هاوبه‌ش دانان بۆ خوا گه‌وره‌ترين تاوانه‌

هاوبه ش دانان بۆ خوا گه وره ترين تاوانه

گه وره ترين تاوان وه گه وره ترين خراپه كارى وه گه وره ترين سته م له سه ر زه وى ئه نجام بدرێ هاوبه ش دانانه بۆ خواى به رز ، به ڵام له گه ڵ ئه وه ى كه له و تاوانه گه وره تر نيه خه ڵكێكى زۆر ئه نجامى ئه ده ن به ناوى په رستنى خواو خۆشويستنى پياو چاكان !!! په رستنى پياوچاكان و گۆڕه كانيان لێبووه به دين و خوا په رستى! ئه گه ر پێيان بڵێى نابێ له پياو چاكان بپاڕێنه وه چونكه ئه مه په رستنه ئه بێ ته نها بۆ خوا بێ ، ئه وا پێت ئه ڵێن تۆ لات داوه له دينى باوو باپيران و ڕقت له پياو چاكانه !!! له به ر ئه وه ى كه ئه م تاوانه گه وره يه خه ڵكێكى زۆر ئه نجامى ئه ده ن وه له زۆربه ى شارو شارۆچكه و دێهاته كان ديارده ى گۆڕ په رستى ئه بينرێ ، من به پێويستى ئه زانم ئه گه ر به كورتيش بێ شتێك بنوسم له سه ر ئه م باسه و به ڵگه كانى بخه مه به رچاو ، بێگومان پێويسته له سه ر هه موو نوسه رو مامۆستاو ڕۆشنبيران كه زۆر بايه خ بده ن به م بابه ته وه زياتر له سه ر مامۆستايانى ئايينيه كه بۆخه ڵكى ڕوون بكه نه وه چونكه ئه وه گه وره ترين واجبه له سه رشانى هه موو موسڵمانێك وه له سه ر دايك و باوكان واجبه مناڵه كانيان فێر بكه ن كه هاوبه ش دانان چيه و چۆن خۆى لێ ئه پارێزن.

هاوبه ش دانان بۆخوا چيه ؟

هاوبه ش دانان بۆخوا ئه وه يه كه شتێك مافى خوايه و ته نها شايانى ئه وه تۆ بۆ غه يرى خوا ئه نجامى بده ى به دڵ يان به زمان يان به كرده وه ، جا بۆ هه ر كه سێك بێ له غه يرى خوا بۆ فريشته كان يان پێغه مبه ران عليهم الصلاة والسلام يان پياوچاكان يان مانگ يان ڕۆژ يان ئه ستێره كان و هه ر دروستكراوێك .

مافى خوا چيه له سه رمان ؟

مافى ئه وه يه له سه رمان كه به ته نها بيپه رستين وه هيچ هاوبه ش و هاوه ڵى بۆ دانه نێين له هه موو جۆره كانى په رستن به دڵ و زومان و كرده وه ، بۆ نمونه : داواكردن و پاڕانه وه ، سه ربڕينى ئاژه ڵ ، نوێژ ، ڕۆژوو ، وه هه موو ئه م په رستن و عيباده تانه ى خوا فه رمانى پێ كردوين ئه بێ ته نها بۆ خوا ئه نجامى بده ين و هيچ دروستكراوێك نه كه ين به هاوبه شى خوا ، وه بۆ په رستنيش خواى به رز ئێمه ى دروست كردووه و پێغه مبه رانى بۆ ئه وه ڕه وانه كردووه كه پێمان ڕابگه يه نن ته نها خوا بپه رستين و هيچ هاوبه شى بۆ بڕيار نه ده ين خواى به رز ئه فه رموێ : (وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ) الذاريات 56 وه ئه فه رموێ : (وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولًا أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ ) النحل 36 وة ( معاذ بن الجبل ) ڕه زاى خواى لێبێ بۆمان ئه گێڕێته وه له پێغه مبه ره وه صلى الله عليه واله وسلم ئه فه رموێ : ( كنت رديف النبي صلى الله عليه واله وسلم على حمار فقال لي : يا معاذ اتدري ما حق الله على العباد ، وما حق العباد على الله ؟ قلت : الله ورسوله اعلم قال : حق الله على العباد ان يعبدوه ولا يشركوا به شيئا وحق العباد على الله ان لا يعذب من لا يشرك به شيئا ، قلت : يا رسول الله افلا ابشر الناس ؟ قال : لا تبشرهم فيتكلوا ) بوخاري وة موسليم ڕيوايه تيان كردووه واته :
له دواى پێغه مبه ر صلى الله عليه وعلى اله وسلم بووم له سه ر گوێ درێژێ پێى ووتم : ئه ى ( معاذ ) ئايا ئه زانى مافى خوا له سه ر به نده كانى چيه وه مافى به نده كان له سه ر خوا چيه ؟ ئه ڵێ ووتم : خواو پێغه مبه ره كه ى ئه زانن ، فه رمووى : مافى خوا له سه ر به نده كان ئه وه يه بيپه رستن وه هيچ هاوبه شى بۆ دانه نێن، وه مافى به نده كان له سه ر خوا ئه وه يه كه سێك سزا نه دا كه هيچ هاوبه شى بۆ دانانێ ، ئه ڵێ ووتم : ئه ى پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه وعلى اله وسلم ئايا موژده نه ده م به خه ڵك ؟ فه رموى : نا چونكه واز له كرده وه دێنن وه پشت به و فه رمووده ده به ستن . وه له ڕيوايه تێكا هاتوه : ( فاخبر معاذ عند موته تأثما ) واته ( معاذ ) رِه زاى خواى لێبێ له سه ر مردن ئه م فه رموده ى گێڕاوه له ترسى تاوانى شاردنه وه ى زانستى شه رعى.

هاوبه ش دانان بۆ خوا گه وره ترين تاوانه

خواى به رز ئه فه رموێ : (إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ) النساء 48 واته : خوا له كه سێك خۆش نابێ هاوبه شى بۆ دابنێ وه له هه ر تاوانێكى تر كه نه گا به شيرك خۆش ئه بێ له كه سێك كه ويستى له سه ربێ . وه خواى به رز ئه فه رموێ : (إِنَّهُ مَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ) المائدة 72 واته : هه ركه سێك هاوبه ش بۆ خوا دابنێ ئه وا خوا به هه شتى له سه ر حه رام كردوه وه شوێنه كه ى بۆى ئه گه ڕێته وه ئاگره . وه ( عبدالله بن مسعود ) ڕه زاى خواى لێبێ له پێغه مبه ره وه
صلى الله عليه واله وسلم بۆمان ئه گێڕێته وه كه فه رمويه تى : ( من مات وهو يدعو من دون الله ندا دخل النار) بوخاري رِيوايه تى كردووه واته : هه ر كه سێك بمرێ وه بێجگه له خوا له كه سێك داوا بكاو بيپه رستێ و بيهێنێته ڕيزى خوا ئه و كه سه ئه چێته ناو ئاگره وه . وه هه ر له ( عبدالله بن مسعود ) رِه زاى خواى لێبێ كه ئه فه رموێ : (قلت يا رسول الله أي الذنب أعظم قال ‏ ‏أن تجعل لله ندا وهو خلقك ) بوخاري رِيوايه تى كردووه واته : ووتم ئه ى پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه واله وسلم چ تاوانێك گه وره ترين تاوانه ؟ فه رمووى : هاوبه ش بۆ خوا دابنێى كه سێك بێنيته ڕيزى خوا وه خواش تۆى دروست كردووه . وه چه ندين فه رمووده ى تر هاتوون له قورئان وه سوننه تى پێغه مبه رى خوا صلى الله عليه واله وسلم به ڵام له و ده رفه ته ئه وه نده مان بۆ ئه كرێ بيانهێنينه وه .

(ئاماده کردنی باوکی حارث)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆسود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )