فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
بيدعه‌ى ئاهه‌نگ گێڕان به بۆنه‌ى شه‌وى (الأسراء والمعراج) بيدعه‌ى ئاهه‌نگ گێڕان به بۆنه‌ى شه‌وى (الأسراء والمعراج){nl}~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~{nl}شه‌وى (الأسراء والمعراج) واته: شه‌وڕه‌وى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بوئاسمانهكان يه‌كێكه له نيشانه گه‌وره‌كانى خواى په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر ڕاستگۆيى و گه‌وره‌يى وپله‌و پايهى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ، وه يه‌كێكه له‌به‌ڵگه گه‌وره‌كان بۆ پيشاندانى گه‌وره‌يى ده‌سه‌ڵاتى خواى په‌روه‌ردگار، وه نيشانه‌يه‌كه له‌سه‌ر گه‌وره‌يى و به‌رزى خواى په‌روه‌ردگار به‌سه‌ر هه‌موو بهندهكانيهوه. {nl}خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت:( سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آَيَاتِنَا إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ )(الإسرا‌ء 1). واته: پاكى و بێ گه‌ردى و ستايش بۆ ئه‌و خوايهى كهشهوڕهوى كرد (لهبهشێكى كه‌مى شه‌ودا) به به‌نده‌ى خۆى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌مزگه‌وتى (حرام: كه‌عبه‌ى پيرۆزه‌وه) بۆمزگهوتى (الْأَقْصَى) له (بيت المقد‌س) كهدهورو بهريمان پيرۆزو پڕ به‌ره‌كه‌ت كردوو: تابه هۆى ئه‌و شهوڕهويهوه ههنديك نيشانه‌و به‌ڵگه‌و ده‌سه‌ڵاتدارى و تواناى خۆمانى نيشان بده‌ين، به‌ڕاستى ئهوخوايه بيسه‌رو بينايه. وه له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) چه‌ندين فه‌رموده‌ى ڕاست و دروست گێڕدراوه‌ته‌وه: كه شه‌وڕه‌وى به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كرا‌و به‌رز كرايه‌وه بۆ ئاسمانه‌كان و ده‌رگاكانى بۆ كرايه‌وه، ئه‌وه‌نده به‌رز كرايه‌وه تا گه‌يشته سه‌رووى حه‌وت ئاسمانه‌كانه‌وه، وه خواى په‌روه‌ردگار قسه‌ى له گه‌ڵدا كرد هه‌روه‌ك خۆى ويستى لێ‌بوو، وه خواى په‌روه‌ردگار پێنج نوێژى له‌سه‌ر فه‌رز كرد، خواى په‌روه‌ردگار له سه‌ره‌تادا په‌نجا نوێژى له‌سه‌ر فه‌رز كرد، به‌ڵام پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ويست (صلی الله علیه وسلم) به‌رده‌وام ده‌چووه‌وه خزمه‌ت خواى په‌روه‌ردگارو داواى لێ ده‌كرد تا له‌سه‌رى سوك بكات، ئه‌وه‌بوو خواى په‌روه‌ردگار كردى به پێنج فه‌رز له شه‌وو ڕۆژێكدا به‌ڵام له خێر‌و پاداشتدا خێر‌و پاداشتى په‌نجا نوێژى هه‌يه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى چاكه يه‌ك بهدهيه، سوپاس بۆ ئه‌و خوايهى ئه‌وه‌نده نيعمهتى زۆره كه له ژماره نايات التحذير من البدع، للعلامة عبد العزيز بن عبد الله ابن باز، ص16.. بۆيه ئه‌و شه‌وه‌ى كه شه‌و ڕه‌وى تێدا كرا، به هيچ شێوه‌يه‌ك ئاهه‌نگى تێدا ناگێڕدرێت و تايبه‌ت ناكرێت به جۆرێك له جۆره‌كانى عيبادهت، كه ناشه‌رعى بێت، له‌به‌ر چه‌ند هۆيه‌ك:{nl}1 ـ ئه‌و شه‌وه‌ى كه (الإسرا‌ء والمعراج) تيا ڕويدا هيچ به‌ڵگه‌يه‌كى ڕاست و دروست نه‌هاتووه گوايه ئه‌و شه‌وه له مانگى ڕه‌جه‌بدا بووه يان نا، به‌ڵكو زاناكان {nl}بۆ چونيان جياوازه له ديارى كردنى ئه‌و شه‌وه:{nl}هه‌ندێكيان ده‌ڵێن: ئه‌و شه‌وه دواى بوونى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) (صلی الله علیه وسلم) به پانزه مانگ ڕوويدا، وه هه‌ندێكيان ده‌ڵێن: شهوڕهوييهكهى له شه‌وى بيست و حه‌وتى مانگى ڕبيعى دووه‌م ساڵێك پێش كۆچكردنى بۆ مه‌دينه ڕوويدا، وه هه‌ندێكيان ده‌ڵێن: ئه‌و شه‌وه دواى بوونى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به پێنج ساڵ ڕوويدا شرح النووي على صحيح مسلم، 2/267-268.، وه هه‌ندێكيان ده‌ڵێن: شهوڕهوييهكهى له شه‌وى بيست و حه‌وتى مانگى ڕبيعى يهكهمدا بوو كتاب الحوادث والبدع، لأبي شامة، ص232.. زاناى پايه به‌رز أبو الشّامة (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) ده‌فه‌رموێت: (ده‌گێڕدرێته‌وه له هه‌ندێك له چيرۆك گێڕه‌وه‌كان گوايه شهوڕهوييهكهى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له مانگى ڕه‌جه‌بدا بووه، ئه‌م قسه‌يه لاى زانايانى فه‌رموده‌ناس خۆى بۆ خۆى درۆيه‌كى ڕوون و ئاشكرايه) كتاب الحوادث والبدع، لأبي شامة، ص232،.{nl}زاناى پايه به‌رز إبن القيّم (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) ده‌فه‌رموێت: (شهوڕهوييهكهى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نازانرێت له چى شه‌وێكدا بووه) زاد المعاد فى هدى خير العباد، لابن القيم، 1/58..{nl}وه هه‌روه‌ها زاناى پايه به‌رز عبد العزيز بن عبد الله ابن باز (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) ده‌فه‌رموێت: (ئه‌و شه‌وه‌ى كه شهوڕهوييهكهى پێغه‌مبه‌رى (صلی الله علیه وسلم) تێدابوو هيچ فه‌رمووده‌يه‌كى ڕاست و دروست نه‌هاتووه كه ديارى بكات نه‌له مانگى ڕه‌جه‌ب و نه‌له هيچ مانگێكى تردا، به‌ڵكو ئه‌و فه‌رمودانه‌ى كه ئه‌و شهوهيان ديارى كردووه هيچيان صه‌حيح نين له پێغه‌مبه‌رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) لاى زانايانى فه‌رمووده‌ناس، وه خواى په‌روه‌ردگار، وه خواى په‌روه‌ردگار زۆر دانا‌و كار به جێيه كاتێك ديارى كردنى ئه‌و شه‌وه‌ى له بير خه‌ڵكى بردۆته‌وه، وه ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌وه دياريش بكرێت ئه‌وه دروست نييه تايبه‌ت بكرێت به جۆرێك له جۆره‌كانى عيبادهت به بآبوونى به‌ڵگه‌ى شه‌رعى) التحذير من البدع، ص17..{nl}2 ـ نه‌زانراوه له هيچ يه‌كێك له موسڵمانانى خاوه‌ن زانست و باوه‌ڕ كه ئه‌و شه‌وه‌ى به پيرۆزترو گه‌وره‌تر زانيبێت له شه‌وه‌كانى تر، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و نه هاوهڵانى و نه شوێن كه‌وتووان وه شوێن كه‌وتووى ئه‌وانيش، ئاهه‌نگيان نه‌گێڕاوه له‌و شه‌وه‌دا وه تايبه‌تيان نه‌كردووه به جۆرێك له جۆره‌كانى په‌رستن، بۆيه ئه‌گه‌ر ئاهه‌نگ گێڕان له‌و شه‌وه‌دا كارێكى شه‌رعى بوايه ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ موسڵمانانى ڕوون ده‌كرده‌وه جا به قسه بێت يان به كرده‌وه، وه ئه‌گه‌ر ڕويبدايه له‌سه‌رده‌مى ئه‌واندا ئه‌وا ئه‌و شه‌وه دهزانراو ده‌ناسرا، وه هاوهڵانى به‌ڕێزى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ ئێمه‌يان ده‌گێڕايه‌وه زاد المعاد لابن القيم، 1/58، والتحذير من البدع، للعلامة ابن باز، ص17..{nl}3 ـ خواى په‌روه‌ردگار ئاينى بۆ ئه‌م ئوممه‌ته كامل و ته‌واو كردووه، وه نيعمهتى خۆى به‌سه‌ردا ڕژاندوون، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت:( الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا )(المائدة: ٣) . واته: ئه‌مڕۆ دينم بۆ ته‌واوكردن و نيعمهتى خۆم ڕژاندووه به‌سه‌رتاندا وهڕازيم لێتان (ئه‌ى موسوڵمانان) كه ئيسلام ئاينتان بێت و هيچ مه‌نهه‌ج و ڕێباز و ئاينێكى تر نه‌كه‌نه ئاينى خۆتان. {nl}زاناى پايه به‌رز إبن كثير (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) له ته‌فسيرى ئه‌م ئايه‌ته‌دا فه‌رمويه‌تى: (ئه‌م نيعمهت و به‌خششه‌ى خواى په‌روه‌ردگار گه‌وره‌ترين نيعمهت و به‌خششه به‌سه‌ر ئه‌م ئوممه‌ته‌وه له كاتێكدا ئاينه‌كه‌ى بۆ ته‌واو كردوون، پێويستيان به هيچ ئاينێك نييه جگه له ئاينى پيرۆزى ئيسلام، وه پێويستيان به هيچ پێغه‌مبه‌رێك (صلی الله علیه وسلم) نييه جگه له پێغه‌مبه‌رى خۆيان (صلی الله علیه وسلم) ، بۆيه خواى په‌روه‌ردگار پێغه‌مبه‌رى (صلی الله علیه وسلم) گێڕاوه به دواين پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ، وه ڕه‌وانه‌ى كردووه بۆ هه‌موو مرۆڤ و جنۆكه‌كان، هيچ حهڵالێك نييه مه‌گه‌ر ئه‌و حه‌ڵاڵى كردبێت، وه هيچ حه‌رامێك نييه مه‌گه‌ر ئه‌و حه‌رامى كردبێت، وه هيچ مه‌نهه‌ج و ڕێباز و ئاينێك حه‌ق و ڕاست نييه مه‌گه‌ر ئه‌و ئاينهى كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به دينى زانيبێت، وه هه‌ر شتێك ئه‌و هه‌واڵى پێدابێت حه‌ق و ڕاسته هيچ درۆ‌و دواكه‌وتنى تێدا نييه) تفسير القرآ‌ن العظيم للأمام إبن كثير (رحمه الله تعالى) 3/26 ..{nl}(الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ )هه‌م دين له‌هه‌موو ڕويهكهوه ته‌واوه و پێويستى به زيادو كه‌م نييه وه هه‌م خواى په‌روه‌ردگار ته‌واو نيعمهتى خۆى ڕشتووه به‌سه‌ر موسوڵماناندا .{nl}وه هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: (أَمْ لَهُمْ شُرَكَاءُ شَرَعُوا لَهُمْ مِنَ الدِّينِ مَا لَمْ يَأْذَنْ بِهِ اللَّهُ وَلَوْلَا كَلِمَةُ الْفَصْلِ لَقُضِيَ بَيْنَهُمْ وَإِنَّ الظَّالِمِينَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ )(الشورى: ٢١) . واته: (ئايا ئه‌و بآباوه‌ڕانه ڕازين به‌به‌رنامه‌ى خوا؟) يان شوێنى ئه‌و هاوه‌ڵ پهيداكهرانه كه‌وتوون كه به‌ناوى دينه‌وه به‌رنامه‌يان بۆ داده‌نێن و په‌يڕه‌وى ده‌كه‌ن، بآ ئه‌وه‌ى خواى په‌روه‌ردگار مۆڵه‌تى دابێت و پێى ڕ‌ازى بێت (حه‌رام و حهڵاڵيان بۆ ديارى ده‌كه‌ن)، خۆ ئه‌گه‌ر بڕيارى پێشترمان نه‌بوايه تا كاتى ديارى كرا‌و، ئه‌وه فه‌رمانمان ده‌دا به‌له‌ناو بردنيان، بآگومان بۆ بآباوهڕان و سته‌مكاران سزاى زۆر توند‌و به ئێش هه‌يه.{nl}4 ـ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) موسڵمانانى ئاگادار كردۆته‌وه له خراپى و ترساكى بيدعه، وه به‌ڕوون و ئاشكرا فه‌رموويه‌تى: هه‌موو تازهداهێنراوێك له‌م دينهدا گومڕايى و سهرلێشێواوييه، وه هه‌ر كارێك بيدعه بێت و بكرێت ئه‌وه به‌سه‌ر خاوهنهكهيدا ده‌درێته‌وه، هه‌روه‌ك ئيمامى بوخارى و موسليم (ڕه‌حمه‌تى خوايان لێبێت) له دايكى ئيماندارانهوه بۆمان ده‌گێڕنه‌وه، كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمويه‌تى: ((مَن أحدَثَ في أمرِنا هذا ما لَيسَ مِنهُ فَهُوَ رَدٌّ)) رواه البخاري 3/222، برقم 2697، ومسلم، 3/344، برقم 1718..واته : هه‌ركه‌سێك كارێك دابهێنێت له ديندا و فه‌رمانى ئێمه‌ى له‌سه‌ر نه‌بێت به زيادكردنى ئه‌و كاره ئه‌وه به‌سه‌ريدا ده‌درێته‌وه‌و لێى وه‌رناگيرێت. وه له گێڕانه‌وه‌يه‌كى تردا كه ئيمامى موسليم گێڕاوێتيه‌وه، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمويه‌تى: ((مَن عَمِلَ عَمَلاً لَيسَ عَلَيهِ أمرُنا فَهُوَ رَدٌّ)) رواه مسلم، 3/1343، برقم 1718. . واته: هه‌ركه‌سێك كارێك بكات (عيباده‌تێك) فه‌رمانى ئێمه‌ى له‌سه‌ر نه‌بێت بۆ كردنى، ئه‌وه ئه‌و كاره كارێكه وه‌رناگيرێت به‌ڵكو ده‌درێته‌وه به‌سه‌ر خاوهنهكهيدا.{nl}وه زانايانى پێشينى ئه‌م ئوممه‌ته موسڵمانانيان ئاگادار كردۆته‌وه له خراپى و ترساكى بيدعه، چونكه بيدعه زيادكردنه له دين و شهرعێكه خواى په‌روه‌ردگار فه‌رمانى پێ نه‌كردووه و ڕێگه‌شى پێنه‌داوه، وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ڕێگه‌ى پێنه‌داوه، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خۆ شوبهاندنه به دوژمنانى دين وه‌كو: گاور‌و جوله‌كه، كه بيدعه وشتى زياده‌يان خسته ناو دينةكةيانةوة التحذير من البدع، لابن باز، ص19..{nl}(ئاماده‌کردنی مامۆستا شاخه‌وان جه‌واد ئه‌حمه‌د){nl}ماڤی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه‌رگرتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده |