فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئادابه‌كانی گه‌شتی حه‌ج و عومره ئادابه‌كانی گه‌شتی حه‌ج و عومره
1_ ته‌وبه كردن و وازهێنان له‌گشت گوناه و تاوانێك و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافی خه‌ڵك . 2_ ئیخلاص و دڵسۆزی بۆ خوای په‌روه‌ردگار ؛ مه‌به‌ست له‌م گه‌شته ڕۆحیه‌دا ته‌نها به‌ده‌ست هێنانی ره‌زامه‌ندی خوابێت . 3_ نووسینی وه‌سیه‌ت ؛ بۆ ئه‌ومافانه‌ی خۆی كه له‌لای خه‌ڵكه ؛ یان ئه‌و مافانه‌ی له‌لای ئه‌وه ؛ وه‌ك قه‌رز و ئه‌مانه‌ته‌كان . 4_ بۆ خێزان و منداڵه‌كانی خه‌رجی پێویسیت به‌جێبهێڵێت و دابین بكات به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی به‌شیان بكات هه‌تا ئه‌وكاته‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه . 5_ ده‌بێت خه‌رجیه‌كانی حه‌ڵاڵ بێت و حه‌ڕام و جێگای گومان نه‌بێت . 6_ خۆی شاره‌زا بكات له چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی حه‌ج و عومره ؛ وه كه له‌شتێك حاڵی نه‌بوو پرسیار له‌كه‌سانی شاره‌زا بكات ؛ وه په‌رتووك و ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به حه‌ج و عومره بخوێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی حه‌جه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێك و زانستی ئه‌نجام بدات . 7_ له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی ته‌قوادار و خواناس گه‌شته‌كه‌ی بكات و به‌ته‌نیا نه‌بێت . 8_ داوای گه‌رده‌ن ئازادی له كه‌س و كاری و هاوڕێكانی و دراوسێكانی بكات ؛ وه ماڵئاواییان لێ بكات . 9_ زۆر خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز و نزاكردن ؛ وه خوێندنی وێرده‌كان وه‌ك وێردی گه‌شت كردن ؛ وه باقی زیكر و وێرده‌كانی تریش . 10_ په‌یوه‌ست بوون به نه‌رم و نیانی و ره‌وشت جوانی ؛ وه خۆی بپارێزێت له مشت‌ومڕ و گشت تاوانه‌كانی زمان وه‌ك غه‌یبه‌ت كردن و جنێودان و قسه‌هێنان و بردن و گاڵته به‌خه‌ڵك كردن و گشت وته و كرده‌وه‌یه‌كی بێ سوود و خراپ . 11_ بۆ ئافره‌ت دروست نیه به‌بێ مه‌حره‌م گه‌شت بكات بۆ حه‌ج یان عومره ؛ پێویسته پیاوێكی مه‌حره‌می له‌گه‌ڵ بێت وه‌ك مێردی یان برای یان باوكی یان مامه‌ی یان خاڵی . 12_ پێویسته حاجی له‌گه‌شته‌كه‌یدا باش بێت له‌گه‌ڵ هاورێكانی و یارمه‌تیان بدات و فه‌رمانی كاری چاكیان پێ بكات ؛ وه قه‌ده‌غه‌ی كاری خراپیان لێ بكات . 13_ پارێزگاری كردن له‌ئه‌نجامدانی پێنج نوێژه فه‌رزه‌كان به جه‌ماعه‌ت . 14_ ئه‌گه‌ر خێزانی له‌گه‌ڵ نه‌بوو سونه‌ته زوو بگه‌ڕێته‌وه بۆناو خێزان و منداڵه‌كانی . 15_ له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه پێویسیته خێزانی ئاگاربێت به‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بۆ بڕازێنێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌ك نه‌یبینێت كه حه‌زنه‌كات به‌و شێوه‌یه بیبینێت . 16_ پێویسته حاجی له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌گه‌شتی حه‌جه‌كه‌ی زیاتر خۆپارێز و ته‌قواداربێت ؛ نه‌چێته‌وه سه‌ر ئه‌و گوناه و تاوانانه‌ی پێشتر ئه‌نجامی دابوو . نوسینی : مامۆستا هه‌ڵگورد گه‌ڵاڵه‌یی . 15 / 5 / 2025 م
|