فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
له وته‌كانى هاوهڵانى به‌ڕێزى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) سه‌باره‌ت به بيدعه له وته‌كانى هاوهڵانى به‌ڕێزى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ){nl}سه‌باره‌ت به بيدعه{nl}~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~{nl}1 ـ ئيمامى أَبوبَكر (ڕه‌زای خوای لێبێت) فه‌رمويه‌تى: (ئه‌ى خه‌ڵكينه وريابن من ته‌نها شوێن كه‌وتووى پێغه‌مبه‌رم (صلی الله علیه وسلم ) بيدعه‌چى نييم و شتى تازه دانا هێنم له‌م دينهدا، بۆيه هه‌ر كارێكم كرد ئه‌گه‌ر ڕاست و دروست بوو ئێوه‌ش يارمهنى ده‌رم بن، وه هه‌ر كارێكم كرد لامداو هه‌ڵه‌بوو ئێوه ڕاستم بكه‌نه‌وه)( بڕوانه: الطبقات الكبرى، 3/136.).{nl}2 ـ ئيمامى عُمَر (ڕه‌زای خوای لێبێت) فه‌رمويه‌تى: (ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه‌و ده‌تان ترسێنم له هه‌ڵس و كه‌وت كردن له گه‌ڵ كه‌سانى شوێن كه‌وتووى هه‌واو ئاره‌زوى خۆيان، چونكه ئه‌و كه‌سانه دوژمنى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رن(صلی الله علیه وسلم )، ئه‌وانه به بۆچونى خۆيان قسه ده‌كه‌ن (له ديندا) بۆيه كه‌سانێكى سه‌رلێشێواون و سه‌ر له خه‌ڵكيش ده‌شێوێنن و گومڕايان ده‌كه‌ن(أخرجه اللالكائي، في شرح أصول اعتقاد أهل السنة والجماعة، 1/139، برقم 201،).{nl}3 ـ عبدالله كورِى مسعود(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: (شوێن كه‌وتووى قورئانى پيرۆز و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم )(صلی الله علیه وسلم ) بن، شتى تازه دامه‌هێنن له‌م دينهدا و بيدعه‌چى مه‌بن، چونكه قورئانى پيرۆز و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رتان (صلی الله علیه وسلم ) به‌سه تا شوێنى بكه‌ون، وه هه‌موو بيدعه‌و تازه داهێنراوێك له‌م دينهدا گومڕايى و سهرلێشێواوييه)( أخرجه ابن وضاح في ما جا‌ء في البدع، ص43، برقم 14، 12،).{nl}له ووته‌كانى تابعيه به‌ڕێزه‌كان و شوێن كهوتوانيان{nl}سه‌باره‌ت به بيدعه{nl}1 ـ عومه‌رى كوڕى عه‌بدولعه‌زيز (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) جارێكيان كيتابێكى نووسى بۆ پياوێك تيايدا ووتبوى: (أما بعد، أوصيك بتقوى الله، والاقتصاد في أمره، واتباع سنة نبيه (صلی الله علیه وسلم )، وترك ما أحدث المحدثون بعد ما جرت به سنته)( سنن أبي داود، كتاب السنة، باب لزوم السنة، 4/203، برقم 4612، وانظر: صحيح سنن أبي داود، للألباني، 3/873.). واته: ئامۆژگاريت ده‌كه‌م به ته‌قواى خواى په‌روه‌ردگار (بيپهرستيت و لێى بترسيت)، وه ئامۆژگاريت ده‌كه‌م به جآبه‌جآ كردنى فه‌رمانه‌كانى خواى په‌روه‌ردگار به شێوه‌يه‌كى مام ناوه‌ند كه نه‌زۆر زياده ڕه‌وى تێدا بكه‌يت و نه كه‌م ته‌رخه‌م بيت تێيدا، وه ئامۆژگاريت ده‌كه‌م به به جآبه‌جآ كردن و شوێن كه‌وتنى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم )، وه ئامۆژگاريت ده‌كه‌م به دوور كه‌وتنه‌وه‌و واز هێنان له‌و ووته‌و كارانه‌ى كه كه‌سانى بيدعه‌چى دايان هێناوه پاش ئه‌وه‌ى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) وابووه و به‌و شێوه‌يه بڕيارى له‌سه‌رداوه.{nl}2 ـ ئيمامى حه‌سه‌نى به‌صرى (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) ده‌فه‌رموێت: (لا يصح القول إلا بعمل، ولا يصح قول وعمل إلا بنية، ولا يصح قول وعمل ونية إلا بالسنة)( أخرجه اللالكائي، في شرح أصول اعتقاد أهل السنة والجماعة، 1/63، برقم 18.). واته: هيچ ووتهيهك ڕاست و ته‌واو نييه به كار پێكردنى نه‌بێت، وه هيچ ووته‌و كرده‌وه‌يه‌ك ڕاست و ته‌واو نييه به‌بێ نيه‌تى باش، وه هيچ ووته‌و كرده‌وه‌و نيه‌تێك ڕاست و ته‌واو نييه به‌بێ شوێن كه‌وتنى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ).{nl}بۆيه هيچ ووته‌و كرده‌وه‌و نييهتێك وه‌رگيراو نييه لاى خواى په‌روه‌ردگار ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ى مه‌نهه‌ج و ڕێباز و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) بێت.{nl}3 ـ ئيمامى شافيعى (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) ده‌فه‌رموێت: (حُكمِي في أصحاب الكلام أن يضربوا بالجريد، ويحملوا على الإبل ويطاف به‌م في العشائر والقبائل، ويقال: هذا جزاء من ترك الكتاب والسنة وأخذ في الكلام)( أخرجه أبو نعيم في الحلية، 9/116.).{nl}واته: قسه‌و حوكمى من ئه‌وه‌يه كه به په‌لكى دار خورما له‌و كه‌سانه بدرێت كه شوێن (عِلمُ الكَلام) كه‌وتوون (وازيان له قورئانى پيرۆز و سوننه‌ت هێناوه)، وه سوارى وشتر بكرێن و به‌ناو عه‌شيره‌ت و هۆزه‌كاندا بگێڕدرێن و بووترێت: ئه‌مه سزاى ئه‌و كهسانهيه كه پشت له قورئانى پيرۆز و سوننه‌ت ده‌كه‌ن و شوێنى (عِلمُ الكَلام) ده‌كه‌ون.{nl}4 ـ ئيمامى مالك (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) ده‌فه‌رموێت: (من ابتدع في الإسلام بدعة يراها حسنة فقد زعم أن محمداً (صلی الله علیه وسلم ) خان الرسالة، لأن الله يقول: (الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ )(الـمائدة)، فما لم يكن يومئذ ديناً، فلا يكون اليوم ديناً)( بڕوانه: الإعتصام، للإمام الشاطبي، 1/65.). واته: هه‌ر كه‌سێك بيدعه‌و زياده‌يه‌ك له ئيسلام‌دا دابهێنێت و گومانى وابێت كارێكى باشه و بيدعه‌يه‌كى حهسهنهيه ئه‌وه ئه‌و كه‌سه گومانى وايه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) خيانه‌تى كردووه له گه‌ياندنى ئه‌م دينه، چونكه خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: ئه‌مڕۆ دينم بۆ ته‌واوو كامل كردوون (به هيچ شێوه‌يه‌ك نابێت لێى زياد بكرێت هه‌ر وه‌ك چۆن نابێت لێى كه‌م بكرێت) بۆيه هه‌ر ووته‌و كارێك له‌و ڕۆژه‌دا دين نه‌بووبێت ئه‌وه به هيچ شێوه‌يه‌ك ئه‌مڕۆ نابێت به دين.{nl}5 ـ ئيمامى أحمد (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: (أصول السنة عندنا التمسك بما كان عليه أصحاب رسول الله (صلی الله علیه وسلم )، والإقتداء وترك البدع، وكل بدعة ضلالة، وترك الخصومات، والجلوس مع أصحاب الأهواء، وترك المراء والجدال والخصومات في الدين)( بڕوانه: شرح أصول اعتقاد أهل السنة والجماعة، لللالكائي، 1/176.). واته: بنچينهكانى سوننه‌ت لاى ئێمه بريتيه له: ده‌ست گرتن به‌و ووته‌و كارانه‌ى كه هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) له‌سه‌رى بوونه، وه شوێن كه‌وتنيان و واز هێنان له بيدعه، چونكه هه‌موو بيدعه‌يه‌ك سهرلێشێواويه، وه واز هێنان له دوو به‌ره‌كى ناكۆكى، وه دوور كه‌وتنه‌وه و دانهنيشتن له گه‌ڵ كه‌سانى شوێن كه‌وتووى هه‌واو ئاره‌زو و بيدعه‌چى، وه دوور كه‌وتنه‌وه له موناقه‌شه‌و ده‌مه دهمآ كردن و دوو به‌ره‌كى و ناكۆكى له ديندا.{nl}پێنجه‌م: بيدعه سه‌رزه‌نشت كراوه له چه‌ند ڕوويهكهوه:{nl}1 ـ ئه‌وه‌ى زانراوه و سه‌لمێنراوه به تاقى كردنه‌وه ئه‌وه‌يه: عه‌قڵ ناتوانێت هه‌موو خێر‌و چاكه‌و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى خۆى ديارى بكات به بێ شوێن كه‌وتنى قورئانى پيرۆز و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم )، بۆيه بيدعه پێچه‌وانه‌ى شوێن كه‌وتنى قورئان و سوننه‌ته.{nl}2 ـ شه‌ريعه‌تى ئيسلام كامل و ته‌واوه له هه‌موو ڕوويهكهوه، بۆيه به هيچ شێوه‌يه‌ك نه زيادهو (بيدعه) نه كه‌م و كوڕى وه‌رناگرێت.{nl}3 ـ كه‌سى بيدعه‌چى شوێن كه‌وتووى هه‌واو ئاره‌زووى خۆيه‌تى، دژايهتى شه‌رع ده‌كات و له شه‌رع لايداوه.{nl}4 ـ بيدعه‌چى شوێنى هه‌واو ئاره‌زوى خۆى كه‌وتووه، بۆ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى عه‌قڵ هه‌ركاتێك شوێنى شه‌رع نه‌كه‌وێت ئه‌وه بآگومان شوێنى هه‌واو ئاره‌زوو كه‌وتووه.{nl}5 ـ بيدعه‌چى خۆى خستۆته ئاستى شه‌رع دانه‌ر كه خواى په‌روه‌ردگار و پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم )، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خواى په‌روه‌ردگار و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) شهرعيان داناوه‌و فه‌رمانيان به مرۆڤــ و جنۆكه‌كان كردووه تا له‌سه‌رى بڕۆن لێى لانه‌ده‌ن، به‌ڵام كه‌سى بيدعه‌چى فه‌رمان ده‌كات به خه‌ڵكى به پيچهوانهى فه‌رمانى خوا‌و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ). {nl}(له‌وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی مامۆستا شاخه‌وان جه‌واد احمد){nl}ماڤی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه‌رگرتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده |