فەرموودەعهقیده - بیروباوەڕی ڕاستڕوونکردنەوەی شەرعیبەهەشت و دۆزەخبیدعە و داهێنراوەکانبابەتی گشتی + وته‌ی زانایان و دانایان پەروەردە و خێزانبابەتی عەرەبیتاوان و حەرامکراوەکاننزا و پاڕانەوەژیاننامه و ڕووداو و بەسەرهاتەکانمانگی رهمهزانگۆشەی فه‌توا
|
جۆره‌كانى ئه‌و بيدعانه‌ى كه‌له‌سه‌ر گۆره‌كان ده‌كرێن جۆره‌كانى ئه‌و بيدعانه‌ى كه‌له‌سه‌ر گۆره‌كان ده‌كرێن{nl}~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~{nl}جۆرى يه‌كه‌م: كه‌سانێك سه‌ردانى گۆڕه‌كان ده‌كه‌ن بۆداوا كردنى پێويستيهكانيان له مردووه‌كان، ئه‌و كاره هاوشێوه‌ى كارى بت په‌رسته‌كانه، هه‌روه‌ك خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: (قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُمْ مِنْ دُونِهِ فَلَا يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ عَنْكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا أُولَئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا )(الإسرا‌ء: 56-57) . واته: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌و موشريكانه بڵێ: كه جگه له خواى په‌روه‌ردگار ئه‌په‌رستن و گومانتان وايه جگه له خواى په‌روه‌ردگار وه‌ڵامتان ئه‌داته‌وه بآ گومان بن كه به‌هيچ شێوه‌يه‌ك ئه‌و په‌رستراوانه ناتوانن ناخۆشى و ناڕهحهتيتان له سه‌ر لابه‌رن و بيدهن به سه‌ر كه‌سانێكى تردا، ده‌ى كه‌واته ته‌نها خواى په‌روه‌ردگار تواناى به‌سه‌ر هه‌موو كارێكدا هه‌يه . (أُولَئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَى رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا ) (الإسرا‌ء: ٥٧)واته: ئه‌ى هاوه‌ڵ بڕيارده‌ران ئه‌وانه‌ى كه ئێوه جگه له‌خواى په‌روه‌ردگار لێيان ده‌پاڕێنه‌وه و ئهيان په‌رستن، ئه‌وان خۆيان باوه‌ڕيان هێناوه‌و خۆيان به به‌نده‌و بێ ده‌سه‌ڵات ده‌زانن به‌رامبه‌ر به خواى په‌روه‌ردگار، وه ئه‌يانه‌وێت له خواى په‌روه‌ردگار نزيك ببنه‌وه به باوه‌ڕهێنان و كردنى كرده‌وه‌ى چاكه، وه ئومێديان به‌ڕه‌حم و به‌زه‌يى خواى په‌روه‌ردگار هه‌يه و له سزاشى ئه‌ترسن، ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به‌ڕاستى سزاى په‌روه‌ردگارت مه‌ترسى لێكراوه.{nl}بۆيه هه‌ركه‌سێك بپاڕێته‌وه‌و داوا بكات له پێغه‌مبه‌رێك (صلی الله علیه وسلم) يان پياو چاكێك، يان جۆرێك له ده‌سه‌ڵاتى خوايهتيان تيدا بگێڕێت، ئه‌وه ئه‌م ئايه‌ته ده‌يگرێته‌وه، ئايه‌تێكى گشتى يه بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌له جگه له خواى په‌روه‌ردگار ده‌پاڕێنه‌وه، له كاتێكدا ئه‌و هاوار بۆكراوانه خۆيان سه‌رقاڵى ڕ‌ازى كردنى خواى په‌روه‌ردگارن، وه ئومێديان به ڕه‌حمى خواى په‌روه‌ردگاره‌و له سزاشى ده‌ترسن، بۆيه هه‌ركه‌سێك بپاڕێته‌وه‌و داوا بكات له مردوويهك يان كه‌سێكى ناديارى، وه‌ك: پێغه‌مبه‌ران (عليهم الصلاة والسلام) و پياو چاكان، جا ئه‌و داوا كردنه به‌ده‌م (وه‌ك بڵێت: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) يان فڵان كه‌س به هانامه‌وه وه‌ره‌و فريام بكه‌وه، يان جگه له‌مانه...) ئه‌وه گه‌وره‌ترين تاوانى كردووه، ئه‌ويش ئه‌و شيركهيه كه به هيچ شێوه‌يه‌ك خواى په‌روه‌ردگار لێى خۆش نابێت مه‌گه‌ر به ته‌وبه كردن، هه‌ركه‌سێك زيادهڕهوى بكات له پێغه‌مبه‌رێك (علیه السلام)، يان پياو چاكێك، وه جۆرێك له جۆره‌كانى عيبادهتيان تێدا بگێڕێت، بۆ نموونه بڵێت: ئه‌ى سهيدم ئه‌ى گه‌وره‌م شێخم سه‌رم كهوێنه، يان يارمه‌تيم بده، يان هێزوو توانام بده، يان به‌هانامه‌وه بێيت، يان بڵێت ڕزقم بده، يان بڵێت: من له ژێرسايهو چاودێرى تۆدام، وه جگه له‌م وتانه‌ش كه هه‌موويان شيرك و سهرلێشێواوين، ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌يكات داواى لێ ده‌كرێت ته‌وبه بكات، ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ى كرد ئه‌وه وازى لێده‌هێنرێت، ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ى نه‌كرد ده‌كوژرێت له لايه‌ن كاربه‌ده‌ستى موسڵمانانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خواى په‌روه‌ردگار پێغه‌مبه‌رانى (عليهم الصلاة والسلام) ناردووه و كتێبه‌كانى دابه‌زاندووه، بۆ ئه‌وه‌ى به‌ته‌نها بپه‌رسترێت و هێچ شتێك نه‌كرێت به هاوه‌ڵى.{nl}جۆرى دووه‌م: كه‌سێك كاتێك زياره‌ت و سه‌ردانى گۆڕه‌كان ئه‌كات مه‌به‌ستى پێى پاڕانه‌وه‌يه له خواى گه‌وره به مردوه‌كان، ئه‌م كاره بيدعهيه و داهێنراوه له ئيسلام‌دا، به‌ڵام وه‌كو خاڵى پێشوو نييه تا بگاته ڕاده‌ى شيركى گه‌وره، زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى ته‌وه‌سول ده‌كه‌ن به پێغه‌مبه‌ران (عليهم الصلاة والسلام) و پياو چاكان ده‌ڵێن: نزيك ده‌بمه‌وه له تۆ ئه‌ى خواى په‌روه‌ردگار به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت (صلی الله علیه وسلم) يان پێغه‌مبه‌رانت (عليهم الصلاة والسلام) يان فريشتهكانت يان به‌نده پياو چاكه‌كانت، يان به‌حه‌قى فڵانه شێخ، يان ده‌ڵێن: خوايه لێت نزيك ده‌بمه‌وه به حورمه‌ت و ڕێزى فڵانه شێخ، يان خوايه لێت نزيك ده‌بمه‌وه به قه‌ڵه‌م و (لوح المحفوظ)، يان جگه له‌و شتانه كه له پاڕانهوهكانياندا ده‌يڵێن، كه هه‌ر هه‌مووى بيدعهيه و كارێكى تازه داهێنراوى خراپه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه له سوننه‌تدا هاتووه نزيك بوونه‌وه له خواى په‌روه‌ردگار به ناو‌و سيفاته جوانه‌كانى ده‌بێت، يان به كردنى كرده‌وه چاكه‌كان ده‌بێت، هه‌روه‌ك له صه‌حيحى بوخارى و موسليم‌دا به‌سه‌ر هاتى ئه‌و سآ كه‌سه‌ى كه‌چوونه ئه‌شكه‌وته‌كه‌وه هاتووه، وه‌هه‌روه‌ها موسڵمان ده‌توانێت به دوعاى موسڵمانێكى زيندووى حازر ته‌وه‌سول بكات و له خواى په‌روه‌ردگار نزيك ببێته‌وه. {nl}جۆرى سآيهم: هه‌ركه‌سێك گومانى وابێت پاڕانه‌وه له لاى گۆڕه‌كان گيرايهو وه‌ڵام دراوهيه، يان بڵێت پاڕانه‌وه له‌لاى گۆڕه‌كان باشتره وه‌ك پاڕانه‌وه له مزگه‌وته‌كاندا، ئه‌و كاره به يه‌كده‌نگى زانايان كارێك و گومانێكى خراپه به‌بآ بوونى خيلاف له نێوانياندا كه كارێكى بيدعه‌و خراپه، كارێكه نه خواى په‌روه‌ردگار به شه‌رعى داناوه، وه نه پێغهمبهرهكهشى (صلی الله علیه وسلم) ، وه‌هيچ يه‌كێك له هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ، وه شوێن كهوتوانيان وه زانايان و پێشه‌واى دين ئه‌م كاره‌يان نه‌كردووه، بآگومان هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) چه‌ندين جار تووشى ووشكه ساڵى و ناخۆشى و ناڕه‌حه‌تى ده‌بوون هيچ كاتێك نه‌ده‌چوونه سه‌ر گۆڕه‌كه‌ى و بپاڕێنه‌وه، به‌ڵكو ئيمامى عومه‌ر(ڕه‌زای خوای لێبێت) داواى له ئيمامى عباسى(ڕه‌زای خوای لێبێت)مامى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌كرد تا دوعاى باران بارينيان بۆ بكات، هه‌ر بۆيه سه‌له‌ف و پياو چاكانى پێشين نه‌هى و ڕێگريان كردووه له پاڕانه‌وه له لاى گۆڕه‌كان، هه‌روه‌ك جارێكيان على كوڕى حسين (رچى الله عنهم) پياوێكى بينى له كونێكه‌وه ده‌چووه لاى گۆڕه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌پاڕايه‌وه، ئه‌ويش فه‌رموى: ئايا فهرمودهيهكت پآ بڵێم كه له باوكمه‌وه (ئيمامى على) بيستوومه و ئه‌ويش له پێغه‌مبه‌رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) بيستويهتى كه فه‌رمويه‌تى: ((لاَ تَجْعَلُوا قَبْرِي عِيدًا، وَلاَ تَجْعَلُوا بُيُوتَكُمْ قُبُورًا، وَصَلُّوا عَلَيَّ وَسَلِّمُوا، حَيثُما كُنتُم فَسَتَبلُغُني سَلامُكُم وَصَلاتُكُم))(1).واته: گۆڕه‌كه‌م مه‌كه‌ن به جه‌ژنگا، وه ماڵه‌كانتان مه‌كه‌ن به گۆڕستان (كردنى ماڵه‌كان به گۆڕ ئه‌وه‌يه: قورئانى تێدا نه‌خوێندرێت و نوێژه سوننه‌ته‌كانى تێدا نه‌كرێت) وه سه‌ڵاواتم له‌سه‌ر بڵێن چونكه سهڵاواتهكانتان پێم ئه‌گات له‌هه‌ر كوێيه‌ك بن، چونكه خواى په‌روه‌ردگار كۆمه‌ڵه مهلائيـــكهيهكى هه‌يه به‌رده‌وام ئه‌سوڕێنه‌وه سه‌ڵات و سهلامــــى ئه‌و كــهسانهم پێ ئهگهيهنن له ئوممه‌ته‌كه‌م كـه سـهلامم لێ ئه‌كه‌ن. {nl}موسڵمانى خۆشه‌ويست ئه‌وه‌ى به‌ڵگه بێت له‌م فهرمودهيهدا ئه‌وه‌يه: ئه‌گه‌ر گۆڕى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) كه پيرۆزترين گۆره له‌سه‌ر ڕووى زه‌ويدا نه‌هى و ڕێگرى لێكرابێت كه نه‌كرێته جه‌ژنگا، ئه‌وه گۆڕى كه‌سانى تر "هه‌ر كه‌سانێك بن" زۆر له پێش تره تا ڕێگرى لێبكرێت و نه‌كرێته جه‌ژنگا (واته: زۆر ڕوويان تێبكرێت و زۆر سه‌ردانيان بكرێت)(2).{nl}وه أبو هريره(ڕه‌زای خوای لێبێت)ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمويه‌تى: ((لا تَجعَلُوا بُيُوتَكُم قُبُورَاً، وَلا تَجعَلُوا قَبري عِيدَاً، وَصَلُّوا عَلَيَّ فَإنَّ صَلاتَكُم تَبلُغُني حَيثُ كُنتُم))(3).واته: ماڵه‌كانتان مه‌كه‌ن به گۆڕستان (كردنى ماڵه‌كان به گۆڕ ئه‌وه‌يه: قورئانى تێدا نه‌خوێنرێت و نوێژه سوننه‌ته‌كانى تێدا نه‌كرێت) وه گۆڕه‌كه‌م مه‌كه‌ن به جه‌ژنگا، وه سه‌ڵاواتم له‌سه‌ر بڵێن چونكه سهڵاواتهكانتان پێم ئه‌گات له‌هه‌ر كوێيه‌ك بن. {nl}(1) رواه إسماعيل القاضي في كتاب فضل الصلاة على النبي (صلی الله علیه وسلم) ، ص34، وصححه الألباني في نفس المرجع وله طرق وروايات ذكرها في كتابه تحذير الساجد من اتخاذ القبور مساجد، ص140.{nl}(2) برِوانة: الدرر السنية في الأجوبة النجدية لعبد الرحمن بن قاسم 6/165-174.{nl}(3) أبو داود، كتاب المناسك، باب زيارة القبور، 2/218 بإسناد حسن، وأحمد 2/357، وة بڕوانه: صحيح سنن أبي داود 1/383.{nl}ماڤی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه‌رگرتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی گشت بابه‌ته کانی ماڵپه‌ڕی فه‌رمووده |