فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ئـايـا بێ بـاوهڕان و دووڕوهكــان بـه‌سـه‌ر پــــردى (صِراط)دا ده‌ڕۆن؟ ئـايـا بێ بـاوهڕان و دووڕوهكــان بـه‌سـه‌ر پــــردى (صِراط)دا ده‌ڕۆن؟ هه‌ندێ له زانايان بۆچوونيان وايه كه خه‌ڵكى هه‌موويان (موسڵمانان و بێباوه‌ڕان) به‌سه‌ر پردى (صِراط)دا ده‌ڕۆن، به‌ڵام فه‌رمووده‌ى (صَحيح) له صه‌حيحى بوخارى و موسليم‌دا هاتووه كه هاوه‌ڵا بڕيارده‌ران و گاور‌و جوله‌كه به‌سه‌ر پردى (صِراط)دا ناڕۆن (رواه البخاري واللفظ له (7440)، ومسلم (183).)، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێش دانانى پردى (صِراط) فه‌رمانيان پێ ده‌كرێت تا شوێنى ئه‌و شته بكه‌ون كه له دونيادا پهرستوويانه، ئه‌وانيش شوێنى په‌رستراوه‌كانيان ده‌كه‌ون و بانگێ كيان لێ ده‌كرێت و ده‌كه‌ونه ناو دۆزه‌خه‌وه، پاشان موسڵمانانى ئه‌م ئوممه‌ته له ناخۆشى و ناڕه‌حه‌تى ساحه‌ى مه‌حشه‌ردا ده‌مێننه‌وه، پاشان پردى (صِراط) له‌سه‌ر دۆزه‌خ داده‌نرێت. هاوه‌ڵى به‌ڕێز أبو سَعيد الخُدرى (خواى لێ ڕ‌ازى بێت) ده‌فه‌رمووێت: ((قُلْنَا يَا رَسُولَ اللَّهِ هَلْ نَرَى رَبَّنَا يَوْمَ الْقِيَامَةِ؟ قَالَ: هَلْ تُضَارُونَ فِى رُؤْيَةِ الشَّمْسِ وَالْقَمَرِ إِذَا كَانَتْ صَحْوًا؟ قُلْنَا: لاَ. قَالَ: فَإِنَّكُمْ لاَ تُضَارُونَ فِى رُؤْيَةِ رَبِّكُمْ يَوْمَئِذٍ، إِلاَّ كَمَا تُضَارُونَ فِى رُؤْيَتِهِمَا، ثُمَّ قَالَ: يُنَادِي مُنَادٍ لِيَذْهَبْ كُلُّ قَوْمٍ إِلَى مَا كَانُوا يَعْبُدُونَ. فَيَذْهَبُ أَصْحَابُ الصَّلِيبِ مَعَ صَلِيبِهِمْ، وَأَصْحَابُ الأَوْثَانِ مَعَ أَوْثَانِهِمْ، وَأَصْحَابُ كُلِّ آلِهَةٍ مَعَ آلِهَتِهِمْ، حَتَّى يَبْقَى مَنْ كَانَ يَعْبُدُ اللَّهَ مِنْ بَرٍّ أَوْ فَاجِرٍ وَغُبَّرَاتٌ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ، ثُمَّ يُؤْتَى بِجَهَنَّمَ تُعْرَضُ كَأَنَّهَا سَرَابٌ، فَيُقَالُ: لِلْيَهُودِ مَا كُنْتُمْ تَعْبُدُونَ؟ قَالُوا: كُنَّا نَعْبُدُ عُزَيْرَ ابْنَ اللَّهِ. فَيُقَالُ: كَذَبْتُمْ لَمْ يَكُنْ لِلَّهِ صَاحِبَةٌ وَلاَ وَلَدٌ، فَمَا تُرِيدُونَ؟ قَالُوا: نُرِيدُ أَنْ تَسْقِيَنَا، فَيُقَالُ: إشْرَبُوا، فَيَتَسَاقَطُونَ فِي جَهَنَّمَ، ثُمَّ يُقَالُ: لِلنَّصَارَى مَا كُنْتُمْ تَعْبُدُونَ؟ فَيَقُولُونَ: كُنَّا نَعْبُدُ الْمَسِيحَ ابْنَ اللَّهِ. فَيُقَالُ: كَذَبْتُمْ لَمْ يَكُنْ لِلَّهِ صَاحِبَةٌ وَلاَ وَلَدٌ، فَمَا تُرِيدُونَ؟ فَيَقُولُونَ: نُرِيدُ أَنْ تَسْقِيَنَا. فَيُقَالُ: اشْرَبُوا. فَيَتَسَاقَطُونَ فِي جَهَنَّمَ، حَتَّى يَبْقَى مَنْ كَانَ يَعْبُدُ اللَّهَ مِنْ بَرٍّ أَوْ فَاجِرٍ، فَيُقَالُ: لَهُمْ مَا يَحْبِسُكُمْ وَقَدْ ذَهَبَ النَّاسُ؟ فَيَقُولُونَ: فَارَقْنَاهُمْ وَنَحْنُ أَحْوَجُ مِنَّا إِلَيْهِ الْيَوْمَ وَإِنَّا سَمِعْنَا مُنَادِيًا يُنَادِى لِيَلْحَقْ كُلُّ قَوْمٍ بِمَا كَانُوا يَعْبُدُونَ. وَإِنَّمَا نَنْتَظِرُ رَبَّنَا، قَالَ: فَيَأْتِيهِمُ الْجَبَّارُ. فَيَقُولُ: أَنَا رَبُّكُمْ. فَيَقُولُونَ: أَنْتَ رَبُّنَا. فَلاَ يُكَلِّمُهُ إِلاَّ الأَنْبِيَاءُ، فَيَقُولُ: هَلْ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُ آيَةٌ تَعْرِفُونَهُ، فَيَقُولُونَ: السَّاقُ. فَيَكْشِفُ عَنْ سَاقِهِ فَيَسْجُدُ لَهُ كُلُّ مُؤْمِنٍ، وَيَبْقَى مَنْ كَانَ يَسْجُدُ لِلَّهِ رِيَاءً وَسُمْعَةً، فَيَذْهَبُ كَيْمَا يَسْجُدَ فَيَعُودُ ظَهْرُهُ طَبَقًا وَاحِدًا، ثُمَّ يُؤْتَى بِالْجَسْرِ فَيُجْعَلُ بَيْنَ ظَهْرَىْ جَهَنَّمَ. قُلْنَا: يَا رَسُولَ اللَّهِ وَمَا الْجَسْرُ؟ قَالَ: مَدْحَضَةٌ مَزِلَّةٌ، عَلَيْهِ خَطَاطِيفٌ وَكَلاَلِيبٌ وَحَسَكَةٌ مُفَلْطَحَةٌ، لَهَا شَوْكَةٌ عُقَيْفَاءُ تَكُونُ بِنَجْدٍ، يُقَالُ لَهَا: السَّعْدَانُ، الْمُؤْمِنُ عَلَيْهَا كَالطَّرْفِ وَكَالْبَرْقِ وَكَالرِّيحِ وَكَأَجَاوِيدِ الْخَيْلِ وَالرِّكَابِ، فَنَاجٍ مُسَلَّمٌ وَنَاجٍ مَخْدُوشٌ وَمَكْدُوسٌ فِى نَارِ جَهَنَّمَ، حَتَّى يَمُرَّ آخِرُهُمْ يُسْحَبُ سَحْبًا ...))( رواه البخاري واللفظ له (7440)، ومسلم (183).). واته: ووتمان ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئايا ئێمه خواى په‌روه‌ردگار ده‌بينين له دواڕۆژدا؟ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: ئايا ئێوه تووشى هيچ ناڕه‌حه‌تى و زه‌حمه‌تێك ده‌بن له كاتى سه‌يركردنى خۆر‌و مانگ له ڕۆژێكى ساف و بێ ته‌م و هه‌وردا؟ ووتمان: نه‌خێر، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: ده‌ى كه‌وابوو ئێوه تووشى هيچ ناڕه‌حه‌تى و زه‌حمه‌تێك نابن له كاتى بينينى خواى په‌روه‌ردگاردا هه‌روه‌ك چۆن تووشى ناڕه‌حه‌تى و زه‌حمه‌ت نابن له كاتى سه‌ير كردنى خۆر‌و مانگ له ڕۆژێكى ساف و بێ ته‌م و هه‌وردا، پاشان پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: له ڕۆژى دواييدا بانگ كه‌رێك بانگ ده‌كات با هه‌موو گه‌لێك بڕوات بۆ لاى ئه‌وه‌ى كه له دونيادا په‌رستوويه‌تى و شوێنى بكه‌وێت، كه‌سانى خاوه‌ن سهڵيب (گاوره‌كان) له گه‌ڵ سهڵيبهكانيان و بت په‌رسته‌كان له‌گه‌ڵ بتهكانيان ده‌ڕۆن بۆ ناو ئاگرى دۆزه‌خ، ئه‌وه‌ى كه ده‌مێنێته‌وه ئه‌وانه‌ن كه خواى په‌روه‌ردگاريان په‌رستووه له چاكه‌كاران و تاوانباران و پاشماوه‌ى گاور‌و جوله‌كه (واته: له‌سه‌ر دينى خۆيان مابوون، به‌ڵام كاتێك ئيسلام هات پێيان نهگهيشتبوو)، پاشان دۆزه‌خ ده‌هێنرێت و ده‌خرێته پێش چاو به وێنه‌ى (سَراب) زانیارییه‌ك (السَّراب: به‌و شته ده‌ووترێت: كاتێك له گه‌رماى هاويندا سه‌يرى دهشتاييهك يان سه‌يرى سه‌ر جادهيهكى قير ده‌كه‌يت شتێك ده‌رده‌كه‌وێت وه‌كو ئاو وايه، به‌ڵام ئاو نييه، به‌ڵكو گه‌رماى خۆرهيهكه ڕمل ده‌كات به وێنه‌ى ئاو.)، به جوله‌كه ده‌ووترێت: چيتان په‌رستووه له دونيادا؟ ئه‌وانيش ده‌ڵێن: ئێمه له دونيادا عوزهيرى كوڕى خوامان په‌رستووه (علیه‌السلام)، پێيان ده‌ووترێت: درۆتان كرد، چونكه خواى په‌روه‌ردگار خێزان و كوڕى نييه، ئێستا چيتان ده‌وێت و داواى چى ده‌كه‌ن؟ ئه‌وانيش ده‌ڵێن: ده‌مانه‌وێت ئاو بخۆينه‌وه (گه‌رماى خۆر زۆر تينووى كردوون)، پێيان ده‌ووترێت: بڕۆن ئاو بخۆنه‌وه، كاتێك ده‌ڕۆن به‌رده‌بنه‌وه ناو ئاگرى دۆزه‌خه‌وه، پاشان به گاور ده‌ووترێت: ئه‌ى ئێوه چيتان په‌رستووه له دونيادا؟ ئه‌وانيش ده‌ڵێن: ئێمه له دونيادا عيساى كوڕى خوامان (علیه السلام) په‌رستووه، پێيان ده‌ووترێت: درۆتان كرد، چونكه خواى په‌روه‌ردگار خێزان و كوڕى نييه، ده‌ى كه‌وابوو ئێستا چيتان ده‌وێت و داواى چى ده‌كه‌ن؟ ئه‌وانيش ده‌ڵێن: ده‌مانه‌وێت ئاو بخۆينه، ده‌ووترێت: بڕۆن ئاو بخۆنه‌وه، كاتێك ده‌ڕۆن به‌رده‌بنه‌وه ناو ئاگرى دۆزه‌خه‌وه، ئه‌مانه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌چنه ناو دۆزه‌خه‌وه، ئه‌وه‌ى كه ده‌مينێته‌وه ئه‌و موسڵمانانه‌ن كه خواى په‌روه‌ردگاريان په‌رستووه له چاكه‌كاران و خراپه‌كاران، پێيان ده‌ووترێت: چى ڕێگرى لێ‌كردن تا نه‌ڕۆن له كاتێكدا خه‌ڵكى ڕۆيشتن؟ ئه‌وانيش ده‌ڵێن: ئێمه له دونياشدا له خۆيان و په‌رستراوه‌كانيان جيا ببووينهوه، وه ئێمه ئه‌مڕۆ زياتر پێويستمان به خواى په‌روه‌ردگاره، وه ئێمه گوێمان له بانگ كه‌رێك بوو بانگى كردوو ووتى: با هه‌موو گه‌لێك بڕوات بۆ لاى ئه‌وه‌ى كه له دونيادا په‌رستوويه‌تى و شوێنى بكه‌وێت، ئێمه‌ش چاوه‌ڕێى خواى په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ين، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: پاشان خواى په‌روه‌ردگار دێت به شێوه‌يه‌ك جياتر له‌و شێوه‌يه‌ى كه يه‌كه‌م جار بينيبويان، ده‌فه‌رمووێت: من په‌روه‌ردگارى ئێوه‌م، ئه‌وانيش ده‌ڵێن: به‌ڵێ تۆ په‌روه‌ردگارى ئێمهيت، بۆيه له‌و ڕۆژه‌دا هيچ كه‌س قسه ناكاو داوا له خواى په‌روه‌ردگار ناكات ته‌نها پێغه‌مبه‌ران نه‌بێت (صهڵات و سه‌لامى خوايان له‌سه‌ر بێت)، خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: ئايا له نێوان ئێوه‌و خواى په‌روه‌ردگاردا نيشانه‌يه‌ك هه‌يه تا پێى بناسنه‌وه؟ ئه‌وانيش ده‌ڵێن: به‌ڵێ به (ساقى) دهيناسينهوه، كاتێك (ساقى) هه‌ڵده‌داته‌وه هه‌موو ئيماندارێك سوجده‌ى بۆ ده‌بات، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ى له دونيادا سوجده‌يان بۆ خوا بردووه به‌ڵام بۆ ڕياو ناو ده‌ركردن بووه (دووڕووه‌كان)، ده‌يانه‌وێت وه‌كو ئيمانداران سوجده به‌رن بۆ خواى په‌روه‌ردگار، به‌ڵام پشتيان ڕه‌ق ده‌بێت ناتوانن سوجده‌ى بۆ به‌رن، پاشان پردى (صِراط) ده‌هێنرێت و له‌سه‌ر دۆزه‌خ داده‌نرێت، ووتمان: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌و پرده چييه و چۆنه؟ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: پردى (صِراط) ڕێگه‌يه‌كه زۆر لووسه پێى له‌سه‌ر به‌ند نابێت به‌ڵكو ههڵدهخڵيسكێت، له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگه‌يه كۆمه‌ڵه قولاپ و ڕاكێشهرێك هه‌يه، وه دڕكى (عُقَيفاءِ) پێوه‌يه كه بهلهشيانهوه ده‌نوسێت و ڕايان ده‌كێشێت، پێى ده‌ووترێت (سَعدان) كه له وو‌ڵاتى نه‌جد هه‌يه، ئيمانداران به‌سه‌ريا ده‌په‌ڕنه‌وه هه‌يانه وه‌كو: چاو تروكان ده‌په‌ڕێته‌وه، وه هه‌يانه وه‌كو: شه‌وقى ئاوێنه ده‌په‌ڕێته‌وه، هه‌يانه وه‌كو: با ده‌په‌ڕێته‌وه، هه‌يانه وه‌كو: سوارچاكێك ده‌په‌ڕێته‌وه، هه‌يانه به پياده ده‌په‌ڕێته‌وه، بۆيه ئه‌وانه‌ى كه به‌سه‌ريا ئه‌ڕۆن هه‌يانه به‌سه‌لامه‌تى ڕزگارى ده‌بێت، وه هه‌يانه ڕزگارى ده‌بێت به‌ڵام له‌ش و ده‌م و چاوى ڕووشاوه، هه‌يانه به‌رده‌بێته‌وه ناو ئاگرى دۆزه‌خ و ناتوانێت بپه‌ڕێته‌وه، هه‌تا كۆتا كه‌سيان ڕزگارى ده‌بێت كه‌سێكه ده‌كه‌وێت و هه‌ڵده‌ستێته‌وه و ڕادهكێَشرێت، به‌و حاڵه ناخۆشه به‌ڵام ڕزگارى ده‌بێت...). له ڕيوايه‌تێكى تردا كه ئيمامى مُسْلِم (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) گێڕاوێتيه‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: ((إِذَا كَانَ يَوْمُ الْقِيَامَةِ أَذَّنَ مُؤَذِّنٌ لِيَتَّبِعْ كُلُّ أُمَّةٍ مَا كَانَتْ تَعْبُدُ. فَلاَ يَبْقَى أَحَدٌ كَانَ يَعْبُدُ غَيْرَ اللَّهِ سُبْحَانَهُ مِنَ الأَصْنَامِ وَالأَنْصَابِ إِلاَّ يَتَسَاقَطُونَ فِى النَّارِ حَتَّى إِذَا لَمْ يَبْقَ إِلاَّ مَنْ كَانَ يَعْبُدُ اللَّهَ مِنْ بَرٍّ وَفَاجِرٍ وَغُبَّرِ أَهْلِ الْكِتَابِ، فَيُدْعَى الْيَهُودُ فَيُقَالُ لَهُمْ: مَا كُنْتُمْ تَعْبُدُونَ؟ قَالُوا: كُنَّا نَعْبُدُ عُزَيْرَ ابْنَ اللَّهِ. فَيُقَالُ: كَذَبْتُمْ مَا اتَّخَذَ اللَّهُ مِنْ صَاحِبَةٍ وَلاَ وَلَدٍ، فَمَاذَا تَبْغُونَ؟ قَالُوا: عَطِشْنَا يَا رَبَّنَا فَاسْقِنَا. فَيُشَارُ إِلَيْهِمْ أَلاَ تَرِدُونَ فَيُحْشَرُونَ إِلَى النَّارِ كَأَنَّهَا سَرَابٌ يَحْطِمُ بَعْضُهَا بَعْضًا فَيَتَسَاقَطُونَ فِى النَّارِ. ثُمَّ يُدْعَى النَّصَارَى، فَيُقَالُ: لَهُمْ مَا كُنْتُمْ تَعْبُدُونَ؟ قَالُوا: كُنَّا نَعْبُدُ الْمَسِيحَ ابْنَ اللَّهِ. فَيُقَالُ لَهُمْ: كَذَبْتُمْ. مَا اتَّخَذَ اللَّهُ مِنْ صَاحِبَةٍ وَلاَ وَلَدٍ. فَيُقَالُ لَهُمْ: مَاذَا تَبْغُونَ؟ فَيَقُولُونَ: عَطِشْنَا يَا رَبَّنَا فَاسْقِنَا. قَالَ: فَيُشَارُ إِلَيْهِمْ أَلاَ تَرِدُونَ فَيُحْشَرُونَ إِلَى جَهَنَّمَ كَأَنَّهَا سَرَابٌ يَحْطِمُ بَعْضُهَا بَعْضًا فَيَتَسَاقَطُونَ فِى النَّارِ، حَتَّى إِذَا لَمْ يَبْقَ إِلاَّ مَنْ كَانَ يَعْبُدُ اللَّهَ تَعَالَى مِنْ بَرٍّ وَفَاجِرٍ، أَتَاهُمْ رَبُّ الْعَالَمِينَ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى فِى أَدْنَى صُورَةٍ مِنَ الَّتِى رَأَوْهُ فِيهَا. قَالَ: فَمَا تَنْتَظِرُونَ تَتْبَعُ كُلُّ أُمَّةٍ مَا كَانَتْ تَعْبُدُ؟. قَالُوا: يَا رَبَّنَا فَارَقْنَا النَّاسَ فِى الدُّنْيَا أَفْقَرَ مَا كُنَّا إِلَيْهِمْ وَلَمْ نُصَاحِبْهُمْ. فَيَقُولُ: أَنَا رَبُّكُمْ. فَيَقُولُونَ: نَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْكَ لاَ نُشْرِكُ بِاللَّهِ شَيْئًا "مَرَّتَيْنِ أَوْ ثَلاَثًا" حَتَّى إِنَّ بَعْضَهُمْ لَيَكَادُ أَنْ يَنْقَلِبَ. فَيَقُولُ: هَلْ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُ آيَةٌ فَتَعْرِفُونَهُ بِهَا؟ فَيَقُولُونَ: نَعَمْ. فَيُكْشَفُ عَنْ سَاقٍ فَلاَ يَبْقَى مَنْ كَانَ يَسْجُدُ لِلَّهِ مِنْ تِلْقَاءِ نَفْسِهِ إِلاَّ أَذِنَ اللَّهُ لَهُ بِالسُّجُودِ، وَلاَ يَبْقَى مَنْ كَانَ يَسْجُدُ اتِّقَاءً وَرِيَاءً إِلاَّ جَعَلَ اللَّهُ ظَهْرَهُ طَبَقَةً وَاحِدَةً كُلَّمَا أَرَادَ أَنْ يَسْجُدَ خَرَّ عَلَى قَفَاهُ. ثُمَّ يَرْفَعُونَ رُءُوسَهُمْ وَقَدْ تَحَوَّلَ فِى صُورَتِهِ الَّتِى رَأَوْهُ فِيهَا أَوَّلَ مَرَّةٍ، فَقَالَ: أَنَا رَبُّكُمْ. فَيَقُولُونَ: أَنْتَ رَبُّنَا. ثُمَّ يُضْرَبُ الْجِسْرُ عَلَى جَهَنَّمَ وَتَحِلُّ الشَّفَاعَةُ، وَيَقُولُونَ: اللَّهُمَّ سَلِّمْ سَلِّمْ ...)) (رواه مسلم (2/66/472).).واته: كاتێك ڕۆژى قيامه‌ت دێت بانگكه‌رێك بانگ ده‌كات با هه‌موو گه‌لێك بڕوات بۆ لاى ئه‌وه‌ى كه له دونيادا په‌رستوويه‌تى، ئه‌وانه‌ى جگه له خواى په‌روه‌ردگار بت و داروو به‌رديان په‌رستووه ده‌خرێنه ناو ئاگرى دۆزه‌خه‌وه، ته‌نها ئه‌وانه ده‌مێننه‌وه كه خواى په‌روه‌ردگاريان په‌رستووه له چاكه‌كاران و تاوانباران و پاشماوه‌ى گاور‌و جوله‌كه، بانگى جوله‌كه ده‌كرێت و پێيان ده‌ووترێت: چيتان په‌رستووه له دونيادا؟ ئه‌وانيش ده‌ڵێن: ئێمه له دونيادا عوزهيرى كوڕى خوامان په‌رستووه، پێيان ده‌ووترێت: درۆتان كرد، چونكه خواى په‌روه‌ردگار نه خێزانى هه‌بووه‌و نه كوڕيش، ئێستا چيتان ده‌وێت و داواى چى ده‌كه‌ن؟ ئه‌وانيش ده‌ڵێن: تينومانه ده‌مانه‌وێت ئاو بخۆينه‌وه، ئاماژه‌يان بۆ ده‌كرێت و پێيان ده‌ووترێت بۆ ناڕۆن بۆسه‌رى؟ پێش ده‌خرێن به‌ره‌و ئاگرى دۆزه‌خ كه به وێنه‌ى (سَراب)ـه، هه‌ندێكى هه‌ندێكى تێك ده‌شكێنێت، كاتێك ده‌ڕۆن به‌رده‌بنه‌وه ناو ئاگرى دۆزه‌خه‌وه‌و ده‌كه‌ونه ناوى، پاشان بانگى گاوره‌كان ده‌كرێت و پێيان ده‌ووترێت: ئه‌ى ئێوه چيتان په‌رستووه له دونيادا؟ ئه‌وانيش ده‌ڵێن: ئێمه له دونيادا عيساى كوڕى خوامان په‌رستووه، پێيان ده‌ووترێت: درۆتان كرد، چونكه خواى په‌روه‌ردگار نه خێزانى هه‌بووه‌و نه كوڕيش، ئێستا چيتان ده‌وێت و داواى چى ده‌كه‌ن؟ ئه‌وانيش ده‌ڵێن: تينومانه ده‌مانه‌وێت ئاو بخۆينه‌وه، ئاماژه‌يان بۆ ده‌كرێت و پێيان ده‌وترێت بۆ ناڕۆن بۆسه‌رى؟ پێش ده‌خرێن به‌ره‌و ئاگرى دۆزه‌خ كه به وێنه‌ى (سَراب)ـه، هه‌ندێكى هه‌ندێكى تێك ده‌شكێنێت، كاتێك ده‌ڕۆن به‌رده‌بنه‌وه ناو ئاگرى دۆزه‌خه‌وه‌و ده‌كه‌ونه ناوى، ئه‌وان ده‌ڕۆن كه‌س نامێنێته‌وه ته‌نها ئه‌و كه‌سانه نه‌بێت كه خواى په‌روه‌ردگاريان په‌رستووه له چاكه‌كاران و خراپه‌كاران و پاشماوه‌ى گاور‌و جوله‌كه، له‌و كاته‌دا خواى په‌روه‌ردگار دێت بۆ لايان (هاتنێك كه شايستهيه به خۆى) به نزيكترين شێوه كه دونيادا ناسيويانه (موسڵمانان خوايان نه‌بينيوه له دونيادا به‌ڵام ناسيويانه به ناو‌و سيفاته‌كانى كه هيچ كه‌س و شتێك له‌و ناچێت)، خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: چاوه‌ڕێى چى ده‌كه‌ن؟ هه‌موو ئوممه‌تێك شوێنى ئه‌وه كه‌وتن كه له دونيادا پهرستبوويان، ئه‌وانيش ده‌ڵێن: ئه‌ى په‌روه‌ردگارمان ئێمه له دونيادا له خه‌ڵكى جيابوينهوه و هاوهڵايهتيمان نه‌كردن له كاتێكدا زۆر پێويستمان پێيان بوو، خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: من په‌روه‌ردگارى ئێوه‌م، ئه‌وانيش ده‌ڵێن: په‌نا ده‌گرين به‌تۆ ئه‌ى خواى په‌روه‌ردگار به هيچ شێوه‌يه‌ك هاوه‌ڵمان بۆت بڕيارنهداوهو بڕياريشى ناده‌ين (دوو جار يان سێ جار وا ده‌ڵێن)، هه‌تا هه‌ندێ له موسڵمانان له‌وكاته‌دا خه‌ريكه په‌شيمان ده‌بنه‌وه له بيروباوه‌ڕى پاكيان له به‌ر گرانى و سه‌ختى ئه‌و تاقى كردنه‌وه‌يه، خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: ئايا هيچ نيشانه‌يه‌ك هه‌يه له نێوان ئێوه‌و ئه‌ودا تا پێى بناسنه‌وه؟ ئه‌وانيش ده‌ڵێن: بــه‌ڵێ، له‌و كاته‌دا په‌رده له‌سه‌ر (ساق)ى لاده‌درێت، هيچ كه‌س نييه له دونيادا كه به دڵسۆزى و ئيخلاصهوه سوجده‌ى بۆ خوا بردبێت ئيللا خواى په‌روه‌ردگار ڕێگه‌ى پێده‌دات تا سوجده‌ى بۆ به‌رێت، وه هيچ كه‌س نييه له دونيادا سوجده‌ى بۆ ڕياو ناو ده‌ركردن بردووه، ئيللا خواى په‌روه‌ردگار پشتى ده‌كات به يه‌ك پارچه هه‌ر كاتێك بيه‌وێت سوجده‌ى بۆ به‌رێت به پشتا ده‌كه‌وێت، پاشان موسڵمانان سه‌ريان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه خواى په‌روه‌ردگار ده‌بينن له‌سه‌ر ئه‌و شێوه‌يه‌ى كه له دونيادا ناسيويانه (به ناو‌و سيفاته‌كانى كه هيچ كه‌س و شتێك له‌و ناچێت)، خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: من په‌روه‌ردگارى ئێوه‌م، ئه‌وانيش ده‌ڵێن: به‌ڵێ تۆ په‌روه‌ردگارى ئێمهيت، پاشان پردى (صراط) به‌سه‌ر دۆزه‌خه‌وه داده‌نرێت، ڕێگه به شه‌فاعه‌ت كردن ده‌درێت، پێغه‌مبه‌رانى خوا (صهڵات و سه‌لامى خوايان له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموون: خوايه سه‌لامه‌تيان بكه‌يت، خوايه سه‌لامه‌تيان بكه‌يت. زاناى پايه‌به‌رز إبنُ رَجَب (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) ده‌ڵێت: ئه‌م فه‌رموده‌يه به ڕوون و ئاشكرايى ئه‌وه ده‌گه‌يه‌نێت كه هه‌ركه‌سێك عيبادهت بۆ شتێكى تر بكات جگه له خواى په‌روه‌ردگار، وه‌كو گاور‌و جوله‌كه كه پێغه‌مبه‌ر (عيسى) و پێغه‌مبه‌ر (عُزَير) ده‌په‌رستن (صهڵات و سه‌لامى خوايان له‌سه‌ر بێت)، ئه‌وه حوكمى ئه‌و كه‌سه وه‌كو موشريكين و هاوه‌ڵ بڕياڕدهران وايه، واته: پێش دانانى پردى (صِراط) ده‌كه‌وێته ناو دۆزه‌خه‌وه، به‌ڵام بت په‌رستان و خۆر‌و مانگ په‌رستان و جگه له‌وانيش هه‌موويان كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ شوێنى ئه‌و په‌رستراوه ده‌كه‌ون كه له دونيادا پهرستويانه، شوێنيان ده‌كه‌ون و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌كه‌ونه ناو دۆزه‌خه‌وه، ئه‌وه‌ى به‌ڵگه بێت له‌سه‌ر ئه‌مه فه‌رمووده‌ى خواى په‌روه‌ردگاره كه سه‌باره‌ت به حاڵى فيرعهون ده‌فه‌رمووێت:( يَقْدُمُ قَوْمَهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَأَوْرَدَهُمُ النَّارَ وَبِئْسَ الْوِرْدُ الْمَوْرُودُ )(هود: ٩٨) (برِوانة: التخويف من النار والتعريف بحال دار البوار، لإبن رجب، تحقيق إياد القيسي (ص 227).). واته: فيرعهون له دواڕۆژدا پێش ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌وێت كه له دونيادا شوێنى كه‌وتبوون، پێشيان ده‌كه‌وێت و به‌ره‌و ناو ئاگرى دۆزه‌خ ده‌يان بات، چه‌ند خراپ و ناڕه‌حه‌ته ئاگرى دۆزه‌خ، جێى ئاوخواردنه‌وه‌و حه‌وانه‌وه‌ى گه‌لێكى تينووى خه‌سته بێت، ئاوى زۆر گه‌رم و كوڵاوى دۆزه‌خ و كێم و زووخاوى ئه‌هلى دۆزه‌خ ده‌خۆنه‌وه. دووڕووه‌كان كاتێك ده‌چنه سه‌ر پردى (صِراط) بۆ ئه‌وه‌ى بپه‌ڕنه‌وه، نورو ڕوناكيان ده‌درێتێ و به‌رده‌ميان ڕوناك ده‌بێته‌وه ئه‌وانيش شوێنى ئه‌و ڕوناكييه ده‌كه‌ون تا بپه‌ڕنه‌وه، به‌ڵام نورو ڕوناكييهكهيان ده‌كوژێته‌وه، تا بهربنهوهو بكه‌ونه پله ناخۆش و ناڕه‌حه‌ته‌كانى ژێره‌وه‌ى دۆزه‌خ، خواى په‌روه‌ردگار په‌نامان بدات.هاوه‌ڵى به‌ڕێز جابڕ كوڕى عَبدُالله (خواى لێ ڕ‌ازى بێت) ده‌فه‌رمووێت: ((... وَيُعْطَى كُلُّ إِنْسَانٍ مِنْهُمْ "مُنَافِقٍ أَوْ مُؤْمِنٍ" نُورًا ثُمَّ يَتَّبِعُونَهُ، وَعَلَى جِسْرِ جَهَنَّمَ كَلاَلِيبٌ وَحَسَكٌ تَأْخُذُ مَنْ شَاءَ اللَّهُ، ثُمَّ يَطْفَأُ نُورُ الْمُنَافِقِينَ، ثُمَّ يَنْجُو الْمُؤْمِنُونَ ...)) (رواه الإمام أحمد "المسند" (14763)، ومسلم موقوفا على جابر (ڕه‌زای خوای لێبێت) (191). ).واته: ... پاشان نورو ڕوناكى ده‌درێت به هه‌موو مرۆڤێك جا دووڕوو بێت يان ئيمان‌دار، شوێنى ئه‌و ڕوناكييه ده‌كه‌ون تا پێى بپه‌ڕنه‌وه به‌سه‌ر پردى (صِراط)دا، وه له‌سه‌ر پردى (صِراط) قوڵاپ و دڕكى ئاگرين هه‌يه ئه‌و كه‌سانه ڕاده‌كێشێت كه خواى په‌روه‌ردگار ويستى لێ يه، پاشان كه دووڕووه‌كان ده‌چنه سه‌ر پردى (صِراط) تا بپه‌ڕنه‌وه نورو ڕوناكييهكهيان ده‌كوژێته‌وه، پاشان ئيمانداران ڕزگاريان ده‌بێت ..... (له‌وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی مامۆستا شاخه‌وان جه‌واد احمد) مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه‌رگرتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده |