فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
سه‌رزه‌نشت كردن و خراپه‌ى بيدعه له ديندا سه‌رزه‌نشت كردن و خراپه‌ى بيدعه له ديندا{nl}~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~{nl}چه‌ندين ئايهتى قورئانى پيرۆز و فه‌رموده‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) هاتوون سه‌باره‌ت به سه‌رزه‌نشت كردن و خراپه‌ى بيدعه له ديندا، وه هاوهڵانى به‌ڕێزى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) و شوێن كهوتوانيان به چاكى ئێمه‌يان ئاگادار كردۆته‌وه له خراپه‌و ترسناكى بيدعه، له‌و فه‌رمودانه‌ى كه هاتوون به شێوه‌يه‌كى كورت و پوخت:{nl}1 ـ خواى په‌روه‌ردگار فه‌رمويه‌تى: (هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آَيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ )(آل عمران: 7) . واته: خواى په‌روه‌ردگار ئه‌و خوايهيه كه قورئانى پيرۆزى دابه‌زاندووه بۆسه‌ر تۆ ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) هه‌ندێك له ئايهتهكانى ئه‌و قورئانه دامه‌زراوو ڕوون و ئاشكران و بناغه‌و بنچينهى قورئانه‌كه‌ن، وه هه‌ندێك له ئايهتهكانى مانا‌و واتاى جۆراو جۆر هه‌ڵده‌گرن و به ئاسانى ماناكه‌ى نازانرێت، جا ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له دڵياندا لارى و لادان هه‌يه، حه‌ز له حه‌ق و ڕاستى ناكه‌ن و به‌ڵكو شوێنى ئه‌و ئايهتانه ده‌كه‌ون كه مانا‌و واتاى جۆراو جۆر‌و فراوانيان هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى فيتنه‌و ناكۆكى و دوو به‌ره‌كى دروست بكه‌ن يان بۆ ئه‌وه‌ى لێكدانه‌وه‌ى هه‌ڵه‌و نادروستى بۆ هه‌ڵبه‌ستن، له كاتێكدا لێكدانه‌وه‌و زانينى مانا‌و واتاكه‌ى كه‌س نايزانێت ته‌نها خواى په‌روه‌ردگار نه‌بێت.{nl}ئيمامى (الشاطبي) (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) چه‌ندين ووته‌ى زانايانى پێشوى هێناوه كه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م ئايه‌ته ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه ده‌مه دهمآ و موناقه‌شه ده‌كه‌ن له ئايهتهكانى قورئانى پيرۆز و كۆمه‌ڵى خهواريج و شوێنكه‌وتوان هاو شێوه‌كانيان ده‌گرێته‌وه(بڕوانه: الإعتصام للشاطبي، 1/70-76.).{nl} 2ـ (وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ )(الأنعام: ١٥٣) واته: ئه‌وه‌ى كه باسكرا (له دوو ئايهتى پێشودا ، 151-152 كه خواى په‌روه‌ردگار فه‌رمانى ده‌كات به ئه‌نجامدانى چه‌ند چاكه‌يه‌ك و دووركه‌وتنه‌وه له چه‌ند خراپه‌يه‌ك) مه‌نهه‌ج و ڕێبازى حه‌ق و ڕاستى منه، شوێنى بكه‌ون و ئه‌و ڕێگا ڕاسته بكه‌نه مه‌نهه‌ج و ڕێبازى خۆتان و لێى لامه‌ده‌ن و شوێنى ڕێچكه ڕێگاو ڕێگا تازه داهێنراوه‌كان مه‌كه‌ون، چونكه ئه‌گه‌ر شوێنى ڕێچكه ڕێگاكان و ڕێگا تازه داهێنراوه‌كان بكه‌ون پارچه پارچهيى و جياوازى و ناكۆكى ده‌خاته ناوتانه‌وه، ئا ئه‌وه‌يه و به‌و شێوه‌يه خواى په‌روه‌ردگارتان فه‌رمانتان پێ ده‌كات تا ئێوه خواناس و پاڕێزگار بن. {nl}ڕێگاى ڕاست ئه‌و ڕێگايه‌يه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم )(صلی الله علیه وسلم )بانگه‌وازى بۆ كردووه ئه‌ويش بريتى يه له شوێن كه‌وتنى سوننه‌ت، وه ڕێچكه ڕێگاكان و ڕێگا تازه داهێنراوه‌كان بريتين له ڕێگا پارچه پارچه‌و جياوازه‌كانى كه‌سانى ڕا جياوازو ئه‌وانه‌ى كه لايانداوه له ڕێگاى ڕاست كه ئه‌وانيش كه‌سانى بيدعهچين (أَهلُ البِدَعِ)( بڕوانه: الإعتصام للشاطبي، 1/76.) ، ئه‌م ئايه‌ته پيرۆزه نه‌هى ده‌كات و ڕێگرى ده‌كات له شوێن كه‌وتنى هه‌موو رێگاكانى ئه‌هلى بيدهع(بڕوانه: هةمان سهرچاوة، 1/78.).{nl}3 ـ (وَعَلَى اللَّهِ قَصْدُ السَّبِيلِ وَمِنْهَا جَائِرٌ وَلَوْ شَاءَ لَهَدَاكُمْ أَجْمَعِينَ) (النحل: ٩) .