فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
يادى مردن و خۆ ئاماده‌كردن بۆ مردن يادى مردن و خۆ ئاماده‌كردن بۆ مردن پێويسته له‌سه‌ر موسوڵمان هه‌ميشه مردنى له يادبێت وه هه‌رگيز ئه‌و ياده لێى جيا نه‌بێته‌وه چونكه نيشانه‌ى ووشيارى و عه‌قڵا و زيره‌كى يه، وه‌كو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:- له ئيبن و عومه‌ره‌وه (ڕه‌زای خوای لێبێت) : (( أفضل المؤمنين أحسنهم خلقا ، وأكيسهم أكثرهم للموت ذكرا ، و أحسنهم ((لما بعده)) إستعدادا ، أولئك الأكياس [ذهبوا بشرف الدنيا و كرامة الآخرة ] أخرجه : إبن ماجة في ((السنن))(4259)، والبيهقي في ((شعب الإيمان)) (7993)، وحسنهُ الشيخ الألباني ((السلسلة الصحيحة)) (1384) ، وفي صحيح ((سنن إبن ماجة)) (3435). واته: باشترينى موسوڵمانان ئه‌وانه‌ن كه جوانترين خوڕٍهوشتيان هه‌يه و ووشيارترين و ژيرترين موسوڵمانان ئه‌وانه‌ن كه له‌هه‌موويان زياتر يادى مردن ده‌كه‌نه‌وه وه له هه‌موويان چاكتر خۆيان ئاماده كردووه بۆ دواى مردن ، به‌ڕاستى ئه‌وانه ژيرن سه‌روه‌رى دنياو ڕێزى كۆتاييان به ده‌ست هێناوه. كه‌واته يادى مردن هانده‌ره بۆ موسوڵمان كه زياتر تهرازووهكهى لاى خواى قورس تر بكات وه چاكه‌و پله به‌رزى موسوڵمان وه‌كو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ڕوونى كرده‌وه به زياتر بيركردنهوهيهتى له مردن. له سه‌هلى كورى سه‌عده‌وه (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت : (پياوێك له هاوه‌ڵه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) له ناو هاوه‌ڵه‌كاندا باس كرا وه هاوه‌ڵه‌كان هه‌ر يه‌كه به جۆرێك باسى ئه‌و هاوهڵهيان كرد به چاكه كه هه‌موو سيفهتهكانيان باس كرد و بێ ده‌نگ بوون، ئينجا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) (صلی الله علیه وسلم) ڕووى كرده هاوه‌ڵه‌كانى و فه‌رمووى : ((هل كان يكثرذكر الموت ؟)).. واته : ئه‌و هاوه‌ڵه‌ى كه ئێوه باسى ده‌كه‌ن ئاوا بوو ئايا زووزوو يادى مردنى ده‌كرد ؟ ووتيان نه‌خێر، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى : ((فهل كان يدع كثيرا مما يشتهي ؟)) واته : ئايا وازى له زۆربه‌ى ئاره‌زووه‌كانى ده‌هێنا؟ ووتيان : نه‌خێر ، فه‌رمووى: (هاوهڵهكهتان نهگهيشتۆته ئه‌و پله و وه‌سفه‌ى كه ئێوه باسى ده‌كه‌ن) دايكى ئيماندارن عائيشه ( رضى الله عنها ) ده‌فه‌رموێت " أكثر الموت يرق قلبك" أخرجه: ابن أبي الدنيا ((ذكر الموت )) (156). واته : زۆر يادى مردن بكه دڵت نه‌رم ده‌بێت . وه (محمدىكوڕى سيرين) هه‌ركات يادى مردنى بكردايه وه‌ك مردووى لێ ده‌هات وه‌زۆر ياد كردنى مردن سودو قازانجى زۆرى تيايه بۆ خاوه‌ن باوه‌ڕ چ بۆ هه‌ژارو چ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند... له ئه‌بو هوره‌يره(ڕه‌زای خوای لێبێت) وه ده‌يگێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: ((أكثروا ذكر هادم اللذات الموت فما ذكره عبدقط وهو فى ضيق إلا وسعه عليه ولا ذكره وهو فى سعةٍ الا ضيقهُ عليه)) أخرجه: القضاعى ((مسند الشهاب)) (668) ، وإبن حبان في ((الصحيح)) (2993) وقال محققه: إسناده حسن. واته : ( زۆر بير‌ى مردن بكه‌ن كه ڕووخێنهرى خۆشيهكانه چونكه هه‌ركه‌سێك له ناڕه‌حه‌تى و هه‌ژارى و نهبوونيدا بير‌ى مردن بكات ئه‌و هه‌موو خه‌م و خه‌فه‌ته‌ى ده‌ڕه‌وێنێته‌وه ، وه گه‌ر له ده‌وڵه‌مه‌ندى و له‌ش ساغى و بوغرايدا بووبێت و خواى له بير چووبێته‌وه به‌س ته‌نها به بير كردنه‌وه له مردن ئه‌وانه‌ى له پێش چاو سووك وبێ نرخ ده‌كات ). ئه‌بوده‌ردا (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت:(( من أكثر ذكر الموت قل حسده وقل فرَحه))( أخرجه: أحمد (( الزهد)) (ص: 141) ، وابن ابي الدنيا (( ذكر الموت)) (360) ، وابن عساكر (47/194)، والبغوي ((شرح السنة)) (1447)) واته: هه‌ر كه‌سێك زۆريادى مردن بكات حه‌سودى وه دڵخۆشى به دونياكهم ده‌بێت. وه ئيمامى عه‌لى (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت : (( من زهد في الدنيا هانت عليه المصيبات ، ومِن إرتقبَ الموت سارع إلى الخيرات)) أخرجه: ابن أبي الدنيا في (( ذكر الموت )) (131) ، وفي (( ذم الدنيا )) (204) ، والبيهقي في (( الشعب الأيمان )) (10624). واته: هه‌ر كه‌سێك دونيا نهويست بێت بهڵاكانى له‌سه‌ر سووك ده‌بێت ، وه هه‌ر كه‌سێك مردن بهنزيك بزانيت په‌له ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانى كاره چاكه‌كان. حه‌سه‌نى به‌صرى (رحمه الله) ده‌فه‌رموێت : " ماألزم عبد قلبه ذكر الموت الاّ صغرّتْ الدنيا عنده و هان عليه جميع ما فيها " أخرجه: ابن أبي الدنيا (( ذكر الموت )) (129). واته: هه‌ر كه‌سێك به‌رده‌وم يادى مردن له دڵى خويدا بكات دونياى لابچووك ده‌بێت و هه‌موو شتانى دونياى لابێ نرخ ده‌بێت. تابعى به‌ڕێز (الربيع بن هيثم ) ده‌فه‌رموێت: " أكثروا ذكر هذا الموت الذي لم تذوقوا قبله مثله ،فان الغائب إذا طالت غيبته ، وجبت محبته وانتظره اهله واوشك ان يقدم عليه" اخرجه: أبو نعيم (( الحلية)) (2/112) ، و الأصبهاني (( سير السلف )) (3/763). واته: زۆر يادى ئه‌و مردنه بكه‌ن كه له‌مه‌و پێش شتى واتان نهچهێشتوه چونكه باس كردنى خۆشهويستێكى دوور و زۆرچاوهڕوان كردنى ، زياتر خۆشه‌ويستى ده‌كات و زياتر به‌يه‌ك گه‌يشتنى نزيك ده‌كاته‌وه. ئه‌بو فه‌رجى ى جوزى له (منهاج القاصدين)دا ده‌فه‌رموێت :" كثره ذكر الموت يوجب كراهية الحياة وحب الموت يبعد صاحبه عن الوهن – كما قيل للنبـيّ (صلی الله علیه وسلم) ما الوهن ؟ قال (( حبُ الدنيا و كراهية الموت)) اخرجه: الطبراني ((الكبير)) (1452) ، و أحمد (22397) وقال محققه : اسناده حسن . واته: زۆر يادكردنى مردن ڕق لێ بوونى ژيانى دونيا مسۆگه‌ر ده‌كات و خاوه‌نه‌كه‌ى له لاوازى باوه‌ڕ دوورده‌خاته‌وه . وه‌ك له پێغه‌مبه‌ريان پرسى (صلی الله علیه وسلم) (الوهن) چيه؟ له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووى : (( خۆشه‌ويستى دونياو پێ‌ناخۆش بوونى مردنه))( انظر: ((مختصر منهاج القاصدين)) (ص: 402)). هه‌روه‌ها ( ابن رجب ) ده‌فه‌رموێت : " زۆر يادكردن و باس كردنى مردن سوودى زۆره له‌وانه: باش خۆ ئاماده‌كردن بۆ مردن ، و كه‌م كردنه‌وه‌ى هيواى ته‌مه‌ن درێژى ، و ڕ‌ازى بوون بهڕزوق وداراى كه‌م ، و نهويستنى دونيا ، و هه‌وڵدان بۆ قيامه‌ت ، و به‌كه‌م زانينى ناڕهحهتيهكانى دونيا ، و خۆ دوورگرتن له فيزو له خۆباى بوون و وێڵ بوون به دواى خۆشيه‌كانى دونيا" (انظر : (( لطائف المعارف)) (ص: 142)). كه‌واته مردن په‌ندى ئادهميزاد داده‌دات كه خۆى بۆ قيامه‌ت ئاماده بكات وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) داواى لێكردووين كه زۆر يادى مردن بكه‌ين وه‌هه‌ندێك ڕێگه‌ى نيشان داوين كه ئه‌نجامى بده‌ين تا هانده‌ر بێت بۆمان بۆئه‌وه‌ى يادى مردن زياتر بكه‌ين : يه‌كه‌م : پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمانمان پێ ده‌كات و داوامان لێ ده‌كات كه زوو زوو سه‌ردانى گۆڕستان بكه‌ين وه‌ك ده‌فه‌رموێت : له بورهيدهوه(ڕه‌زای خوای لێبێت) ((قد كنت نهيتكم عن زيارة القبور…ألا فزوروها فإنها (تذكركم) الأخرة)) أخرجه : مسلم في (الصحيح) (977) . واته : من پێشتر قه‌ده‌غه‌م كردبوو لێتان كه بچن سه‌ردانى گۆڕستان بكه‌ن به‌ڵام ئێستا بچن سه‌ردانى بكه‌ن چونكه ڕۆژى دوايتان به بير دێنێته‌وه . له‌ڕيوايه‌تێكى تردا …((إنها ترق القلب وتدمع العين وتذكر الاخرة فزوروها ولا تقولوا هجراً)) أخرجه :أحمد في ((المسند)) (13487) وقال محققة الشيخ الأرناؤوط صحيح بطرقة ،والحاكم في ((المستدرك)) (1/376)، وحسن إسناده الشيخ الألباني في ((أحكام الجنائز)) (ص :228 ). واته : سه‌ردانى گۆڕستان بكه‌ن چونكه دڵ نه‌رم ده‌كات وه فرمێسك دێنێته خوار له چاو، وه ڕۆژى كۆتايتان به‌بير دێنێته‌وه، وه سه‌ردانى گۆڕستان بكه‌ن و قسه‌ى خراپ له ده‌متان نه‌يه‌ته ده‌ر . وه له ڕيوايه‌تێكى تردا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ((... فإنها تذكركم الموت)) أخرجه : مسلم في : ((الصحيح))(2256)، و ابن ماجة في ((السنن))(1572)، و صححه الشيخ الألباني في ((صحيح سنن أبن ماجة)) (1277)، و في ((الإروا‌ء)) (772) و اللفظ لأبن ماجة. واته: سه‌ردانى گۆڕستان بكه‌ن چونكه مردنتان بيردێنێته‌وه.له‌ڕيوايه‌تێكى تردا ده‌فه‌رموێت : (( فزوروها فان في زيارتها عِظةٌ وعبرةٌ)) اخرجه: أحممد ((المسند)) (23015) وقال محققه : حديث صحيح . واته: سه‌ردانى گۆڕستان بكه‌ن چونكه سه‌ردان كردنى په‌ند و ئامۆژگاريه بۆ ئادهميزاد. بۆيه پێويسته هه‌موو كات مردنمان له‌پێش چاوبێت ، يه‌كێك له تابيعيهكان كه‌ناوى (النضر بن المنذر)ه ده‌فه‌رموێت: " زوروا القبور في كل يوم بقلوبكم ، وشاهدوا الموت بتوهمكم وتوسدوا القبور بفكركم واعلموا أن ذلك لامحالة " أخرجه: أبو الشيخ (العظمة)) (1/250) ، ابن أبي الدنيا ((ذكر الموت)) (154) ، و أبو نعيم ((الحلية)) (10/143). واته: هه‌موو ڕۆژ سه‌ردانى گۆرستان بكه‌ن به‌دڵتان، وه مردن بهێنه پێش چاوتان ، وه پاڵ كه‌وتنى ناو گۆڕ بهێننه‌وه بيرتان ، وه دڵنيابن ئه‌وه هه‌ر دێته ڕێتان. دووه‌م : سه‌ردانى ئه‌وانه بكه‌ن كه‌وان له ڕێگه‌ى گۆڕستاندا واته نه‌خۆشى سه‌ره‌مه‌رگ . وه‌ك ئيمامى على (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت : (( ابلغ العظات النظر إلى الأموات)) انظر : كتاب (( منهج على رضي الله في الدعوة إلى الله )) ( ص:148). واته : كاريگه‌ر ترين ئامۆژگاريهكان ته ماشاكردنى مردووه‌كانه . سێ يهم: شوێن كه‌وتنى جه‌نازه بۆ گۆڕستان وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت :- له ئه‌بو سه‌عيدى خودرى(ڕه‌زای خوای لێبێت) ((عودوا المريض واتبعوا الجنائز تذكركم الاخرة – وفي رواية- : [فانها تذكركم الموت])) أخرجه: البخاري في: ((الأدب المفرد)) (518)، ومسلم (2256) واته: زوو زوو سه‌ردانى نه‌خۆش بكه‌ن وه به‌دواى جه‌نازه‌دا بڕۆن چونكه مردنتان بيردێنێته‌وه. بۆىه ابن قيم له (الجواب الكافي: 68 )دا ده‌فه‌رموێت: ( المرض بريد الموت) واته: نه‌خۆشى پۆسته‌ى مردنه. كه‌واته ئادهميزادى خاوه‌ن باوه‌ڕ ده‌بێت هه‌رگيز له‌يادى مردن‌دا بێت هه‌تا له ناو نوێژيشدا هه‌موو خه‌ياڵێكى لێ قه‌ده‌غه‌يه ته‌نها يه‌ك خهياڵا نه‌بێت ئه‌ويش خه‌ياڵى مردنه.وه‌ك پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت: ((… اذكر الموت فى صلاتك فإن الرجل إذا ذكر الموت فى صلاته لحرىّ أن يحسن صلاته ، وصلِّ صلاة رجل لا يظن أنه يصلي صلاةَ غيرها …)) أخرجه : الديلمى كما في ((مختصر مسند الديلمى)) (1/51) ،وحسنة الشيخ الألباني في ((السلسلة الصحيحة)) (1421) وفي ((الصحيح الجامع)) (849). واته: له نوێژه‌كانتدا يادى مردن بكه چونكه هه‌ركه‌س له نوێژهكهيدا يادى مردن بكات ئه‌وا ده‌بێته هانده‌رێك بۆ ئه‌وه‌ى نوێژه‌كه‌ى چاكتر بێت، وه نوێژ بكه وه‌ك نوێژى ئاده‌ميزادێك كه‌وا بزانێت دوا نوێژه ده‌يكات و ئيتر نوێژى تر ناكات . وه له‌ڕيوايه‌تێكى تردا له ئه‌بو ئهيوبهوه(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: (پياوێك هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى ئه‌ى محمد(صلی الله علیه وسلم) ئامۆژگاريم بكه به كورتى ، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: ((إذا قمت فى صلاتك فصل صلاة مودع ولاتتكلم بكلام تعتذر منه غدا واجمع الأياس مما فى أيدى الناس)) أخرجه: أحمد في ((المسند)) (5/412)، وإبن ماجة في ((السنن)) (4171) . واته : ئه‌گه‌ر هه‌ستاى بۆ نوێژ نوێژێك بكه كه وابزانيت دوا نوێژه‌و نوێژى خواحافيزى يه، وهقسهيهك نه‌كه‌يت كه سبه‌ينێ لێى په‌شيمان ببيتهوه، وهتهواو بێ هيوابه له‌وه‌ى كه له ده‌ستى خه‌ڵكيدا هه‌يه . كه‌واته له نوێژدا قه‌ده‌غه‌يه هه‌موو خه‌ياڵێك ته‌نها خه‌ياڵى مردن نه‌بێت چونكه گرنگه‌و هانده‌رێكه بۆ ئه‌وه‌ى نوێژه‌كه‌ت چاكتر ئه‌نجام بده‌يت، وه هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئاگادارى كردووينه‌ته‌وه كه خۆمان به زيندوو نه‌زانين له ژيانى دنيادا به‌ڵكو له ڕيزى مردووان‌دا و خۆمان به مردوو بزانين ، له ئه‌بو ده‌ردائه‌وه (ڕه‌زای خوای لێبێت) : كه‌وا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئامۆژگارى كردووه پێى فه‌رمووه : خوا بپه‌رسته‌و به‌هيچ جۆرێك هاوبه‌شى بۆ بڕيار مه‌ده وهكاربكه كه وه‌كو چاوت له خوا بێت… تا ده‌فه‌رموێت … ((وأعدد نفسك فى الموتى وأذكر الله تعالى عند كل حجر وكل شجر…)) أخرجه : الطبراني في: ((الكبير)) (20/175)، وحسنه الشيخ الألباني في ((السلسلة الصحيحة)) (1474- 1475)، وفي ((صحيح الجامع)) (1035-1041) . واته: خۆت له ڕيزى مردوه‌كان بژمێره وه يادى خواى گه‌وره بكه له لاى هه‌موو دارێك ولاى هه‌موو به‌ردێك ، وه‌هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێ ى ڕاگهياندووين كه زياتر بيركردنه‌وه له مردن نيشانه‌ى شه‌رم كردنى ته‌واوه له خواى گه‌وره . پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت : (شه‌رم كردنى ته‌واوه‌تى له خوا چه‌ند شتێكه له‌وانه ئه‌وه‌يه كه سه‌ر بپارێزيت و وه ئه‌وه‌ى كه له ناو سهردايه ، وه سك بپارێزيت و ئه‌وه‌ى ده‌چێته ناو سك تا ده‌فه‌رموێت : ….((وتتذكر الموتى والبلى)) ….. وه هه‌ميشه بير‌ى مردن و ڕزينى خۆت بكه‌ره‌وه هه‌ركه‌س ئه‌وه بكات ته‌واو شه‌رمى له خوا كردووه … ((ومن أراد الآخرة ترك زينة الدنيا..)) أخرجه: الترمذي في ((السنن)) (2485) ، وحسنه الشيخ الألباني في ((صحيح سنن الترمذي)) (2000) ، وفي المشكاة (1608) ، وفي ((صحيح الجامع)) (935). واته: هه‌ر كه‌سێك قيامه‌تى لا مه‌به‌ست بێت واز له جوانى دونيا ده‌هێنێت . وه هه‌ركاتێك گۆڕێكى ببينيايه ده‌چوو سه‌يرى ده‌كردوو لێ ى وورد ده بۆوه و په‌ندى لێ وه‌رده‌گرت، لهبهرائهوه (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت : له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) دا بووم له‌گۆڕستانى شارى مه‌دينه كۆمه‌ڵێ موسوڵمانانى بينى فه‌رمووى: (ئه‌مانه بۆچى كۆبوونه‌ته‌وه؟) دياره لاى گۆڕه‌كانى (بهقيع) بوون ئه‌فه‌رموێت : پێى ووترا ئه‌و كۆمه‌ڵه كۆ بوونه‌ته‌وه گۆڕێك هه‌ڵده‌كه‌نن ، ئه‌فه‌رموێت: كه ئه‌مه‌يان پێ ووت ترسى لێ نيشت و به‌په‌له ڕۆيشت تا خۆى گهيانده ئه‌و گۆڕه و به‌سه‌ر ئه‌ژنۆدا كه‌وت و ته‌ماشاى ناو گۆڕه‌كه‌ى كرد وه منيش خێرا خۆم گهياندێ تا بزانم پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) چى ده‌كات ئه‌فه‌رموێت ته‌ماشاى پێغه‌مبه‌رم كرد (صلی الله علیه وسلم) ته‌ماشاى گۆڕه‌كه‌ى دهكردو دهگرياو فرمێسك له چاوى ده‌هاته خوار تا خۆڵه‌كه‌ى ژێر ڕيشى ته‌ڕ كرد بوو ئينجا رووِى كرده ئێمه‌و فه‌رمووى: (( يا إخوانى لمثل هذا ((اليوم)) فأعدوا)) أخرجه : أحمد في ((المسند)) (4/294) ، وإبن ماجة في ((السنن)) :(4195) ، والبيهقي في ((شعب الإيمان)) (1054)، وحسنه الألباني في ((صحيح سنن أبن ماجه)) (3383) ، وفي ((السلسلة الصحيحة)) (1751) ، وفي ((صحيح الجامع)) (2659) . واته: (ئه‌ى برايانم بۆ ڕۆژێكى ئاوها خۆتان ئاماده بكه‌ن) وه هه‌روه‌ها زاواى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) عوسمان كوڕى عه‌فان (خواى لێ رازى بێت) ته‌نها به‌بينينى گۆڕ فرمێسك له چاوى ده‌هاته خواره‌وه .... هانئى خزمه‌تكارى عوسمان (ڕه‌زای خوای لێبێت) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه و ده‌فه‌رموێت : (…گه‌ر عوسمان بگهيشتايه به گۆڕێك ته‌ماشاى دهكردو فرمێسك له چاوى ده‌هاته خواره‌وه تا ڕيشى ته‌ڕ ده‌كرد، پێى ووترا باسى به‌هه‌شت و دۆزه‌خ ده‌كرێت ناگريت و پێى دڵته‌نگ نابيت به‌ڵام باسى گۆڕ ده‌كرێت فرمێسك به چاوتا دێته خوار؟ ئه‌ويش له وه‌ڵامدا فه‌رمووى : گوێم له پێغه‌مبه‌ر بوو (صلی الله علیه وسلم) كه فه‌رمووى : ((إن القبر أول منزل من منازل الآخرة فأٍن نجا منه فما بعدهُ أيسرُ منه وإن لم ينج منه فما بعدهُ أشد منه ((قال)): ما رأيت منظراً قط إلا والقبرُ اَفظع منه )) أخرجه : إبن ماجه في ((السنن)) (4267) ، والبيهقي في (شعب الإيمان) (397) وحسنه الشيخ الألباني في ((صحيح سنن إبن ماجه)) (3422) ، وفي(( المشكاة)) (1329). واته : گۆڕ يه‌كه‌م قۆناغه له قۆناغه‌كانى ڕۆژى دوايى گه‌ر له قۆناغى يهكهمهدا ڕزگارى بوو قۆناغه‌كانى تر‌ى ئاسان تره ، وه گه‌ر تيا بچێت ئه‌وا قۆناغه‌كانى تر‌ى سه‌خت تره‌و ناڕه‌حه‌ت تره، وه هيچ ديمهنێكم نه‌بينيوه له گۆڕ دژوار تر‌و نا ڕه‌حه‌ت تربێت بۆيه (تابعى) به‌ڕێز سوهيدى كوڕى عه‌مر ده‌فه‌رموێت: " ڕهبيع كوڕى ئه‌بى ڕاشيد هه‌ركاتێك يه‌كێك له دهراوسێكانى بمردايه تا چه‌ند ڕۆژێك بێ ئاگادهبوو)( أخرجه: ابن ابي الدنيا (( كتاب القبور )) و قال محققه : اسناده حسن ) وه(الأعمش ) (رحمه الله ) ده‌فه‌رموێت : " إذا مات أقران الرجل فقد مات " أخرجه: البيهقي ((الذهد)) (647) ، وابن أبي الدنيا (( ذكر الموت )) (74). واته هه‌ركه‌سێك هاوته‌مه‌ن و ناسراوه‌كانى بمرێت وه‌ك خۆى مردبێت وايه.كه‌واته ده‌بێت به‌م شێوه‌يه يادى مردن بكه‌ين و خۆمان ئاماده بكه‌ين بۆ ئه‌و كاته‌ى كه موسڵمانان لاشه‌مان به‌ره‌و گۆڕدهبهن وه فريشته بهڕێزهكانيش گيانمان ده‌به‌ن به‌ره‌و لاى خواى گه‌وره(تبارك و تعالى) . (مردن و ژيانى ناو گۆڕ له قورئان و فه‌رمووده صهحيحهكاندا) مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه‌رگرتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده |