بێداركردنه‌وه‌ى موسڵمانان له‌بيدعه‌ى قونوتى نوێژى به‌يانيان

بێداركردنه وه ى موسڵمانان له بيدعه ى قونوتى نوێژى به يانيان


~~~~~~~~~~~~~~

موسڵمانانى به ڕێز : السلام عليكم ورحمة الله وبركاته :

يه كێك له و بيدعانه ى له مزگه وته كانى كوردستانى خۆشه ويستدا له لايه ن كه سانێكى نه زان و بێ ئاگا به سوننه تى پێغه مبه رى خۆشه ويستمان موحه مه دى هه ڵبژێدراو )صلًّى الله عليه وعلى آله وسلم ( ئه نجام ده درێت بريتيه له خوێندنى بيدعه ى قونوتى نوێژى به يانى به به رده وامى جابابزانين به ڵگه مان چيه به وه ى ده ڵێين بيدعه يه و به ڵگه ى ئه وانه ش باس بكه ين كه ئه م بيدعه سه پێنراوه به سه ر موسڵمانانى هه ژاردا جێ به جێ ده كه ن :

پێش ئه وه ى بچينه سه ر به ڵگه كان بابه يه كه وه بچينه لاى فه رمووده يه كى پێغه مبه رى خۆشه ويستمان )صلًّى الله عليه وعلى آله وسلم( تاپێمان بڵێت هۆكارى چيه ئه م به ڵايانه ڕووبه ڕووى موسڵمانان ده بێته وه
, پێشه وا ئه بوهوره يره ڕه زاى خواى لێ بێت بۆمان ده گێڕێته وه و ده فه رمووێت :) بينما النبيُّ (صلًّى الله عليه وعلى آله وسلم) في مجلسٍ يُحَدِّثُ القومَ جاءَه أَعرابِيٌّ، فقال: متى الساعةُ؟ فمضى رسولُ اللهِ (صلًّى الله عليه وعلى آله وسلم)
يُحَدِّثُ، فقال بعضُ القومِ: سَمِعَ ماقالَ فَكَرِهَ ماقالَ، وقال بعضُهم: بل لم يسمعْ، حتى إذا قضى حديثَه قال: ((أَينَ أراهُ السائلُ عن الساعةِ))؟ قال: ها أنا يارسولَ اللهِ، قال: ((فإذا ضُيِّعَتِ الأَمانةُ فانتظِرِ الساعةَ))، قال: كيفَ
إضاعتُها؟ قال: ((إذا وُسِّدَ الأَمْرُ إلى غَيْرِ أهلهِ فانْتَظِرِ الساعةَ)) (
صحيح البخارى : بَاب مَنْ سُئِلَ عِلْمًا وَهُوَ مُشْتَغِلٌ فِي حَدِيثِهِ فَأَتَمَّ الْحَدِيثَ ثُمَّ أَجَابَ السَّائِلَ فةرموودةى ذمارة )59(.
