فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
كه‌سى بيدعـــهچــى چـــۆنـه ؟ كه‌سى بيدعـــهچــى چـــۆنـه ؟{nl}كه‌سى بيدعه‌چى دڵى مردووه و تاريكى دايپۆشيوه، خواى په‌روه‌ردگار مردن و تاريكى گێڕاوه له سيفاتى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له ئيمان و باوه‌ڕى ڕاسته‌قينه لايان داوه‌و ده‌رچونه، دڵى مردوو ئه‌و دڵه‌يه كه نه له خواى په‌روه‌ردگار تێگه‌يشتووه و نه مل كهچێكى ته‌واوه بۆ ئه‌و مه‌نهه‌ج و ڕێبازه‌ى كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێى هاتووه، هه‌ربۆيه خواى په‌روه‌ردگار ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ى وه‌سف كردووه به‌وه‌ى كه مردوون نه‌ك زيندوو، وه به‌وه‌ى له تاريكى و سهرلێشێواويدان ناتوانن تێيدا ده‌ربچن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تاريكى سه‌راپاى گيانيانى داپۆشيوه، دڵهكانيان مردووه هه‌ر بۆيه حه‌ق و ڕاستى له شێوه‌ى خراپه‌دا ده‌بينن و شتى باتڵا و ناڕاستى له شێوه‌ى حه‌ق و ڕاستيدا ده‌بينن، كرده‌وه‌و قسه‌و كار‌و ژيانيان هه‌مووى تاريكى و سه‌ر لێشێواويه، گۆڕهكانيان پڕه له تاريكى، وه له ڕۆژى قيامهتدا كاتێك نورو ڕوناكى به‌ش ده‌كرێت تا بتوانن له‌سه‌ر پردى دۆزه‌خ پێى بپه‌ڕنه‌وه ئه‌وه ئه‌وان بێبه‌ش ده‌بن و له تاريكيدا ده‌مێننه‌وه، چونه ناو ئاگرى دۆزه‌خيان به تاريكييه، ئه‌و تاريكييهى كه له‌سه‌ره‌تادا مرۆڤى له‌سه‌ر دروست كراوه.{nl}جا خواى په‌روه‌ردگار سه‌رفرازى و به‌خته‌وه‌رى ڕزگاربوونى هه‌ركه‌سێكى بوێت له‌و تاريكييهوه ده‌رى ده‌كات به‌ره‌و ڕوناكى (ڕووناكى ئيمان و قورئانى پيرۆز و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ، وه هه‌ر كه‌سێك خواى په‌روه‌ردگار بيه‌وێت سه‌رفرازى نه‌كات له‌و تاريكيانهدا دهيهێڵێتهوه و ده‌رى ناكات (ئه‌ويش به هۆى گوآ نه‌دانى به مه‌نهه‌ج و ڕێبازى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) (إجتماع الجيويش الإسلامية، لإبن القيم، 2/39 -40 به دهستكارييهوه له لايه‌ن دانه‌ره‌وه.). |