شـێوازه‌كانى به‌ر بوونه‌وه‌ له‌سه‌ر پـردى (صِراط)ـه‌وه‌ بۆ ناو دۆزه‌خ

شـێوازه كانى به ر بوونه وه له سه ر پـردى (صِراط)ـه وه بۆ ناو دۆزه خ

چه ند فه رمووده يه كى صه حيح هاتووه كه باسى شێوازى به ر بوونه وه له سه ر پردى (صِراط)و كه وتنه ناو ئاگرى دۆزه خمان بۆ ده كات "خواى په روه ردگار هه موو لايه كمان بپارێزێت له و سه ر ئه نجامه ناخۆش و ترسناكه ":

شێوازى يه كه م: المُكَرْدَس:

ئه و شێوازه يه كه هه ردوو ده ست و پێى ئه و كه سه به يه كه وه كه له پچه ده كرێت و له سه ر پردى (صِراط)ـه وه هه ڵده درێته ناو دۆزه خه وه (بڕوانه : النهاية في غريب الحديث والأثر لإبن الأثير (4/162))، هاوه ڵى به ڕێز أبو سعيد الخدري (خواى لێ ڕازى بێت) بۆمان ده گێڕێته وه كه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى: ((... وَالأنبياءُ بِجَنْبَتَي الصِّراطِ، وَأَكْثَرُ قَولِهِم: اللَّهُمَّ سَلِّمْ سَلِّمْ، فَأكونُ أنا وَأُمَّتي أوَّلَ مَنْ يَـمُرُّ، أَو قالَ: أَوَّلُ مَنْ يُجيزُ، قالَ: فَيَمُرُّونَ عَلَيهِ مِثل البرقِ، وَمِثل الرِّيحِ، وَمِثل أجاويدُ الخَيلِ وَالرِّكابِ، فَـناجٌ مُسَلَّمٌ، وَمَخْدوشٌ مُكَلَّمٌ، وَمُكَرْدَسٌ فِي النّار ...)) (رواه ابن أبي عاصم في "السنة" (1/284)، وقال الألباني في "ظلال الجنة": إسناده جيد وهو على شرط مسلم (634)).واته : ... له و ڕۆژه دا پێغه مبه ران (صه ڵات و سه لامى خوايان له سه ر بێت) له ته نيشت پردى (صِراط)ـه وه ده وه ستن و له خواى په روه ردگار ده پاڕێنه وه تا شوێن كه وتوانيان به سه لامه تى بپه ڕنه وه و ڕزگاريان بێت، زۆربه ى پاڕانه وه و ووته يان له و ڕۆژه دا ئه وه يه كه ده ڵێن: ئه ى په روه ردگار سه لامه تيان بكه ، ئه ى په روه ردگار سه لامه تيان بكه ، من و شوێن كه وتوانم يه كه م كه س و كۆمه ڵين كه به سه ريا ده ڕۆين، يان فه رمووى: يه كه م كه س و كۆمه ڵين كه به سه ريا تێده په ڕين، وه فه رمووى: خه ڵكى به سه ر پردى (صِراط)دا ده ڕۆن هه يانه به وێنه ى تيشك تێده په ڕێت به سه ريا، ......، وه هه يانه هه ردوو ده ست و پێى به يه كه وه كه له پچه ده كرێت و له سه ر پردى (صِراط)ـه وه هه ڵده درێته شوێنێكى دۆزه خه وه .

شێوازى دووه م: المَنْكُوس:

به ربوونه وه له سه ر پردى (صِراط)ـه وه بۆ ئاگرى دۆزه خ به سه ره و خوارى (سه رت به ره و خوارو، پێيه كانت به ره و سه ر) (بڕوانه : شرح سنن إبن ماجه القزويني للسندي (2/573))، هاوه ڵى به ڕێز أبو سعيد الخدري (خواى لێ ڕازى بێت) بۆمان ده گێڕێته وه له پێغه مبه رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) كه فه رموويه تى: ((يُوضَعُ الصِّرَاطُ بَيْنَ ظَهْرَىْ جَهَنَّمَ عَلَيْهِ حَسَكٌ، كَحَسَكِ السَّعْدَانِ، ثُمَّ يَسْتَجِيزُ النَّاسُ فَنَاجٍ مُسَلَّمٌ وَمَخدُوجٌ بِهِ "أي مخدوش"، ثُمَّ نَاجٍ وَمُحْتَبِسٌ بِهِ، وَمَنْكُوسٌ فِيهَا ...)) (رواه الإمام أحمد "الفتح الرباني" (24/157)، وابن ماجه (4280)، وإبن حبان (7429)، والحاكم (4/628)، وصححه الألباني في "صحيح الجامع" (8189)). واته : پاشان پردى (صِراط) داده نرێت له سه ر پشتى دۆزه خ، دڕكێكى له سه ره وه كو دڕكى (سَعدان) وايه ، پاشان خه ڵكى ده كه ونه ڕێ تا به سه ريا بپه ڕنه وه ، هه يانه به سه لامه تى ده په ڕێته وه و ڕزگارى ده بێت، هه يانه لاشه ى هه ڵاوو گه رمى ئاگرى بۆ دێت و بريندار ده بێت و لاشه ى ده ڕوشێت، به ڵام ڕزگارى ده بێت، وه هه يانه ڕاده گيرێت، وه هه يانه سه ره و خوار ده كرێت و به سه ر سه را به رده درێته وه ناو ئاگرى دۆزه خ.

هاوه ڵى به ڕێز مُعاذِ كورِى جَبَل (خواى لێ ڕازى بێت) ده فه رمووێت: ووتم: ((يَا رَسُولَ اللَّهِ، وَإِنَّا لَمُؤَاخَذُونَ بِمَا نَتَكَلَّمُ بِهِ؟ قَالَ: "ثَكِلَتْكَ أُمُّكَ يَا مُعَاذُ، وَهَلْ يَكُبُّ النَّاسَ عَلَى وُجُوهِهِمْ، أَوْ قَالَ: مَنَاخِرِهِمْ فِي النَّارِ إِلا حَصَائِدُ أَلْسِنَتِهِمْ؟)) (رواه الإمام أحمد "الفتح الرباني" (19/258)، والترمذي واللفظ له (2616)، وإبن ماجه (3973)، والحاكم (2/447)، وصححه الألباني في "صحيح الجامع" (5136)).واته : ووتم: ئه ى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ئايا ئێمه له سه ر ئه وه ى كه ده يڵێين سزا ده درێين (له سه ر ووته ى خراپ و نابه جێ و تاوانى زمانمان)؟ پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) فه رمووى: (ئه ى له بار دايكت بچويتايه مُعاذ، ئه مه گاڵته يه ك بووه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) له گه ڵ "مُعاذ"دا كردوويه تى) به ڵێ، ئايا كاتێك خه ڵكى به سه ر ده م و چاوو ڕويانا ڕاده كێشرێن بۆ ناو ئاگرى دۆزه خ هه مووى به هۆى دروێنه ى زمانيانه وه نييه (تاوانه كانى زمانيان)؟.

شێوازى سێيه م: المَكْدوس:

به ربوونه وه و كه وتنه ناو ئاگرى دۆزه خ به پشتا (بڕوانه : النهاية في غريب الحديث والأثر، لإبن الأثير (4/155))، خواى په روه ردگار هه واڵى داوه كه هاوه ڵ بڕيارده ران و بێ باوه ڕان زۆر به تووندى هه ڵده درێنه ناو ئاگرى دۆزه خه وه ، هه روه ك ده فه رمووێت:( يَوْمَ يُدَعُّونَ إِلَى نَارِ جَهَنَّمَ دَعًّا )(الطور: ١٣).واته : له و ڕۆژه دا پاڵيان پێوه ده نرێت و هه ڵ ده درێنه دۆزه خه وه چۆن پاڵ پێوه نان و هه ڵدانێك (واته : زۆر به تووندى).هاوه ڵى به ڕێز أبو سَعيد الخدرى (خواى لێ ڕازى بێت) له پێغه مبه ره وه (صلی الله علیه وسلم) بۆمان ده گێڕێته وه كه فه رموويه تى: ((... ثُمَّ يُؤتَى بِالجِسرِ فَيُجْعَلُ بَين ظَهري جَهَنَّمَ، قُلنا: يا رَسولَ اللهِ وَما الجِسرُ؟ قالَ: مُدحِضَةٌ مزلَّة، عَلَيهِ خَطاطِيفٌ وكَلالِيبٌ وَحَسَكَةٌ مفلطحة، لهَا شَوكَةٌ عقيفاء تَكونُ بِنَجْد يُقالُ لَها: السَّعدان، المُؤمِنُ عَلَيها كَالطَّرْفِ وَكَالبَرقِ وَكَالرّيحِ وَكَأجاويدِ الخَيلِ وَالرِّكابِ، فَناجٌ مُسَلَّمٌ، وَناج مَخْدوش، وَمكدُوس في نارِ جَهَنَّمَ، حَتّى يَمُرُّ آخِرُهُم يسحب سحبا ...)) (رواه البخاري واللفظ له (7440)، ومسلم (183)).واته : ... پاشان پردى (صِراط) ده هێنرێت و له سه ر پشتى دۆزه خ داده نرێت، ووتمان: ئه ى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) پرد چييه ؟ فه رمووى: پردى (صِراط) ڕێگه يه كه زۆر لووسه پێى له سه ر به ند نابێت به ڵكو هه ڵده خليسكێت، له سه ر ئه و ڕێگه يه كۆمه ڵه قولاپ و ڕاكێشه رێك هه يه ، وه دڕكى (عُقَيفاءِ) پێوه يه كه به له شيانه وه ده نوسێت و ڕايان ده كێشێت، پێى ده ووترێت: (سَعدان) كه له ووڵاتى نه جد هه يه ، ئيمانداران به سه ريا ده په ڕنه وه هه يانه وه كو: ..... ، وه هه يانه ڕزگارى ده بێت به ڵام له ش و ده م و چاوى ڕووشاوه ، وه هه يانه به پشتا هه ڵده درێته ناو ئاگرى دۆزه خه وه و ناتوانێت بپه ڕێته وه ، هه تا كۆتا كه سيان ڕزگارى ده بێت كه سێكه ده كه وێت و هه ڵده ستێته وه و ڕاده كێَشرێت، به و حاڵه ناخۆشه ، به ڵام ڕزگارى ده بێت، پاش باس كردن و وه صف كردنى ترسناكى پردى (صِراط)، ئه وه ڕوون ده بێته وه كه خه ڵكى له سه رى تووشى دوو ناخۆشى و ناڕه حه تى زۆر سه خت ده بن، ناخۆشى يه كه م: هه ڵاوى گه رمى ئاگرى دۆزه خ و سووتان له سه ر پردى (صِراط)، ناخۆشى دووه م: ئه و تاريكى و ناڕه حه تييه ى كه له سه ر پردى (صِراط) هه يه .

(ئاماده کردنی مامۆستا شاخه وان جه واد)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )