فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
بيدعه‌ى ئاهه‌نگ گێڕان به هاتنى يه‌كه‌م شه‌وى جومعه له مانگى ڕه‌جه‌ب بيدعه‌ى ئاهه‌نگ گێڕان به هاتنى يه‌كه‌م شه‌وى جومعه له مانگى ڕه‌جه‌ب{nl}~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~{nl}ئاهه‌نگ گێڕان به هاتنى يه‌كه‌م شه‌وى جومعه له مانگى ڕه‌جه‌ب بيدعه‌يه‌كى خراپه و ئينكارى لێكراوه، هه‌روه‌ك ئيمامى أبوبكرالطرطوشي (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) باسى ئه‌وه‌ى كردووه. {nl}ئيمامى أبومحمد المقدسي (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) فه‌رموويه‌تى: نوێژى مانگى ره‌جه‌ب لاى ئێمه نه‌كراوه‌و ڕووى نه‌داوه له (بيت المقد‌س) مه‌گه‌ر له ساڵى 480 كۆچيدا نه‌بێت (واته: له سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) نه‌بووه‌و نه‌كراوه) وه ئێمه نه ئه‌و نوێژه‌مان بينيوهو نه بيستوشمانه له پێشدا(: الحوادث والبدع، لأبي بكر الطرطوشي، ص267، برقم 238.). {nl}وه ئيمامى أبو الشامة (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) ده‌فه‌رموێت: كردنى نوێژى (الرغائب) ئه‌وه‌ى كه ئه‌مڕۆ له ناو خه‌ڵكيدا باوه ئه‌و نوێژهيه كه له نێوان نوێژى مه‌غريب و عيشـادا دهكــرێت له شه‌وى يه‌كه‌مى جومعه‌ى مانگى رهجهبدا(الباعث على إنكار البدع والحوادث، للإمام أبي شامة، ص138.).وه زاناى پايه به‌رز ئيمامى إبن رجب (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) ده‌فه‌رموێت: (كردنى نوێژى (الرّغائِب)، هيچ فه‌رموده‌يه‌كى ڕاست نه‌هاتووه سه‌باره‌ت به كردنى نوێژێكى تايبه‌ت تا له مانگى ڕه‌جه‌بدا بكرێت، وه ئه‌و فه‌رمودانه‌ى كه گێڕدراونه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به نوێژى (الرّغائِب) له يه‌كه‌م شه‌وى جومعه له مانگى ڕه‌جه‌بدا ههمويان درۆن و پوچه‌ڵن و صه‌حيح نين، وهكردنى ئه‌و نوێژه بيدعهيه لاى زۆربه‌ى زانايان)( : لطائف المعارف فيما لمواسم العام من الوظائف، ص228.). وه زاناى پايه به‌رز إبن حجر (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) فه‌رمويه‌تى: هيچ فه‌رمووده‌يه‌كى ڕاست و دروست نه‌هاتووه كه ببێته به‌ڵگه له‌سه‌ر گه‌وره‌يى مانگى ڕه‌جه‌ب، وه له‌سه‌ر به ڕۆژوو بوون، وه تايبه‌ت كردنى شه‌وێكى بۆ كردنى شه‌و نوێژ(تبيين العجب بما ورد في شهر رجب، ص23.). وه ئه‌م ئيمامه به‌ڕێزه ئه‌وه‌ى ڕوون كردۆته‌وه ئه‌و فه‌رموودانه‌ى سه‌باره‌ت به فه‌زڵ و گه‌وره‌يى مانگى ڕه‌جه‌ب يان گرتنى ڕۆژووى مانگه‌كه يان چه‌ند ڕۆژێكى هاتوون، دوو به‌شن، هه‌ندێكيان فه‌رموده‌ى لاوازن وه هه‌ندێكيان هه‌ڵبه‌ستراون(كلّها ضعيفة أو موضوعة)( : تبيين العجب بما ورد في شهر رجب، ص23.). پاشان باسى ئه‌و فهرموودهيهى كردووه كه له‌سه‌ر نوێژى (الرّغائِب) هاتووه، كه تيايدا هاتووه: ده‌بێت ڕۆژى پێنج شه‌مى يه‌كه‌مى مانگى ڕه‌جه‌ب به ڕۆژو بێت، وه شه‌وه‌كه‌ى كه شه‌وى جومعهيه دوانزه ڕكات نوێژ بكرێت له نێوان نوێژى مه‌غريب و عيشادا له هه‌موو ڕكاتێكدا سوره‌تى