واته )كاتێك پێغه مبه ر(صلًّى الله عليه وعلى آله وسلم) له دانيشتنێكدا بوو قسه ى بۆ خه ڵكه كه ده كرد كه له و دانيشتنه دا دانيشتبوون كابرايه كى ده شته كى هات، ووتى: ڕۆژى دوايى كه ى دێت؟ پێغه مبه رى خوا (صلًّى الله عليه وعلى آله وسلم)
به رده وام بوو له سه ر قسه كردنى خۆى (واته : وه ڵامى كابراى نه دايه وه له وكاته دا) هه ندێك له وانه ى له ويادا دانيشتبوون فه رموويان: گوێى لێبوو پرسياره كه ى پێ ناخۆش بوو ، هه ندێكى تريان فه رموويان: به ڵكو هه ر نه يبيست. هه تا له قسه كردنه كه ى بوويه وه و فه رمووى: له كوێيه تا بيبينم، ئه وه ى پرسيارى ڕۆژى دوايى كرد؟ كابراى ده شته كى ووتى: ئائه وه منم ئه ى پێغه مبه رى خوا(صلًّى الله عليه وعلى آله وسلم)

فه رمووى: هه ركاتێك ئامانه ت فه وتێنرا چاوه ڕێى ڕۆژى دوايى بكه . كابراى ده شته كى ووتى: چۆن ئه مانه ت ده فه وتێت؟ پێغه مبه ر (صلًّى الله عليه وعلى آله وسلم)
فه رموى: ئه گه ر كارێك درايه ده ستى كه سێك وه ئه وكه سه شياوى ئه وكاره نه بوو ئه وا چاوه ڕێى ڕۆژى دوايى بكه (. موسڵمانانى به ڕێز جوان سه يربكه چۆن پێغه مبه ره كه مان )صلًّى الله عليه وعلى آله وسلم (ده رده كه مان بۆ ده ست نيشان ده كات كه ئه ويش سه پاندنى هه ندێك كه سه به سه ر موسڵماناندا كه شياو نين بۆ ئه وه ى ببنه جێنشينى باشترين دروستكراوى خوا پێغه مبه رمان )صلًّى الله عليه وعلى آله وسلم( له ناو مزگه وته كاندا له به رئه وه ى به ئاره زووى خۆيان و له ڕقى شوێنكه وتووانى ڕاسته قينه ى ئيسلام ده ستيان داوه ته ئه نجامدانى بيدعه و خوڕافه ت و زيندوكردنه وه ى دينى گۆڕپه رستى و هاواركردنه غه يرى خواو شه ريك بۆ خوا په يداكردن ته نها له به رئه وه ى له ناو خه ڵكدا بناسرێن ئه مانه گروپێكى جيان و نايه نه وێت دان به وه دا بنێت كه نه زانن و دژايه تى قورئان و سوننه ت ده كه ن , دێن ئه وه ى گومڕايى و بيدعه يه له ناو مزگه وته كاندا گرنگى پێده ده ن و خه ڵكى بۆ هانده ده ن و خه ڵكيش له به رئه وه ى شاره زاى ئاينه پاكه كه نين به گوێيان ده كه ن و ده بنه چه كى ده ستيان بۆ تێكدان و له ناوبردنى ئاينى ئيسلام , جابه پشتيوانى خواى گه وره هه رجاره و يه كێك له و بيدعانه ى له ناو خه ڵكدا دروستيان كردووه هه ڵده وه شێنينه وه له به ر ئه وه ى باشترين جيهاد له ئيسلامدا پاراستنى دينه له گومڕايى و بيدعه و سه رلێشێواوى هه روه كو يه حياى كوڕى مه عين ده فه رمووێت ) پاراستن و پارێزگاريكردن له سوننه ت باشترين شێوه ى تێكۆشانه (

موسڵمانى ئازيز : خوێندنى قونوت له نوێژدا دروسته به به ڵگه ى قسه و كردارى پێغه مبه رى خوا )صلًّى الله عليه وعلى آله وسلم (له دوو شويندا كه ئه وانيش :


1- خوێندنى قونوت له كاتى په يدابوونى ناڕه حه تى له ناو موسڵمانانداو كاتێك به ڵايه ك هات به سه رياندا ) قنوت النوازل(, له م شوێنه دا ئيمام له هه ر پێنج فه رزه كه دا به نوێژى به يانيشه وه له ڕكاتى كۆتاى دواى هه ستانه وه له ڕكوع قونوت ده خوێنێت و ده ست به رز ده كاته وه و نوێژخوێنانيش ده ست به رز ده كه نه وه و ئامين ده كه ن .

