فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
(كاتی سه‌ره‌مه‌رگ و دوای گیان له‌ده‌ستدان) (كاتی سه‌ره‌مه‌رگ و دوای گیان له‌ده‌ستدان)
كاتێك كه‌سێك له‌سه‌ره‌مه‌رگدایه ؛ پێویسته له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سه‌ی له‌لایه‌تی شایه‌تمانی پێ بهێنێت . به به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه فه‌رموویه‌تی : لَقِّنُوا موْتَاكُمْ لاَ إِله إِلاَّ اللَّهُ ) . رواه مسلم . ) واته : ته‌لقینی ئه‌وكه‌سانه‌تان بكه‌ن كه له‌سه‌ره‌مه‌رگن كه بڵێن لا اله الا الله . وه دروسته و ئاساییه موسڵمان ئاماده‌ی سه‌ره‌مه‌رگی كه‌سی بێ باوه‌ربێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێنموویی بكات بۆ موسڵمان بوون و شایه‌تمان هێنان ؛ ئه‌م كرداره پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌نجامی داوه له‌كاتی سه‌ره‌مه‌رگی هه‌ندێك له بێ باوه‌ڕان . وه كاتێك موسڵمانێك مرد و رۆحی ته‌سلیم كرد پێویسته له‌سه‌ر ئه‌وكه‌سه‌ی له‌لایه‌تی چاوه‌كانی ئه‌و مردووه دابگرێت ؛ وه دوعای خێری بۆ بكات ؛ وه به پارچه قوماشێك هه‌موو لاشه‌ی دابپۆشێت ؛ ئیللا ئه‌گه‌ر له‌كاتی ئیحرام وه‌فاتی كرد ئه‌وكات نابێت سه‌ری دابپۆشرێت . وه دروسته روخساری مردوو ده‌ربخرێت و ماچ بكرێت ؛ وه بۆی بگرین به‌ڵام به‌بێ ده‌ربرینی وته‌ی نادروست و هه‌ڵسوكه‌وتی نادروست . دایكه عائیشه - ره‌زای خوای لێبێت – ده‌رباره‌ی كاتی وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : ئه‌بوبه‌كر – ره‌زای خوای لێبێت – هات له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) نزیك بوه‌وه و روخساری ده‌رخست ؛ پاشان ماچی كرد و ده‌ستی كرد به گریان ؛ وه وتی به‌باوكمه‌وه به فیدات بم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) . وه پێویسته په‌له بكرێت له ئاماده‌كردنی مردوو بۆ ناشتن . وه باشتروایه مردوو له‌وشاره بنێژرێت كه تیایدا وه‌فاتی كردووه . به‌بێ پێویست و به‌بێ مه‌به‌سێتكی دروست نه‌گوازرێته‌وه بۆ شوێنێكی تر ؛ چونكه ئه‌م گواستنه‌وه‌یه ده‌بێته هۆكاری دواخستن و دره‌نگ ناشتنی مردوه‌كه . وه له‌سه‌ر كه‌س و كاری مردوه‌كه پێویسته قه‌رزه‌كانی بده‌نه‌وه له‌و ماڵه‌ی له‌دوای خۆی جێی هێشتووه ئه‌گه‌رچی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه هه‌موو ماڵه‌كه‌یشی بگرێته‌وه ؛ وه ئه‌گه‌ر ئه‌ورێژه‌یه‌ی نه‌بوو قه‌رزه‌كه‌ی بۆ بدرێته‌وه ئه‌وا دروسته و ئاساییه كه‌سێكی تر قه‌رزه‌كه‌ی بۆ بداته‌وه ؛ به‌ڕاستی مردوو سوود ده‌بینێت له‌وقه‌رزه‌ی بۆی ده‌درێته‌وه ئه‌گه‌رچی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه له‌لایه‌ن كه‌سێكی نزیكی خۆیشی نه‌بێت . وه له‌سه‌ر كه‌سه نزیكه‌كانی مردوو دووشت پێویسته كاتێك هه‌واڵی مردنی كه‌سه نزیكه‌كه‌یان ده‌بیستن : یه‌كه‌میان : ئارام بگرن و رازی بن به قه‌زا و قه‌ده‌ری خوا . دووه‌میان : بڵێن : إِنَّا لِلَّهِ وَ إنَّا إِلَيهِ رَاجِعُون . واته : ئێمه موڵكی خواین وه هه‌ر بۆلای ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێینه‌وه . وه سونه‌ت وايه ئه‌وه‌ش بڵێن : ( اللَّهمَّ أجُرْنِي في مُصِيبَتي، وَاخْلِف لِي خَيْراً مِنْهَا ) . واته : خودایه پاداشتی خێرم بده‌یته‌وه له‌سه‌ر ئه‌م به‌ڵا و ناخۆشیه ؛ وه باشتر له‌وه پێم ببه‌خشه كه له‌ده‌ستم داوه . وه بۆ هیچ موسڵمانێك دروست نیه له‌كاتی مردنی كه‌سێكیدا شین و ڕۆڕۆ بكات ؛ یان له‌روخساری خۆی بدات ؛ یان یه‌خه‌ی خۆی بدرێت ! پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : (لَيْسَ مِنَّا مَنْ ضَرَبَ الْخُدُودَ أَوْ شَقَّ الْجُيُوبَ أَوْ دَعَا بِدَعْوَى الْجَاهِلِيَّةِ ) . مُتَّفَقٌ عَلَيهِ . واته : له‌ئێمه نیه ئه‌وكه‌سه‌ی له‌كاتى مردن و به‌ڵا و موصیبه‌تدا له‌خۆى ده‌دات یان یه‌خه‌ی ده‌دڕێت یان هاوار و شین و ڕۆڕۆ بكات به‌هاوارى خه‌ڵكى نه‌فامی . وه دروسته و ئاساییه هه‌واڵی مردنی مردووه‌كه بڵاو بكرێته‌وه به‌مه‌رجێك شێوازه‌كه‌ی وه‌كو هاوار و شین و ڕۆڕۆی سه‌رده‌می نه‌فامی نه‌بێت ؛ ئه‌وان له‌كاتی مردنی كه‌سێكیان به‌ناو خه‌ڵكدا ده‌سوورانه‌وه و مه‌دح و پیاهه‌ڵدانیان ده‌كردن به‌سه‌ر مردووه‌كه‌دا ! هه‌روه‌ها پێویسیته به‌ڕێگه‌یه‌كی شه‌رعی هه‌واڵی مردنی مردووه‌كه بڵاوبكرێته‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌بوو هه‌ڵبستێت به‌شۆردن و كفن كردن و نوێژ له‌سه‌ر كردن و ناشتنی . خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : ( كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَمَنْ زُحْزِحَ عَنِ النَّارِ وَأُدْخِلَ الْجَنَّةَ فَقَدْ فَازَ وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا مَتَاعُ الْغُرُورِ ) . آل عمران : 185 واته : هه‌موو که‌سێک ده‌مرێت و مردن ده‌چێژێت ، وه له ڕۆژی دواییدا پاداشتان به‌ته‌واوی پێ ده‌درێت ؛ هه‌ركه‌سێ دوور خرایه‌وه له ئاگری دۆزه‌خ و خرایه به‌هه‌شته‌وه، ئه‌وه به‌ڕاستی سه‌رفراز بووه، وه ژیانی دونیا هیچ نیه جگه له ڕابواردنێکی خه‌ڵه‌تێنه‌ر . وه‌رگێڕانی : مامۆستا هه‌ڵگورد مسته‌فا گه‌ڵاڵه‌یی . 18 / 8 / 2025 |