فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
كۆتايى هاتنى ته‌مه‌ن به خراپه كۆتايى هاتنى ته‌مه‌ن به خراپه كۆتايى هاتنى ته‌مه‌ن به‌كارى خراپه: واته
ئه‌و به‌نده‌يه‌ى خواى گه‌وره دواى ئه‌وهه‌موو هه‌وڵ و تێكۆشانه‌ى له خزمه‌تى ديندارى
و خواناسيدا،به‌ڵام به‌رده‌وامى نابێت و زوو كۆڵ ده‌دا واته ناگاته دوا مه‌نزڵى چاكان،هه‌ربۆيه
به‌وانه ده‌وترێ(ئاخرشه‌ڕ)كه به‌ڕاستى زۆرن ئه‌و هۆكارانه‌ش كه به‌نده وا لێ ده‌كه‌ن به‌ره‌وه ئهوئاقاره هه‌نگاو بنێ وخۆى
لێ ون بێت.بۆيه مرۆڤ باههميشه ئاگادار‌و وريا بێت،خۆى مل كه‌چى شه‌يتان ودارودهستهكهى
نه‌كات(يُبْعَثُ كُلُّ عَبْدٍ عَلَى مَا مَاتَ عَلَيْهِ)رواه مسلم14/44 واته:هه‌موو
به‌نده‌يه‌ك له‌سه‌رئه‌و حاڵه‌ته زيندوو ده‌كرێته‌وه كه‌له‌سه‌رى مردووه‌و كۆتايى
به‌ژيانى هاتووه.كه‌واته پێويستهمرۆڤ ژيرانه بڕوانێته سه‌ره‌نجام و دواڕۆژى خۆي،له‌به‌رئه‌وه‌ى
به‌رده‌وام له ئاماده باشيدا بێت وهبههيچ شێوه‌يه‌ك ساردبوونهوهودابڕان ڕووى
تێ نه‌كات،ئه‌ى به‌نده‌ى خوا ئامۆژگارى بۆخۆم پاشان بۆتۆش نه‌كه‌ى ته‌وبه دوابخهيت
يان ساردى لهبهرامبهريدا بنوێنى!!ئه‌زانى بۆ؟؟له‌وانه‌يه بڵێى بۆچى؟منيش پێت ده‌ڵێم:له‌به‌رئه‌وه‌ى
يه‌كه‌م:تۆنازانى كه‌ى ده‌مرى؟وايه،دووه‌م:تۆنازانى كۆتايى ته‌مه‌نت به‌چى دێت؟وايه،سێيه‌م،تۆنازانى
له‌سه‌رچى كرده‌وه‌يه‌ك ده‌مرى؟ئێ وايه،ده‌كه‌واته مادام هه‌رده‌ڵێى وايه!! ئه‌وه
بزانه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێ:(وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ
لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ )واته:ته‌وبه بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆلاى خواى گه‌وره
ئه‌ى ئه‌وانه‌ى كه باوه‌ڕتان هێناوه،تابههۆى ئهوتهوبهيهوه ڕزگاربن و سه‌رفرازى
دواڕۆژبن وپارێزراويش بن له سزاى خواى گهورهوميهرهبان.شێخ حه‌سه‌نى به‌صرى(ڕه‌حمه‌تى
خواى لێبێ)ده‌فه‌رموێت:دڵى مرۆڤ به‌شه‌ش شت خراپ ده‌بێت:.........(ئهكێك له‌وانه
كه‌سێكه كه تاوان ده‌كات بهتكاى ئه‌وه‌ى كه ته‌وبه بكات و به‌رده‌وامه له‌سه‌رى
و به‌ڵام هه‌ر ته‌وبه‌كه‌ى دوا ده‌خات تا واى لێدێت مردن يهخهى ده‌گرێت و ئه‌ويش
فرياى ته‌وبه ناكه‌وێت).هه‌روه‌ها يه‌كێكى تر لهوهۆكارانهى كۆتايى ته‌مه‌ن به‌خراپه
ده‌هێنێت بريتيه لههيوابوون بهدونياوپشت كردنه قيامه‌ت هه‌روه‌ك عبداللهى كوڕى
عومه‌ر(ڕه‌زاى خواى لێبێت)ده‌فه‌رموێت:پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌ستى
خسته سه‌رشانم وفه‌رمووى:(كُنْ فِي الدُّنْيَا كَأَنَّكَ غَرِيبٌ أَوْ عَابِرُ سَبِيلٍ
وَكَانَ ابْنُ عُمَرَ يَقُولُ إِذَا أَمْسَيْتَ فَلَا تَنْتَظِرْ الصَّبَاحَ وَإِذَا
أَصْبَحْتَ فَلَا تَنْتَظِرْ الْمَسَاءَ وَخُذْ مِنْ صِحَّتِكَ لِمَرَضِكَ وَمِنْ حَيَاتِكَ
لِمَوْتِكَ)رواه البخاري20/39 الترمرذي 8/320
واته:لهژيانى دونيادا وابژى به‌وێنه‌ى كه‌سێكى نامۆ يان ڕێبوارێك،هه‌روه‌ها
فه‌رمووى:ئهگهرئێوارهت كرده‌وه ئه‌وه به‌ته‌ماى به‌يانى مهژي،وهكاتێكيش به‌يانيت
كرده‌وه ئه‌وه به‌ته‌ماى ئێواره مهژي، وه‌سوود له له‌ش ساغيت وه‌رگره بۆكاتى
نه‌خۆشيت،وه‌سوود له لهدونيات وه‌رگره بۆكاتى سه‌ره مه‌رگ.كه‌واته:زۆر به‌ئاگابه
له دوو هۆكارى سه‌ره‌كى كه كۆتايى ته‌مه‌ن به‌خراپه ده‌هێنن،كه بريين له: يه‌كه‌م-مردن لهسهرتاوانێك كهبهههميشهيى
له دۆزه‌خدا بتهێڵێته‌وه: هاوه‌ڵ بڕياردان بۆ خواى تاك و بێ هاوبه‌ش
يه‌كێكه له تاوانه زۆر گه‌وره‌كان و مرۆڤ بۆ هه‌تا هه‌تايى له دۆزه‌خدا ده‌هێلێته‌وه،جائه‌مه‌ش
به‌وه ده‌بێت كه مرۆڤ كه‌سێك يان به‌ردێك يان دارێك يان مانگ ياخود پێغه‌مبه‌رێك
يان هه‌رشتێكى دى بكاته هاوه‌ڵى خوا‌و له په‌رستن و هاوار بۆكردن و په‌نا پێ‌گرتن و
داواكردندا هاوشێوه‌ى خواى لێ بكات،جا هه‌ركه‌سێك به‌م شێوه‌يه بكات و ته‌وبه‌ى له‌سه‌ر
نه‌كات و بمرێت ئه‌وه به‌هه‌شتى لێ حه‌رام كراوه‌و بۆهه‌تا ههتايش دۆزهخيه،هه‌ربۆيه‌ش
ئه‌م هاوه‌ڵ بڕياردانه دوو جۆرى هه‌يه كه ئه‌وانيش: (الشرك الاكبر)هاوه‌ڵ بڕياردانى گه‌وره:ئه‌م
جۆره بريتيه له‌و شيركهى كه خاوه‌نه‌كه‌ى بێ باوهڕدهبێت وپێى له ئيسلام ده‌رده‌چێت(دواى
ئه‌وه‌ى پێى ڕادهگهيهنرێت و به‌ڵگه‌ى پێويستى له‌سه‌ر ده‌كرێت)ئه‌ويش چه‌ند جۆرێكى
هه‌يه له‌وانه هاوه‌ڵ بڕياردان بۆ خوا له: پهروهردگاريهتيدا ، وهلهپهرستندا
،وه له ناووسيفهتدا. (الشرك الاصغر)هاوه‌ڵ بڕياردانى بچووك:ئه‌م
جۆره‌يان ئه‌وه‌يه كه خاوه‌نه‌كه‌ى پێى له ئيسلام ده‌ر ناچێت بێ باوه‌ڕيش نابێت،به‌ڵام
تاوانێكى زۆر گه‌وره‌ى ئه‌نجام داوهوكردهوهش هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه،وه مه‌ترسى چوونه
دۆزهخيشى لێ ده‌كرێت،له‌وانه هاوه‌ڵ بڕياردان له :نيهتدا وه له ووته‌و زماندا،
وه‌له شێوازى كرده‌وه‌دا .خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت:( إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ
أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ
فَقَدِ افْتَرَى إِثْمًا عَظِيمًا) (48)النساء واته خواى گه‌وره له كه‌سێك خۆش نابێت
كه هاوه‌ڵى بۆ بڕياردابێت،به‌ڵام به ويستى خۆى ده‌توانێت له كه‌سانێك خۆشبێت،وهههركهسيش
هاوه‌ڵ بڕيار بدات ئه‌وه به‌ڕاستى تاوانێكى گه‌وره‌ى ئه‌نجام داوه.( إِنَّهُ ُمَنْ
يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّار)
72 المائدة) واته ههركهسێكهاوهڵ بڕياربدات بۆ خوا ئه‌وه به دڵنياييه‌وه خواى
گه‌وره به‌هه‌شتى له‌سه‌ر حه‌رام ده‌كات.وه بۆ هه‌تا ههتايش شوێنى ئه‌و ناو ئاگره.هه‌روه‌ها
پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:(مَنْ مَاتَ وَهْوَ يَدْعُو مِنْ
دُونِ اللَّهِ نِدًّا دَخَلَ النَّارَ وَقُلْتُ أَنَا مَنْ مَاتَ وَهْوَ لَا يَدْعُو
لِلَّهِ نِدًّا دَخَلَ الْجَنَّةَ) رواه البخاري 4497 واته
هه‌ركه‌سێك مردبێت و له حاڵه‌تێكدا هاوارى له غه‌يرى خوا كردبێت ده‌چێته ئاگره‌وه،وهههركهسێكيش
مردبێت و هاوارى له غه‌يرى خوا نه‌كردبێت ئه‌وه ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه. دووه‌م:مردنى كه‌سى نوێژ نه‌كه‌ر: نوێژ بريتيه له خواپهرستيهكى گه‌وره
كه به كردار‌و ده‌ربڕين و خوێندنى چه‌ند ئايه‌تێكى قورئانى پيرۆزو چه‌ند پاڕانهوهيهكى
ديارى كراوه له سوننه‌تى صه‌حيحدا،هه‌ر له دابه‌ستنى الله اكبر تاكو سه‌لام دانهوهنوه
نوێژكردن له دينى ئيسلام‌دا گرنگيه‌كى تايبه‌تى پێدراوه،ههرنوێژيشه كۆڵه‌كه‌ى دينهوهيچ
خواپهرستيهكى تر‌ى ناگاتێ،وه ته‌نها نوێژيشه ده‌بێته هۆى ڕۆشن كردنه‌وه‌ى دڵان
و به‌رچاو ڕوونى چاوان و پاك بوونه‌وه‌ى ده‌روون،وهپشوودانێكيشه به ڕوح و لاشه،وه
سه‌ر له نوێ تازه كردنه‌وه‌ى په‌يوه‌نديه له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگارى به‌رزو بێ وێنه،كه‌وته
پێويسته ئاگادارى نوێژه‌كانمان بين وله‌كاتى خۆي‌دا ئه‌نجامى بده‌ين وه په‌نا به‌خواى
گه‌وره له كه‌سانى نوێژنه‌كه‌ر خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت:( فَخَلَفَ مِنْ بَعْدِهِمْ
خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا
(59) إِلَّا مَنْ تَابَ وَآَمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَأُولَئِكَ يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ
وَلَا يُظْلَمُونَ شَيْئًا)( (60) مريم) واته:له‌دواى پێغه‌مبه‌ران و پياوچاكان نه‌وه‌يه‌ك
هاتن به دواياندا نوێژهكانيان ده‌فه‌وتاندو شوێنى هه‌واو ئارهزووهكانيان كه‌وتن،جا
ئه‌وانه‌ش به‌هۆى ئه‌و نوێژ فه‌وتان و نهكردنهيانهوه تووشى ئازاروزيان ده‌بن و
ده‌گه‌ن به تۆڵه‌ى خۆيان و به‌سزاى شيوێك لهشيوهكانى دۆزه‌خ وه‌ك خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:كاتێك
كه هه‌ندێك كه‌س ده‌چنه ناو سه‌قه‌ره‌وه كه ناوێكه له ناوه‌كانى دۆزه‌خ پرسياريان
لێ ده‌كرێت( مَا سَلَكَكُمْ فِي سَقَرَ (42) قَالُوا لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ) (43) المدثر واته ئه‌وه هۆى چى بوو ڕاپێچى دۆزه‌خ كران ئه‌وانيش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن:چونكه
ئێمه له گرۆى نوێژ كه‌ران نه‌بووين.وه پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:( خَمْسُ صَلَوَاتٍ كَتَبَهُنَّ اللَّهُ
عَلَى الْعِبَادِ فَمَنْ جَاءَ بِهِنَّ لَمْ يُضَيِّعْ مِنْهُنَّ شَيْئًا اسْتِخْفَافًا
بِحَقِّهِنَّ كَانَ لَهُ عِنْدَ اللَّهِ عَهْدٌ أَنْ يُدْخِلَهُ الْجَنَّةَ وَمَنْ
لَمْ يَأْتِ بِهِنَّ فَلَيْسَ لَهُ عِنْدَ اللَّهِ عَهْدٌ إِنْ شَاءَ عَذَّبَهُ وَإِنْ
شَاءَ أَدْخَلَهُ الْجَنَّةَ )(صحيح الجامع الصغير 3242 )واته:پێنج نوێژ هه‌ن ئه‌وانه‌ى
كه خواى گه‌وره له‌سه‌ر به‌نده‌كانى نووسيوه،جا هه‌ر كه‌سێك جێ به‌جێى بكات وه
هيچ شتێكى لێ نهفهوتاندبێ،به‌هۆى كه‌م ته‌رخه‌مى و گوێ پێنه‌دانه‌وه،ئه‌وه لاى
خواى گه‌وره به‌ڵێن و په‌يمانى هه‌يه كه بيخاته به‌هه‌شته‌وه،به‌ڵام ئهگهربهپێچهوانهوه
بوو،كه‌سه‌كه له‌كاتى خۆي‌دا ئه‌نجامى نه‌دابێ و نوێژه‌كانى فهوتاندبێ،يان هه‌ر نهيكردبێ،ئه‌وه
مافى خوايهكه هيچ به‌ڵێن و په‌يمانێكى نه‌داتێ به‌وه‌ى كه بيخاته به هه‌شته‌وه،ئه‌گه‌ر
ويستى ئه‌وه سزاى ده‌دات وه‌ئه‌گه‌ر ويستيشى لێ بێت ئه‌وه ده‌يخاته به‌هه‌شته‌وه. سێ هه‌م:مردن له سه‌ر كارى داوێن پيسيدا: كارى داوێن پيسى( الزينا )بريتيه له وهى
كه دوو كه‌س لهدووڕهگهزى جياواز له جێگهيهكدا كۆببنه‌وه‌و ئه‌و كاره به‌د ڕهوشتيه
ئه‌نجام بده‌ن،ئه‌و كاره دزێو‌و پيس و گڵاوهيه كه ده‌بێته هۆى خراپ كۆتايى هاتنى
ته‌مه‌ن،وهدهشبێته هۆى تێك چوون و شيرازه پساندنى نێوان تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌و بڵاوبوونه‌وه‌ى
نه‌خۆشى و نه‌مانى شه‌رم و ڕێز‌و پله‌و پايه،بۆيه هه‌ركه‌سێك پيشه‌ى ئه‌م كاره بێت
و به‌رده‌وام بێت له‌سه‌رى وهه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش بمرێت،ئه‌وه بێگومان دواڕۆژێكى ترسناك
چاوه‌ڕوانى ده‌كات،خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت:( وَلَا تَقْرَبُوا الزِّنَا إِنَّهُ
كَانَ فَاحِشَةً وَسَاءَ سَبِيلًا) (32) الاسرا‌ء )واته:نزيكى زينا مه‌كه‌ون ،چونكه
به‌ڕاستى ڕه‌وشتێكى به‌دو خراپ و ناشيرينه وه ڕێگه‌يه‌كى تا بڵێى دزێو‌و بێزراوه.(نه‌ك
هه‌ر مه‌يكه‌ن به‌ڵكو نزيكيشى مه‌كه‌ون هۆكاره‌كانى نزيك كه‌وتنه‌وه‌ش زۆرن له‌وانه:تێڕوانينى
حه‌رام،ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زى به‌رامبه‌ر،به‌ته‌نها مانه‌وه‌ى ئافره‌ت وپياوله
شوێنێكدا،.......هتد هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:(لَا
يَزْنِي الزَّانِي حِينَ يَزْنِي وَهُوَ مُؤْمِنٌ ) أخرجه البخاري 3475 ومسلم 57 واته:ئه‌و
كه‌سه‌ى كه كارى زينا كردن ئه‌نجام ده‌دات ئه‌وه له‌كاتى زيناكهدا باوه‌ڕه‌كه‌ى
له لاشه‌ى ده‌رده‌چێت و بێ باوهڕدهبێت (په‌نا به‌خوا ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا ملك الموت
بێته سه‌رى و گيانى بكێشێت ئه‌وه به بێ باوه‌ڕى ده‌مرێت )ياخود خه‌مخۆرى مرۆڤايه‌تى
پێشهواوڕێ نيشاندهرپێغهمبهرى خوا(صلی الله علیه وسلم) لهفهرمودهيهكى تردا
ده‌فه‌رموێت:( إِذَا زَنَى الرَّجُلُ خَرَجَ مِنْهُ الْإِيمَانُ كَانَ عَلَيْهِ كَالظُّلَّةِ
فَإِذَا انْقَطَعَ رَجَعَ إِلَيْهِ الْإِيمَانُ) رواه
ابو داود 4690 وصححه وافقه الذهبي جامع الاصول 9371 واته:هه‌ركات به‌نده‌يه‌ك له‌به‌نده‌كانى
خوا زينابكات له‌كاتى زيناكردنهكهدا باوه‌ڕ له لاشهيدا ده‌رده‌چێت وله‌سه‌ر سه‌رى
ده‌وه‌ستێت،جا هه‌ركات وازى له زيناكردنهكهدا هێنا ئه‌وه باوه‌ڕه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه
لاشه‌ى. چواره‌م:خۆ كوشتن : خۆكوشتن ئازاردانى لاشه به‌هه‌رشتێك كه ببێته هۆى له‌ناوچوون و مردنى ئه‌وه حه‌رامه‌و
له‌كاره بێزراوهكانه ، جائه‌م خۆكوشتنه ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ى لاشه
بێت يان له‌به‌ر خه‌م و خه‌فه‌ت و ئێش بێت كه‌كه‌سێك به‌رامبه‌رى ده‌يكات ، بۆيه به‌نده‌ى خوا پێويسته هه‌ميشه ئارامگر‌و
له‌سه‌ر خۆبێت له‌كاته‌دا ،چونكه هه‌ركات توشى خه‌م و خه‌فه‌ت و ناره‌حه‌تى و نه‌هامه‌تى
بوو پێويسته ئارام وله‌سه‌ر خۆبێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئازارانه‌دا نه‌ك په‌نا بباته
به‌ر (خۆكوشتن) خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت :(وَلَا تَقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ إِنَّ اللَّهَ
كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا )(29)النساء /29 واته/ نه‌كه‌ن نه‌فسى خۆتان بكوژن و له‌ڕه‌حمه‌تى
خوا بێ ئومێدبن ،چونكه به‌ڕاستى خواى گه‌وره زۆربهبهزهييه به‌رامبه‌ر به‌ئێوه
،پاشان ده‌فه‌رموێت: (وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ عُدْوَانًا وَظُلْمًا فَسَوْفَ نُصْلِيهِ
نَارًا وَكَانَ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرًا )النساء /30 واته/هه‌ركه‌سيش كارى ناڕه‌واى
ئاوا بكات به‌هه‌ر نيازێك بێت ،ئه‌وه لهئايندهدا ده‌يخه‌ينه ناو ئاگرى گه‌وره‌وه
تاكو بسوتێ و سزا بچێژێت ،ئه‌م كاره‌ش بۆخواى گه‌وره زۆرئاسانه .هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى
خوا ده‌فه‌رموێت:( مَنْ قَتَلَ نَفْسَهُ بِحَدِيدَةٍ فَحَدِيدَتُهُ فِي يَدِهِ يَتَوَجَّأُ
بِهَا فِي بَطْنِهِ فِي نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدًا مُخَلَّدًا فِيهَا أَبَدًا وَمَنْ
شَرِبَ سَمًّا فَقَتَلَ نَفْسَهُ فَهُوَ يَتَحَسَّاهُ فِي نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدًا
مُخَلَّدًا فِيهَا أَبَدًا وَمَنْ تَرَدَّى مِنْ جَبَلٍ فَقَتَلَ نَفْسَهُ فَهُوَ يَتَرَدَّى
فِي نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدًا مُخَلَّدًا فِيهَا أَبَدًا) رواة البخارى5778 مسلم(109)
. أبو داود(3872) واته/ههركهسَك خۆى بكوژێت بهئاسنێك
(لێره‌دا به‌ماناى ئه‌وانه دێت كه له ئاسن دروستكراون ( فيشه‌ك،چه‌قۆ ، شمشێر ،
شيش ، چه‌كوش ،....)ئه‌وا بهوئاسنهى كه خۆى پێ كوشتووه له‌ناو دۆزه‌خدا به‌رده‌وام
له خۆى پێ ئه‌داته‌وه و به نه‌مرى و هه‌تاهه‌تايى تێيدا ده‌مێنێته‌وه ، وهههركهسيش
خۆى ژه‌هر خوارد بكات جابهههرجۆره ده‌رمانێك بێت يان به‌هه‌ر جۆره خوالردن و خواردنهوهيهك
بێت ئه‌وه ئه‌و ژههلرهى خۆى پێ كوشتووه به‌رده‌وام لهدهستيدايه و له‌ناو دۆزه‌خدا
خۆى پێ ده‌كوژێت و بۆ هه‌تا هه‌تايى تيايدا ده‌مێنێته‌وه ، وه هه‌ركه‌سيش خۆى لهشاخێكى
به‌رزه‌وه فڕێ بداته خواره‌وه به‌مه‌به‌ستى خۆكوشتن يان له‌سه‌ر ديواره‌وه يان
لهههرشهێنێكى به‌رزه‌وه ئه‌وه به‌رده‌وام له‌ناو دۆزه‌خدا له‌و شوێنه به‌رزه‌وه
هه‌ڵده‌درێته خوالرهوه بۆ هه‌تا هه‌تايى لهدۆزهخدايه . ياخود لهفهرمودهيهكى
تردا ده‌فه‌رموێت : (الَّذِي يَخْنُقُ نَفْسَهُ يَخْنُقُهَا فِي النَّارِ وَالَّذِي
يَطْعُنُهَا يَطْعُنُهَا فِي النَّارِ ) رواة البخارى 5/153 واته/ئه‌و كه‌سه‌ى كه هه‌ناسه له خۆى ده‌بڕێت
و خۆى ده‌خنكێنێت ئه‌وه ده‌چێته ئاگرى دۆزه‌خه‌وه و له‌وێش به‌رده‌وام خۆى ده‌خنكێنێت،وهه‌ر
كهسێكيش به هه‌ر شنێك نه‌فسى خۆى بكوژێت ده‌چێته دۆزه‌خه‌وه . پێنجه‌م :خۆشويستنى تاوان و به‌رده‌وام
بوون له سه‌رى: هه‌ركاتێك له‌ناو خه‌ڵكيدا تاوان زۆر بوو وه‌شوێن
كه‌وته و جێ به‌جێ كه‌رى زۆر بوو،وهبه شێوه‌يه‌كى سانايى و سوكى ته‌ماشاكرا هه‌روه‌ها
ئه‌نجام دانيشى بووه شتێكى به‌رده‌وام،ئه‌وه بێگومان چاوه‌ڕوانى خه‌شم و قينى خوا
ده‌كرێت بۆ سه‌ر زه‌وي،جا خووگرتن به‌تاوان وپهشيمان نه‌بوونه‌وه لێى كردارێكى ناپهسهندوجێى
خۆشحاڵى شه‌يتانه،هه‌روه‌ها شوێنى گرتنه‌وه‌ى تاوانيش زياتر ناو دڵه‌كانه،هه‌ركات
جێى خۆى كرده‌وه له‌ناو دڵدا ئيبليس ودارودهستهكهشى له پيلانداناندان بۆي،تا به‌وه‌ى
ڕاپێچى ناو دۆزه‌خى بكه‌ن و كۆتايى ته‌مه‌نى به‌خراپه بهێنن،كه‌واته ئيستاباههريهك
له‌خۆمان بپرسين ئهوهبۆچى دڵ هه‌ندێك جار به (قلب)هاتووه بێگومان وه‌ڵامه‌كه‌ى
زۆرئاسانه،زانايان ڕه‌حمه‌تى خوايان لێبێت ده‌فه‌رموون:دڵ سيفه‌تێكى ههيهئهويش
ئهوهيهزوو هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه بۆيه پێى ده‌وترێت قلب.پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله
علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:( دڵى نه‌وه‌ى ئاده‌م له‌و شله‌يه‌ى كه له‌ناو دهفرێكدايه
ده‌كوڵێت و ئه‌م ديوو ديودهكات،توندتر‌و خێراتر ئاوهژوودهبێت و هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه)
سلسةاحاديث الصحيحة 1772 تاوان به‌ربه‌ستێكى گه‌وره‌يه له‌به‌رده‌م چوونه‌به‌هه‌شت وكۆتايى هاتنى
ته‌مه‌ن به‌چاكه،بۆيه پێغه‌مبه‌رى ئازيزمان(صلی الله علیه وسلم) لهفهرموودهيهكى
تردا ده‌فه‌رموێت:( إِنَّ الْعَبْدَ إِذَا أَخْطَأَ خَطِيئَةً نُكِتَتْ فِي قَلْبِهِ
نُكْتَةٌ سَوْدَاءُ فَإِذَا هُوَ نَزَعَ وَاسْتَغْفَرَ وَتَابَ سُقِلَ قَلْبُهُ وَإِنْ
عَادَ زِيدَ فِيهَا حَتَّى تَعْلُوَ قَلْبَهُ وَهُوَ الرَّانُ الَّذِي ذَكَرَ اللَّهُ{
كَلَّا بَلْ رَانَ عَلَى قُلُوبِهِمْ مَا كَانُوا يَكْسِبُونَ } )حديث حسن صحيح رواه
الترمذي 11/162 واته:هه‌ركاتێك به‌نده كه‌وته ناوتاوانهوه،ئوه يهكسهر خاڵێكى
ڕه‌ش له‌سه‌ر دڵى دروست ده‌بێت،جا ئه‌گه‌ر له‌وتاوانه په‌شيمان بووهوداواى لێ خۆشبوونى
له خوا كردوگهڕايهوه ئه‌وه خاڵه ڕهشهكهش له‌سه‌ر دڵى ده‌سڕێته‌وه‌و نامێنێ،به‌ڵام
ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر تاوان و ده‌گه‌ڕايه‌وه سه‌رى ئه‌وه ورده ورده
ئه‌و خاڵه گه‌وره ده‌بێت و تاواى لێدێت ههموودڵى داگير ده‌كات وئيتر ئه‌و پهردهيه
ده‌درێت به‌سه‌ر دڵيدا كه خواى گه‌وره ده‌ه‌فه‌رموێت: (كَلَّا بَلْ رَانَ عَلَى قُلُوبِهِمْ
مَا كَانُوا يَكْسِبُونَ) (14)المطففين واته:نا وانيه،به‌ڵكو ئه‌وه‌ى دهيانكرد له‌خراپه‌و
تاوان هه‌ر به‌وهۆيه‌وه خواى گه‌وره په‌رده‌ى هێنا به‌سه‌ر دڵياندا.( قال
الحسن: هو الذنب على الذنب حتى يموت القلب. قال ابن عباس: "ران على قلوبهم"
طبع عليها.) البغوي تفسيرسورة المطففين: 9 / 253-254 پێشه‌وا حه‌سه‌ن(ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت)ده‌فه‌رموێت:
واته تاوان له‌سه‌ر تاوان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن تاكو مردن ده‌گاته سه‌ريان، پێشه‌وا
ابن عباس(ڕه‌زاى خواى لێبێت)ده‌فه‌رموێ: "ران على قلوبهم" طبع عليها واته
مۆر ده‌درێت له‌سه‌ر دڵيان .جا به‌بێ گومان هه‌ركه‌سيش مۆر بدرێت له‌سه‌ر دڵى به هۆى
تاوانهوهيه وه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارى سه‌ره‌كى بۆ ۆتايى هاتنى تهمكهن به خراپه. شه‌شه‌م-هيوا درێژى به‌ژيانى دونيا: هيوابوون به‌ژيانى دونياوكهوتنه ژێربارى
ئه‌و خه‌مه‌وه يه‌كێكه له‌و تاوانانه‌ى كه خوا په‌نامان بدات مرۆڤ به‌ره‌و ههڵدێرولهناوچوون
ده‌بات و هۆكارێكى گرنگيشه بۆ كۆتايى هاتنى ته‌مه‌ن لهسهرئهوخراپهيه،جا هه‌ركه‌سێك
كهوتهنيو ئه‌م گێژاوه‌وه ئه‌وه ده‌بێت دوا ڕۆژى خۆى بهێنێته پێش چاوكه دوايى
خۆى په‌شيمانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بۆچى ههمووغهم و په‌ژاره‌ى دونياو كاركردن بووه
بۆژيانى دونياو دواڕۆژى فه‌رامۆش كردووه،به‌ڕاستى ئه‌م ژيانى دونيايه كه چاوى زۆرێك
له مرۆڤه‌كانى كوێر كردووه له‌ئاست بينينى پاداشت و نازو به‌خششه‌كانى خواى گه‌وره
له‌و ژيانهى تر كه دوڕۆژهوبهردهواميش هه‌ڵى خه‌ڵه‌تاندون وته‌نها سه‌رقاڵى سه‌روه‌ت
و سامان و جوانى و ڕازاوهييهكهى كردوون،ئه‌ويش به هاوكارى و ده‌ست بارگرتنى شه‌يتانى
لێزان و فێڵباز ئيبليس ى نه‌فره‌ت لێكراو،خواى گه‌وره‌و ميهرهبانيش ده‌فه‌رموێت:(مَنْ
كَانَ يُرِيدُ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا وَزِينَتَهَا نُوَفِّ إِلَيْهِمْ أَعْمَالَهُمْ
فِيهَا وَهُمْ فِيهَا لَا يُبْخَسُونَ (15) أُولَئِكَ الَّذِينَ لَيْسَ لَهُمْ فِي
الْآَخِرَةِ إِلَّا النَّارُ وَحَبِطَ مَا صَنَعُوا فِيهَا وَبَاطِلٌ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ
(16)) هود 15- 16 واته:هه‌ركه‌سێك تهنهاژيانى
ئه‌م دونيايهوجوانى وڕازاوهييهكهيى وبهرق وبريقى ئه‌وى بوێ،وهپاشهڕۆژى پشت گوێ
بخات،ئهوهئێمهش ههرلهدونيادا به‌تێروته‌سه‌لى ههمووئهوههوڵ وكۆششهى كهكردويهتى
وه‌ك سه‌ردانى خزمان وچوون بۆلاى نه‌خۆش وقسه‌ى زل كردن تيايدا .دهدوينهوه به‌ته‌ندروستى
وڕۆزى پێدانى ودهركردنى ناووشۆرهتى دونيايى به‌مه‌رجێك هيچيى لێكه‌م ناكه‌ينه‌وه
وه‌ك خۆى پاداشتى ده‌ده‌ينه‌وه به‌ڵام ئه‌وانه‌ى له‌دواڕۆژدا جگه له‌ئاگرى دۆزه‌خ
هيچ به‌شێك و بههرهيهكيان نييه ؟!وه‌هه‌ر هه‌وڵ و چاكه‌يه‌ك كهلهدونيا كردبێتيان
هه‌مووى به‌فيڕۆ چووه هه‌ر له دونيادا ،وهبهناڕهواو پهچ ڕۆىيشت ، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر
خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت ( فَوَاللَّهِ مَا الْفَقْرَ أَخْشَى عَلَيْكُمْ
وَلَكِنِّي أَخْشَى أَنْ تُبْسَطَ عَلَيْكُمْ الدُّنْيَا كَمَا بُسِطَتْ عَلَى مَنْ
كَانَ قَبْلَكُمْ فَتَنَافَسُوهَا كَمَا تَنَافَسُوهَا وَتُهْلِكَكُمْ كَمَا أَهْلَكَتْهُمْ )البخارى
11/243 . مسلم 18/95 . واته/سوێند به‌خوا له ههژالرى ناترسم كه توشى ئێوه بێت،
به‌ڵام ده‌ترسم دونيا بڕژێت به‌سه‌رتانداو ده‌رگاى خۆشيهكانتان بۆ بكاته‌وه وه‌ك
چۆن كرايه‌وه بۆگهلانى پێشوو ، وه‌ئێوه‌ش پێشبڕكێى له‌سه‌ر بكه‌ن وه‌ك چۆن ئه‌وان
پێشبڕكێيان له‌سه‌ركرد،وهلهناوتان به‌رێت وه‌ك چۆن ئه‌وانى له‌ناو برد.ڕه‌حمه‌تى
خوا لهزاناوپياوچاك شێخ حه‌سه‌نى به‌صرى كه‌ده‌فه‌رموێت:( لاتخرج نفس إبن ا‌دم من اادنيا
إلابحسدات الثلاث: إنه لم يشبع مما جمع ولم يدرك ما أمـل ، ولم يحسن الزاد لما يقدم
عليه ) وقاية الإنسان .ص 205 واتــه/ گيانى نه‌وه‌ى ئاده‌م ده‌رناچێ له‌لاشه‌ى له
دونيادا مهگهرسێ ئاخ هه‌ڵده‌كێشێت:تێرناخوات له‌وه‌ى كۆيكردوهتهوه،وهنهگهيشتووه
به‌وه‌ى كههيوايهتيهتى، وه زادو تويێشووى باشى ههڵانهگرتووه بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ى له‌سه‌ر پێيه‌كانى ده‌وه‌ستێت . 7- دواخستنــى تهوبـه : ته‌وبه كردن و گه‌ڕانه‌وه بۆ لاى خوا
پێويسته له‌سه‌ر هه‌موو به‌نده‌يه‌ك ، جاتهوبه كردن لهسهرئهنجامدانى هه‌موو تاوانێك
پێويسته وه په‌يوه‌ست نيه به ته‌نها كــاتێك
يان شوێنـێـك تــاوانێك ، به‌ڵكو هه‌ميشه پێويسته بگه‌ڕێيته‌وه بۆلاى خواى گه‌وره
و داواى لێخۆشبون و لێبوردنى لێ بكه‌يت ، جا ته‌وبه كردن خۆى له خۆي‌دا گۆڕان و ديواو ديو كردنى به‌نده‌يه له بارێكه‌وه
بۆ بارێكى تر ، بۆيه ئه‌م جۆره ته‌نها به وته‌و قسه‌ى سه‌ر زار نابێت ، به‌ڵكو ده‌بێت
كۆچ بكه‌ى له تاوانه‌وه به‌ره‌و بهندايتيهكى ڕاسته‌قينه ،هه‌روه‌ها خواى گه‌وره
ده‌فه‌رموێت : (وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ
تُفْلِحُونَ ) النور(31) واتــه /ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ
لاى خوا‌و ته‌وبه بكه‌ن،هه‌مووتان وه له‌هه‌موو ئه تاوانانه‌ى كه گه‌وره‌و بچوكن
بۆ ئه‌وه‌ى ڕزگارتان بێت له سزاى خوا‌و سه‌رفرازى دواڕۆژبن.هه‌ر بۆيه قه‌ده‌غه‌يه
دواخستنى ته‌وبه وه خۆ ههڵخهڵهتاننه پێش هه‌موو شتێك وه به گوێ كرتن له شهيتانيشه
له هه‌مان كاتدا ، بۆيه خواى گه‌وره به‌زه‌يى بێته‌وه به حاڵى من و تۆشدا، ئه‌ى
به‌نده‌ى خوا نه‌كه‌ى ته‌وبه دوا بخه‌يت ؟! ئه‌زانى بــــۆ ؟؟ چونكه تۆ نازانيت كه‌ى
دهمريت . له‌وانه‌يه زۆر نزيك بێت كاتى گهرأنهوهى يهكجاريت بۆ لاى خوا ، بۆيه
زوو ته‌وبه بكه ،پێغه‌مبه‌ر خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت : ( إِنَّ اللَّهَ عَزَّ وَجَلَّ لَيَقْبَلُ تَوْبَةَ
الْعَبْدِ مَا لَمْ يُغَرْغِرْ ) صحيص الجامع الصغير 1903 واتــــه / خـواى گه‌وره ته‌وبه‌ى به‌نده‌كه‌ى
وه‌رده‌گرێت پێش گه‌يشتنى به غه‌رغه‌ره‌ى گـيان كێشان ، واته تاپيێش ئه‌وكاته وه‌رده‌گيرێت
دوايى سودى نـيـه . هه‌روه‌ها له فه‌رموده‌يه‌كى تردا ده‌فه‌رموێت :( التَّائِبُ مِنْ الذَّنْبِ كَمَنْ لَا ذَنْبَ لَهُ)
صحيح الجامع 3008 ، واتــه / ئه‌و كه‌سه‌ى
كه ته‌وبه ده‌كات له تاوان ، وه‌ك ئه‌وو وايه كه هيچ تاوانێكى نه‌كردبێت . 8- ئافره‌تانێك بهپـۆشـكى تهسـك وتهنـك
وكـورتــهوه بمرێت. بهڕاستس چينى ئافره‌تان ته‌نها مافيان
له ژێرسايهى دينى ئيسلامداپارێزراوهوڕێزو پله‌و پايه‌يان هه‌ر له‌وێدا بۆديارى كراوه،هه‌ر
بۆيه ئافرهتيش وه‌ك هه‌موو دروستكراوه‌كانى خواى گه‌وره خاوه‌ن سيفهت و جوانى و
ناسكى و لاشهيهكى تايبه‌تيه كه ته‌نها خواى گهوۆره خۆى ده‌زانێت چۆن ده‌بنه
جێى سه‌رنجى پياوان، جا دوژمنانى ئيسلام و به‌رنامه پيرۆزه‌كه‌ى خوا به‌رده‌وامن له
سيلان گێڕان و به‌رنامه بۆ داڕشتن تا وا له‌و ئافره‌تانه بكه‌ن كه ببنه هۆى له‌خشته
بردن و ترازاندنى ڕه‌گه‌زى به‌رامبه‌ر ئه‌ويش به له‌كه‌دار كردن و ناو زڕاندن وبڵاوكردنه‌وه‌ى
جۆره‌ها جل و پۆشاكى ناشه‌رعى و سه‌رنج ڕاكێشه‌ر تا ئافره‌تانى پێ هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن
و له‌و ڕێگايه‌وه مه‌رازه گڵاوه‌كانى خۆيان بهێننه دي،هه‌ربۆيه به‌م جل و به‌رگه
به‌ناو داپۆشه‌ره‌وه كه‌وتوونه‌ته ناو زۆنگاو‌و ڕهشاوى چاولێ كه‌رى ڕۆژئاوا‌و دوژمنانى
خوا،وهبهداخيشهوه ده‌ڵێم له وڵاتى خۆشمان ده‌سته‌و تاقمێكى چاوچنۆك و به‌چكه
جوله‌كه‌و شوێن كه‌وتوانى هه‌ن كه شه‌وو ڕۆژيان خستۆته سه‌ر يه‌ك بۆ دوورين و بڵاو
كردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره جلانهسهرهڕاى ئه‌وه‌ى كه كۆمهڵێكيش هه‌ن خه‌ريكى ڕازاندنه‌وه‌و
نمايش كردنى ئافره‌تانن و شه‌رم و شكۆيان نهماوهوئافرهتانى نيوه ڕووت به‌رهه‌م
ده‌هێنن له كاتێكدا كۆمه‌ڵگه چاوه‌ڕوانى شتى باشتر‌و چاكتر ده‌كات له‌وانه،بۆيه
لێره‌وه ئه‌و فه‌رمووده‌يه ده‌ده‌ين به گوێى هه‌موو خوێنهروگوێگرێك كه خۆشه‌ويستمان
(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:( صِنْفَانِ مِنْ أَهْلِ النَّارِ لَمْ أَرَهُمَا
قَوْمٌ مَعَهُمْ سِيَاطٌ كَأَذْنَابِ الْبَقَرِ يَضْرِبُونَ بِهَا النَّاسَ وَنِسَاءٌ
كَاسِيَاتٌ عَارِيَاتٌ مُمِيلَاتٌ مَائِلَاتٌ رُءُوسُهُنَّ كَأَسْنِمَةِ الْبُخْتِ
الْمَائِلَةِ لَا يَدْخُلْنَ الْجَنَّةَ وَلَا يَجِدْنَ رِيحَهَا وَإِنَّ رِيحَهَا
لَيُوجَدُ مِنْ مَسِيرَةِ كَذَا وَكَذَا) رواه
مسلم 2128 واته:دوو كۆمه‌ڵ هه‌ن كه من نهيانم بينيوه ئه‌وانه له ئه‌هلى ئاگرن
و دوهچنه دۆزه‌خه‌وه،كۆمه‌ڵێكيان بريتين له و كه‌سانه‌ى كه پيشه‌يان ئازاردانى
خه‌ڵكى يه به قامچى كه له شێوه‌ى كلكى مانگا ده‌چێت و له خه‌ڵكى پێده‌ده‌ن،وه
كۆمه‌ڵى دووه‌م ئافره‌تانێكن كه پۆشاكيان له‌به‌ردايه به‌ڵام ڕووتيشن،(پۆشته ڕووته‌كان)وه
ئه‌وانه به‌وه ناوه‌ستن كه ههرخۆيان وابن به ڵكو هانى ئافره‌تانى تريش ده‌ده‌ن
كه بێنه پێڕيانهوه،وهبهڕێگادا به‌له‌نجه‌و لار ده‌ڕۆن تا سه‌رنجى به‌رامبه‌ر
ڕابكێشن،ئه‌و جۆره ئافره‌تانه قژيان ده‌به‌ستن و گڵۆڵهى ده‌كه‌ن و له‌بان سه‌ريان
دهيبهستن و كۆى ده‌كه‌نه‌وه هه‌روه‌ك كۆپاره‌ى بان پشتى حوشتر،جا ئه‌مانه ناچنه
به‌هه‌شته‌وه،وهبۆنى به‌هه‌شتيش ناكه‌ن،كه‌بۆنى خۆشى به‌هه‌شت چه‌نده‌ها ساڵه ڕێ
ده‌ڕوات.ياخود لهفهرمودهيهكى تردا ده‌فه‌رموێت: (ثَلَاثٌ لَا يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ
وَلَا يَنْظُرُ اللَّهُ إِلَيْهِمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ الْعَاقُّ وَالِدَيْهِ وَالْمَرْأَةُ
الْمُتَرَجِّلَةُ الْمُتَشَبِّهَةُ بِالرِّجَالِ وَالدَّيُّوثُ) والنسائي 1/1357رواه
احمد 12/441 واته:سێ جۆر له خه‌ڵكى ناچنه به هه‌شته‌وه وه‌خواى گه‌وره‌ش له‌ڕۆژى
دوايدا تهماشايان ناكات،ئازاردهرى دايك و باوك،ئافره‌تانێك كه كه ڕووتن و له پۆشاكدا
لاسايى پياوان ده‌كه‌نه‌وه،وه‌كه‌سانێك كه دهيوپن واته پياوانێكن كه به‌ته‌نگ
ئافره‌تان وخێزانهكانيانهوه نايه‌ن،له‌ڕووى ڕه‌وشت و هه‌ڵسوو كه‌وته‌وه. نۆيه‌م:چوونه لاى جادووگه‌ران و بڕوابوون
پێيان جادووگه‌ران و فاڵچى و ئه‌ستێره گرهوهكان
هه‌موويان ده‌كه‌ونه بر هه‌ڕه‌شه‌ى خواى گهورهوميهرهبان،وهتۆڵهو سزاى به ئازاۆيان
هه‌يه له دوا ڕۆژدا،چونكه ئه‌وانه بێ بڕوابوون به‌و خوايهى كه ته‌نها ده‌سه‌ڵات
وزانينى شته نادياروپهنهانهكان شايسته به خۆيه‌تى ،وه‌هيچ كهيسش ناتوانێت غه‌يب
بزانێت ته‌نها خواى گه‌وره خۆى نه‌بێت،وه‌هه‌ر خۆشى بڕياردهرو ژيێنهرو مرێنه‌رو
دروستكه‌ره،وه‌ك ده‌فه‌رموێت:(عَالِمُ الْغَيْبِ فَلَا يُظْهِرُ عَلَى غَيْبِهِ أَحَدًا)
(26) الجن واته:ته‌نها خواى گه‌وره‌و ميهره‌بان
خۆى زانايه به شته ناديارو غهيبهكان،وه به هيچ جۆرێك شته ناديارو غهيبيهكان
بۆ هيچ كه‌سێك ديار ناخات‌و ئاشكرا ناكات،جگه له پێغه‌مبه‌رانى خوا(صلی الله علیه
وسلم) جا كه‌سانێك هه‌ن ده‌چنه لاى ئه‌و جادووگهرانهوبڕوايان پێ ده‌هێنن وخۆيان
له دينى ئيسلام بێ به‌رى ده‌كه‌ن (په‌نا به‌خوا) به‌وه‌ى
كه گوايه شته ناديارهكانيان پێ ده‌ڵێن و دڵيان خۆش ده‌كه‌ن به‌ڵام خۆى له ڕاستيدا
وانيه به‌ڵكو قورئان ده‌فه‌رموێت ( سَحَرُوا أَعْيُنَ النَّاسِ وَاسْتَرْهَبُوهُمْ وَجَاءُوا
بِسِحْرٍ عَظِيمٍ) (116) الاعراف 116 واته:جادووگه‌ران به‌و جادووه‌ى ده‌يكه‌ن خه‌ڵكى
پێ ههڵدهخهڵتێنن وهخهڵكى پێ چاوبه‌ست و چه‌واشه ده‌كه‌ن،وهخهڵكانيش
ده‌ترسن و ترس ده‌چێته دڵيانه‌وه. هه‌روه‌ها
پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ( مَنْ أَتَى كَاهِنًا أَوْ عَرَّافًا
فَصَدَّقَهُ بِمَا يَقُولُ فَقَدْ كَفَرَ بِمَا أُنْزِلَ عَلَى مُحَمَّدٍ صَلَّى اللَّهُ
عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) صحيح الجامع الصغير 5939 واته:هه‌ركه‌سێك بچێته لاى جادووكهرێَك يان فاڵچيهك
يان كاهينێك،وهباوهڕى پێ بكات وه به‌وه‌ى كه ده‌يڵێ به‌ڕاستى بخاته‌وه ئه‌وه
بێ باوه‌ڕبووه به‌و قورئانه‌ى كه دابه‌زيوه‌ته سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا موحه‌ممه‌د(صلی
الله علیه وسلم) يان له فه‌رمووده‌يه‌كى تردا ده‌فه‌رموێت(صلی الله
علیه وسلم) :(مَنْ أَتَى عَرَّافًا فَسَأَلَهُ عَنْ شَيْءٍ لَمْ تُقْبَلْ لَهُ صَلَاةٌ
أَرْبَعِينَ لَيْلَةً )رواه مسلم 2220 واته:هه‌ركه‌سێك
بچێته لاى فاڵچيهك و پرسيارى لێ بكات ده‌رباره‌ى شتێك و باوه‌ڕيشى پێى هه‌بێت،ئه‌وا
بۆ ماوه‌ى چل شه‌و نوێژى لێ وه‌رناگيرێت،واته ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌يه‌دا بمرێت ئه‌وه
به‌بێ باوه‌ڕى سه‌ر ده‌نێته‌وه په‌نا به خوا.كه‌وته چوونه لاى فاڵچى و جادوو گه‌ر
هۆكان بۆ كۆتايى هاتنى ته‌مه‌ن به خراپه. ده‌يه‌م:باوه‌ڕنه‌كردن به‌قه‌زاو قه‌ده‌رى خوا و
ڕق لێ بوونه‌وه‌ی . بێگومان قه‌ده‌ر يه‌كێكه له بنچينهكانى
باوه‌ڕبوون به خوا وهبهشێكى گرنگيشه له‌شه‌ش پايهكه له‌لاى پێشه‌وايانى ئه‌هلى
سوننه‌و جه‌ماعه وه به‌بێ باوه‌ڕبوون به‌و پايه‌يه باوهڕدانامهزرێت،وهباوهڕبوونه
پێى به خهيرو شهڕيهوه،وه‌ك ئه‌وه‌ى پێويسته مرۆڤ له‌هه‌مووكات وساتهكاندا خۆى
تهسليمى قه‌ده‌رى خوا بكات،هه‌روه‌ك قه‌ده‌ر خۆى بريتيه له‌و ياساوڕێساو به‌رنامه
تۆكمهيهى خواى گه‌وره خۆى دايڕشتووهو بوونه‌وه‌رى لێ دروست كردووه،وه مرۆڤ و
جن و هه‌موو دروستكراوه‌كانى به‌و به‌رنامه‌يه ده‌ڕۆن به‌ڕێوه،، خواى
گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت: (إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ) (49) القمر واته:ئێمه
هه‌موو شتێكمان به‌قه‌ده‌ر ئه‌ندازه ڕێژى دروست كردووه ياخود
ده‌فه‌رموێ:( وَكُلُّ شَيْءٍ عِنْدَهُ بِمِقْدَارٍ) (8) الرعد واته:هه‌موو شتێك كه‌لاى
ئێوه‌يه به‌ئه‌ندازه‌و قه‌ده‌رى خوايه (ثَلاثَة لايَقْبَلُ اللَّهُ مِنْهُ يَوْمَ
الْقِيَامَةِ صَرْفًا وَلَا عَدْلًا عاق وَمَنان وَمَكذُبُ بِالقَدَر )رواه ابن ابي
عاصم في كتاب السنة 1/14 وقال الشيخ الالباني اسناده حسن واته:سێ جۆره كه‌س له ڕۆژى دوايدا خواى گه‌وره
نهتهوبهيان لێ وه‌رده‌گرێت وهنهفيديهيان لێ وه‌رده‌گرێت :ئازار ده‌رى دايك و
باوك،منه‌ت كه‌ر به‌سه‌ر خه‌ڵكيدا،وه بهدرۆخهرهوهى قه‌ده‌ر . هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى
ئازيزمان(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:( إِنَّهُ سَيَكُونُ فِي أُمَّتِي أَقْوَامٌ
يُكَذِّبُونَ بِالْقَدَرِ) ابوداود12 /218
واته:به‌ڕاستى له دواى من كه‌سانێك دێن كه قه‌ده‌رى خوا به‌درۆ ده‌زانن و
بڕواى پێناكه‌ن ،بێگومان ئه‌م تاقم و ده‌ستانه هاتنه دى وبوونيان هه‌بوو وه‌هه‌شه
كه له‌وانه‌ن بڕوايان به قه‌ده‌رى خوا نهبهه،لهوانهكۆمهڵى قهدهريهكان(القدريه)كه
يه‌كه‌م كۆمه‌ڵى گومڕابوون له‌دواى چينى هاوهڵانى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه
وسلم) ئه‌مانه ده‌ركه‌وتن و كه‌سانێك بوون
كه بڕوايان به‌وه نه‌بوو كه هه‌ر شتێك ڕووبدات قه‌ده‌رى خوايه وهقهزاو قهدهريان
به ڕاست نازانى و ده‌يان ووت هه‌موو شتێك كه له گهردووندارشوودهدات به قه‌زاو
قه‌ده‌رى خوانيه به‌ڵكو ئه‌مانه هه‌مووى به هۆى پيسى و چه‌په‌ڵى بهندهكانهوهيه،هه‌ربۆيه
ئه‌مانه لاى ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه له دين ده‌رچوونه‌و ئه‌وانه مه‌جوسى ئه‌م ئومه‌ته‌ن،هه‌روه‌ك
يحيى بن يعمر به عبدالله ى كوڕى عومه‌رى ووت:ئه‌ى باوكى عبدالرحمن خه‌ڵكانێك پێش ئێمه
هه‌بوون قورئانيش ده‌خوێنن به‌ڵام گومڕان به‌وه‌ى كه ده‌ڵێن:ههرچيهك ڕووده‌دات
( انف ) واته:پێشتر تهقدير نه‌كراوه‌و به‌رنامه‌ى بۆ دانه‌ڕێژراوه،له‌لايه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه،وه‌ده‌ڵێن
خوا زانيارى پێى نه‌بووه به‌ڵكو كاتێك شته‌كه ڕوويدا ئينجا خواى گه‌وره زانيارى
پێى ده‌بێت،جاابن عمر(خوالێى ڕ‌ازى بێت )فه‌رمووى:ده‌ى ئه‌گه‌ر تۆگهيشتى به‌و جۆره
كه‌سانه پێيان بلێ:من لێيان بهريم وهئهوانيش له‌من به‌رين،پاشان فه‌رمووى:سوێند
به‌و خوايهى گيانى منى به‌ده‌سته ئه‌گه‌ر هه‌ر يه‌كێكيان به‌ئه‌ندازه‌ى كێوى ئوحودئاڵتوونى
هه‌بێت و له‌پێناوى خوادا بيبهخشێت ئه‌وه خواى گه‌وره لێى وه‌رناگرێت،تاكو باوه‌ڕى
به قه‌ده‌رى خوا نه‌بێت به خێر‌و شهڕيهوه،پاشان فه‌رمووى:( ان مجوس هذه الامة المكذبون
بالقدر ان مرضوا فلا تعدوهم وان ماتوا فلا تصلوا عليهم وان لقيتم فلا تسلموا عليهم
) لمحة عن الفرق الضلة (الشيخ الدكتور صالح بن فوزان الفوزان ص 32 )واته:مهجووسى
ئه‌م ئوممهتهئهوانهن كهقهدهرى خوا بۆشتهكان به‌درۆ دهزانننجا ئهگهرئهوانهنهخۆش
كه‌وتن مه‌چن بۆسهردانيان،وه‌ئه‌گه‌ر مردن نوێژيان له‌سه‌ر مه‌كه‌ن،وه‌ئه‌گه‌ر له
ڕێگهيهكدا به‌ئه‌وان گه‌يشتن سه‌لاميان لێ مه‌كه‌ن. كه‌واته
زۆر كارێكى ترسناكه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته بمرێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆلاى
خوا چونكه بێ به‌شه له به‌هه‌شتى خوا. يانزه‌هه‌م:مردن له‌سه‌ر كارى داهێنراو(بدعه)
زيادكردن له ديندا. بدعه كارى زيادكراو لهديندا وهداهێنانى
شتێك كه بنچينهى نه‌بێت و به‌هه‌واو ئارهزووو بخرێته ناو دينه‌وه،يان شتێك ههڵببهستى
به‌ده‌م خوا‌و پێغه‌مبه‌رى خواوه‌وه(صلی الله علیه وسلم) ئه‌وه له‌دينى خوادا جێى
نابێته‌وه‌و ده‌درێته‌وه به‌سه‌ر خاوهنهكهيدا،سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش سزاى خواى بۆههيه
له دواڕۆژدا،وهههركهسيش لهسهرئهوكاره كۆتايى به‌ته‌مه‌نى بێت ئه‌وه لهسهرگومڕايى
مردووهوههموو گومڕاييهكيش بۆناو ئاگرى دۆزه‌خه(خوا په‌نامان بدات)هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى
خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:( كُلَّ بِدْعَةٍ ضَلالَةٌ وَكُلَّ ضَلالَةٍ
فِي النَّار) رواة مسلم في صحيحة 2/592/467 واته:هه‌موو زيادكردنێك له ديندا گومڕاييه وه‌هه‌موو گومڕاييهكيش بۆ ئاگرى
دۆزه‌خه. وه له فه‌رمووده‌يه‌كى تردا هاتووه كه پێشه‌وامان(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:(إِنَّ اللَّهَ احتَجَرَ التَوبَةَ عَلَى كُل صاحِب بِدعَة )صحيح الجامع الصغير 3233 واته:به‌ڕاستى خواى گه‌وره ته‌وبه‌ى قه‌ده‌غه‌كردووه له‌سه‌ر هه‌مووخاوه‌ن بيدعه‌يه‌ك واتهخواى گهورهوميهرهبان ڕێنمايى ئه‌و كه‌سه ناكات تا ته‌وبه ده‌كات و له‌وتاوانه په‌شيمان ده‌بێته‌وه وده‌ست له‌كارى بيدعه هه‌ڵده‌گرێت .هه‌ربۆيه خاوه‌ن بيدعه‌و زيادكهر لهديندا هه‌ميشه له خه‌مى زيادكردن وبه‌ره‌و پێشبردنى به‌رنامه دهستكردهكهى خۆيه‌تى به‌بێ ئه‌وه‌ى گوێ بداته هه‌ڕه‌شه‌ى خوا‌و پێغىمبهرى خوا(صلی الله علیه وسلم) ده‌رباره‌ى ئه‌و زيادكردنانهى كه به ناوى دينه‌وه ده‌كرێن.بۆيه ئه‌م كه‌سانه تازياتر له‌و بواره‌دا هيلاك و ماندوو ببن زياتر هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ى له خواى گه‌وره دوور بكه‌ونه‌وه.وهمردنيش له‌سه‌ر ئه‌م كاره هۆكاره بۆ كۆتايى هاتنى ته‌مه‌ن به خراپه. خواى گه‌وره‌و ميهره‌بان هه‌مووان بپارێزێت و به‌دوورمان بخات له كاره بێزراوه. (نووسینی مامۆستا .فەرەیدون موحەممەد) (مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه‌رگرتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده) |