فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
كڕین و فرۆشتنه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان كڕین و فرۆشتنه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان
خوای په‌روه‌رگار فه‌رموویه‌تی : ( وَأَحَلَّ اللَّهُ الْبَيْعَ وَحَرَّمَ الرِّبَا ۚ ) . البقرة : 275 . . واته : خوا کڕین و فرۆشتنی حه‌ڵال کردوه‌و سووی حه‌رام کردووه
له بنه‌ره‌تدا كڕین و فرۆشتنه‌كان دروست و حه‌ڵاڵن . ته‌نها هه‌ندێكیان نه‌هیان لێ كراوه و نادروست و حه‌رامن . چونكه به‌هۆیانه‌وه زیان به‌كه‌سانی تر ده‌كه‌وێت .
یه‌كه‌میان : له مامه‌ڵه نه‌هی لێكراوان بریتیه له فرۆشتنی موسڵمان له‌سه‌ر فرۆشتنی براكه‌ی یان كڕینی له‌سه‌ر كڕینی براكه‌ی . به به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه فه‌رموویه‌تی : ( لاَ يبِعْ بعْضُكُمْ عَلَى بيْعِ بعْضٍ ) . واته : با هیچ یه‌كێك له ئێوه مامه‌ڵه له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی ئه‌و‌ی تریان نه‌كات . شێوه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه ئه‌وه‌یه له‌دوای ته‌واوبوونی مامه‌ڵه‌كه بێت و كڕیار و فرۆشیار رازی بووبن له‌سه‌ر نرخی شتومه‌كه‌كه ؛ پاشان یه‌كێكی تربێت به كڕیاره‌كه بڵێت من هاوشێوه‌ی ئه‌و شتوومه‌كه به‌تۆ ده‌فرۆشم به نرخێكی هه‌رزانتر ؛ وه له كڕینیش به‌هه‌مان شێوه ؛ كڕیاره‌كه به فرۆشیار بڵێت من ئه‌و شتومه‌كه به‌نرخێكی گرانتر له‌تۆ ده‌كڕم ؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێش گرێبه‌ستی كڕین و فرشتنه‌كه بێت ئه‌وكات دروسته و ئاساییه .
دووه‌میان : له مامه‌ڵه قه‌ده‌غه كراوه‌كان بریتیه له كڕین و فرۆشتنی (عینه ) ؛ به به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه فه‌رموویه‌تی : ( إِذَا تَبَايَعْتُمْ بِالْعِينَةِ، وَأَخَذْتُمْ أَذْنَابَ الْبَقَرِ، وَرَضِيتُمْ بِالزَّرْعِ، وَتَرَكْتُمُ الْجِهَادَ، سَلَّطَ اللَّهُ عَلَيْكُمْ ذُلاًّ، لاَ يَنْزِعُهُ حَتَّى تَرْجِعُوا إِلَى دِينِكُمْ ) . السلسلة الصحيحة للألباني : 11 . واتا : ئەگەر ئێوە کڕێن و فرۆشتنی عینەتان کرد (جۆرێکی کڕین و فرۆشتنی حەرامە) وە کەوتنە شوێن ئاژەڵداری وە ڕازی بوون بە کشتوکاڵ و وازتان هێنا لە جیهاد کردن لە پێناوی خوای پەروەردگار ئەوا خوای پەروەردگار سەرشۆڕیەکتان بەسەر دێنێت لای نابات لەسەرتان هەتاوەکو نەگەڕێنەوە بۆ دینەکەتان . شێوه‌ی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه ئه‌وه‌یه كه‌سێك شتێك بفرۆشێته كه‌سێكی تر به قه‌رز بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ؛ پاشان فرۆشیاره‌كه ئه‌و شتومه‌كه له‌كڕیار بكرێته‌وه به نرخێكی هه‌رزانتر ؛ وه قه‌رزه‌كه‌ش هه‌ر له ئه‌ستۆی كڕیاره‌كه‌ی یه‌كه‌مه ! ئه‌و مامه‌ڵه‌یه وه‌ك ئه‌وه وایه فرۆشیار هه‌ندێك پاره‌ی به كڕیار دابێت دواتر به‌زیاده‌وه لێی وه‌ربگرێته‌وه ! بێگومان ئه‌و شێوه مامه‌ڵه‌یه فێڵێكه بۆ به‌ده‌ست هێنانی پاره له رێگه‌ی سو‌و ؛ چونكه مه‌به‌ست پێی به‌ده‌ست هێنانی پاره‌كه‌یه نه‌ك شتومه‌كه‌كه . بۆیه ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه فێڵێكه بۆ به‌ده‌ست هێنانی قه‌رزی ریبه‌وی !
سێیه‌میان : فرۆشتنی به‌روبووم پێش پێ گه‌ییشتنی . عبدالله ی كوڕی عومه‌ر – ره‌زای خوایان لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) نه‌هی كرد له فرۆشتنی به‌رووبووم هه‌تا پێ ده‌گات ؛ نه‌هی كرد له فرۆشیار و كڕیار . متفق علیه . وه پێگه‌ییشتنی به‌رووبووم ده‌ناسرێته‌وه به سووربوونی میوه‌كه یان زه‌ردبوونی . وه له دانه‌وێڵه‌دا به وشك بوونی گوڵه‌كان ده‌ناسرێته‌وه ؛ وه هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ش له میوه و دانه‌وێڵه‌كان .
چواره‌میان : فرۆشتنی شتومه‌ك پێش وه‌رگرتنی . بۆ نموونه شتومه‌كێك له‌كه‌سێك ده‌كڕێت پاشان ده‌یفرۆشێته‌وه به‌كه‌سێكی تر پێش ئه‌وه‌ی بگاته ده‌ستی ! هاوه‌ڵی به‌ڕێز زه‌یدی كوڕی ثابت – ره‌زای خوای لێبێت – فه‌رموویه‌تی : پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) نه‌هی كرد له فرۆشتنی شتوومه‌كێك له‌دوای كڕینی پێش ئه‌وه‌ی وه‌ربگیرێت و بگاته ده‌ست . بۆ هیچ كه‌سێك دروست نیه هیچ شتێكی كڕدراو بفرۆشێته‌وه هه‌تا ده‌گاته ده‌ستی .
پێنجه‌میان : مامه‌ڵه‌ی (نه‌جش) كه بریتیه له‌وه‌ی كه‌سێك پاره‌ی زیاتر بدات به شتوومه‌كێكی دانراو بۆ فرۆشتن ؛ وه له بنه‌ره‌تدا مه‌به‌ستی كڕینی شتومه‌كه‌كه نیه ؛ به‌ڵكو مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه جگه له‌خۆی هه‌ڵبخه‌ڵێنێت و نرخی شتومه‌كه‌كه به‌رز بكاته‌وه و زیان به كڕیاره‌كانی تر بگه‌یه‌نێت ! پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) : ( نه‌هی كردووه له‌و مامه‌ڵه‌یه ) . متفق علیه .
شه‌شه‌میان : فرۆشتنی ئه‌وشته‌ی ته‌نها بۆ حه‌رام به‌كارده‌هێندرێت . وه‌ك فرۆشتنی جگه ؛ وه فرۆشتنی ئاله‌ته مۆسیقیه‌كان ؛ وه به‌راز ؛ وه جگه له‌وانه‌ش له شته حه‌رامه‌كان . به به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) كه فه‌رموویه‌تی : ( قَاتَلَ اللَّهُ اليَهُودَ ؛ إنَّ اللَّهَ لَمَّا حَرَّمَ شُحُومَهَا جَمَلُوهُ، ثُمَّ بَاعُوهُ، فأكَلُوا ثَمَنَهُ ) . صحيح البخاري . واته : خوا جووله‌كه‌كان بكوژێت ؛ به‌ڕاستی خوای په‌روه‌ردگار كاتێ به‌ز و چه‌وری مرداره‌وه‌بووی حه‌رام كرد ؛ ئه‌وان تواندیانه‌وه پاشان فرۆشتیان و پاره‌كه‌یان خوارد ! ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌ڵگه‌یه كه هه‌رشتێك خواردنی دروست نه‌بێت یان به‌كارهێنانی دروست نه‌بێت ؛ حه‌ڵاڵ نیه بفرۆشرێت و پاره‌كه‌ی بخورێت .
حه‌وته‌میان : كڕین و فرۆشتن له‌دوای بانگی دووه‌م له‌رۆژی هه‌ینی ؛ ئه‌وانه‌ی نوێژی هه‌ینیان له‌سه‌ر واجبه . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَاةِ مِنْ يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَىٰ ذِكْرِ اللَّهِ وَذَرُوا الْبَيْعَ ) . الجمعة : 9 . واته : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه کاتێك بانگ درا بۆ نوێژ له ڕۆژی هه‌ینی دا به په‌له بڕۆن بۆ یادی خوا (و نوێژی هه‌ینی) و واز له کڕین و فرۆشتن بهێنن . بێگومان نه‌هی كردن بۆ قه‌ده‌غه‌كردنه و ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر نادروستی كڕین و فرۆشتن له‌دوای بانگی دووه‌م له رۆژی هه‌ینیدا .
نوسین و وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 6 / 8 / 2025 م |