فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
دینی ئیبراهیمی یان (وَحدَةُ الأَدْيان) یه‌كبوونی ئایینه‌كان !! دینی ئیبراهیمی یان (وَحدَةُ الأَدْيان) یه‌كبوونی ئایینه‌كان ))
دینی ئیبراهیمی ڕاسته‌قینه ؛ ئایینی پیرۆزی ئیسلامه . ئایینی ته‌نها خواپه‌رستیه و دووركه‌وتنه‌وه‌یه له هاوه‌ڵ بۆخوادانان . ئه‌وه‌ی ده‌وترێت گوایه ئایینی ئیبراهیمی كۆكه‌ره‌وه‌ی ئایینی ئیسلام و یه‌هودی و نه‌صرانیه ئه‌وه گومانێكی پووچه و ناڕاسته . وه بیر و باوه‌ڕێكی ناڕاسته و به‌درۆخستنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆزه ! پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم (علیه السلام) له‌سه‌ر ئه‌و بیر‌و باوه‌ره شركیه‌ی جووله‌كه و گاوره‌كان نه‌بووه ؛ كه گاوره‌كان ده‌ڵێن : عیسی (علیه السلام ) كوڕی خوایه ؛ وه جووله‌كه‌كان ده‌ڵێن عوزه‌یر (علیه السلام) كوڕی خوایه ! بۆیه خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( مَا كَانَ إِبْرَاهِيمُ يَهُودِيًّا وَلَا نَصْرَانِيًّا وَلَٰكِنْ كَانَ حَنِيفًا مُسْلِمًا وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ ) . سورة آل عمران : 67 . واته :پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم (علیه السلام) نه جووله‌که بووه و نه‌گاور ، به‌ڵکو ته‌نها خواپه‌رست و موسڵمان بووه و له ده‌سته‌ی موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران نه‌بووه .
_ وه په‌روه‌ردگار فه‌رمانی به باوه‌ڕداران كردووه ئایینه‌كه‌یان به روون و ئاشكرایی ده‌ربخه‌ن و فه‌رموویه‌تی : ( قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْا إِلَىٰ كَلِمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلَّا نَعْبُدَ إِلَّا اللَّهَ وَلَا نُشْرِكَ بِهِ شَيْئًا وَلَا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضًا أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ ۚ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَقُولُوا اشْهَدُوا بِأَنَّا مُسْلِمُونَ ) . سورة آل عمران : 64 . واته : ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم) بڵێ : ئه‌ی خاوه‌ن نامه‌کان وه‌رن بۆ لای وته‌یه‌کی ڕاست (یه‌کسان) له نێوان ئێمه و ئێوه‌دا، که جگه له‌خوا نه‌په‌رستین وه هیچ شتێک نه‌که‌ین به هاوبه‌شی ؛ وه هێندێکمان هێندێکمان به په‌روه‌ردگار دانه‌نێین جگه له‌خوا ؛ ئینجا ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵکرد ئێوه‌ش بڵێن : ئێوه شاهید بن که به‌ڕاستی ئێمه موسڵمانین و ته‌نها خوا په‌رستین .
هه‌رگیز حه‌ق له‌گه‌ڵ باتڵ یه‌ك ناگرێت و كۆنابێته‌وه . وه هه‌رگیز نوور له‌گه‌ڵ تاریكی كۆناكرێته‌وه . ئایینی پیرۆزی ئیسلام بۆ ئه‌وه هاتووه حه‌ق له باتڵ جیابكاته‌وه . وه شرك له ته‌وحید جیابكاته‌وه . وه دادپه‌روه‌ری له سته‌م جیابكاته‌وه . وه ره‌وشت به‌رزی له ره‌وشت نزمی جیابكاته‌وه . وه حه‌رام له حه‌ڵاڵ جیابكاته‌وه .
جیاوازی له‌بیر و باوه‌ر له‌نێوان مرۆڤه‌كان هه‌رده‌بێت و كه‌س ناتوانێت ئه‌م جیاوازیانه بكات به‌یه‌ك . په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ النَّاسَ أُمَّةً وَاحِدَةً ۖ وَلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ ) . هود : 118 . واته : خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه ئه‌وه هه‌موو خه‌ڵکی ده‌کرد به‌یه‌ك تاقم و کۆمه‌ڵ، (به‌ڵام) به‌رده‌وامیش ئه‌و خه‌ڵکه جیاوازن له‌نێوانی یه‌کتردا له ئایین و به‌رنامه و بۆچووندا... وه فه‌رموویه‌تی : ( وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَآمَنَ مَنْ فِي الْأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعًا ۚ أَفَأَنْتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَتَّىٰ يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ ) .یونس : 99 . واته : خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه (ده‌یتوانی) هه‌ر هه‌موو دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی باوه‌ڕ بهێنن ، جا ئایا تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) ئه‌ته‌وێ زۆر له‌خه‌ڵکی بکه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بڕواداربن؟!
_ خه‌ڵكی به‌رده‌وام له‌یه‌كتر جیاوازه له دینیان ؛ وه له بۆچوونه‌كانیان ؛ وه له بیروباوه‌ره‌یان . به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رفراز و به‌خته‌وه‌ره ئه‌وكه‌سه‌یه كه باوه‌ڕده‌هێنێت و واز له كوفر و بێ باوه‌ری ده‌هێنێت . په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( هُوَ الَّذِي خَلَقَكُمْ فَمِنْكُمْ كَافِرٌ وَمِنْكُمْ مُؤْمِنٌ ۚ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ ) . التغابن : 2 . واته : ئه‌وزاته ئه‌وه‌یه ئێوه‌ی دروست کردووه ، جا هه‌تانه بێ باوه‌ڕه‌و هه‌تانه باوه‌ڕدا، خوایش بینایه به‌هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
_ ئایینی پیرۆزی ئیسلام تێكه‌ڵ بوونی قه‌بول نیه له‌گه‌ڵ هیچ ئایینێك له ئایینه‌كان . وه ئایینی پیرۆزی ئیسلام بۆ ئه‌وه هاتووه ڕاستی و ناراستی ئایینه‌كانی پێش خۆی ده‌ربخات و ئاشكرا بكات . په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ الْكِتَابِ وَمُهَيْمِنًا عَلَيْهِ ۖ فَاحْكُمْ بَيْنَهُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ ۖ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ عَمَّا جَاءَكَ مِنَ الْحَقِّ ۚ لِكُلٍّ جَعَلْنَا مِنْكُمْ شِرْعَةً وَمِنْهَاجًا ۚ وَلَوْ شَاءَ اللَّهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلَٰكِنْ لِيَبْلُوَكُمْ فِي مَا آتَاكُمْ ۖ فَاسْتَبِقُوا الْخَيْرَاتِ ۚ إِلَى اللَّهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًا فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ ) . المائدة : 48 . واته : ئێمه قورئانمان هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌کدا بۆ تۆ دابه‌زاندووه، ڕاستی و دروستی کتێبه‌کانی پێش خۆیشی دیاری ده‌کات و چاودێره به‌سه‌ر هه‌موویاندا ؛ وه به‌و به‌رنامه‌یه‌ی خوا ناردوویه‌تی دادوه‌ری بکه له نێوانیانداو شوێن ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وان مه‌که‌وه‌و له‌و حه‌قه لامه‌ده که بۆت ره‌وانه کراوه، بۆ هه‌رلایه‌کتان (موسڵمانان و خاوه‌نانی کتێب) به‌رنامه و پڕۆگرامی تایبه‌تمان بڕیارداوه خۆ ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه هه‌ر هه‌مووتانی ده‌کرده یه‌ک ئوممه‌ت و گه‌لێکی یه‌ک پارچه، به‌ڵام (ویستی وایه به‌و جیاوازیه) تاقیتان بکاته‌وه له‌وه‌ی پێی به‌خشیوون (تا به‌هۆی عه‌قڵ و ژیریتانه‌وه شوێنی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بکه‌ون)، ده‌ی که‌واته زۆر به‌په‌له‌بن و پێشبڕکێ بکه‌ن بۆ هه‌موو خێر‌و چاکه‌یه‌ک، دڵنیاش بن که هه‌مووتان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا، ئه‌و کاته هه‌واڵی ته‌واوتان ده‌داتێ ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که کێشه‌تان له‌سه‌ری هه‌بوو.
_ ئایینی پیرۆزی ئیسلام بۆ ئه‌وه نێردراوه كه هه‌موو خه‌ڵكی شوێنی بكه‌ون و باوه‌ڕێ پێ بهێنن . په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعًا الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ ۖ فَآمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الْأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَكَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ) . الأعراف : 158 . واته : ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) بڵێ : ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی من پێغه‌مبه‌رو نێردراوی خوام بۆ ئێوه به‌گشتی ، ئه‌و خوایه‌ی که هه‌ر بۆئه‌وه خاوه‌ندارێتی ئاسمانه‌کان و زه‌وی ، هیچ په‌رستراوێكی به‌حه‌ق نیه جگه له‌و زاته، ده‌ژێنێت و ده‌مرێنێت، جا که‌وابوو باوه‌ڕی پته‌و بهێنن به‌و خوایه‌و به‌پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، که هه‌واڵده‌رێکی نه‌خوێنده‌واره، ؛ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی که خۆی باوه‌ڕ ده‌هێنێت به خوا‌و به فه‌رمووده‌کانی، ده ئێوه‌ش شوێنی بکه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه ڕێنموویی وه‌رگرن.