فاتيحه ده‌خوێندرێت، وه سآ جار سوره‌تى( إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ ) (القدر: ١)، وة دوانزة جار سورةتى قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ) (الإخلاص: 1) ده‌خوێندرێت، وه له نێوان هه‌ردوو ڕكاتێكدا سه‌لام ده‌درێته‌وه، پاشان ئه‌م ئيمامه به‌ڕێزه به‌دوور و درێژى باسى چۆنيه‌تى (سبحان الله و استغفر الله) و سوجدةبردن و ضؤنيةتى سلآوات دانى لةسةر ثيَغةمبةر (صلی الله علیه وسلم) كردووه، وه ئه‌وه‌ى ڕوون كردۆته‌وه كه فه‌رمووده‌ى كردنى نوێژى (الرغائب) هاتووه، فه‌رمووده‌يه‌كى درۆ‌و هه‌ڵبه‌ستراوه به ده‌م پێغه‌مبه‌رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) ، وه ئه‌وه‌ى ڕوون كردۆته‌وه هه‌ر كه‌سێك بيه‌وێت ئه‌و نوێژه بكات ئه‌وه ده‌بێت ڕۆژى پێنج شه‌ممه به ڕۆژوو بێت، هه‌ر چه‌نده ئه‌و ڕۆژه زۆر گه‌رميش بێت، وه ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆژه به ڕۆژوو بوو ئه‌وه نابێت نان بخوات هه‌تا نوێژى مه‌غريب نه‌كات، پاشان ده‌كه‌وێته نوێژ كردن و خوێندنى (سبحان الله)يه‌كى زۆروو بردنى سوجده‌ى دوور‌و درێژ، كه زۆر پێى بآ تاقه‌ت و ماندوو ده‌بێت، وه ئه‌و نوێژ خوێنه ده‌ڵێت: [من خۆم ڕادێنم بۆ گرتنى ڕۆژووى مانگى ڕه‌مه‌زان و كردنى نوێژى ته‌راويح، به‌ڵكو ئه‌م نوێژه له لاى كه‌سانى ساده‌و نه‌شاره‌زا زۆر گه‌وره‌ترو خێرتره له نوێژى جه‌ماعه‌ت، ئه‌وه‌نده خه‌ڵك ئاماده ده‌بن بۆ كردنى كه بۆ نوێژى جه‌ماعه‌ت ئه‌وه‌نده خه‌ڵك ئاماده نابن)( تبيين العجب بما ورد في شهر رجب، ص54.). ئيمامى إبن الصّلاح (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) ده‌رباره‌ى نوێژى (الرّغائِب) فه‌رمويه‌تى : ئه‌و فهرمودهيهى كه ده‌رباره‌ى خێر‌و گه‌وره‌يى نوێژى (الرّغائِب) هاتووه، فه‌رموده‌يه‌كى درۆ‌و و هه‌ڵبه‌ستراوه به‌ده‌م پێغه‌مبه‌رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) كردنى ئه‌م نوێژه بيدعهيهكه كه له ساڵه‌كانى دواى چوارسهدى كۆچى داهێنراوه(كتاب الباعث على إنكار البدع والحوادث، للإمام أبي شامة، ص145.). {nl}وه ئيمامى العز بن عبدالسّلام (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) له ساڵى 637كۆچيدا فه‌تواى داوه كه نوێژى (الرّغائب) ئه‌و فهرموودهيهى كه ده‌رباره‌ى خێر‌و گه‌وره‌يى نوێژى الرّغائِب هاتووه، فه‌رموده‌يه‌كى درۆ‌و و هه‌ڵبه‌ستراوه به‌ده‌م پێغه‌مبه‌رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) (كتاب الباعث على إنكار البدع والحوادث، للإمام أبي شامة، ص 149.). بۆيه موسڵمانى خۆشه‌ويست منيش كۆتايى ئه‌م باسه‌ت بۆ پوخت ده‌كه‌م به ووته‌ى زانايان كه زاناى پايه به‌رز إبن الشّامه (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) هێناوێتى ده‌رباره‌ى به‌تاڵى و خراپى كردنى ئه‌م نوێژه، كه ده‌فه‌رموێت:{nl}1 ـ ئه‌وه‌ى كه به‌ڵگه بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كردنى ئه‌م نوێژه بيدعهيه ئه‌وه‌يه: كه زانايانى ناودارو پێشه‌وايانى دين و موسڵمانان: له هاوهڵانى به‌ڕێزى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و شوێن كهوتوانيان و شوێن كه‌وتوى ئه‌وانيش، وه جگه له‌وانيش كه چه‌ندين كتابيان نوسيوه له شه‌ريعه‌تدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه زۆر سور بوونه تا موسڵمانان فێرى هه‌موو فه‌رزو سوننه‌ته‌كان بكه‌ن، له هيچ يه‌كێك له‌و زانايانه‌وه نه‌گێڕدراوه‌ته‌وه كه باسى ئه‌م نوێژهيان كردبێت، وه هيچ يه‌كێك له‌و زانايانه نه‌له كيتاب و نه‌له دانيشتنهكانياندا باسى ئه‌و نوێژهيان نه‌كردووه، وه شتێكى نهگونجاويشه كه ئه‌و نوێژه سوننه‌ت بێت و شاراوه بێت له‌و زانا شاره‌زاو تێگهيشتوانه له شه‌رع.{nl}2 ـ ئه‌م نوێژه پێچه‌وانه‌ى شه‌رعه له سێ ڕووه‌وه‌وه:{nl}يه‌كه‌م: كردنى ئه‌م نوێژه پێچه‌وانه‌ى ئه‌و فهرمودهيهيه كه أبوهريره له پێغه‌مبه‌رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه، كه فه‌رمويه‌تى: ((لا تَخُصُّوا لَيلَةَ الجُمُعَةِ بِقيامٍ مِن بَينِ الليالي، وَلا تَخُصُّوا يَومَ الجُمُعَةِ بِصِيامٍ مِن بَينِ الأيّامِ، إلاّ أَن يَكونَ في صَومٍ يَصُومُهُ أحَدُكُم))( متفق عليه: البخاري، كتاب الصوم، باب صوم يوم الجمعة، 2/303، برقم 1985، ومسلم، كتاب الصيام، باب كراهة صوم يوم الجمعة منفرداً، 2/801، برقم 1144.). واته: شه‌وى جومعه تايبه‌ت مه‌كه‌ن به كردنى شه‌و نوێژ له‌ناو شه‌وه‌كاندا، وه ڕۆژى جومعه تايبه‌ت مه‌كه‌ن به گرتنى ڕۆژوو له ناو ڕۆژه‌كاندا، مه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێك بێت كه عاده‌تى بێت بيگرێت.بۆيه دروست نييه شه‌وى جومعه تايبه‌ت بكرێت به كردنى نوێژى زياتر له شه‌وانى تر له به‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌يه(كتاب الباعث على إنكار البدع، لأبي شامة، ص 156.) ، ئه‌م فه‌رمووده‌يه گشتى يه و يه‌كه‌م شه‌وى جومعه‌ى مانگى ڕه‌جه‌ب و جگه لهويش ده‌گرێته‌وه.{nl}دووه‌م: كردنى نوێژى (الرّغائِب) له مانگى ڕه‌جه‌ب و شه‌عبان هه‌ردووكيان بيدعهن، چونكه هه‌ردوكيان به درۆ هه‌ڵبه‌ستراون به‌ده‌م پێغه‌مبه‌رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) ، ئه‌ويش به هه‌ڵبه‌ستنى چه‌ند فه‌رموده‌يه‌ك كه فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) نين، وه درۆ هه‌ڵبه‌ستنه بۆ خواى په‌روه‌ردگار له كاتێكدا ئه‌م نوێژهيان داناوه‌و پاداشتێكى گه‌وره‌يان له‌سه‌ر داناوه، به‌ڵام خواى په‌روه‌ردگار هيچ به‌ڵگه‌يه‌كى له‌سه‌ر دانه‌به‌زاندووه، بۆيه خه‌مخۆرى بۆ دينى خواى په‌روه‌ردگار و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى(صلی الله علیه وسلم) ئه‌وه‌يه ئينكارى له‌و فه‌رمودانه بكرێت كه به درۆ هه‌ڵبه‌ستراوه به‌ده‌م پێغه‌مبه‌رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) ، وه پشت گوێ بخرێت و به خراپ بزانرێت و خه‌ڵكى لێ دوور بخرێته‌وه، چونكه ڕ‌ازى بوون و كردنى ئه‌و نوێژه چه‌ندين خراپه‌ى لێ ده‌كه‌وێته‌وه، له‌وانه:{nl}خراپه‌ى يه‌كه‌م: پشت به‌ستنى زۆربه‌ى كه‌سانى ساده‌و نه‌زان به‌و فه‌رموودانه‌ى كه له‌سه‌ر خێر‌و گه‌وره‌يى ئه‌و نوێژه هاتوون، بۆيه زۆربه‌يان بـه‌ره‌و {nl}دوو شت ده‌ڕۆن:{nl}1 ـ پشت گوێ خستن و كه‌م ته‌رخه‌مى كردن له كردنى نوێژه فه‌رزه‌كاندا.{nl}2 ـ ڕۆ چوون له كردنى تاواندا، پاشان چاوه‌ڕێى هاتنى ئه‌و شه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و نوێژه ده‌كه‌ن، وا ده‌بينن ئه‌و نوێژه هه‌موو كه‌م و كوڕييهكيان بۆ پڕ ده‌كاته‌وه و هه‌رچى تاوانێك كه كردويانه دهيسڕێتهوه، بۆيه ئه‌وه‌ى كه فه‌رمووده‌ى نوێژى (الرّغائِب) داناوه واى لێ ده‌كات كه زۆر عيبادهت بكات، له هه‌مان كاتيشدا هانى ده‌دات بۆ زياتر كردنى تاوان و خراپه‌كارى، چونكه گومانى وايه كردنى ئه‌و نوێژه ده‌بێته مايه‌ى سڕينه‌وه‌ى تاوانه‌كانى.{nl}خراپه‌ى دووه‌م: كردنى بيدعه زياتر بيدعه‌چى فريو ده‌دات بۆ سه‌رلێشێواندنى موسڵمانان، هه‌ركاتێك ده‌بينن بيدعهكهيان ڕه‌واجى هه‌يه و خه‌ڵكى زۆر ده‌يكه‌ن و ڕۆچوونه تيايدا، ئه‌وه كه‌سانى بيدعه‌چى له كردنى بيدعهيهكهوه ده‌يان گوازنه‌وه بۆ كردنى بيدعه‌يه‌كى تر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر واز له بيدعه بهێنرێت و نه‌كرێت ئه‌وه ده‌بێته سه‌رزه‌نشت كردن بۆ كه‌سانى بيدعه‌چى و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه بيدعه داده‌هێنن.{nl}خراپه‌ى سآيهم: كاتێك كه‌سێكى زانا (به‌ناو زانا) ئه‌و نوێژه ده‌كات و خه‌ڵك دهيبينن وا ده‌زانن كردنى ئه‌و نوێژه سوننه‌ته، بۆيه ئه‌و زانايه به زمانى حاڵى درۆ هه‌ڵده‌به‌ستێت به زمانى پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) ، وه زمانى حاڵ جارى وا هه‌يه شوێنى ووتنى زمان ده‌گرێته‌وه، بۆيه زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى موسڵمانان كه تووشى بيدعه بوونه به هۆى ئه‌م هۆكارهوهيه(1).{nl}خراپه‌ى چواره‌م: كاتێك كه‌سێكى به‌ناو زانا ئه‌و نوێژه بيدعهيه ده‌كات هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ى كه خه‌ڵك درۆ به ده‌م پێغه‌مبه‌رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) هه‌ڵبه‌ستن، ده‌ڵێن ئه‌م نوێژه سوننه‌تێكه له سوننه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) .{nl}3 ـ كردنى ئه‌م نوێژه بيدعهيه چه‌ندين پێچه‌وانه‌ى تيايه بۆ سوننه‌ته‌كانى ناو نوێژ، له‌وانه:{nl}1 ـ ئه‌و نوێژه پێچه‌وانه‌يه بۆ سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له نوێژدا، به هۆى ژماره‌ى ئه‌و سوجده‌و (سبحان الله) يانه و ژماره‌ى خوێندنى سوره‌تى ( إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ ) (القدر: ١)، وه دوانزه جار سوره‌تى (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ) (الإخلاص: 1) له هه‌موو ڕكاتێكدا.{nl}2 ـ پێچه‌وانه‌يه بۆ سوننه‌تى خشوعى ناو دڵ و به ئاگا بوونى له نوێژهكهيى و ته‌نها دڵ په‌يوه‌ست كردن به خواى په‌روه‌ردگاره‌وه له ناو نوێژهكهيدا، وه وه‌ستان له‌سه‌ر ئايهتهكانى قورئانى پيرۆز و تێگه‌يشتن لێيان.{nl}3 ـ پێچه‌وانه‌يه بۆ سوننه‌تى نوێژه سوننه‌ته‌كان له ماڵه‌وه، چونكه كردنى نوێژه سوننه‌ته‌كان له ماڵه‌وه خێرترو باشتره وه‌ك كردنيان له مزگه‌وت (مه‌گه‌ر نوێژێك كردنى له مزگه‌وتدا باشتر بێت وه‌كو: نوێژى ته‌راويح ....)، وه كردنى نوێژه سوننه‌ته‌كان به ته‌نها باشتره وه‌ك به كۆمه‌ڵ، جگه له نوێژى ته‌راويح كه كردنى له مزگه‌وت و به جه‌ماعه‌ت باشتره.{nl}4 ـ ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌و نوێژه بيدعهيهى داهێناوه له ته‌واوه‌تى نوێژه‌كه ئه‌وه‌يه (لاى ئه‌و بيدعه‌چى و له خوا نه‌ترسه) ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌و نوێژه ده‌كات ده‌بێت ڕۆژى پێنج شه‌ممه به ڕۆژوو بێت، كه ئه‌م مه‌رجه دوو سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى (صلی الله علیه وسلم) له ناو بردووه: سوننه‌تى زوو ڕۆژوو شكاندن و سوننه‌تى دڵا يه‌ك لاكردنه‌وه بۆ خواى په‌روه‌ردگار (خۆت له برسێتى و تونێتى ڕزگار بكه‌يت تا دڵت ته‌نها لاى نوێژه‌كه بێت، به‌ڵام ئه‌و بيدعهچيهو دانه‌رى ئه‌و نوێژه به مه‌رجى گرتووه كه ده‌بێت دواى نوێژى مه‌غريب ڕۆژووه‌كه بشكێنرێت نه‌ك پێش مه‌غريب).{nl}5 ـ له دواى ته‌واو بوونى ئه‌و نوێژه دوو سوجده ده‌بردرێت، له كاتێكدا بردنى ئه‌و دوو سوجدهيه هيچ هۆيهكى نييه(2). موسڵمانى خۆشه‌ويست له‌و به‌ڵگانه‌ى كه له پێشدا باسكران، وه ووته‌ى زانايان، وه به تاڵێَتى ئه‌و نوێژه و خراپێتى ئه‌و نوێژه له چه‌ند ڕوويهكهوه، بۆ كه‌سێكى خاوه‌ن بيرو هۆش ڕوون ده‌بێته‌وه كه نوێژى (الرّغائِب) نوێژێكى داهێنراوه‌و بيدعه‌يه‌كى خراپه، له ئيسلام‌دا نييه به‌ڵكو داهێنراوه.{nl}(1) به‌ڵێ به‌ڕاستى ڕاست ده‌كه‌يت ئه‌ى زاناى پايه به‌رز، به‌ڕاستى زۆربه‌ى موسڵمانانى ئه‌مڕۆ به هۆى بيدعه‌و نه‌زانى كه‌سانى به ناو زانا‌و شاره‌زا گومڕا و سه‌رلێشێواو بوونه و كه‌وتوونه‌ته ناو چه‌ندين كارى حه‌رام و بيدعهوه، كاتێك ده‌وترێت ئه‌ى موسڵمانى خۆشه‌ويست ئه‌و كاره‌ى كه تۆ دهيكهيت حه‌رامه، تاوانه، بيدعهيه، لادانه له سوننه‌ت، له وه‌ڵامدا پێت ده‌ڵێت: ئه‌ى ئه‌وه نييه فڵان مامۆستا و زانا ده‌يكه‌ن ئايا تۆ له‌وان زيرهكترو شاره‌زا تر‌ى؟ كرده‌وه‌ى به ناو زانا‌و شارهزايانت بۆ ده‌كاته به‌ڵگه و وازى له چه‌ندين فه‌رمووده‌ى خواى په‌روه‌ردگار و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هێناوه، ئه‌م موسڵمانه داماوو نهشارهزايه نازانێت كه حه‌ق و ڕاستى به كرده‌وه‌ى پياوان ناناسرێته‌وه، به‌ڵكو شاره‌زابوونى حه‌ق كرده‌وه‌ى ئه‌وانى پآ ده‌ناسرێته‌وه.{nl}(2) بڕوانه: كتاب الباعث على إنكار البدع والحوادث، لأبي شامة، ص 153-196، وهذه المفاسد، وأوجه البطلان تشمل صلاة الرغائب في أول جمعة من رجب، وليلة النصف من شعبان، كما صرح بذلك أبو شامة في كتابه الباعث على إنكار البدع والحوادث، ص174.{nl}(له‌وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی شاخه‌وان جه‌واد ئه‌حمه‌د){nl}ماڤی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه‌رگرتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده |