هه‌شت سوودی زانستی .. له‌لایه‌ن زاهیدی له‌خواترس حاتیمی ئه‌صه‌م - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - .
هه‌شت سوودی زانستی ..
له‌لایه‌ن زاهیدی له‌خواترس حاتیمی ئه‌صه‌م - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - .
_ حاتیمی ئه‌صه‌م – ره‌حمه‌تی خوای لێبێت – یه‌كێك بوو له هاوه‌ڵانی شه‌قیقی به‌لخی – ره‌حمه‌تی خوایان لێبێت - ؛ رۆژێكیان شه‌قیق پرسیاری له حاتیم كرد ؛ وتی : ئه‌ی حاتیم ئه‌وه سی ساڵه تۆ هاوه‌ڵیه‌تی من ده‌كه‌ی ؛ ئایه له‌م سی ساڵه‌دا چیت به‌ده‌ست هێناوه ؟
حاتیم وتی : هه‌شت سوودم له زانست به‌ده‌ست هێناوه ؛ ئه‌و هه‌شت سووده به‌سه بۆمن ؛ باوه‌ڕ و ئومێدم وایه رزگار بوونی من له‌م هه‌شت سووده دایه .
شه‌قیق وتی : ئه‌م هه‌شت سووده چین ؟
حاتیم وتی :
سوودی یه‌كه‌میان : سه‌یری خه‌ڵكیم كرد ؛ بینیم هه‌موویان خۆشه‌ویستێكیان هه‌یه ؛ وه هه‌ندێك له‌وخۆشه‌ویستانه هه‌تا نه‌خۆش كه‌وتن له‌گه‌ڵیانه ؛ وه هه‌ندێكیان هه‌تا سه‌ر لێواری گۆڕ له‌گه‌ڵیانه ؛ پاشان گشت ئه‌م خۆشه‌ویستانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه و خاوەنه‌كه‌یان به‌ته‌نیا له‌ناو گۆر به‌جێ ده‌هێڵن و هیچیان له‌گه‌ڵی ناچن بۆ ناو گۆره‌كه !
بۆیه بیرم كرده‌وه و وتم : به‌ڕاستی باشترین خۆشه‌ویست ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ تۆدا بێته ناو گۆڕ و دڵخۆشت بكات ؛ وه هیچ خۆشه‌ویستێكی ئاوام نه‌بینی جگه له كرده‌وه‌ی چاك نه‌بێ ؛ بۆیه كرده‌وه‌ی چاكم كرد به خۆشه‌ویستی خۆم ؛ بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به‌چرا له‌ناو گۆره‌كه‌م ؛ وه دڵخۆشم بكات و به‌ته‌نیا جێم نه‌هێڵێت .
وه سوودی دووه‌میان : خه‌ڵكیم بینی شوێن هه‌واو ئاره‌زوه‌كانیان كه‌وتوون ؛ وه په‌له‌ده‌كه‌ن له گوێڕایه‌ڵێ كردنی ده‌روونی خراپیان !
دواتر بیرم له‌م وته‌یه‌ی په‌روه‌ردگار كرده‌وه كه ده‌فه‌رموێت : ( وَأَمَّا مَنْ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِ وَنَهَى النَّفْسَ عَنِ الْهَوَىٰ . فَإِنَّ الْجَنَّةَ هِيَ الْمَأْوَىٰ ) . النازعات : 40 – 41 .
واته : به‌ڵام ئه‌وه‌ی له پایه‌و شکۆی په‌روه‌ردگاری ترسابێت و حیسابی بۆ کردبێت و جڵه‌وی نه‌فسی گرتبێته‌وه له هه‌موو هه‌واو هه‌وه‌س و ئاره‌زوویه‌کی نادروست..
به‌ڕاستی به‌هه‌شت شوێن و جێگای ئه‌وه .
بۆیه هه‌ستام به سه‌رپێچی نه‌فسم و تێكۆشام به‌رامبه‌ری ؛ هه‌تا وام لێ‌كرد ملكه‌چ بێت بۆ فه‌رمانه‌كانی خوای په‌روه‌ردگار .
وه سوودی سێیه‌میان : بینیم هه‌ریه‌ك له خه‌ڵكی هه‌وڵ و كۆششك ده‌كات بۆ كۆردنه‌وه‌ی ماڵی دونیا ؛ پاشان له‌ناو ده‌ستی خۆی ده‌گرێت و نایبه‌خشێت !
وه بیرم له‌م وته‌یه‌ی په‌روه‌ردگار كرده‌وه كه فه‌رموویه‌تی : ( مَا عِنْدَكُمْ يَنْفَدُ ۖ وَمَا عِنْدَ اللَّهِ بَاقٍ ...) . النحل : 96 .
واته : ئه‌وه‌ی لای ئێوه‌یه ته‌واو ده‌بێت و نامێنێ ؛ وه ئه‌وه‌ی لای خوایه هه‌ر ده‌مێنێت .
بۆیه ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستم هێنابوو له‌ماڵی دونیا به‌خشیم له‌پێناو خوای په‌روه‌ردگار و دابه‌شم كرد به‌سه‌ر هه‌ژاران ؛ بۆ ئه‌وه‌ی بۆم ببێت به توێشوو بۆ رۆژی دوایی .
وه سوودی چواره‌میان : هه‌ندێك خه‌ڵكم بینی وا گومان ده‌به‌ن شه‌ره‌ف و شكۆمه‌ندی له زۆری خزم و هۆز و عه‌شیره‌ته‌كان دایه و شانازییان پێوه ده‌كه‌ن !
وه هه‌ندێكیان پێیان وایه شكۆمه‌ندی له زۆری ماڵ و منداڵ دایه و شانازی پێوه ده‌كه‌ن !
به‌ڵام كاتێك بیرم له‌م ئایه‌ته‌ی په‌روه‌ردگار كرده‌وه : (إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ ۚ ) . الحجرات : 13 .
واته : به‌ڕاستی به‌ڕێز ترینتان لای خوا پارێزگار ترینتانه .
بۆم ده‌ركه‌وت كه رێز و شكۆداری له ته‌قواداری دایه ؛ بۆیه من ته‌قوا و خۆپارێزیم هه‌ڵبژارد ؛ وه باوه‌ڕم وایه قورئانی پیرۆز حه‌ق و ڕاسته ؛ وه گومانی ئه‌وان پووچ و بێ سووده .
وه سوودی پێنجه‌میان : هه‌ندێك خه‌ڵكم بینی لۆمه‌ی یه‌كتر ده‌كه‌ن ؛ وه غه‌یبه‌تی یه‌كتر ده‌كه‌ن ؛ به‌هۆی حه‌سوودی به‌یه‌كتر بردنیان له سه‌ر ماڵ و سامان و پله‌و پۆست و زانست !
دواتر بیرم كرده‌وه له وته‌ی په‌روه‌ردگار كه فه‌رموویه‌تی : ( نَحْنُ قَسَمْنَا بَيْنَهُمْ مَعِيشَتَهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۚ ) . الزخرف : 32 .
واته : ئێمه ڕزق و ڕۆزیمان له نێوانیاندا دابه‌ش کردووه له ژیانی دونیادا .
بۆم ده‌ركه‌وت كه خوای په‌روه‌ردگار به‌شی هه‌موو مرۆڤه‌كانی دیاریكردووه ؛ بۆیه حه‌ساده‌تم به هیچ كه‌سێك نه‌برد ؛ وه رازی بووم به‌و به‌شه‌ی په‌روه‌ردگار پێمی به‌خشیوه .
وه سوودی شه‌شه‌میان : خه‌ڵكیم بینی هه‌ندێكیان دوژمنیایه‌تی هه‌ندێكیان ده‌كه‌ن بۆ مه‌به‌ستێك یان هۆكارێك !
دواتر بیرم له‌و وته‌یه‌ی په‌روه‌ردگار كرده‌وه كه فه‌رموویه‌تی : ( إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمْ عَدُوٌّ فَاتَّخِذُوهُ عَدُوًّا ۚ ) . فاطر : 6 .
واته : به‌ڕاستی شه‌یتان دوژمنی ئێوه‌یه ؛ ئێوه‌ش به دوژمنی خۆتانی دابنێن .
بۆم ده‌ركه‌وت كه نابێت دوژمنایه‌تی هیچ كه‌سێك بكه‌ین جگه له شه‌یتان ؛ بۆیه ئه‌وم كرد به دوژمنی خۆم و وازم له غه‌یری ئه‌و هێنا .
وه سوودی حه‌وته‌میان : بینیم خه‌ڵكی زۆر هه‌وڵ و كۆشش ده‌كات بۆ به‌ده‌ست هێنانی رزق و رۆزی ؛ به شێوه‌یه‌ك خۆیان ده‌خه‌نه ناو گومان و حه‌رام !
وه دواتر بیرم له‌م ئایه‌ته‌ی په‌روه‌ردگار كرده‌وه كه ده‌فه‌رموێت : ( ۞ وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ إِلَّا عَلَى اللَّهِ رِزْقُهَا ..) . هود : 6 .
واته : هیچ گیان له‌به‌رێك نی یه له‌زه‌وی دا ئیللا له‌سه‌ر خوایه ڕزق و ڕۆزیه‌که‌ی .
زانیم كه رزق و رۆزی من له‌سه‌ر په‌روه‌ردگارمه ؛ بۆیه به په‌رستنی ئه‌و سه‌رقاڵ بووم و چاوم له‌ده‌ستی هیچ كه‌سێك نیه و زێده‌ره‌ویش ناكه‌م له به‌ده‌ست هێنانی ماڵ و سامان .
وه سوودی هه‌شته‌میان : خه‌ڵكیم بینی هه‌ریه‌كه‌یان پشتیان به‌شتێك به‌ستووه !
هه‌یانه پشتی به دینار و درهم به‌ستووه !
وه هه‌یانه پشتی به سامان و ده‌سه‌ڵات به‌ستووه !
وه هه‌یانه پشتی به پیشه‌وه‌ری به‌ستووه !
وه هه‌یانه پشتی به دروستكراوێكی هاوشێوه‌ی خۆی به‌ستووه !
دواتر بیرم كرده‌و له‌و ئایه‌ته‌ی په‌روه‌ردگار كه فه‌رموویه‌تی : (وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ ۚ إِنَّ اللَّهَ بَالِغُ أَمْرِهِ ۚ قَدْ جَعَلَ اللَّهُ لِكُلِّ شَيْءٍ قَدْرًا ) . الطلاق : 3 .
واته : هه‌ر که‌سێ پشت به‌خوا ببه‌ستێ ئه‌وه خوای به‌سه ؛ به‌ڕاستی خوا کار‌و فه‌رمانی خۆی به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێ ؛ بێگومان خوا به هه‌موو شتێك ئه‌ندازه‌یه‌کی دیاری کراوی داناوه.
بۆم ده‌ركه‌وت كه ده‌بێت پشت ته‌نها به‌خوا ببه‌ستین ئه‌و به‌سه‌ر بۆ ئێمه) . تاریخ دیمشق : 23 – 142 . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵی .
٢٨ / ٧ / ٢٠٢٥م