فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
ده‌ست گرتن به قورئان و سوننه‌ت و دوور كه‌وتنه‌وه له بيدعه ده‌ست گرتن به قورئان و سوننه‌ت و دوور كه‌وتنه‌وه له بيدعه{nl}~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~{nl}ئه‌بێت مناڵه‌كانمان فێرى ئه‌وه بكه‌ين ده‌ست بگرن به قورئان و سوننه‌ت و دوور كه‌ونه‌وه له بيدعه‌و ئه‌هلى بيدعه بۆ ئه‌وه‌ى له دونياو دوا ڕۆژ به‌خته‌وه‌ر بن .{nl}خواى به‌رز ئه‌فه‌رموێ : (قُلْ أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ فَإِن تَوَلَّوا فَإِنَّمَا عَلَيْهِ مَا حُمِّلَ وَعَلَيْكُم مَّا حُمِّلْتُمْ وَإِن تُطِيعُوهُ تَهْتَدُوا) النور 54 واته : ( = ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا= بڵێ گوێ ڕايه‌ڵى خوا بكه‌ن وه گوێ ڕايه‌ڵى نێردراو =پێغه‌مبه‌رى خوا= بكه‌ن جا ئه‌گه‌ر پشتيان هه‌ڵكرد له‌وه سهرپێچيان كرد ئه‌وه له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا نيه ته‌نها ئه‌وه‌ى پێى ڕاسپاردرا بوو كه گه‌ياندنى په‌يامى خوايه وه له‌سه‌ر ئێوه‌يه تاوانى خۆتان كه گوێ ڕايه‌ڵى خوا وه گوێ ڕايه‌ڵى پێغه‌مبه‌رى خوا ناكه‌ن وه ئه‌گه‌ر ئێوه گوێ ڕايه‌ڵى پێغه‌مبه‌رى خوا بكه‌ن ئه‌وه ڕێگاى هيدايهتتان گرتووه و بۆ ڕێگاى ڕاست هيدايه‌ت ئه‌درێن ) .{nl}وه خواى به‌رز ئه‌فه‌رموێ : (فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجًا مِمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا) النساء(65) واته : ( نا سوێند به په‌روه‌ردگارت ئه‌وانه بڕوايان ته‌واو نابێ تاوه‌كو تۆ نه‌كه‌ن به دادوه‌ر =حه‌كه‌م= له‌وه‌ى له به‌ينيان ڕوو ئه‌دا پاشان له نه‌فسى خۆيان بێزارى و دڵ گرانى نه‌بينن له‌و بڕياره‌ى تۆ بۆيانت داوه وه به ته‌واوه‌تى مه‌ل كه‌چ نه‌بن بۆ فه‌رمانه‌كانى تۆ ) .{nl}وه خواى به‌رز ئه‌فه‌رموێ : (وَمَا آَتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ) الحشر(7) واته : ( وه ئه‌وه‌ى نێردراوى خوا =پێغه‌مبه‌ر= بۆى هێناون و فه‌رمانتان پێ ده‌كات وه‌رى بگرن و ملكه‌چ بن بۆى وه ئه‌وه‌ى كه نێردراوى خوا نههيتان لێ ئه‌كا له سه‌رى ئه‌وه وازى لێ بێنن دوور كه‌ونه‌وه لێى وه له خوا بترسن خۆتان بپارێزن له سزاى خوا بێ گومان خوا سزايهكهى وه تۆڵه‌ى توند‌و به هێزه ) .{nl}پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : (أوصيكم بتقوى الله و السمع و الطاعة و إن كان عبدا حبشيا ، فإنه من يعش منكم بعدي يرى اختلافا كثيرا ، فعليكم بسنتي و سنة الخلفاء الراشدين المهديين بعدي ، عضوا عليها بالنواجذ وإياكم و محدثات الأمور ، فإن كل محدثة بدعة و كل بدعة ضلالة) السلسلة الصحيحة 2735 واته : (وهسيهتتان ئه‌كه‌م به ته‌قواى خوا =خۆپاراستن له سزاى خوا به دوور كه‌وتنه‌وه له تاوان و جێ به‌جێ كردنى فه‌رمانه‌كانى= وه به گوێ ڕايه‌ڵى =سه‌ركرده‌كانتان= ئه‌گه‌ر عه‌بدێكى حهبهشيش بێ ، وه هه‌ركه‌سێك له ئێوه بژى له پاش من خيلاف و جياوازيهكى زۆر ئه‌بينێ جا ده‌ست بگرن به سوننه‌تى =ڕێگاى= من وه سوننه‌تى =ڕێگاى= خه‌ليفه‌كانى له سه‌ر حه‌ق و هيدايهتن ده‌ست به‌و ڕێگايه بگرن وه به ددانه‌كانتان بيگرن وه ئاگادارتان ئه‌كه‌مه‌وه له شته داهێنراوه‌كان چونكه هه‌موو داهێنراوێك بيدعهيه وه هه‌موو بيدعهيهكيش گومڕاييه ) . {nl}وه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : ( من احدث في امرنا هذا ما ليس منه فهو رد ) رواه البخاري و مسلم واته : ( هه‌ر كه سێ شتێ له‌و دينهمان دابهێنێ كه تياى نه‌بێ ئه‌وه ڕه‌د ئه‌كرێته‌وه لێى وه‌ر ناگيرێ ) وه له ڕيوايه‌تێكى تر پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : ( من عمل عملا ليس عليه امرا فهو رد ) رواه مسلم واته : ( هه‌ر كه‌سێ كارێك بكا فه‌رمانى ئێمه‌ى له سه‌ر نه‌بێ ئه‌وه ڕه‌د ئه‌كرێته‌وه‌و وه‌رناگيرێ لێى ) .وه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : (تركت فيكم شيئين لن تضلوا بعدهما : كتاب الله و سنتي و لن يتفرقا حتى يردا علي الحوض) صحيح الجامع 2937 واته : ( دوو شتم بۆ جێ هێشتوون گومڕا نابن له پاش ئه‌و دوو شته =ئه‌گه‌ر ده‌ستيان پێوه بگرن= : كتابى خوا وه سوننه‌تى من وه لێك جيا نابنه‌وه تا دێنه لام له‌سه‌ر حه‌وز ) .{nl}له‌م چه‌ند فه‌رموده‌يه بۆمان ده‌ركه‌وت كه له‌ناو موسڵمانان خيلاف و فيتنه ئه‌بێ به‌ڵام ڕێگاى سه‌رفرازى و ڕزگار بوون له هه‌موو فيتنهيهك ده‌ست گرتنه به قورئان و به ڕێگاو سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وعلى اله وسلم وه ڕێگاو سوننه‌تى خهليفه به‌ڕێزه‌كانى خوا لێيان ڕ‌ازى بێ ، وه هه‌ر شتێك له ڕێگاى ئه‌وان نه‌بووبێ ئه‌وه داهێنراوه‌و بيدعهيه وه هه‌موو بيدعهيهكيش گومڕاييهو سهرلێشێواويه ، سه‌ير بكه‌ن پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم فه‌رمووى : (كل بدعة ضلالة) هه‌موو بيدعه‌يه‌ك گومڕاييه با به‌وه نهخهڵهتێين كه كه‌سانێك ئه‌ڵێن بيدعه‌ى حه‌سه‌نه‌ش هه‌يه دياره ئه‌وان له پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم زانا ترنين ! قسه‌ى هيچ كه‌سێك كه موخاليفى فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا بێ صلى الله عليه وعلى اله وسلم وه‌رناگيرێ چونكه ئێمه ته‌نها له سه‌رمانه شوێنى فه‌رمانه‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم بكه‌وين ، دياره ئه‌م بيرهش بيرێكى داهێنراوه‌و بيدعهيه كه بڵێى بيدعه‌ى حه‌سه‌نه‌و بيدعه‌ى چاك هه‌يه ، ئه‌وه له پاش سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وعلى اله وسلم وه پاش سه‌رده‌مى هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانى خوا لێيان ڕ‌ازى بێ داهێنراوه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر بچينه‌وه سه‌ر فه‌رمووده‌ى هاوه‌ڵه بهڕێزهكانيش خوا لێيان ڕ‌ازى بێ ئه‌وه قه‌ت كه‌سێكيان نه‌بووه بڵێ بيدعه‌ى حه‌سه‌نه هه‌يه حاشاكى ئه‌وان موخاله‌فه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم بكه‌ن ، وه له هه‌موو كه‌س دوور تر بوون له بيدعه‌و داهێنراو به قسه‌و به كرده‌وه ، بۆ نمونه‌ش عبدالله ى كوڕى عمر خوا لێيان ڕ‌ازى بێ ئه‌فه‌رموێ : ( كل بدعة ضلالة وان راها الناس حسنة ) واته : ( هه‌موو بيدعه‌يه‌ك گومڕاييه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكيش به چاكى بزانن ) .{nl}وه له‌و فه‌رموودانه بۆمان ده‌ر ئه‌كه‌وێ كه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانى ئهترساندو ئاگادارى ئه‌كردنه‌وه له‌وه‌ى توشى بيدعه بن خوا لێيان ڕ‌ازى بێ ئهشزانين له‌و سه‌رده‌مه بيدعه سه‌رى هه‌ڵنه‌دابوو هاوهڵهكانيش خوا لێيان ڕ‌ازى بێ قه‌ت له‌فه‌رمانى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم لايان نه‌ئه‌دا بۆ بيدعه ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه تێگهيشتى جا بزانه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه كه خه‌ڵكى كه‌وتونه‌ته ناو بيدعه‌و گومڕايى له جياتى سوننه‌ت به بيدعه خوا ئه‌په‌رستن ، ئه‌بێ چه‌ند پێويست بێ ئێمه خه‌ڵك له بيدعه ئاگادار بكهينهوهو بيان ترسێنين له وهى توشى ببن !؟ وه ئه‌مه گومڕايى ئه‌و كه‌سانه‌مان بۆ ده‌ر ئه‌خا كه ئه‌ڵێن ئێستا كاتى ئه‌وه نيه باسى بيدعه بكه‌ين و خه‌ڵكى لێ ئاگادار بكه‌ينه‌وه ! به‌ڕاستى سه‌يره ئه‌بێ ئه‌وانه له پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم دڵسۆز تر بن بۆ ئه‌و خه‌ڵكه !؟ يان ئه‌ترسن خۆيان و بيدعهكانيان ڕيسوا بن و خه‌ڵك پێيان بزانێ كه بيدعه چين بۆيه ئه‌ڵێن باسى بيدعه مه‌كه‌ن تا خه‌ڵكيان لێ نه‌ڕه‌وێته‌وه!.{nl}(له‌ئاماده‌کردنی باوکی حارث){nl}ماڤی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه‌رگرتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده |