فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
به‌شه‌كانى بيدعه به‌شه‌كانى بيدعه{nl}~~~~~~~~~~~~~~~~~~{nl}بيدعه چه‌ند به‌شێكى جۆراو جۆرى هه‌يه، فه‌رموو تۆ‌و ڕوون كردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌شانه به شێوه‌يه‌كى كورت و پوخت:{nl}به‌شى يه‌كه‌م: بيدعه‌ى حهقيقى و بنه‌ڕه‌تى و بيدعه‌ى زياد كرا‌و:{nl}1 ـ بيدعه‌ى حهقيقى و بنه‌ڕه‌تى (البدعة الـحقيقية والأصلية) : ئه‌ويش بريتيه له‌و بيدعهيهى كه نه له قورئانى پيرۆز و نه له سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رو (صلی الله علیه وسلم ) نه له ووته‌ى يه‌كده‌نگى زاناياندا به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر نييه، نه به شێوه‌يه‌كى گشتى وه نه به شێوه‌يه‌كى تفصيلى، هه‌ر بۆيه ئه‌م كاره ناو نراوه بيدعه له به‌ر ئه‌وه‌ى شتێكى تازه داهێنراوه له ديندا بآئهوهى له پێشدا بوونى هه‌بوو بێت(1).{nl}نموونه له سه‌ر ئه‌م جۆره بيدعهيه، وه‌كو: عيبادهت كردن و نزيك بوونه‌وه له خواى په‌روه‌ردگار به دوور كه‌وتنه‌وه له خه‌ڵك و (موسڵمانان) چوونه ناو ئهشكهتوو شاخه‌كان و وازهێنان له هه‌موو خۆشيه‌كانى دونيا به گومانى ئه‌وه‌ى ئه‌م كارانه نزيك بوونه‌وه‌يه له خواى په‌روه‌ردگار، ئه‌وانه‌ى ئه‌م كارانه ده‌كه‌ن په‌رستن و عيبادهتێكيان داهێناوه له لايه‌ن خۆيانه‌وه، وه خۆيان پێوه په‌يوه‌ست كردووه بێ ئه‌وه‌ى خواى په‌روه‌ردگار فه‌رمانى پآكردبێتن(2) ، وه هه‌روه‌ها نمونهيهكى تر له سه‌ر ئه‌م جۆره بيدعهيه، وه‌كو: حه‌رام كردنى ئه‌و شتانه‌ى كه خواى په‌روه‌ردگار حه‌ڵاڵى كردووه گوايه وازيان لێبهێنرێت عيبادهت و په‌رستنه بۆ خواى په‌روه‌ردگار(3) ، وه جگه له‌م نمونانه‌ش، بۆ زياتر شارزابوون بڕوانه(4).{nl}2 ـ بيدعه‌ى زياد كرا‌و (البدعة الإضافية) : ئه‌م بيدعه‌و زيادهكراوه دوو ڕوو يان دوو به‌شى هه‌يه:{nl}يه‌كه‌م: كردنى ئه‌م بيدعهيه به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ره بۆيه له‌م ڕووه‌وه نابێته بيدعه.{nl}دووه‌م: كردنى ئه‌م بيدعهيه هيچ په‌يوه‌ندى نييه به به‌ڵگه‌كه‌وه (به‌ڵكو وه‌كو بيدعه‌ى حهقيقى و بنه‌ڕه‌تى) وايه، واته: له ڕوويهكهوه سوننه‌ته له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ره، به‌ڵام له ڕوويه‌كى تره‌وه ده‌بێته بيدعه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وه‌ستاوه له سه‌ر شوبهه نه‌ك به‌ڵگه، وه جياوازى نێوانيان له ڕووى واتاوه ئه‌وه‌يه: يه‌كه‌م له بنه‌ڕه‌تدا به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ره، به‌ڵام له ڕووى چۆنيه‌تى و حاڵهتهكانيهوه به‌ڵگه‌ى له‌سه‌ر نييه (له كاتێكدا پێويستى به‌به‌ڵگه هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى بكرێت) ئه‌م بيدعهيه زياتر له عيبادهت و په‌رسته‌كاندا ڕوو ده‌دات نه‌ك له عادات و داب و نهريتهكاندا(5).{nl}نموونه له‌سه‌ر ئه‌م جۆره بيدعهيه: زيكره‌كانى دواى نوێژه فه‌رزه‌كان، يان كردنى زيكر له‌هه‌ر كاتێكدا به شێوه‌ى كۆڕ‌و كۆبونه‌وه، يان ئيمام به ده‌نگى به‌رز دوعا بكات و نوێژ خوێنانيش بڵێن: آمين، زيكر و يادكرنى خواى په‌روه‌ردگار كارێكى سوننه‌ت و زۆر خێره، به‌ڵام كردنى به‌و شێوه‌يه خێر نييه، به‌ڵكو بيدعهيهو پێچه‌وانه‌ى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم ) (6) ، وه له‌و بيدعانه تايبه‌ت كردنى پانزه‌ى مانگى شعبان به گرتنى ڕۆژوو، وه تايبه‌ت كردنى شه‌وه‌كه‌ى به شه‌و نوێژ كردن، وه كردنى نوێژى (الرّغائِب) له جومعه‌ى يه‌كه‌مى مانگى رهجهبدا، ئه‌م كارانه بيدعه‌يه‌كى خراپن، وه بيدعه‌يه‌كى زيادكراون، له به‌ر ئه‌وه‌ى نوێژ كردن و ڕۆژوو گرتن بنه‌ڕه‌ت تياياندا شهرعييهو كارێكى زۆر زۆر چاك و خێره، به‌ڵام ئه‌نجامدان و تايبه‌ت كردنى به كاتێكى ديارى كرا‌و، يان تايبه‌ت كردنى به {nl}(1) برِوانة: الإعتصام للشاطبي، 1/367.{nl}(2) بڕوانه: الإعتصام للشاطبي 1/370، وتفسير القرآ‌ن العظيم، لابن كثير، 4/316، وتيسير الكريم الرحمن في تفسير كلام المنان، للسعدي، ص 782.{nl}(3) بڕوانه: الإعتصام للشاطبي، 1/417.{nl}(4) بڕوانه: هةمان سةرضاوة، 1/370-445.{nl}(5) بڕوانه: هةمان سةرضاوة، 1/370-445.{nl}(6) بڕوانه: الاعتصام للشاطبي 1/452، وتنبيه أولي الأبصار إلى كمال الدين وما في البدع من أخطار، للدكتور صالح السحيمي، ص 96.{nl}شوێنێكى ديارى كرا‌و، يان تايبه‌ت كردنى به شێوه‌يه‌كى ديارى كرا‌و ده‌بێته بيدعه، چونكه نهبهڵگهى قورئانى پيرۆزو نه سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى (صلی الله علیه وسلم ) له‌سه‌ر نييه، بۆيه ئه‌م كارانه له بنه‌ڕه‌ت و خودى خۆيان‌دا كارێكى شه‌رعى و خێرن، به‌ڵام بيدعهن به‌و پێيه‌ى كه به‌و شێوه‌يه ده‌كرێت(7). {nl}(7) برِوانه: أصول في البدع والسنن، للشيخ العدوي، ص30، وتنبيه أولي الأبصار إلى كمال الدين وما في البدع من أخطار، للسحيمي، ص96.{nl}(له‌ئاماده‌کردنی مامۆستا شاخه‌وان جه‌واد) |