ڕاجیاوازی و ره‌خنه‌گرتن به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و ئه‌ده‌به‌وه شتێكی ئاساییه . به‌ڵام ته‌كفیركردن و به سه‌هیۆنی دانانی برا موسڵمانه‌كه‌ت شتێكی ئاسایی نییه .
ڕاجیاوازی و ره‌خنه‌گرتن به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و ئه‌ده‌به‌وه شتێكی ئاساییه .
به‌ڵام ته‌كفیركردن و به سه‌هیۆنی دانانی برا موسڵمانه‌كه‌ت شتێكی ئاسایی نییه .
بێگومان هێرشه‌كه‌ی 7ی ئۆكتۆبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ؛ كه به‌ناوی تۆفانی ئه‌قسا بوو ؛ ڕاجیاوازی دروست كرد له‌نێوان موسڵمانان .
هه‌ندێك له موسڵمانان پێیان وابوو ئه‌م هێرش كردنە كارێكی هه‌ڵه‌بوو ؛ چونكه گومانی تێدانیه هێز و توانای بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌رووی چه‌كه‌وه وه له زۆرشتی تره‌وه ناگات به هێز و توانای سه‌هیۆنیه‌كان ؛ بۆیه ئه‌م هێرشه به‌زیان شكاوه به‌سه‌ر موسڵمانانی غه‌ززه و بووه هۆی كاره‌ساتێك كه هیچ مالێكی موسڵمان نیه خه‌فه‌تبار و دڵسووتاو نه‌بێت بۆیان .
وه ئه‌وانه‌ی ئه‌م ره‌خنه‌یان گرتووە ته‌نها چینێكی دیاریكراو نه‌بوون له ناو موسڵمانان به‌ڵكو خه‌ڵكێكی جۆراوجۆر بوون ؛ واته ته‌نها سه‌له‌فیه‌كان نه‌بوون به‌ڵكو له‌ناو شاری غه‌ززه‌ش خه‌ڵكێكی زۆر ره‌خنه و ناره‌زایی خۆیان ده‌ربری ده‌رباره‌ی ئه‌و هێرشه‌ی حه‌ماس كردی .
وه ره‌خنه گرتن له هه‌ڵه‌ی برا موسڵمانه‌كه‌ت به‌واته‌ی دوژمنایه‌تی كردنی ئه‌و نایه‌ت ، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه جارێكی تر ئه‌م هه‌ڵه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه .
به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی خوای په‌روه‌ردگار له قورئانی پیرۆزدا له‌زۆر شوێندا ئاماژه‌ی به‌هه‌ڵه‌ی هاوه‌ڵان كردووه - ره‌زای خوایان لێبێت – بۆ ئه‌وه‌ی په‌ند وه‌ربگرن و هه‌ڵه‌كه دووباره نه‌كه‌نه‌وه و جارێكی تر زیان به‌ركه‌وتوو نه‌بن .
له‌سه‌ر ئێمه‌ی موسڵمان پێویسته هه‌ڵه‌كانی یه‌كتر ڕاست بكه‌ینه‌وه و ئامۆژگاری یه‌كتر بكه‌ین چونكه هیچ كه‌سێك جگه له پێغه‌مبه‌ران – علیهم السلام – بێ كه‌م و كوڕی و هه‌ڵه‌نیه ؛ به‌ڵام باشترین موسڵمان وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : ئه‌و موسڵمانه‌یه ته‌وبه ده‌كات و لە هەڵەکەی پەشیمان دەبێتەوە .
بەڵام بەداخەوە هەندێک لە موسڵمانان قەبولیان نیە پێیان بڵێی تۆ هەڵەی !!
بەڵکو دژایەتیشت دەکات و ناو و ناتۆرەی ناشرینت لێ دەنێت ، وە خراپتر لەوە بەکافر و مونافیق و سەهیونیشت دادەنێت !!
وەک بینیمان لە هەندێک لە بانگخوازانی ناو حیزبە ئیسلامیەکان و سۆفیەکانیش وشەی مونافیق و سەهیۆنیزمیان بەکار دەهێنا بۆ ئەو برا موسڵمانانەی دەڵێن حەماس لەم هێرش کردنەی هەڵەبوو !!
تۆ مامۆستا و بانگخوازی ئیسلامی ریشت لەناو بانگەوازی حیزبەکەت سپی کردوە و بانگەشەی دینداریەکی میانرەودەکەی ، لەگەڵ ئەوەش وشەی مونافیق و سەهیۆنی بۆ براکەت بەکار دەهێنی ! تەنها لەبەر ئەوەی لە شتێکدا بۆچوونی لەگەڵ تۆ جیاوازە و رەخنە لە کردارێکی هاوبیرانی تۆ دەگرێت !!!
ئەی لەوە ناترسی ئەو دانەپاڵی کوفر و نیفاق و سەهیۆنیەتە بۆخۆت بگەڕێتەوە !!!
چونکە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم ) فەرموویەتی : بە برایەکی موسڵمانت بڵێی کافر لەکاتێکدا ئەو باوەڕدار بێت و کافر نەبێت ، ئەوا ئەو کوفرە بۆخۆت دەگەڕێتەوە !!
بەڕاستی ئەوەی بەدیکرا لە هەندێک لە مەلا و بانگخوازی ناو حیزبی ئیسلامی و جگە لەوانیش میانڕەوی نەبوو بەڵکو ئەوپەڕی بیری توندرەوی و بیری تەکفیری بوو .
داواکارم لەخوای پەروەردگار موسڵمانان لەهەرکوێیەکی ئەم جیهانەن بیانپارێزێت و سەرکەوتویان بکات و یەکڕیز و یەک دەنگ و یەک هەڵوێستیان بکات .
اللهم آمين.
نوسینی: مامۆستا هەڵگورد مستەفا گەڵاڵەیی.
٧ / ٥ / ٢٠٢٥