{nl}واته: ڕءون كردنه‌وه‌ى مه‌نهه‌ج و ڕێبازى حه‌ق و ڕاست له لاى خواى په‌روه‌ردگاره (كه بۆى ڕوون كردونه‌ته‌وه تا شوێنى بكه‌ون) ئاگادار بن هه‌ندآ ڕێگاى چه‌وت و ناڕاست هه‌ن (بۆى ڕوون كردونه‌ته‌وه تا شوێنى نه‌كه‌ون) خۆ ئه‌گه‌ر خواى په‌روه‌ردگار ويستى لێبوايه ئه‌وه ههمووتانى هيدايه‌ت ده‌دا بۆ سه‌ر ئه‌و ڕێگا ڕاسته، به‌ڵام خواى په‌روه‌ردگار سه‌ر پشكى كردوون تا به ويستى خۆتان شوێنى ڕێگاى ڕاست بكه‌ون و له ڕێگاى چه‌وت و ناڕاست دوور بكه‌ونه‌وه. {nl}(قَصدُ السَّبيل) بريتيه له ڕێگاى ڕاست و مه‌نهه‌ج و ڕێبازى حه‌ق، وه جگه له‌و ڕێگايه داهێنان و شوێن كه‌وتنى هه‌ر ڕێگايه‌كى تر لادانه له‌و ڕێگا ڕاسته، كه ئه‌ويش ڕێگاكانى كه‌سانى بيدعه‌چى و سهرلێشێواوهكانه() بڕوانه: هةمان سةرچاوة، 1/78.).{nl}4 ـ (إِنَّ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا لَسْتَ مِنْهُمْ فِي شَيْءٍ إِنَّمَا أَمْرُهُمْ إِلَى اللَّهِ ثُمَّ يُنَبِّئُهُمْ بِمَا كَانُوا يَفْعَلُونَ )(الأنعام: ١٥٩) . واته: به‌ڕاستى ئه‌وانه‌ى كه ئاينه‌كه‌يان پارچه پارچه كردوو بوونه به‌ش به‌ش تۆ (ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم )) به‌هيچ جۆرێك له‌وان نيت و شوێنيان ناكهويت به‌ڵكو لێيان بهريت، به‌ڕاستى ئه‌وانه كار‌و باريان بۆلاى خواى په‌روه‌ردگاره و تۆڵه‌ى لادانيان لێده‌ستێنێته‌وه، وه له مه‌ودوا خواى په‌روه‌ردگار هه‌واڵى هه‌موو ئه‌و كردهوانهيان پێده‌دا كه ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.{nl}ئه‌وانه‌ى كه ئاينه‌كه‌يان پارچه پارچه كردوه‌و بوونه‌ته به‌ش به‌ش كه‌سانى شوێن كه‌وتوانى هه‌واو ئاره‌زو و بيدعه‌چى و سهرلێشێواوهكانن له‌م ئوممه‌ته(بڕوانه: الإعتصام للشاطبي، 1/179.).{nl}5ـ ( وَلَا تَكُونُوا مِنَ الْمُشْرِكِينَ مِنَ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ )(الروم: 31-32) . واته: مه‌بن له‌و كه‌سانه‌ى كه هاوه‌ڵا بڕيارده‌رن بۆ خواى په‌روه‌ردگار، ئه‌وانه‌ى كه ئاينه‌كه‌يان پارچه پارچه كردبوو ببوون به‌به‌ش به‌ش، هه‌ر يه‌ك له‌و كۆمه‌ڵا و پارچه پارچانه دڵخۆشن به‌و مه‌نهه‌ج و ڕێباز‌و به‌رنامه‌يه‌ى كه خۆيان دايان ڕشتووه (وا ده‌زانن باش‌ترين و چاكترين ڕێگايان گرتۆته به‌ر).{nl}6 ـ (فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَنْ تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ )(النور: ٦٣) . واته: با ئاگادار بن و بترسن ئه‌و كه‌سانه‌ى كه سه‌رپێچى فه‌رمانى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ده‌كه‌ن كه تووشى فيتنه ببن ( كه تاوان و فيتنه‌ى شيركه) يان توشى سزاى زۆر به ئێش ببن به هۆى سه‌رپێچى كردنى فه‌رمانه‌كانى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ).{nl}7 ـ( قُلْ هُوَ الْقَادِرُ عَلَى أَنْ يَبْعَثَ عَلَيْكُمْ عَذَابًا مِنْ فَوْقِكُمْ أَوْ مِنْ تَحْتِ أَرْجُلِكُمْ أَوْ يَلْبِسَكُمْ شِيَعًا وَيُذِيقَ بَعْضَكُمْ بَأْسَ بَعْضٍ )(الأنعام: ٦٥) . واته: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) پێيان بڵێ: خواى په‌روه‌ردگار ئه‌و خوايهيه، به توانايهو ده‌توانێت سزاى سه‌ختتان له‌سه‌روتانه‌وه بۆ بنێرێت يان له ژێر پێتانه‌وه يان بتانكاته كۆمه‌ڵا كۆمه‌ڵا و پارچه پارچه، وه تاڵاوى توند‌و تيژى هه‌ندێكتان بكات به گه‌رووى هه‌ندێكتاندا (واته: به‌رده‌وام ناكۆكى و دووبهرهكيتان تێدا بێت).{nl}8 ـ ( وَلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ إِلَّا مَنْ رَحِمَ رَبُّكَ )(هود:١١8-119) . واته: به‌رده‌وام ئه‌و خه‌ڵكه جياوازن له‌ناو يهكتريدا له ئايين و به‌رنامه‌و بۆچوندا، ته‌نها كه‌سانێك نه‌بێت كه خواى په‌روه‌ردگار ڕه‌حمى پێ كردوون، كه ناكۆك و پارچه پارچه نين(بڕوانه: الاعتصام للشاطبي، 1/70-91.). {nl}(له‌وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی مامۆستا شاخه‌وان جه‌واد){nl}ماڤی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه‌رگرتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده |