فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
حوكمى بيدعه له ديندا حوكمى بيدعه له ديندا{nl}موسڵمانى خۆشه‌ويست ئه‌وه‌ى كه گومانى تێدا نييه ئه‌وه‌يه كه هه‌موو بيدعه و تازه داهێنراوێك له ديندا حه‌رامه‌و سهرلێشێواوييه، له‌به‌ر فه‌رموده‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم) كه فه‌رموويه‌تى: ((وإيّاكُم وَمُحدَثاتِ الأمورِ، فإنَّ كلَّ مُحدثَةٍ بِدْعَةٌ، وَكُلَّ بِدْعَةٍ ضَلاَلَة))(1). واته: ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه له كاره تازه داهێنراوه‌كان (له ديندا)، بآگومان هه‌موو تازه داهێنراوێك بيدعهيه، وه‌هه‌موو بيدعه‌و تازه‌و داهێنراوێك له ديندا گومڕايى و سهرلێشێواوييه.هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم) فه‌رموويه‌تى: ((مَنْ أَحْدَثَ فِى أَمْرِنَا هذا مَا لَيْسَ مِنْهُ فَهُوَ رَدٌّ))(2). واته: هه‌ركه‌سێك كارێك دابهێنێت و فه‌رمانى ئێمه‌ى له‌سه‌ر نه‌بێت به زيادكردنى ئه‌و كاره ئه‌وه به‌سه‌ريدا ده‌درێته‌وه‌و لێى وه‌رناگيرێت. وه له گێڕانه‌وه‌يه‌كى تردا كه ئيمامى مسلم گێڕاوێتيه‌وه، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم) فه‌رموويه‌تى: ((مَنْ عَمِلَ عَمَلاٍ لَيْسَ عَلَيْهِ أَمْرُنَا فَهُوَ رَدٌّ))(3). واته: هه‌ركه‌سێك كارێك بكات (عيباده‌تێك) فه‌رمانى ئێمه‌ى له‌سه‌ر نه‌بێت بۆ كردنى، ئه‌وه ئه‌و كاره كارێكه وه‌رناگيرێت به‌ڵكو ده‌درێته‌وه به‌سه‌ر خاوهنهكهيدا. موسڵمانى خۆشه‌ويست ئه‌م دوو فه‌رموده پيرۆزه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم) به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه شتێكى تازه داهێنراو له‌م دينهدا ده‌بێته بيدعه، وه هه‌موو بيدعه‌و كارێكى تازه داهێنراو حه‌رامه‌و سهرليشيواوييه و وه‌رنه‌گيراوه، بۆيه هه‌موو كارێك كه پێى بووترێت بيدعه له عيبادهتهكاندا حه‌رامه، به‌ڵام حهراميش پله‌ى هه‌يه له ڕووى تاوانه‌وه، ئه‌ويش به پێى ئه‌و بيدعهيهى كه ده‌كرێت:{nl}* بيدعه‌ى واهه‌يه كوفره، وه‌كو: سوڕانه‌وه به‌ده‌ورى گۆڕه‌كاندا به مه‌به‌ستى نزيك بوونه‌وه لێيان، يان سه‌ربڕين و نه‌زر كردن بۆيان، يان پاڕانه‌وه له مردووه‌كان و داواى كۆمه‌ك و يارمه‌تى كردن لێيان، يان وه‌كو: بيدعه‌ى جهميه و معتزله و رافچه)كان.{nl}* بيدعه‌ى واهه‌يه هۆكاره‌و سه‌ر ده‌كێشێت بۆ كوفر، وه‌كو: دروست كردنى خانوو به‌سه‌ر گۆڕه‌كانه‌وه، وه نوێژ كردن و پاڕانه‌وه لهسهريان.{nl}* بيدعه‌ى واهه‌يه له جۆرى تاوانه‌كانه، وه‌كو: بيدعه‌ى ژن نه‌هێنان و مانه‌وه به گه‌نجى، يان ڕۆژوو گرتن و وه‌ستان له‌به‌ر خۆر گوايه تا ماندوو بيت خێرى زياتره، يان خۆ خه‌ساندن به مه‌به‌ستى نه‌مانى شه‌هوه‌ت، وه جگه له مانه‌ش(4).{nl}ئيمامى الشاگبى (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) باسى ئه‌وه‌ى كردووه كه تاوانى ئه‌و كه‌سانه‌ى بيدعه ده‌كه‌ن له يه‌ك ئاستدا نين، به‌ڵكو به چه‌ند پلهيهكى جياوازه، جياوازى ئه‌و تاوانه‌ش له چه‌ند ڕوويهكهوهيه، به‌م شێوه‌يه‌ى لاى خواره‌وه:{nl}1 ـ له‌و ڕووه‌وه‌ى كه بيدعهچييهكه بانگه‌شه‌ى ئيجتيهاد ده‌كات يان كه‌سێكى شوێن كه‌وتووه.{nl}2 ـ له‌و ڕووه‌وه‌ى كه بيدعهكه له شته پێويستيهكاندا ده‌كرێت وه‌كو: دين،،نه‌فس ،عه‌قڵا ،ماڵ، وه جگه له‌مانه‌ش.{nl}3 ـ له‌و ڕووه‌وه‌ى كه بيدعهچييهكه ئايا به شاراوه‌يى ده‌يكات يان به ئاشكرا ده‌يكات؟{nl}(1) أبو داود، 4/201، برقم 4607، والترمذي، 5/44، برقم 2676، وصححه العلاّمة الألباني في "صحيح الجامع الصغير" 2549.{nl}(2) رواه البخاري 3/222، برقم 2697، ومسلم، 3/344، برقم 1718.{nl}(3) متفق عليه: البخاري، 3/222، برقم 2697، ومسلم، 3/1343، برقم 1718.{nl}(4) بڕوانه: كتاب التوحيد للعلامة الدكتور صالح بن فوزان الفوزان، ص 82.{nl}4 ـ له‌و ڕووه‌وه‌ى كه بيدعهچييهكه ده‌عوه‌ى بۆ ده‌كات و خه‌ڵكى بۆ لا بانگ ده‌كات، يان نا؟{nl}5 ـ له‌و ڕووه‌وه‌ى ئايا بيدعهچييهكه ده‌رچووه له ئه‌هلى سوننه يان نا؟{nl}6 ـ له‌و ڕووه‌وه‌ى بيدعهكه حهقيقيه يان زياد كراوه.{nl}7 ـ له‌و ڕووه‌وه‌ى ئايا بيدعهكه ڕوون و ئاشكرايه يان ئاڵۆزه؟{nl}8 ـ له‌و ڕووه‌وه‌ى ئايا كردنى ئه‌و بيدعهيه كوفره يان نا؟{nl}9 ـ له‌و ڕووه‌وه‌ى ئايا بيدعهچييهكه سوره له‌سه‌ر كردنى ئه‌و بيدعهيه به به‌رده‌وامى، يان به‌رده‌وام نييه به‌ڵكو له به‌ر هۆيه‌ك ده‌يكات و دوايى وازى لێدێنێت؟{nl}ئيمامى الشاگبى (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) ئه‌وه‌ى ڕوون كردۆته‌وه كه بيدعه له يه‌ك ئاستدا نين له ڕووى تاوانه‌وه به‌ڵكو جياوازهو به‌پێى بيدعهكه حوكم ده‌درێت به‌سه‌ريدا(5) ، وه ئه‌وه‌شى ڕوون كردۆته‌وه كه بيدعه چه‌ند پلهيهكى هه‌يه، هه‌يانه حه‌رامه‌و هه‌يانه مكروه(6) ، به‌ڵام وه‌سف كردنى بيدعه به سه‌رلێشێواوى هه‌موو جۆره‌كانى ده‌گرێته‌وه(7).{nl}بۆيه بيدعه به پێى جياوازى تاوانيان دابه‌ش ده‌بێت بۆ سآ به‌ش:{nl}1 ـ بيدعه‌ى واهه‌يه كوفرى ڕوون و ئاشكرايه(8).{nl}2 ـ بيدعه‌ى واهه‌يه له ڕيزى تاوانه گه‌وره‌كانه(9).{nl}3 ـ بيدعه‌ى واهه‌يه تاوانێكه له تاوانه بچوكه‌كان(10) ، وه بيدعه‌ى بچوك چه‌ند مه‌رجێكى هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى له جۆرى تاوانه بچوكه‌كان بێت، كه ئه‌مانه‌ن:{nl}1 ـ نابێت به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ركردنى، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر كردنى ئه‌وه ده‌بێته تاوانى گه‌وره.{nl}2 ـ ده‌عوه‌و بانگه‌وازى بۆ نه‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌عوه‌ى بۆ بكات ده‌بێته بيدعه‌و تاوانى گه‌وره، چونكه خه‌ڵكى ده‌يكه‌ن و زۆر كارى پآ ده‌كرێت.{nl}3 ـ له‌ناو كۆمه‌ڵا و قهڵهباغى موسڵماناندا نه‌يكات، وه له‌و شوێنانه‌دا نه‌يكات كه سوننه‌تى تێدا ده‌كرێت.{nl}(5) بڕوانه: الاعتصام للشاگبي، 1/216 – 224، و2/515 – 559.{nl}(6) ئه‌م دابه‌ش كردنه، دابه‌ش كردنێكى هه‌ڵه‌يه، چونكه هيچ بيدعه‌يه‌كى (مَكرُوه) نييه له شه‌رعدا به‌و مانايه‌ى كه ئه‌گه‌ر نهيكهيت خێرت بگات و ئه‌گه‌ر بيكه‌يت تاوانت ناگات، به‌ڵكو بيدعه هه‌مووى گومڕاييه (وكل بدعة ضلالة).{nl}(7) بڕوانه: الاعتصام للشاطبي، 2/530.{nl}(8) بڕوانه: هةمان سةرضاوة، 2/516.{nl}(9) بڕوانه: هةمان سةرضاوة، 2/517 و 2/543 – 550.{nl}(10) بڕوانه: الإعتصام للشاطبي، 2/517 و 2/539، 543 – 550.{nl}4 ـ ئه‌و بيدعهيه به بچوك و بآڕێز سه‌ير نه‌كات، چونكه ئه‌وه سوكايه‌تى كردنه پێى، وه سوكايه‌تى كردن به تاوان گه‌وره‌تره له تاوان(11). {nl}ناوى سه‌رلێشێواوى به‌سه‌ر هه‌رسآ به‌شه‌كه‌دا داده‌بڕێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم) هه‌موو جۆره بيدعه‌يه‌كى به‌سه‌ر لێشێواوى ناو بردووه، ئه‌ويش بيدعه‌ى پآ له دين ده‌رچوون و بيدعه‌ى پآ تاوان بار بوون ده‌گرێته‌وه جا تاوانه‌كه گه‌وره بێت يان بچوك(12). {nl}هه‌ندێك له زاناكان بيدعه دابه‌ش ده‌كه‌ن به‌سه‌ر پێنج حوكمه شهرعيهكهدا، بۆيه ده‌ڵێن: بيدعه هه‌يه كردنى واجبه، بيدعه هه‌يه كردنى حه‌رامه،بيدعه‌ى واهه‌يه كردنى سوننه‌ته، هه‌يانه كردنى مَكروهَ، هه‌يانه مُباحَ.{nl}ئه‌م دابه‌ش كردنه پێچه‌وانه‌ى فهرموودهكهى پێغه‌مبه‌ره (صلی الله‌علیه‌وسلم) كه ده‌فه‌رمووێت: ((فإنَّ كل محدثة بدعة وكل بدعة ضلالة))(13). {nl}وه ئيمامى الشاطبي (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) پاش ئه‌وه‌ى باسى ئه‌م دابه‌ش كردنه و خاوهنهكانيان ده‌كات و به‌ر پهرچيان ده‌داته‌وه، ده‌فه‌رمووێت: {nl}(وه‌ڵام بۆ ئه‌م بوچوونه ئه‌وه‌يه: ئه‌م دابه‌ش كردنه كارێكى داهێنراوه و هيچ به‌ڵگه‌يه‌كى شه‌رعى له‌سه‌ر نييه، به‌ڵكو هه‌ر خۆى له خۆي‌دا ڕه‌تكراوه‌يه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بيدعه له بنه‌ڕه‌تدا به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر نييه: نه‌له ده‌قه‌كانى قورئانى پيرۆز و نه‌له سوننه‌ت و نه‌له بنهماكانيان، چونكه ئه‌گه‌ر به‌ڵگه له‌سه‌ر واجبێتى يان سوننهتێتى يان حه‌ڵاڵێتى كارێك هه‌بێت ئه‌وه نابێته بيدعه، به‌ڵكو كردنى ئه‌و كاره ئه‌چێته ئه‌و ژێر كارانه‌ى كه فه‌رمانى پآ كراوه يان تيايدا سه‌ر پشكى بۆ كردنى، بۆيه كۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌و كارانه بڵێى بيدعهيه له كاتێكدا به‌ڵگه له‌سه‌ر واجبێتى يان سوننهتهتێتى يان حه‌ڵاڵێتى هه‌بێت كۆ كردنه‌وه‌ى دوو شتى زۆر دژ بهيهكن)(14). {nl}(11) بۆ زياتر شاره‌زا بوون له شه‌رحى ئه‌م مه‌رجانه، بڕوانه: الاعتصام للشاطبي، 2/551 – 559.{nl}(12) بڕوانه: الإعتصام للشاطبي، 2/516.{nl}(13) رواه أبو داوود، 4/201، برقم 4607، والترمذي، 5/44، برقم 2676.{nl}(14) بڕوانه: الإعتصام للشاطبي، 1/246.{nl}نوسینی. شاخه‌وان جه‌واد ئه‌حمه‌د |