_ ئایینی ئیسلام ئه‌و تاكه ئایینه‌یه په‌روه‌ردگار پێی رازیه و جگه له ئیسلام هیچ ئایینێكی تری قه‌بول نیه .
په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّ الدِّينَ عِنْدَ اللَّهِ الْإِسْلَامُ ۗ وَمَا اخْتَلَفَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ إِلَّا مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْعِلْمُ بَغْيًا بَيْنَهُمْ ۗ وَمَنْ يَكْفُرْ بِآيَاتِ اللَّهِ فَإِنَّ اللَّهَ سَرِيعُ الْحِسَابِ ) . آل عمران : 19 . واته : به‌ڕاستی دین و ئاینی په‌سه‌ند لای خوا ته‌نها ئاینی ئیسلامه، ئه‌وانه‌ش که کتێبه (ئاسمانیه‌کانیان) دراوه‌تێ – له جووله‌كه و گاوره‌كان - ، جیاوازیان له نێواندا په‌یدا نه‌بووه مه‌گه‌ر له دوای ئه‌وه‌ی زانستی و زانیاری ته‌واویان بۆ هاتووه (ده‌رباره‌ی ڕاستی محمد (صلی الله علیه وسلم) و ئیسلام)، ئه‌مه‌ش به‌هۆی دنیاپه‌رستی و حه‌سوودی و سته‌م کردنیان له نێو خۆیان (چونکه ڕازی نه‌بوون به پێغه‌مبه‌رێک له غه‌یری خۆیان)، جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به فه‌رمان و ئایه‌ته‌کانی خوا نه‌بێت، ئه‌وه بێگومان خوا به‌خێرایی حسابی خۆی ده‌کات له‌گه‌ڵیاندا (هه‌ر زوو به‌دۆزه‌خیان ده‌گه‌یه‌نێت). هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الْإِسْلَامِ دِينًا فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الْآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ ) . آل عمران : 85 . واته : هه‌ركه‌سێك بێجگه له ئاینی ئیسلام په‌یره‌وی هه‌ر ئاینێکی تر بکات لێی وه‌رناگیرێت، له‌قیامه‌تیشدا له خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندانه.
_ وه له فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیحدا هاتووه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : ( والذي نَفْسُ مُحَمَّدٍ بيَدِهِ، لا يَسْمَعُ بي أحَدٌ مِن هذِه الأُمَّةِ يَهُودِيٌّ، ولا نَصْرانِيٌّ، ثُمَّ يَمُوتُ ولَمْ يُؤْمِنْ بالَّذِي أُرْسِلْتُ به، إلَّا كانَ مِن أصْحابِ النَّارِ ) . صحیح مسلم . واتە : سوێند بەو خوایەی گیانی موحەمەدی بەدەستە (صلى الله عليه وسلم ) ، هەر کەسێک لەم ئوممەتە جولەکە بێت یان گاوربێت هاتنی منی بیستبێت ، پاشان کە دەمرێت باوەری بەوە نەهێنا بێت کە من پێی نێردراوم ئیللا دەبێت بە ئەهلی ئاگر .
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ( أُعْطِيتُ خَمْسًا، لَمْ يُعْطَهُنَّ أَحَدٌ مِنْ الْأَنْبِيَاءِ قَبْلِي: نُصِرْتُ بِالرُّعْبِ مَسِيرَةَ شَهْرٍ، وَجُعِلَتْ لِي الْأَرْضُ مَسْجِدًا وَطَهُورًا، فَأَيُّمَا رَجُلٌ مِنْ أُمَّتِي أَدْرَكَتْهُ الصَّلَاةُ فَلْيُصَلِّ، وَأُحِلَّتْ لِي الْمَغَانِمُ، وَلَمْ تَحِلَّ لِأَحَدٍ قَبْلِي، وَأُعْطِيتُ الشَّفَاعَةَ وَكَانَ النَّبِيُّ يُبْعَثُ إلَى قَوْمِهِ خَاصَّةً، وَبُعِثْتُ إلَى النَّاسِ عَامَّةً ) . متفق علیه . واته : پێنج شتم پێ به‌خشراوه به‌هیچ یه‌كێك له پێغه‌مبه‌رانی پێش من نه‌به‌خشراوه - علیهم السلام – ؛ سه‌رخراوم به‌سه‌ر دوژمنانمدا به‌وه‌ی له‌دووری یه‌ك مانگه ڕێ لێم ده‌ترسن ؛ وه هه‌موو سه‌رزه‌ویم بۆكراوه به مزگه‌وت و پاككه‌ره‌وه ؛ جا هه‌ركه‌سێك له ئوممه‌ته‌كه‌م له‌هه‌ر شوێنێكدا نوێژی پێگه‌یی ئه‌وا با نوێژ بكات ؛ وه ده‌سته‌كه‌وته‌كانی جه‌نگم بۆ حه‌ڵاڵ كراوه كه بۆ هیچ كه‌سێك له پێش من حه‌ڵاڵ نه‌كراوه ؛ وه شه‌فاعه‌تم پێ به‌خشراوه ؛ وه هه‌موو پێغه‌مبه‌رێك نێردراوه بۆلای گه‌له‌كه‌ی به‌تایبه‌تی ؛ وه من نێردراوم بۆلای هه‌موو خه‌ڵكی .
_ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هه‌وڵانه‌ی ده‌درێت بۆ دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵك له ئایینی پیرۆزی ئیسلام ؛ وه شێواندنی شێوه ڕاسته‌كه‌ی ؛ ئه‌وه بێگومان په‌روه‌ردگار به‌ڵێنی داوه كه ئه‌م ئایینه پیرۆزه‌ی بپارێزێت و سه‌ری ده‌خات به‌سه‌ر هه‌موو ئایینه‌كان . په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ ) . الحجر : 9 . واته : بێگومان هه‌ر ئێمه قورئانمان ناردۆته خواره‌وه و به‌ڕاستی هه‌ر ئێمه‌ش ده‌ی پارێزین . هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( يُرِيدُونَ أَنْ يُطْفِئُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَيَأْبَى اللَّهُ إِلَّا أَنْ يُتِمَّ نُورَهُ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ . هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَىٰ وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ ) . التوبة . 32-33 . واته : ده‌یانه‌وێت ڕووناکی(ئایینی) خوا بکوژێننه‌وه به‌فووی ده‌میان وه خوا نایه‌وێ بێجگه له ڕووناکی خۆی ته‌واو بکات و سه‌رکه‌وێ هه‌ر چه‌نده بێ باوه‌ڕان پێ یان ناخۆش بێت. خوا زاتێکه که پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ناردووه به ڕێنموونی و ئایینی ڕاست بۆ ئه‌وه‌ی زاڵی بکات به‌سه‌ر هه‌موو ئایینه‌کاندا به گشتی هه‌ر چه‌نده بت په‌رستان پێ یان ناخۆش بێت.
_ له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك پێویسته پارێزگاری له‌دینه‌كه‌ی بكات ؛ خۆی و خێزان و منداڵه‌كانی بپارێزێن له‌لادان و لاڕێ بوون . له‌سه‌ر ئایینی پیرۆزی ئیسلام بژیێت و بمرێت . ناحه‌زانی ئیسلام هه‌رگیز له‌تۆی ڕازی نابن هه‌تا نه‌بی به‌یه‌كێك له‌وان ! خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( ( وَلَنْ تَرْضَىٰ عَنْكَ الْيَهُودُ وَلَا النَّصَارَىٰ حَتَّىٰ تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ قُلْ إِنَّ هُدَى اللَّهِ هُوَ الْهُدَىٰ وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُمْ بَعْدَ الَّذِي جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ مَا لَكَ مِنَ اللَّهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلَا نَصِيرٍ ) . البقرة : 120 واته : هه‌رگیز نه جووله‌که و نه گاوور لێت ڕازی نابن تا دوای ئایینیان نه‌که‌ویت ( پێ یان) بڵێ : هه‌ر ڕێنموونیی خوایه ڕینموونی ڕاست ؛ وه ئه‌گه‌ر دوای ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وان بکه‌ویت(ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم)) دوای ئه‌و زانینه‌ی که(له‌خواوه) بۆت هاتووه ؛ ئه‌وه هیچ سه‌رپه‌رشتی که‌رو یارییده‌ده‌رێکت نابێ له‌لایه‌ن خواوه .
نوسین و ئاماده‌كردنی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 24 / 4 / 2025 م |