فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئه‌و كرده‌وه چاكانه‌ى كه به هۆيه‌وه له ناخۆشى و ناڕه‌حه‌تييه‌كانى سه‌ر پردى (صِراط)و ئاگرى دۆزه‌خ ڕزگارمان ده‌بێت ئه‌و كرده‌وه چاكانه‌ى كه به هۆيه‌وه له ناخۆشى و ناڕه‌حه‌تييه‌كانى سه‌ر پردى (صِراط)و ئاگرى دۆزه‌خ ڕزگارمان ده‌بێت 1. باوه‌ڕهێنان به خوا، خێر كردن، فه‌رمان كردن به چاكه‌و ڕێگرى كردن له خراپه، يارمه‌تى دانى كه‌سى نوقستان و سته‌م لێكراو، ئازار نه‌دانى خه‌ڵكى: هاوه‌ڵى به‌ڕێز أبوژر (خواى لێ ڕ‌ازى بێت) ده‌فه‌رمووێت: پرسيارم له پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) كرد، چى كارێك به‌نده له ئاگرى دۆزه‌خ ڕزگار ده‌كات؟ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: ((الإيمانُ بِاللهِ، فَقُلْتُ: يا نَبيَّ اللهِ مَعَ الإيمانِ عَمَلٌ؟ قالَ: أنْ تَرْضَخَ مِمّا خَوَّلَكَ اللهُ أو تَرْضَخَ مِمّا رَزَقَكَ اللهُ، قُلْتُ: يا نَبيَّ اللهِ، فإنْ كانَ فَقيراً لا يَجِدُ ما يَرْضَخُ؟ قالَ: يَأمُرُ بِالَمعروفِ وَيَنهى عَنِ المُنكَرِ، قُلتُ: إنْ كانَ لا يَستَطيعُ أنْ يَأمُرَ بِالمَعروفِ وَلا يَنهى عَنِ المُنكَرِ؟ قالَ: فَلْيُعِنْ الأخْرَقَ، قُلْتُ: يا رَسُولَ اللهِ، أَرَأَيتَ إنْ كانَ لا يُحْسِنُ أنْ يَصْنَعَ؟ قالَ: فَلْيُعِنْ مَظْلومَاً، قُلْت: يا نَبِيَّ اللهِ، أَرَأَيتَ إنْ كانْ ضَعيفَاً لا يَستَطيعُ أنْ يُعينَ مَظلومَاً؟ قالَ: ما تُريدُ أنْ تَتْرُكَ لِصاحِبِكَ مِنْ خَيرِ لِيُمْسِكْ أذاهُ عَنِ النّاسِ، قُلْتُ: يا رَسُولَ اللهِ، أَرَأَيتَ إنْ فَعَلَ هذا يَدْخُلُ الجَنَّةَ؟ قالَ: ما مِنْ مُؤمِنٍ يُصيبُ خَصْلَةً مِنْ هذِهِ الخِصالِ إلاّ أَخَذَتْ بِيَدِهِ حَتّى تَدْخُلَهُ الجَنَّةَ)) (رواه إبن حِبّان (373)، والحاكم (1/132)، وصححه الألباني في "صحيح الترغيب والترهيب" (876).). واته: باوه‌ڕ هێنان به خواى په‌روه‌ردگار، ووتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌گه‌ڵ باوه‌ڕ هێنان به خوا په‌روه‌ردگار كرده‌وه‌ى چاكه چى هه‌يه تا به‌نده بيكات؟ فه‌رمووى: ببه‌خشێت له‌وه‌ى كه خواى په‌روه‌ردگار پێى به‌خشيوه، ووتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه هه‌ژار بوو هيچى نه‌بوو بيبهخشێت؟ فه‌رمووى: با فه‌رمان بكات به چاكه‌و ڕێگرى بكات له خراپه، ووتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه نه‌يتوانى فه‌رمان بكات به چاكه‌و ڕێگرى بكات له خراپه؟ فه‌رمووى: با يارمه‌تى كه‌سێكى نوقستان (نه‌زان) بدات (يارمه‌تى كه‌سێك بدات كه ناتوانێت يان نازانێت ئيشێك بكات)، ووتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر ((صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر نه‌يتوانى به باشى و به چاكى يارمه‌تى خه‌ڵكى بدات، چى بكات باشه؟ (واته: هيچ كارێكى نه‌ده‌زانى تا يارمه‌تى خه‌ڵكى بدات)، فه‌رمووى: با يارمه‌تى سته‌م لێكراوێك بدات، ووتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر كه‌سێكى بێ توانا بوو نهيدهتوانى يارمه‌تى ئه‌و سته‌م لێكراوه بدات؟ فه‌رمووى: يارمه‌تى هاوڕێكه‌ت بده تا ده‌ست له زوڵم و سته‌م بگرێته‌وه، ووتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌م كارانه بكات ئايا ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه؟ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: هيچ به‌نده‌يه‌كى موسڵمان نييه يه‌كێك له‌م كارانه بكات، ئيللا ئه‌و كاره چاكه ده‌ستى ده‌گرێت تا ده‌يكاته ناو به‌هه‌شته‌وه. 2. جێبهكردنى پێداويستى خه‌ڵكى و لابردنى ناڕه‌حه‌تى لهسهريان: هاوه‌ڵى به‌ڕێز عبدالله كوڕى ئيمامى عُمَر (خوايان لێ ڕ‌ازى بێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: ((أَحَبُّ النَّاسِ إِلَى اللَّهِ أَنْفَعَهُمْ لِلنَّاسِ، وَأَحَبُّ الأَعْمَالِ إِلَى اللَّهِ سُرُورٍ تُدْخِلُهُ عَلَى مُسْلِمٍ، أَوْ تَكْشِفُ عَنْهُ كُرْبَةً، أَوْ تَقْضِي عَنْهُ دِينًا، أَوْ تُطْرَدُ عَنْهُ جُوعًا، وَلأَنْ أَمْشِيَ مَعَ أَخٍ لِي فِي حَاجَةٍ أَحَبُّ إِلَيَّ مِنْ أَنْ أَعْتَكِفَ فِي هَذَا الْمَسْجِدِ، يَعْنِي "مَسْجِد الْمَدِينَةِ" شَهْرًا، وَمَنْ كَفَّ غَضَبَهُ سَتَرَ اللَّهُ عَوْرَتَهُ، وَمَنْ كَظَمَ غَيْظَهُ وَلَوْ شَاءَ أَنْ يُمْضِيَهُ أَمْضَاهُ، مَلأَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ قَلْبَهُ أَمْنًا يَوْمَ الْقِيَامَةِ، وَمَنْ مَشَى مَعَ أَخِيهِ فِي حَاجَةٍ حَتَّى أَثْبَتَهَا لَهُ، أَثْبَتَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ قَدَمَهُ عَلَى الصِّرَاطِ يَوْمَ تَزِلُّ فِيهِ الأَقْدَامُ، وإنَّ سُوءَ الخُلُق لَيُفْسِد العَمَلَ كَما يُفْسِدُ الخلُّ العَسَلَ)) (حسنه الألباني في "صحيح الجامع" (176).). واته: خۆشهويستترين به‌نده به‌لاى خواى په‌روه‌ردگاره‌وه ئه‌و بهندهيهيه (موسڵمانهيه) كه زۆر به كه‌ڵك و به‌سووده بۆ به‌نده‌كان، وه خۆشهويستترين كرده‌وه به‌لاى خواى په‌روه‌ردگاره‌وه ئه‌وه‌يه: خۆشييهك بخه‌يته دڵى موسڵمانێكه‌وه، يان ناخۆشى و ناڕهحهتييهكى له‌سه‌ر لابهريت، يان قه‌رزێكى بۆ بده‌يته‌وه، يان نانى پێبدهيت و له برسێتييهك تێرى بكه‌يت، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ برايه‌كى موسڵمانمدا بڕۆم بۆ جێبه‌جێ كردنى كار‌و پێويستييه‌كى، ئه‌وه به‌لامه‌وه خێرترو خۆشه‌ويستتره، وه‌ك له‌وه‌ى يه‌ك مانگ له مزگه‌وتى خۆما بمێنمه‌وه‌و عيباده‌تى خواى په‌روه‌ردگار بكه‌م (عيباده‌تى سوننه‌ت، نه‌ك فه‌رز)، وه هه‌ركه‌سێك توڕه‌يى خۆى بگرێته‌وه ئه‌وه خواى په‌روه‌ردگار عه‌يب و كه‌م و كوڕييهكانى ده‌پۆشێت، وه هه‌ركه‌سێك ڕق و كينهى خۆى بخواته‌وه له كاتێكدا ئه‌گه‌ر ويستى لێبوايه ڕقهكهى جێبه‌جێ ده‌كرد، ئه‌وه خواى په‌روه‌ردگار له دواڕۆژدا دڵى پڕ ده‌كات له هێمنى و ئارامى (ترس و دڵه ڕاوكێى له‌سه‌ر لا ده‌بات)، وه هه‌ر موسڵمانێك له‌گه‌ڵا برايه‌كى موسڵمانيدا بڕوات بۆ جێبه‌جێ كردنى كارێكى پێويستى تا پێويستييهكهى ته‌واو ده‌كات و ته‌واو پێيه‌كانى جێ‌گير ده‌بێت تيايدا، ئه‌وه خواى په‌روه‌ردگار پێيه‌كانى جێ‌گير ده‌كات له‌سه‌ر پردى (صِراط) له‌و ڕۆژه‌ى كه پێيه‌كان ههڵدهخليسكێن و خۆيان ناگرن به‌سه‌ر پردى (صِراط)ـه‌وه، وه ڕه‌وشتى ناشرين كرده‌وه‌ى چاكه تێك ده‌دات و خراپى ده‌كات، هه‌روه‌ك چۆن سركه هه‌نگوين تێك ده‌ده‌ات و خراپى ده‌كات. 3. كردنى ئه‌و كارانه‌ى كه ده‌بێته مايه‌ى به‌ده‌ست هێنانى شه‌فاعه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) : گرنگى دان به‌و كارانه‌ى كه دهبێَته مايه‌ى به‌ده‌ست هێنانى شه‌فاعه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) يه‌كێكه له هۆكاره گرنگه‌كانى لاچوون و سووك بوونى ناخۆشى و ناڕه‌حه‌تييه‌كانى سه‌ر پردى (صِراط)، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌سه‌ر پردى (صِراط) ڕاده‌وه‌ستێت و به‌رده‌وام ده‌پاڕێته‌وه‌و داوا له خواى په‌روه‌ردگار ده‌كات تا ئيمانداران به‌سه‌لامه‌تى ڕزگار بكات و به‌رنه‌بنه‌وه ناو دۆزه‌خ، به‌رده‌وام ده‌پاڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت: (رَبِّ سَلِّمْ سَلِّمْ): ئه‌ى په‌روه‌ردگار سه‌لامه‌تيان بكه، ئه‌ى په‌روه‌ردگار سه‌لامه‌تيان بكه. وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هه‌واڵى داوه له‌سه‌ر پردى (صِراط) شه‌فاعه‌ت بۆ كۆمه‌ڵه موسڵمانێك ده‌كات، له كاتێكدا ده‌بينێت موسڵمانان له ناخۆشى و ناڕهحهتييهكى زۆردان. هاوه‌ڵى به‌ڕێز أنسِ كوڕى مالك (خواى لێ ڕ‌ازى بێت) ده‌فه‌رمووێت: ((سألتُ النَّبيَّ (صلی الله علیه وسلم) أَنْ يَشْفَعَ لِي يَومَ القيامَةِ، فَقالَ: (أنا فاعِلٌ)، قالَ: قُلْتُ: يا رَسولَ اللهِ فَأينَ أَطْلُبكَ؟ قالَ: أُطْلُبْنى أولَّ ما تَطْلُبُني عَلى الصِّراطِ، قالَ: قُلتُ: فإنْ لمَ أَلْقِكَ على الصِّراطِ؟ قالَ: فَاطْلُبْنى عِندَ الِميزانِ، قُلْتُ: فإنْ لمَ أَلقِكَ عِندَ المِيزان؟ قالَ: فَاْطْلُبْني عِندَ الحَوضِ فإنّي لا أُخْطِئُ هذه الثَّلاث المَواطِن))( رواه الإمام أحمد "الفتح الرباني" (24/132)، والترمذي (2433)، وصححه الألباني في صحيح الترغيب والترهيب (3625).). واته: داوام له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كرد كه له ڕۆژى دواييدا شه‌فاعه‌تم بۆ بكات، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: به‌ڵێ شه‌فاعه‌تت بۆ ده‌كه‌م، ووتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له كوێ پێت بگه‌م و بتبينم تا شه‌فاعه‌تم بۆ بكه‌ى؟ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: له‌يه‌كه‌م ساته‌وه به دواما بگه‌ڕێ و هه‌وڵ بده بمبينه له‌سه‌ر پردى (صِراط)، ووتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر پێت نهگهيشتم و نهتم بينى له‌سه‌ر پردى (صِراط)، فه‌رمووى: به دواما بگه‌ڕێ و هه‌وڵ بده بمبينه لاى ترازوو (له كاتى كێشانى كرده‌وه‌كان)، ووتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر پێت نهگهيشتم و نهتم بينى لاى ترازوو؟ فه‌رمووى: هه‌وڵا بده لاى حه‌وزى (کوثر) بمبينه، چونكه من هه‌رگيز ئه‌و سێ شوێنه جێ ناهێڵم، به‌ڵكو به‌رده‌وام له‌و شوێنانه‌م. بۆيه هه‌ر موسڵمانێك حه‌زده‌كات و ده‌يه‌وێت پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) شه‌فاعه‌تى بۆ بكات تا ڕزگارى بێت له ناخۆشى و ناڕه‌حه‌تييه‌كانى دواڕۆژ به گشتى و ناخۆشى و ناڕه‌حه‌تييه‌كانى سه‌ر پردى (صِراط) به تايبه‌تى، ئه‌وه با گرنگى به كردنى كرده‌وه چاكه‌كان بدات به گشتى و ئه‌و كارانه‌ى كه دهبێَته مايه‌ى به‌ده‌ست هێنانى شه‌فاعه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به تايبه‌تى. (له‌وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی مامۆستا شاخه‌وان جه‌واد احمد) مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه‌رگرتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده |