فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
بيدعه‌ى كردارى، ئه‌ويش چه‌ند جۆرێكه بيدعه‌ى كردارى، ئه‌ويش چه‌ند جۆرێكه{nl}~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~{nl}1 ـ بيدعه كردن له بنه‌ڕه‌تى په‌رستندا، وه‌كو داهێنانى په‌رستنێك كه هيچ بنه‌ڕه‌تێكى نييهله شه‌رعدا، وه‌كو داهێنانى نوێژێك كه شه‌رعى نييه، يان ڕۆژوو گرتنێك كه هيچ بنه‌ڕه‌تێكى نييهله شه‌رعدا، وه داهێنانى بۆنه و جه‌ژنێك كه له ئيسلام‌دا نه‌بێت، وه كردنى يادى له دايك بوون كه له بنه‌ڕه‌تدا شه‌رعى نييه به‌ڵكو داب و نه‌ريتى گاوره‌كانه.{nl}2 ـ زياده كردن له عيبادهتێكى شه‌رعيدا، وه‌كو زياد كردنى ڕكاتێك له نوێژى نيوه‌ڕۆ يان عه‌سردا.{nl}3 ـ بيدعه‌و زيادكردن له شێوازى ئه‌نجامدانى عيبادهتێكى شه‌رعيدا، وه‌كو كردنى عيباده‌تێك به‌شێوازێكى ناشه‌رعى، يان وه‌كو كردنى زيكره‌كانى دواى نوێژه فه‌رزه‌كان به‌ده‌نگى به‌رزو به جه‌ماعه‌ت، يان قورس كردنى عيبادهت له‌سه‌ر خۆت به‌ڕاده‌يه‌ك كه له سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم) ده‌ربچێت.{nl}4 ـ تايبه‌ت كردنى كاتێك به كردنى عيباده‌تێك كه شه‌رع ديارى نه‌كردووه ده‌بێته بيدعه، وه‌كو تايبه‌ت كردنى نيوه‌ى مانگى شَعبَان به گرتنى ڕۆژوو، يان تايبه‌ت كردنى شه‌وه‌كه‌ى به كردنى شه‌و نوێژ، هه‌ر چه‌نده ڕۆژوو گرتن و شه‌و نوێژ كردن دوو عيباده‌تى زۆر خێرن، به‌ڵام تايبه‌ت كردنيان به كاتێك كه شه‌رع ديارى نه‌كردووه ده‌بێته بيدعه و پێويستى به‌به‌ڵگه هه‌يه(1).{nl}(1) برِوانة: مجموع فتاوى شيخ الإسلام ابن تيمية، 18/346، 35-414، وكتاب التوحيد للعلامة الدكتور صالح الفوزان، ص 81-82، ومجلة الدعوة، العدد 1139، 9 رمضان، 1408، مقال الدكتور صالح الفوزان في أنواع البدع، وتنبيه أولي الأبصار إلى كمال الدين وما في البدع من أخطار، للدكتور صالح السحيمي، ص 100. |