڕيخۆڵهكانهوه له‌لاى تهنيشتى مرۆڤه‌وه دروست ده‌بێت،ياخود وه‌ك ده‌ڵێن:بريتيه له‌و نهخۆشيهى كه‌پێى ده‌وترێت كۆكه‌ڕه‌شه كه به‌درێژايى ته‌مه‌نى لهگهڵيايهتى و تايه‌كى گهرميشى پێوه‌يه،وهههركات منداڵ توشى بێت جۆرى ده‌نگه ژێيهكانى ده‌گۆڕێت و ده‌نگى گڕدهبێت.پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:(السّيلُ شَهيدُ)صحيح الجامع الصغير 3691 واته:هه‌ركه‌سێك به‌هۆى ئه‌و جۆره نه‌خۆشيه‌وه بمرێ كه‌پێى ده‌ڵێن سى ئه‌وه پله‌ى شههيدى هه‌يه. شانزه‌يه‌م:مردنى ئافره‌ت به‌سه‌ر منداڵهكهيهوه بێگومان ئافره‌تانيش پشكى خۆيان هه‌يه له‌و پلانه‌دا كه‌باس كران به‌ڵام به‌تايبه‌تى تر خۆشه‌ويستمان(صلی الله علیه وسلم) باسيانى كردووهولهكاتێكدا كه‌به‌هۆى نه‌خۆشى منداڵ بوونه‌وه گيان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن وبه‌سه‌ر ئه‌وه منداڵه‌وه ده‌چن،وه‌ك ده‌فه‌رموێت:(وَالْمَرْأَةُ تَمُوتُ بِجُمْعٍ شَهِيدٌ)رواه ابوداود 8/366 واته:ئافره‌تێك كه به‌هۆى بوونى منداڵهكهيهوه ده‌مرێت پله‌ى شههيدى هه‌يه.هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:(النُفَساءُ يَجرها وَلَدها بِسروها الى الجَنَة)صحيح الجامع الصغير 4439 واته:ئه‌و ئافره‌ته‌ى كه به‌هۆى ڕاكێشان و بڕينى ناوكى منداڵهكهيهوه ده‌مرێت ئه‌وه ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه. حه‌ڤده‌يه‌م:مردن به‌هۆى به‌رگرى كردن لهدين ونه‌فس . هه‌ركات موسوڵمان به‌ته‌واوى خۆى مل كه‌چى فه‌رمانه‌كانى خوا كرد،ئه‌وه چهندبهرپرسياريهك ڕووى تێ ده‌كات،جايهكێك له‌وانه به‌رگرى كردنه له دين و به‌رنامه‌كه‌ى ئيسلام به گيان و ماڵ،هه‌وه‌ها به‌رگرى كردنه نه‌فسى خۆى بهههمووجۆرهكانيهوه،پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:(مَنْ قُتِلَ دُونَ دينهِ فَهُوَشَهِيدٌ) صحيح الجامع الصغير 6445 واته هه‌ركه‌سێك له‌پێناوى دينهكهيدا بكوژرێت ئه‌وه پله‌ى شههيدى هه‌يه. هه‌روه‌ها لهفهرمودهيهكى تردا ده‌فه‌رموێت:(مَنْ قُتِلَ دُونَ مُضلِمَته فَهُوَ شَهِيدٌ)صحيح الجامع الصغير 6445 واته:هه‌ركه‌سێك له‌پێناوى نهفسيدا له‌كاتێكدا كه سته‌مى لێ ده‌كرێت وئهميش غيرهتى به‌كاردێنێت و ده‌ست ده‌كاته‌وه لهسهرحهقيشه بكوژرێت ئه‌وه پله‌ى شههيدى هه‌يه. هه‌ژده‌يه‌م:مردن له پێناوى ماڵ و منداڵيدا. به‌رگرى كردن له ماڵ و منداڵ بۆئه‌وه‌ى ژێرده‌سته نه‌بن وبهناههقيش داگير نه‌كرێن له‌لايه‌ن دوژمنه‌وه،وه‌ئه‌و مافه‌ى كه خواپێى داوه لێى زه‌وت نه‌كرێت،چونكه به‌رگرى كردن له‌وانه مافى ته‌واوى خۆيه‌تى و ئه‌ركى شهرعيشه،وه‌ئه‌گه‌ر هاتو لهسهريشى كوژرا ئه‌وه لاى خواى گه‌وره پله‌ى شههيدى هه‌يه،وه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:(مَن أريدُ مالَهُ بِغَيرِحَق فَقاتَلَ فَقُتِل فَهوَشَهيد)صحيح الجامع الصغير6011 واته:هه‌ركه‌سێك بيه‌وێت ماڵه‌كه‌ت داگيربكات به‌بێ ئه‌وه‌ى مافى ئه‌وبێت،ئه‌وه كاتێك تێكۆشا لهپێناويداوئهميش كوژرا ئهوهپلهى شههيدى ههيهلاى خوا،ههروههاپێغهمبهرى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:(مَنْ قُتِلَ دُونَ مَالِهِ فَهُوَ شَهِيدٌ)صحيح الجامع الصغير 6444 واته:هه‌ركه‌سێك له‌پێناوى ماڵيدا بكوژرێت پله‌ى شههدى هه‌يه. نۆزده‌يه‌م:مردن له‌كاتى خوێندنى سوره‌تى(الملك) يان دواى خوێندنه‌كه . يه‌كێك له‌و سوره‌تانه‌ى كه هه‌ركات مرۆڤ بتوانێت بيخوێنێ وبه‌وه‌ش كۆتايى به‌ته‌مه‌نى بێت ئه‌وه ده‌بێته هۆى پاراستنى له‌سزاى ناو گۆڕ،پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:(سورَة تَبارَك هِيَ الْمَانِعَةُ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ) صحيح الجامع الصغير3643 واته:خوێندنه‌وه‌ى سوره‌ى تهبارهك ده‌بێته هۆى پاراستنى خۆێنهرهكهى له سزاى ناو گۆڕ. بيسته‌م:زۆر په‌ناگرتن به‌خواى گه‌وره لهبهڵاكان. پاڕانه‌وه‌و داواكردن بۆلاى خوا به‌م پاڕانهوانهى كهلهسوننهتدا هاتوون به‌تايبه‌تى( أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ(صلی الله علیه وسلم) كَانَ يَدْعُو اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ التَّرَدِّي وَأَعُوذُ بِكَ أَنْ يَتَخَبَّطَنِي الشَّيْطَانُ عِنْدَ الْمَوْتِ وَأَعُوذُ بِكَ أَنْ أَمُوتَ فِي سَبِيلِكَ مُدْبِرًا وَأَعُوذُ بِكَ أَنْ أَمُوتَ لَدِيغًا) سنن ابي داود 4/351 واته:هه‌ركاتێك پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) بپاڕاياتهوه له‌خواى گه‌وره دهيفهرموو:خوايه‌گيان بۆخلترى هه‌موو ناوه‌جوانه‌كان و سيفه‌ته بهرزوپيرۆزهكانت،په‌نات پێده‌گرم له:ههڵگهڕانهوهوپاشگهزبوونهوه لهدين،وهپهنات پێده‌گرم له فڕوفێل و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى شه‌يتان له‌كاتى سه‌ره‌مه‌رگدا،وهپهنادهگرم به‌تۆ له‌مردنێك كه له‌پێناوى تۆدابێت و پشتى تيا هه‌ڵبكه‌م وه په‌نا بهتۆدهگرم له مردنێك به هۆى پێوهدراوى و گه‌ستنه‌وه بێت. (مردن و ژیانی ناو گۆڕ له‌قورئان فه‌رمووده صه‌حیحه کاندا ) مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه‌رگرتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده |