فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
باسى خه‌ته‌رى بيدعه و بيدعه چيهكان باسى خه‌ته‌رى بيدعه و بيدعه چيهكان{nl}~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~{nl}پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئێمه‌ى ئاگادار كردۆته‌وه له بيدعه‌و بيدعه چيهكان زۆر به‌توندى وه خه‌ته‌رى بيدعه‌و بيدعهچيهكانى بۆ ئاشكرا كردووين ، وه له پاش پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم هاوه‌ڵه‌كانى خوا لێيان ڕ‌ازى بێ به‌رده‌وام بوون له ئاگادار كردنه‌وه‌ى موسڵمانان له بيدعه‌و بيدعه چيان وه پاش ئه‌وان شوێنكهوتهكانيان كه تا ئه‌مڕۆش خه‌ڵكى ئاگادار ئه‌كه‌نه‌وه له بيدعه‌و بيدعهچيهكان و فيتنهيان .{nl}پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : (أوصيكم بتقوى الله والسمع والطاعة وإن كان عبدا حبشيا فإنه من يعش بعدي يرى اختلافا كثيرا فعليكم بسنتي وسنة الخلفاء الراشدين المهديين بعدي عضوا عليها بالنواجذ وإياكم ومحدثات الأمور فإن كل محدثة بدعة وكل بدعة ضلالة ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 2735 واته : ( وهسيهتتان ئه‌كه‌م به ته‌قواى خوا وه به گوێڕايه‌ڵى و به قسه كردنى =سهرۆكتان= ئه‌گه‌ر عه‌بدێكى حهبهشيش بێت چونكه ئه‌وه‌ى بمێنێ له ژيان له دواى من خيلافێكى زۆر ئه‌بينێ جا ده‌ست بگرن به سوننه‌تى =ڕێبازى= من وه سوننه‌تى خه‌ليفه‌كانى كه له سه‌ر حه‌قن و له سه‌ر ڕێگاى هيدايهتن و خه‌ڵك بۆ حه‌ق بانگ ئه‌كه‌ن له پاش من ده‌ست به‌وه بگرن و به ددانه كاچيلهكانتان بيگرن و بيگهزن وه ئاگادارتان ئه‌كه‌مه‌وه له شته داهێنراوه‌كان چونكه هه‌موو شتێكى داهێنراو =تازه كه لهدين نه‌بێ= بيدعهيه وه هه‌موو بيدعه‌يه‌ك گومڕاييه ) .{nl}وه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم كه وتارى ئه‌فه‌رموو پاش سوپاس كردنى خوا ئه‌يفه‌رموو : (إن أصدق الحديث كتاب الله وأحسن الهدي هدي محمد وشر الأمور محدثاتها وكل محدثة بدعة وكل بدعة ضلالة وكل ضلالة في النار) رواه النسائي وغيره وصححه الالباني واته : ( بێگومان ڕاست ترينى فه‌رموده‌كان كتابى خوايه وه چاك ترينى ڕێگاو هيدايه‌ت ڕێگاو هيدايه‌تى محمد ه صلى الله عليه وعلى اله وسلم وه خراپ ترينى =شه‌ڕ ترينى= شته‌كان شته داهێنراوهكانه بۆيان وه هه‌موو داهێنراوێك بيدعهيه وه هه‌موو بيدعه‌يه‌ك گومڕاييه =سه‌ر لێشێواويه= وه هه‌موو گومڕاييهك له ناو ئاگره ) .{nl}وه ئه‌فه‌رموێ : ( من احدث في امرنا هذا ما ليس منه فهو رد ) رواه البخاري ومسلم واته : ( هه‌ر كه‌سێ شتێ دابهێنێ =شتێكى تازه بێنێ= له‌و ئه‌مره‌ى =دينهى= ئێمه ئه‌وه ڕه‌د ئه‌كرێته‌وه =لێى وه‌رناگيرێ= ) .{nl}سه‌ير بكه‌ن به‌ڕێزان له‌و كاته هێشتا بيدعه سه‌رى هه‌ڵنه‌دابوو پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم هاوه‌ڵه‌كانى لێ ئاگادار ئه‌كرده‌وه ، ئه‌ى چۆن ئێستا ئێمه كه ئه‌و هه‌موو بيدعهيه ئه‌بينين به چاوى خۆمان ! ئايا خه‌ڵكى لێ ئاگادار نه‌كه‌ينه‌وه ؟ تۆ بڵێى ئه‌و كه‌سانه‌ى ديفاع ئه‌كه‌ن له ئه‌هلى بيدهع بڵێن پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم هه‌ڵه‌ى كردووه له‌وه‌ى ئه‌هلى بيدعه‌ى ناشيرين كردووه و چاكه‌كانى به ئاوێ داداون ده‌بوا ڕه‌چاوى بكردايهو باسى نهكردبان ده‌ك ڕوو ڕه‌ش بن ئه‌وانه‌ى رقيان له سوننه‌ته‌و ڕه‌خنه ئه‌گرن له پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم و شوێنكه‌وتوانى وه ديفاع ئه‌كه‌ن له ئه‌هلى بيدعه‌و گومڕاكان له‌وانه‌ى لايان داوه له ڕێبازى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم .{nl}دياره من لێره درێژه ناده‌م به‌و باسه هه‌ڵى ئه‌گرين بۆ كتابى گێژاوى حيزبايه‌تى ته‌نها ئه‌و قسه‌يه‌ى پێشه‌وا ابن عثيمين (رحمه الله) كه هه‌ڵقوڵاوى قورئان و سوننه‌ته باس ئه‌كه‌ين ، له كتابى ( الابداع في كمال الشرع وخطر الابتداع ) پاش ئه‌وه‌ى ڕوونى ئه‌كاته‌وه ئيسلام دينێكى ته‌واوه هيچ كه‌م و كوڕى تێدا نيه و به‌ڵگه‌ش له سه‌ر ئه‌مه باس ئه‌كا ئينجا ئه‌فه‌رموێ : ( إذا تقرر ذلك عندك أيها المسلم فاعلم أن كل من ابتدع شريعة في دين الله ولو بقصد حسن فإن بدعته هذه مع كونها ضلالة تعتبر طعناً في دين الله عز وجل، تعتبر تكذيباً لله تعالى في قوله: ( الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ ) لأن هذا المبتدع الذي ابتدع شريعة في دين الله تعالى وليست في دين الله تعالى كأنه يقول بلسان الحال إن الدين لم يكمل لأنه قد بقي عليه هذه الشريعة التي ابتدعها يتقرب بها إلى الله عز وجل ) واته : ( ئه‌گه‌ر ئه‌وه لات جێ‌گير بوو و ڕوون بۆوه ئه‌ى موسڵمان بزانه كه هه‌موو كه‌سێ شتێ دابهێنێ=بيدعه‌يه‌ك دابێنێ= له شه‌ريعه‌ت له دينى خوا ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستێكى باشيش بێت ئه‌وه بيدعهكهى له گه‌ڵ ئه‌وه‌ى گومڕاييه ئيعتيبارى به درۆ خستنه‌وه‌ى خواى به‌رزى بۆ ئه‌كرێ له فه‌رموده‌ى ( الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ ) له به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و موبتهديعه كه بيدعه‌يه‌كى داهێناوه له شه‌ريعه‌ت له دينى خواى به‌رز وه ئه‌و داهێنراوهش له دينى خواى به‌رز نه‌بێ وه‌ك ئه‌وه‌يه بڵێ به زمانى حاڵى كه دين ته‌واو نه‌بووه له به‌ر ئه‌وه‌ى =ئه‌م داهێنراوهى=له‌سه‌ر ماوه ئه‌و شه‌ريعه‌ته كه ئه‌و دايهێناوه تا پێى نزيك بێته‌وه له خواى عز وجل ) .{nl}له ئاماده‌کردنی باوکی حارث |