2- خوێندنى قونوت له ويتردا واته ڕكاتى كۆتاى شه و نوێژ ) قنوت الوتر (. به به ڵگه ى : وَعَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ - رضي الله عنه - { أَنَّ رَسُولَ اَللًّهِ - صلًّى الله عليه وسلم - قَنَتَ شَهْرًا بَعْدَ اَلرُّكُوعِ , يَدْعُو عَلَى أَحْيَاءٍ مِنْ أَحْيَاءِ اَلْعَرَبِ , ثُمَّ تَرَكَهُ } مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ صحيح . رواه البخاري ( 4089 ) ، ومسلم ( 677 ) ( 304 ) ، واللفظ لمسلم . . واته ) پێغه مبه رى خوا )صلًّى الله عليه وعلى آله وسلم( يه ك مانگ قونوتى خوێند له دواى ڕكوع , تيايدا دوعاى له چه ند هۆزێك ده كرد له هۆزه كانى عه ره ب , پاشان وازى لێهێناو نه يكرد ) . ( كه ئه وانيش ره عل و زه كوان و عوصوييه و به نى ليحيان بوون (

وه هه روه ها وَعَنْهُ أَنَّ اَلنَّبِيَّ - صلًّى الله عليه وسلم – ) كَانَ لَا يَقْنُتُ إِلّا إِذَا دَعَا لِقَوْمٍ , أَوْ دَعَا عَلَى قَوْمٍ ( صَحَّحَهُ اِبْنُ خُزَيْمَةَ صحيح . رواه ابن خزيمة (620) . واته هه رله ئه نه سه وه ڕه زاى خواى لێ بێت ) كه پێغه مبه رى خوا )صلًّى الله عليه وعلى آله وسلم (به به رده وامى قونوتى نه ده خوێند ته نها ئه گه ر دوعاى بۆ قه ومێك بكردايه يان دوعاى شه ڕى لێبكردنايه ( واته ئه گه ر پێويستى كردايه قونوتى ده خوێند وه ئه گه ر نا ئه وه نه يده خوێند ئه ويش له هه ر پێنج فه رزه كه دا نه ك ته نها له نوێژى به يانيدا .

كه واته خۆشه ويستان خوێندنى قونوت له كاتى ناڕه حه تى و ويتردا سوننه ته و كارێكى ڕێپدراوه به ڵام تايبه تى كردنى به به يانيانه وه بيدعه و گومڕاييه به به ڵگه ى فه رمايشتى ئه و هاوه ڵه : وَعَنْ سَعْدِ بْنِ طَارِقِ الْأَشْجَعِيِّ - رضي الله عنه - قَالَ :) قُلْتُ لِأَبِي : يَا أَبَتِ إِنَّكَ قَدْ صَلًّيْتُ خَلْفَ رَسُولِ اَللًّهِ - صلًّى الله عليه وسلم - وَأَبِي بَكْرٍ , وَعُمَرُ , وَعُثْمَانُ , وَعَلَيَّ , أَفَكَانُوا يَقْنُتُونَ فِي اَلْفَجْرِ ? قَالَ : أَيْ بُنَيَّ , مُحْدَثٌ ( رَوَاهُ اَلْخَمْسَةُ , إِلًّا أَبَا دَاوُدَ صحيح . رواه النسائي ( 2 / 203 ) ، والترمذي ( 402 ) ، وابن ماجه ( 1241 ) ، وأحمد ( 3 / 472 و 6 / 394 ) ، وقال الترمذي : "حديث حسن صحيح" .

له سه عدى كوڕى تاريقى ئه شيمى ئه شجه عيه وه ڕه زاى خواى لێ بێت فه رمووى : ) ووتم به باوكم : ئه ى باوكه تۆ بێگومان نوێژت له پشت پێغه مبه رى خواوه )صلًّى الله عليه وعلى آله وسلم (وه ئه بوبه كر وه عومه ر وه عوسمان وه عه ليه وه ڕه زاى خوايان لێ بێت كردووه , ئايه ئه وان له نوێژى به يانيدا قونوتيان ده خوێند ؟ تاريقى ئه شجه عى هاوه ڵى پايه به ر له وه ڵاميدا فه رمووى : ئه ى كوڕم خۆم بيدعه و داهێنرا و گومڕاييه ( كه واته زانيمان تايبه تكردنى قونوت به نوێژى به يانيه وه گومڕايى و بيدعه يه له سه ر قسه ى ئه و صه حابيه موباره كه ، ئايه به گوێى صه حابه بكه ين يان به گوێى مه لا.... ؟! , وه ئايه صه حابه باش له دينه كه ى خوا تێگه يشتوون يان مه لا ....؟! , ئه ى بۆچى بيدعه چيه كان ده يكه ن له به ر فه رمووده يه كى لاوازو مونكه ر كه ناكرێته به ڵگه بۆئه وه ى له سه رى كاربكرێت به ڵام ئه وه ى كه مێك شاره زاى ئه و كه سانه بێت باش ده زانێت زۆربه ى عيباده ته كانيان له سه ر قسه ى لاواز و درۆو و مونكه ر بنياد ناوه بۆيه
دينه كه يان به و شێوه يه به ئاره زووى خۆيان گۆڕيوه و سوپاس بۆ خوا خه ريكه موسڵمانان بيانناسن و پێيان نه خه ڵتێن , فه رمووده كه ش ئه مه يه : ) فَأَمَّا فِي اَلصُّبْحِ فَلَمْ يَزَلْ يَقْنُتُ حَتَّى فَارَقَ اَلدُّنْيَا (منكر . رواه أحمد ( 3 / 162 ) ، والدار قطني ( 2 / 39 ) .


)جاهه رچى ده رباره ى نوێژى به يانيه به به رده وامى پێغه مبه رى خوا )صلًّى الله عليه وعلى آله وسلم (قونوتى ده خوێند تا وه فاتى كرد (.

جا موسڵمانى خۆشه ويست ئه م فه رمووده يه مونكه رو لاوازه ناكرێته به ڵگه له به رئه وه ى (( ئه بو جه عفه رى ڕازى كه ناوى عيساى كوڕى ماهانه )) له فه رموده كه دا هه يه و زانايان ئه م كه سه به مونكه رو لاواز ناوده به ن(سلسلة الأحاديث الصعيفة والموضوعة لشيخ الإسلام الإمام الألباني رحمه الله : قال ابن حنبل والنسائي : ليس بالقوي، وقال أبو زرعة : يهم كثيرا ، وقال الفلاس : سييء الحفظ، وقال ابن حبان : يحدث بالمناكير عن المشاهير ". ئه وه فه رمايشى گه وره پياوانى ئوممه ت له سه ر ئه و كه سه ئيتر بۆده بێت بكرێته به ڵگه و موسڵمانانى پێ چه واشه بكرێت ؟!!!!!!!!!!!!!!!!!!!! وقال ابن القيم في " زاد المعاد " ( 1/99 ) : " فأبو جعفر قد ضعفه أحمد وغيره، وقال ابن المديني : كان يخلط. وقال أبو زرعة : كان يهم كثيرا.), به ڵام ئه گه ر وا دابنێين صه حيحيشه ئه وا هه ربه ڵگه نيه بۆ ئه و بيدعه چيانه چونكه باسى ئه وه ده كات كه پێغه مبه رى خوا )صلًّى الله عليه وعلى آله وسلم (به به رده وامى له دواى هه ستانه وه له ڕكوعى نوێژى به يانياندا زياتر ده وه ستا چونكه يه كێك له واتاكانى قنوت واته : طول القيام – زۆر وه ستان هه روه كو شيخى ئيسلام ئيبن و قه ييم به وشێوه يه لێكى داوه ته وه و ده فه رموێت : پێغه مبه رى خوا (صلًّى الله عليه وعلى آله وسلم) به به رده وامى له دواى ئه وه له ڕكوع هه ڵده ستايه وه ئه م دوعايه ى ده خوێند تا وه فاتى كرد و دوعاكه ش ئه مه بوو كه ده يفه رموو:
(اَللًّهُمَّ رَبَّنَا لَكَ اَلْحَمْدُ مِلْءَ اَلسَّمَوَاتِ وَمِلْءَ اَلْأَرْضِ , وَمِلْءَ مَا شِئْتَ مِنْ شَيْءٍ بَعْدُ , أَهْلَ اَلثَّنَاءِ وَالْمَجْدِ , أَحَقُّ مَا قَالَ اَلْعَبْدُ - وَكُلٌّنَا لَكَ عَبْدٌ - اَللًّهُمَّ لَا مَانِعَ لِمَا أَعْطَيْتَ , وَلَا مُعْطِيَ لِمَا مَنَعْتَ , وَلَا يَنْفَعُ ذَا اَلْجَدِّ مِنْكَ اَلْجَدُّ) صحيح . رواه مسلم ( 477 ) .

كه واته به سه گومڕاكردنى موسڵمانان و بگه ڕێنه وه بۆ لاى خواى گه وره و خۆت به گه وره مه زانه له ئاست سوننه تداو جێ به جێى بكه والله ى ئه م دينه ناته واو نيه تا پێويستى به من و تۆ بێت تاته واوى بكه ين و كه م و كورتيه كانى دابپۆشين , ته وبه بكه ن بۆخۆتان باشتره چونكه له ڕۆژى دوايدا ڕووتان نايه ت بگه ن به پێغه مبه رى خوا (صلًّى الله عليه وعلى آله وسلم )له كاتێكدا دينه كه يتان گۆڕيوه و ئه و هه موو بيدعه تان بۆ زياد كردووه .

ئه وه ى ماوه ته وه ئه وه يه ئێمه چى بكه ين له كاتێكدا ئه وان مل ناده ن بۆسوننه ت و به بيدعه ڕازين ؟ پێويسته (شوێن بيدعه كه يان نه كه وين و ده ستيان له گه ڵدا به رزنه كه ينه وه ,تۆى موسڵمانيش ئامينيان بۆ مه كه چونكه هاندانيانه تا زياتر خراپه كارى له ناو موسڵماناندا بڵاو بكه نه وه و له سه ر بيدعه ى خۆيان سور بن خواى گه وره ده فه رمووێت : (وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ)201 المائدة: ٢
وه هه روه ها پێغه مبه رى خوا (صلًّى الله عليه وعلى آله وسلم )ده فه رمووێت : (مَنْ سَنَّ فِى الإِسْلاَمِ سُنَّةً سَيِّئَةً كَانَ عَلَيْهِ وِزْرُهَا وَوِزْرُ مَنْ عَمِلَ بِهَا مِنْ بَعْدِهِ مِنْ غَيْرِ أَنْ يَنْقُصَ مِنْ أَوْزَارِهِمْ شَىْءٌ ) صحيح . رواه مسلم (69)(1017).).

موسڵمانانى به ڕێزو خۆشه ويست چاك بزانه كه تۆ بيدعه و خورافه ت ئه نجام ناده يت له ناو مزگه وته كاندا نامۆيت به ڵام گوێى مه ده رێ و پێى ڕازيبه , ئايه حه ز ناكه يت به و نامۆييه ت به هه شت بۆ خۆت ده ست بخه يت له وه ڵامدا ده ڵێيت به ڵێ , ده ى منيش مژده ت ده ده مێ كه پێغه مبه رى خوا (صلى الله عليه وعلى آله وسلم )ده فه رمووێت : :( إِنَّ الإِسْلامَ بَدَا غَرِيبًا ، وَسَيَعُودُ غَرِيبًا كَمَا بَدَا ، فَطُوبَى لِلْغُرَبَاءِ ، قِيلَ : وَمَنِ الْغُرَبَاءُ ، يَا رَسُولَ اللهِ ؟ قَالَ : الًّذِينَ يُصْلِحُونَ إِذَا فَسَدَ النَّاسُ) سلسة الأحاديث الصحيحة ( 1273).. واته ( ئيسلام به نامۆيى ده ستى پێكرد ، وه به هه مان شێوه ى جارى يه كه مى به نامۆيى ده گه ڕێته وه ، خۆشبه ختى بۆ ئه و كه سانه ى كه نامۆن ، ووترا ئه و كه سانه ى نامۆن كێن ئه ى پێغه مبه رى خوا (صلًّى الله عليه وعلى آله وسلم) ؟ پێغه مبه رى خوا (صلًّى الله عليه وعلى آله وسلم)
فه رمووى ئه وانه له كاتى خراپ بوونى خه ڵكيدا هه وڵى چاككردنيان ده ده ن ). وه ئه و نامۆيانه ى كه له كاتى خراپ بوونى خه ڵكيدا هه وڵى چاككردنيان ده ده ن ژماره يان كه مه له به رده ست گرتنيان به سوننه تى پێغه مبه رى خواوه
(صلًّى الله عليه وعلى آله وسلم)
و دژايه تيكردنيان بۆ بيدعه كان.

پێغه مبه رى خوا (صلًّى الله عليه وعلى آله وسلم)
فه رمووى : (طُوبَى لِلْغُرَبَاء ، أُنَاسٌ صَالِحُونَ فِي أُنَاسِ سُوءٍ كَثِيرٍ مَنْ يَعْصِيهِمْ أَكْثَرُ مِمَّنْ يُطِيعُهُمْ ) صحيح الجامع الصغير ( 3816).
واته (خۆشبه ختى بۆ ئه و كه سانه ى كه نامۆن ، خه ڵكانێكى چاكه كارن له ناو خه ڵكانێكى خراپى زۆردا ئه وانه ى سه رپێچيان ده كه ن زۆرترن له وانه ى گوێڕايه ڵيان ده كه ن ).

ده ى ئه ى براى باوه ڕ سوربه له سه رئه وه ى كه ببيته برايه ك بۆ پێغه مبه رى خوا (صلًّى الله عليه وعلى آله وسلم)
به ده ست گرتنت بۆ سوننه ته كانى و دووركه وتنه وه ت له بيدعه كان و ئه و كه سانه ى خاوه نيانن و دايان هێناوه ، پێغه مبه رى خوا (صلًّى الله عليه وعلى آله وسلم)
ده فه رموێت :( وَدِدْتُ أَنَّا قَدْ رَأَيْنَا إِخْوَانَنَا ، قَالُوا أَوَلَسْنَا إِخْوَانَكَ يَا رَسُولَ اللًّهِ قَالَ « أَنْتُمْ أَصْحَابِى وَإِخْوَانُنَا الًّذِينَ لَمْ يَأْتُوا بَعْدُ » ) أخرجه مسلم واته ( ئاى چه نده زۆرم پێخۆش ده بوو براكانمان بينيايه ، ووتيان ئه ى بۆ ئێمه براى تۆ نين ئه ى پێغه مبه رى خوا
(صلًّى الله عليه وعلى آله وسلم)
، فه رمووى (( ئێوه هاوه ڵمن و براكانمان ئه وانه ن كه هێشتا نه هاتوون )) )

موسڵمانانى به ڕێز زۆر جار خواى په روه ردگار به وه ى خۆى ده يه وێت به نده كانى تاقى ده كاته وه جائه وه ى له سه ر ئێمه يه ئارامبگرين و سوپاسى خواى گه وره بكه ين , يه كێك له و تاقيكردنه وانه ى خواى گه وره شوێنكه وتووه ڕاسته قينه كانى ئيسلامى پێ تاقى ده كاته وه به كارهێنانيانه بۆ دژايه تى كردنى بيدعه چيه كان به وه ى ده يخاته شوێنێك ئه و بيدعه چيانه ده سته ڵاتيان هه يه تيايدا و سته م له ئاينه كه ى خواو پێغه مبه ره كه ى (صلًّى الله عليه وعلى آله وسلم)
ده كه ن به وه ى ئه وه ى له گه ڵ هه واو ئاره زووياندا گونجا ده يكه ن و گوێ به سوننه ت ناده ن و ڕقيان له ئه هلى سوننه و جه ماعه ده بێته وه نه ك له به رئه وه ى ئه هلى سوننه خراپه يان به رامبه ر كردبێتن , نه خێر , ته نها له به ر ئه وه ى شوێن پێغه مبه ره كه ى خوا(صلًّى الله عليه وعلى آله وسلم) كه وتوون به ڕاستى به بێ ئه وه ى بيدعه بكه ن و شوێن ئاره زووه كانيان بكه ون
جابۆيه ده بێت ئارامبگرين , ئه وه ى له سه ر ئێمه يه بانگه واز بكه ين (وَمَا عَلَى الرَّسُولِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ )العنكبوت: ١٨ ئه وه ى تر كه سه رخستنى دينه كه ى خۆيه تى بده ينه ده ستى خواى گه وره خۆى و غه مبار نه بين.




































سُبْحَانَكَ اللًّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاًَّ أَنْتَ أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتُوبُ إِلَيْكَ

ئامادەکردنی براتان : مامۆستا ئاكۆ جليل كريم

http://www.fermude.com/fermude%201433/w/fermude.gif



~~~~~~~~~~~~~