خوێندنى سوره‌تى (الفاتحة) بۆ گيانى مردووه‌كان

خوێندنى سوره تى (الفاتحة) بۆ گيانى مردووه كان


~~~

خوێندنی سوڕه ت فاتحه بۆمردوو، يان خوێندنى دواى پاڕانه وه بۆ مردووه كان، يان خوێندنى له كاتى ماره بڕيندا، هه موو ئه مانه بيدعه يه كى خراپن، چونكه له سه رده مى پێغه مبه ردا (صلی الله علیه وسلم) نه بووه ، وه له هاوه ڵانى به ڕێزييه وه ئه م كاره نه هاتووه ، له كاتێكدا ئه وان شاره زاترين كه س بوونه به حاڵى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)، ده ى كه وابوو كاتێك له وانه وه ئه م كاره نه گێڕدراوه ته وه و ئه وان نه يان كردووه ده ر ده كه وێت كه كارێكى بيدعه يه .

1 ـ گێڕانى ماته مينى له سه ر مردووه كان و خواردن دروست كردن بۆ ئه و خه ڵكانه ى كه دێن بۆ سه رخۆشى كردن له كه س و كارى مردووه كه ، وه به كرێ گرتنى قورئان خوێنه كان بۆ قورئان خوێندن له سه ر مردوو، گومانيان وايه ئه م كاره سه رخۆشى كردنه له كه سانى خاوه ن مردوو، وه گومانيان وايه ئه م قورئان خوێندنه سوود به مردووه كه ده گه يه نێت، هه موو ئه م كارانه بيدعه يه و خواى په روه ردگار هيچ به ڵگه يه كى له سه ر دروستێتى دانه به زاندووه .

2 ـ كردنى ويرده سۆفيه كان به هه موو جۆره كانييه وه كه پێچه وانه ى ڕێبازى پێغه مبه رى خوايه (صلی الله علیه وسلم)، جا ئه و پێچه وانه كردنه له ڕووى ووتنى ويرده كه وه بێت، يان شێوه ى، يان كاته كه ى بێت، پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ده فه رمـوێت: ((مَن عَمِلَ عَمَلاً لَيسَ عَليهِ أمرُنا فَهُوَ رَدٌّ))(رواه مسلم، 3/1343، برقم 1718.). واته : هه ركه سێك كارێك بكات (عيباده تێك) فه رمانى ئێمه ى له سه ر نه بێت بۆ كردنى، ئه وه ئه و كاره كارێكه وه رناگيرێت، به ڵكو ده درێته وه به سه ر خاوه نه كه يدا. وه جگه له م به ڵگانه ش كه به ڵگه ن له سه ر نكۆڵى كردنى بيدعه و ترسان لێى(بڕوانە:التحذير من البدع، ص26.).

3 ـ خانوو دروست كردن به سه ر گۆڕه كانه وه ، وه كردنيان به مزگه وت، يان دروست كردنى مزگه وت به سه ر گۆڕه كانه وه و مردوو ناشتن تياياندا، وه نوێژ كردن ڕوو به ڕووى گۆڕه كان، وه زياره ت كردنيان به نييه تى به ده ست هێنانى خێرو به ره كه ت، وه ته وه سول كردن به مردووه كان، وه نوێژ كردن له لاى گۆڕه كان به مه به ستى خێرو به ره كه ت، وه زياره ت كردنى ئافره تان بۆ گۆڕستان، وه ڕازاندنه وه و كردنى گۆڕه كان به چراخان، هه موو ئه م كارانه بيدعه يه و كارێكى خراپن(بڕوانەكتاب التوحيد، للعلامة الدكتور صالح الفوزان، ص94.).



~~~~~~~~~~~~~~~