فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ناڕحهتيهكانى گيان كێشان ناڕحهتيهكانى گيان كێشان هه‌ندێ له پياو چاكان مردنيان له‌سه‌ر ناڕه‌حه‌ت ده‌كرێت هه‌روه‌كو له عائشه‌وه (رضى الله عنها) ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: (( إن الصالحين يُشدد عليهم )) ((السلسلة الصحيحة)) (1610) ، وفي ((صحيح الجامع)) (1660) . واته : پياو چاكان بهڵايان له‌سه‌ر توند ده‌كرێت . لێره‌دا دوو مانا ده‌گرێته‌وه له‌وه ده‌چێ نه‌خۆشيه‌كه‌ى يه‌كجار توندبێت به‌سه‌ره‌وه تا كاتى گيان ده‌رچوون ئينجا گيانى به ئارامى ده‌رده‌چێت ، وه يان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى ئه‌و موسوڵمانانه بێ له قيامه‌ت دا . كاتى عه‌مرى كوڕى عاص له سه‌ره مه‌رگدا بوو عبدوڵاى كوڕى پێى ڕاگهياندوو فه‌رمووى : ئه‌ى باوكه تۆ هه‌موو جار ده‌ت ووت خۆزگه ئادهميزادێكى ژيرم له‌سه‌ره‌مه‌رگدا ده‌ست ده‌كه‌وت و پێى بوتمايه كه گيان كێشان، چۆنه ئه‌وا ئێستا له تۆش ژيرترمان ده‌ست ناكه‌وێت و له‌سه‌ره مه‌رگ دايت چۆن هه‌ست به خۆت ده‌كه‌يت؟ ئه‌ويش فه‌رمووى: وه‌ڵاهى وا ئه‌زانم ئه‌م لاو ئه‌و لام له نێوان دوو دار و دوو تاشه به‌رد دايه ئاوا ده‌گوشرێت به‌يه‌كدا وه‌هه‌ست ده‌كه‌م هه‌ناسه‌م له كونه دهرزيهكهوه بۆ دێت وه وا ئه‌زانم په‌له دارێكى دڕكاوى له قاچمه‌وه ڕاى ده‌كێشرێت به‌ره‌و سه‌رم) أخرجه :ابن سعد في ((الطبقات)) (4/260) ،. كه‌وا بوو ئه‌وه‌تا عه‌مرى كوڕى عاص (ڕه‌زای خوای لێبێت) به‌و شێوه‌يه باسى خۆى ده‌كات ئه‌گه‌ر ڕيوايهتهكه (صحيح) بێت ... وه له ڕيوايه‌تێكى تردا هاتووه: (( معالجة ملك الموت اشدُّ من الف ضربة بالسيف ، وما من مؤمن يموت إلا وكلُ عِرقٍ منه يألم على حدة)) واته: مردن ناڕه‌حه‌ت تره له به‌كارهێنانى هه‌زار شمشێر له‌سه‌ر جه‌سته‌ى ئه‌و مرۆژڤه و له كاتى ڕۆح كێشاندا خاوه‌ن باوه‌ڕ هه‌موو ده‌مارو شوێنێكى لاشه‌ى به جيا ئازارى خۆى پێ ده‌گات) أخرجه :الحارث بن ابى اسامة في ((مسنده)) (( بغية الباحث)) (252). بێ گومان گيان كێشان و مردن ڕێگه‌يه‌كى حه‌تمى وگشتيه بۆ هه‌موو مرۆڤێك وه‌كو خواى گه‌وره (تبارك وتعالى) ده‌فه‌رموێت :( كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ ) (آل عمران: ١٨5). واته: هه‌موو نه‌فسێك ده‌بێت مردن بچێژێت ، وه‌هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت : (كُلُّ شَيْءٍ هَالِكٌ إِلَّا وَجْهَهُ لَهُ الْحُكْمُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ) (القصص: ٨٨ ) واته : هه‌مووشتێك ده‌بێت له‌ناو بچێت ته‌نها خواى گه‌وره ده‌مێنێته‌وه … گيان كێشان خۆى له خۆي‌دا ناڕه‌حه‌تى يه‌كى گه‌وره‌يه ئه‌وه‌تا خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت :( وَجَاءَتْ سَكْرَةُ الْمَوْتِ بِالْحَقِّ ذَلِكَ مَا كُنْتَ مِنْهُ تَحِيدُ ) (ق :19) (سكرة) واته: ناڕه‌حه‌تى گيان كێشان گه‌يشته لات . وه ده‌فه‌رموێت:( وَلَوْ تَرَى إِذِ الظَّالِمُونَ فِي غَمَرَاتِ الْمَوْتِ وَالْمَلَائِكَةُ بَاسِطُو أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُوا أَنْفُسَكُمُ )(الأنعام: ٩٣). ووشەى ((غمرات)) واته: گيان كێشان هه‌موو جه‌سته‌ى پڕكردووه له ئێش وئازار، وله ئايهتهكهى تردا ده‌فه‌رموێت : ( فَلَوْلَا إِذَا بَلَغَتِ الْحُلْقُومَ وَأَنْتُمْ حِينَئِذٍ تَنْظُرُونَ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْكُمْ وَلَكِنْ لَا تُبْصِرُونَ ) (الواقعة: ٨٣ - ٨٥). حه‌سه‌نى به‌صرى ده‌فه‌رموێت : "ناڕهحهترين كاتى گيان ده‌رچوون ئهوكاتهيه كه ڕۆح ده‌گاته گه‌روى ئادهميزاد ئه‌و كاته هه‌ناسه‌ى توند ده‌بێت و ده‌له‌رزێت" أخرجه: ابن أبي الدنيا كما في (( لطائف المعارف)) لابن رجب (ص:462).. ئه‌مه‌ش ڕوون كراوه‌ته‌وه له ئايه‌تێكى تردا كه ده‌فه‌رموێت : ( كَلَّا إِذَا بَلَغَتِ التَّرَاقِيَ وَقِيلَ مَنْ رَاقٍ وَظَنَّ أَنَّهُ الْفِرَاقُ ) (القيامة: ٢٦ - ٢٨) ووشةى (تراقى) واته : قوڕقوراگه. كه‌واته ده‌ركه‌وت كه گيان كێشان زۆر ناڕه‌حه‌ته به‌ڵام بۆ كێ ؟ بآگومان بۆ كافران و دووڕوان زۆر ناڕه‌حه‌ته وه بۆ خاوه‌ن باوه‌ڕ زۆر سوكه به‌شێوه‌يه‌كى گشتى ، به‌ڵام هه‌ندێك جار خواى گه‌وره مردن و ڕۆح ده‌رچوون له‌سه‌ر هه‌ندێك بێ باوه‌ڕ سووك ده‌كات به‌هۆى پاداشتى كارێكى چاكيهوه. وه مردن گران و ناڕه‌حه‌ت ده‌كات به‌سه‌ر هه‌ندێك باوه‌ڕداره‌وه تا ببێته هۆى سڕينه‌وه‌ى هه‌ندێك لهگوناههكانيهوه. ابن مسعود (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت : " إنَّ المؤمن يُشدّدُ عليه عند موته بالسيئة قد عملها لتكون بها ، وإنَّ الكافر ليُهَّّونُ عليه عند موته بالحسنة قد عملها لتكون بها " أخرجه: عبد الرزاق (( المصنف)) برقم (6772).. واته: بڕوادار مردنى له‌سه‌ر گران ده‌كرێت به‌هۆى تاوانێكه‌وه ئه‌نجامى داوه تا ببێته هۆى سڕينه‌وه‌ى ئه‌و تاوانه. وه‌بێ باوه‌ڕيش مردنى له‌سه‌ر ئاسان ده‌كرێت به‌هۆى چاكيهكهوه ئه‌نجامى دابێت تا ببێته پاداشتى ئه‌و چاكهيهى لێره‌دا عومه‌ر كورى عبدولعهزيز ده‌فه‌رموێت:" ما يَسرُّني أن يخفف عني سكرات الموت لأنه آخر مايؤجر عليه المسلم" أخرجه: ابن عساكر (45/250) ، وابن ابي الدنيا (( ذكر الموت )) (24). واته: پێم خۆش نيه ناڕهحهتيهكانى گيان كێشانم له‌سه‌ر سوك بێت چونكه ئه‌وه دواهه‌مين شته‌كه مووسڵمان پاداشتى له‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت. به‌ڵام هه‌ندێك له‌خاوه‌ن باوه‌ڕان مردنيان زۆر له‌سه‌ر قورسه ئه‌وانيش ئه‌و چينه به‌رێزه‌ن كهپلهوپايهيان زۆربه‌رزه له‌لاى خواى خۆيان ، عائيشه (رضى الله عنها) ده‌فه‌رموێت: ((إن رسول الله (صلی الله علیه وسلم) كان بين يديه ركوة ـ أو علبة ـ فيها الما‌ء ـ يشك عمرـ فجعل يدخل يده في الما‌ء فيمسح بها وجهه ويقول: ((لا إله إلاّ الله إن للموت سكرات)) أخرجه: البخاري في ((الصحيح)) (6510) . . واته: ((پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌سه‌ره مه‌رگدا جامێكى له‌به‌ر ده‌ستدا بوو پڕ بوو له ئاو له كاتى ناڕه‌حه‌تى گيان كێشانيدا ده‌ستى ده‌خسته ناو جامه ئاوه‌كه‌وه‌و دهيهێنا به ده‌م و چاويدا و دهيفهرموو: ((لا إله إلا الله..)) ئاى گيان كێشان ناڕه‌حه‌تى زۆره. وه هه‌وره‌ها عائيشه ده‌فه‌رموێت (ڕه‌زای خوای لێبێت) : ((مات النبى (صلی الله علیه وسلم) وإنّه لبين حاقنتى وذاقنتى فلا أكره شدة الموت لأحد أبداً بعد ما رأيت من رسول الله (صلی الله علیه وسلم) )) صححه الشيخ الألباني في ((صحيح سنن النسائي)) (1726). واته: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) له باوه‌شمدا له‌سه‌ر ڕانم گيانى موباره‌كى ده‌رچوو وه‌ڵاهى ئاوات ناخوازم كه مردنێكى ئاسان به نسيب هيچ كه‌سێك بێت دواى ئه‌وه‌ى به چاوى خۆم بينيم كه چه‌ند به سه‌ختى و ناڕه‌حه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) گيانى ده‌رچوو، وه له ڕيوايه‌تێكى تردا ده‌فه‌رموێت : (( ما أغبط احداً به‌ون الموت بعد الذى رأيت من شدة موت رسول الله(صلی الله علیه وسلم) )) صحيح سنن الترمذي) (783)،. واته: هه‌رگيز ئاوات ناخوازم كه مردنێكى ئاسان به نسيب هيچ كه‌سێك ببێت دواى ئه‌وه‌ى به‌چاوى خۆم ناڕه‌حه‌تى و سه‌ختى گيان كێشانى پێغه‌مبه‌رى ئازيزم بينى (صلی الله علیه وسلم) . ڕۆح خۆى پێى خۆش نى يه له‌و لاشهيهى كه ته‌مه‌نێكى تيادا به‌سه‌ربردووه بێته ده‌ره‌وه ، بۆيه له ڕيوايهتێكدا هاتووه كه فه‌رمووده‌كه ئه‌بو هوره‌يره (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌يگێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: ((قال الله تبارك وتعالى للنفس أخرجي، قالت : لاأخرج إلاّ كارهة ، قال : أخرجي وإن كرهت)) حسنه الشيخ الألباني في ((صحيح الجامع))((ترتيب صحيح الجامع) (4/20) (26). واته: خواى گه‌وره به ڕۆح ده‌فه‌رموێت : وه‌ره ده‌ره‌وه ئه‌ويش ده‌ڵێت نايهمه ده‌ره‌وه به ناخۆشى نه‌بێت، خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت وه‌ره ده‌ره‌وه ئه‌گه‌ر چى پێشت ناخۆش بێت. كه‌واته به ناڕه‌حه‌تى دێته ده‌ره‌وه، وه هه‌روه‌ها لهفهرموودهيهكى (قودسى) دا ده‌فه‌رموێت: ((وما ترددت عن شىءٍ أنا فاعله ، ترددى عن نفس المؤمن يكرهُ الموت وأنا أكره مساءته..)) أخرجه: البخاري في : ((الصحيح)) (6502). واته: (خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت له هيچ شتێك‌دا دوودڵ نه‌بووم ته‌نها له گيان كێشانى خاوه‌ن باوه‌ڕدا نه‌بێت كه ئه‌و مردنى پێناخۆشه (چونكه ناڕهحهتيه بۆى) به‌ڵام منيش پێم ناخۆشه ناڕه‌حه‌تى بكه‌م به‌ڵام ده‌بێت هه‌ر بيچێژێت) هه‌ندێ له پياو چاكان مردنيان زۆر له سه‌ر سووك ده‌بێت وه هه‌ندێكى تريان مردنيان زۆر له‌سه‌ر قورس ده‌كرێت و تا ماوه‌يه‌كى زۆريش ئه‌و ئازاره هه‌ست پێ ده‌كه‌ن جابر بن عبدالله (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌گێڕێته‌وه له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) كه فه‌رموويه‌تى: ((كۆمه‌ڵێك له به‌نى ئيسرائيليه‌كان ڕۆيشتن بۆ سه‌ر يه‌كێك له گۆڕستانهكانيان و ووتيان : با دووڕكات نوێژ بكه‌ين و داواكهين له خواى گه‌وره كه يه‌كێك له پياوه مردووه‌كانى ئه‌م گۆڕستانهمان بۆ زيندوو بكاته‌وه‌و بێنێنه ده‌ر تا پرسيارى چۆنيه‌تى مردنى لێ بكه‌ين، ئه‌وه بوو دووڕكاته نۆێژهكهيان كردوو، وئه‌وه‌نده‌ى پێ نه‌چوو سه‌رى گۆڕێك له‌و گۆڕانه بوو به دوو به‌ش و له‌يه‌ك جيابوهوه ، و پياوێكى گه‌نه‌م ڕه‌نگ كه شوێنه‌وارى سوجده بردنى به‌ناو چه‌وانه‌وه ديار بوو ، سه‌رى له‌و گۆڕه به‌رزكرده‌وه و به‌وانى ووت : (( يا هؤلاء ما أردتم إليّ؟ فقد متُ مُنذ مائة سنةٍ ، فما سكنت عني حرارة الموت حتى كان الآن ، فادعوا الله عزوجل لي يعيدُني كما كنتُ)) واته: ئێوه چ كارێكتان بهمن هه‌يه ، من سه‌د ساڵ له‌مه‌و پێش مردم تا ئێستا ئازارى مردنم له‌سه‌ر نه‌سره‌وتووه تا ئه‌م داوايه‌ى ئێوه ، ده‌ى داوا بكه‌ن له خواى گه‌وره بمگێڕێتهوهو وه‌كو خۆمم لێ بكاته‌وه) الشيخ الألباني في (( السلسلة الصحيحة)) (2926) : حديثٌ صحيح . چه‌ند چينێك هه‌ن كه ڕۆحيان به ئاسانى ده‌كێشرێت له‌وانه( شه‌هيد) وه‌ك له فهرموودهكهى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) دا هاتووه كه فه‌رموويه‌تى : (الشهيد لا يجد ((أَلَم)) القتل إلاّ كما يجد أحدكم مس القرصة)) صححه الشيخ الألباني في (( صحيح سنن النسائي )). واته : شه‌هيد ناڕه‌حه‌تى كوشتنه‌كه‌ى ناچێژێت ته‌نها وه‌كو چڕنوقێك نه‌بێت كه له لاشه‌ى ده‌گيرێت ئه‌وه‌نده ئازارى پێ ده‌گات ، به‌ڵام لێره‌دا پرسيارێك دێته ئاراوه ئايا ته‌نها كوشتنهكهيه؟ يان گيان كێشان و ڕوح دهرژونهكهيه ( والله أعلم)) پێ ده‌چێت هه‌ردووكيانى له‌سه‌ر ئاسان كرابێت . مردن و ژيانى ناو گۆڕ له قورئان و فه‌رمووده صهحيحهكاندا مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه‌رگرتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده |