بيدعه ى ئاهه نگ گێڕان به بۆنه ى له دايك بوونى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

بيدعه ى ئاهه نگ گێڕان

به بۆنه ى له دايك بوونى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)

ئاهه نگ گێڕان به بۆنه ى له دايك بوونى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) بيدعه و كارێكى خراپه ، يه كه م كه س كه ئه و بيدعه يه ى داهێنا (العَبيديّون) بوون له سه ده ى چوارى كۆچيدا بوو، بۆيه زانايانى خه م خۆرى ئيسلام هه ر له كۆنه وه و تا ئێستا پوچه ڵى و نادروستێتى ئه م كاره يان ڕوون كردۆته وه ، وه ڕه ددى ئه و كه سانه يان داوه ته وه كه دايان هێناوه و كارى پێ ده كه ن، بۆيه دروست نييه ئاهه نگ گێڕان به بۆنه ى له دايك بوونى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ، له به ر چه ندين به ڵگه ى ڕوون و ئاشكرا، له وانه :

1 ـ ئاهه نگ گێڕان به بۆنه ى له دايك بوونى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)  يه كێكه له و بيدعه تازه داهێنراوانه ى كه خواى په روه ردگار به ڵگه يه كى له سه ر كردن و دروستێتى دانه به زاندووه ، وه له به ر ئه وه ى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) نه به ووته و نه به كرده وه و نه به بێ ده نگ بوونى له سه رى به شه رعى نه گێڕاوه ، له كاتێكدا ته نها ئه و پێشه واو ئيماممانه ، خواى په روه ردگار ده فه رموێت: (وَمَا آَتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا )(الحشر: ٧) . واته : ئه وه ى كه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) بۆى هێناون (له قورئانى پيرۆز و سوننه ت) وه ريبگرن و هه ر فه رمانێكى پێكردن به گوێى بكه ن، وه هه ر شتێكى لێ قه ده غه كردن و نه هى لێ كردن لێى يه كسه ر لێى دوور بكه ونه وه و مه يكه ن، چونكه به ڕاستى خواى په روه ردگار سزاى زۆر به توندى ده ستێنێت له كه سانێك كه سه رپێچى فه رمانه كانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ده كه ن.

وه هه روه ها ده فه رموێت: ( لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآَخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا ) ( الأحزاب: ٢١ ) . واته : به ڕاستى له پێغه مبه رى خوادا (صلی الله علیه وسلم)
جوانترين و چاكترين نموونه هه يه تا چاوى لێ بكه ن و شوێنى بكه ون، به تايبه تى بۆ كه سانێك كه ڕه زامه ندى خوايان مه به سته ، وه سه رفرازى دوا ڕۆژ ئاواتيانه ، هه ميشه و به رده وام يادى خوا به زۆرى ده كه ن و زمانيان پاراوه به يادى ئه و. 
هه روه ها پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) فه رمويه تى: ((مَن أَحدَثَ في أَمرِنا هذا ما لَيسَ مِنهُ فَهُوَ رَدٌّ)) متفق عليه: البخاري، برقم 2697، ومسلم، برقم 1718. واته :هه ركه سێك كارێك بكات و فه رمانى ئێمه ى له سه ر نه بێت به كردنى ئه وه به سه ريدا ده درێته وه و لێى وه رناگيرێت.

2 ـ خه ليفه به ڕێزه كانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) و هاوه ڵانى به ڕێزى هيچيان ئاهه نگيان نه گێڕاوه به بۆنه ى له دايك بوونى پێغه مبه ره وه (صلی الله علیه وسلم) ، وه موسڵمانانيشيان بانگه واز نه كردووه بۆ ئاهه نگ گێڕان به بۆنه ى له دايك بوونى پێغه مبه ره وه (صلی الله علیه وسلم) ، له كاتێكدا ئه وان له دواى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) باشترين و چاكترينى ئه م ئوممه ته ن، هه روه ك پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) سه باره ت به خه ليفه به ڕێزه كانى ده فه رموێت: ((عَلَيْكُمْ بِسُنَّتِى وَسُنَّةِ الْخُلَفَاءِ الرَّاشِدِينَ الْمَهْدِيِّينَ مِن بَعدي، عَضُّوا عَلَيْهَا بِالنَّوَاجِذِ، وَإِيَّاكُمْ وَالْمُحْدَثَاتِ، فَإِنَّ كُلَّ بِدْعَةٍ ضَلالَةٌ ))( أبو داود، كتاب السنة، باب في لزوم السنة، 4/201، برقم 4707، والترمذي، كتاب العلم، باب ما جاء في الأخذ بالسنة واجتناب البدع، 5/44 برقم 2676، وقال: هذا حديث حسن صحيح، وابن ماجه في المقدمة،باب اتباع سنة الخلفاء الراشدين المهديين، 1/15-16،برقم 42، 43، 44،وأحمد 4/46-47). واته :ئامۆژگاريتان ده كه م و فه رانتان پێ ده كه م هه ركاتێك ناكۆكى و دووبه ره كيتان بينى له ناو موسڵماناندا ده ست بگرن به سوننه ته كانى من و مه نهه ج و ڕێبازى خه ليفه ڕێپيشانده رو هيدايه تدراوه كانم له دواى مردنى من، سووربن له سه ر ده ست گرتن پێيانه وه هه روه كو چۆن به كاكيله كانتان شتێك ده گرن، وه ئامۆژگاريتان ده كه م و ده تان ترسێنم له هه موو بيدعه و كاره تازه داهێنراوه كان له ديندا، چونكه هه موو بيدعه و تازه داهێنراوێك له ديندا گومڕايى و سه رلێشێواوييه .

3 ـ ئاهه نگ گێڕان به بۆنه ى له دايك بوونى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم) له داهێنراو ڕێگاى كه سانى سه رلێشێواو و دڵ لاچوو له سه ر حه قه ، چونكه يه كه م كه س كه ئه و بيدعه يه ى داهێنا (الفاطميون العبيديون) بوون له سه ده ى چوارى كۆچيدا بوو، خۆيان دابوه پاڵ (فاطمة)ى كچى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ، به فێڵا و ته ڵه كه و درۆ، كه له ڕاستيدا جوله كه بوون، وه ده وترێت: ئاگر په رست بوونه ، وه ده وترێت له بنه ڕه تدا له بێ باوه ڕه كان بوونه (بڕوانه : الإبداع في مضار الابتداع، للشيخ علي محفوظ، ص251، برِوانة: التبرك: أنواعه وأحكامه، للدكتور ناصر بن عبد الرحمن الجديع، ص359-373، برِوانة: تنبيه أولي الأبصار إلى كمال الدين وما في البدع من أخطار، للدكتور صالح السحيمي، ص232) ، يه كه م كه سيان (المعز لدين الله العبيدي) مه غريبى بوو كه له مانگى (شوّال)ى ساڵى 361 كۆچى مه غريبى به جێهێشت و به ره و وڵاتى ميصر كه وته ڕێ له مانگى ڕه مه زانى ساڵى 362 كۆچى گه يشته مصر(بڕوانه : البداية والنهاية: لابن كثير، 11/272-273، 345، 12/267-268، و 6/232، 12/63، 11/161، 12/13، 12/266،) ، ئايا پاش ئه مه بۆ هيچ موسڵمانێكى عاقڵا و ژير هه يه كه ته قليدى رافضة (شيعة) بكات و شوێنى مه نهه ج و ڕێبازى پوچه ڵيان بكه وێت و پێچه وانه ى مه نهه ج و ڕێبازى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) (صلی الله علیه وسلم) بكات؟

4 ـ خواى په روه ردگار دينى ته واو كردووه هيچ پێويستى به زياده نييه ، هه روه ك ده فه رموێت:( الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا )(المائدة: ٣) واته : ئه مڕۆ دينم بۆ ته واوكردن و نيعمه تى خۆم ڕژاندووه به سه رتاندا وه ڕازيم لێتان (ئه ى موسوڵمانان) كه ئيسلام ئاينتان بێت و هيچ مه نهه ج و ڕێباز و ئاينێكى تر نه كه نه ئاينى خۆتان.

زاناى پايه به رز إبن كثير (ڕه حمه تى خواى لێبێت) له ته فسيرى ئه م ئايه ته دا فه رمويه تى: (ئه م نيعمه ت و به خششه ى خواى په روه ردگار گه وره ترين نيعمه ت و به خششه به سه ر ئه م ئوممه ته وه له كاتێكدا ئاينه كه ى بۆ ته واو كردوون، پێويستيان به هيچ ئاينێك نييه جگه له ئاينى پيرۆزى ئيسلام، وه پێويستيان به هيچ پێغه مبه رێك (صلی الله علیه وسلم) نييه جگه له پێغه مبه رى خۆيان (صلی الله علیه وسلم) ، بۆيه خواى په روه ردگار پێغه مبه رى (صلی الله علیه وسلم) گێڕاوه به دواين پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ، وه ڕه وانه ى كردووه بۆ هه موو مرۆڤ و جنۆكه كان، هيچ حه ڵالێك نييه مه گه ر ئه و حه ڵاڵى كردبێت، وه هيچ حه رامێك نييه مه گه ر ئه و حه رامى كردبێت، وه هيچ مه نهه ج و ڕێباز و ئاينێك حه ق و ڕاست نييه مه گه ر ئه و ئاينه ى كه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) به دينى زانيبێت، وه هه ر شتێك ئه و هه واڵى پێدابێت حه ق و ڕاسته هيچ درۆو دواكه وتنى تێدا نييه )( بڕوانه : تفسير القرآن العظيم للإمام إبن كثير (رحمه الله تعالى) 3/26 ). (الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ ) هه م دين له هه موو ڕويه كه وه ته واوه و پێويستى به زيادو كه م نييه وه هه م خواى په روه ردگار ته واو نيعمه تى خۆى ڕشتووه به سه ر موسوڵماناندا. وه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) دينى ڕوون كردۆته وه بۆ موسڵمانان به جوانترين شێوه ، هيچ ڕێگه و كارێك كه گه يه نه ر بێت به ره و به هه شت ئيللا ڕوونى كردۆته وه ، وه هيچ ڕێگه و كارێك كه گه يه نه رو نزيك خه ره وه بێت له دۆزه خ ئيللا بۆ ئوممه ته كه ى ڕوون كردۆته وه و ترساندويانێتى لێى، وه ئه وه ى كه زانراوه و گومانى تێدا نييه ئه وه يه كه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
به ڕێزترينى ناو هه موو پێغه مبه رانه (عليهم الصلاة والسلام)، وه كۆتايى هه موويانه ، وه به ته واوترين شێوه دينى گه ياندووه ، وه دڵسۆزترين كه س بووه بۆ موسڵمانان، بۆيه ئه گه ر ئاهه نگ گێڕان به بۆنه ى له دايك بوونييه وه له دين بوايه و كارێكى خێر بوايه و خواى په روه ردگار پێى ڕازى بوايه ، ئه وه ڕوونى ده كرده وه بۆ ئوممه ته كه ى، يان تا له ژيانا مابوو خۆى ده يكرد. پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) فه رمويه تى: ((إنَّهُ لَمْ يَكُنْ نَبِىٌّ قَبْلِى إِلاَّ كَانَ حَقًّا عَلَيْهِ أَنْ يَدُلَّ أُمَّتَهُ عَلَى خَيْرِ مَا يَعْلَمُهُ لَهُمْ، وَيُنْذِرَهُمْ شَرَّ مَا يَعْلَمُهُ لَهُمْ)) مسلم، كتاب الإمارة، باب وجوب الوفاء ببيعة الخلفاء: الأول فالأول، 2/1473، برقم 1844. واته : خواى په روه ردگار هيچ پێغه مبه رێكى (صلی الله علیه وسلم) نه ناردووه ئيللا پێويست بووه له سه رى كه ئوممه ته كه ى ڕێنمونى بكات بۆ هه موو خێرو چاكه يه ك، كه زانيبێتى كردنى ئه و كاره خێرو چاكه ى تێدايه بۆيان، وه پێوست بووه له سه رى كه ئوممه ته كه ى ئاگادار بكاته وه له هه موو شه ڕو خراپه يه ك، كه زانيبێتى كردنى ئه و كاره زيان و خراپه ى تێدايه بۆيان.

5 ـ داهێنانى هاوشێوه ى ئه م جۆره يادوو بۆنه و بيدعه و تازه داهێنراوانه ، واى لێ تێده گه يت كه خواى په روه ردگار دينى بۆ ئه م ئوممه ته ته واو نه كردووه ، بۆيه ده بێت شه رعێك دابنرێت تا دينى پێ ته واو ببێت، وه داهێنانى ئه م جۆره بيدعه و تازه داهێنراوانه ئه وه ى لێ تێده گه يت كه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) شه رعى به ته واوى ڕوون نه كردۆته وه كه پێويسته ڕوون بكرێته وه بۆ ئه م ئوممه ته ، هه تا ئه و بيدعه چييانه هاتن كۆمه ڵه بيدعه يه كيان داهێنا له ديندا كه خواى په روه ردگار به هيچ شێوه يه ك به ڵگه ى له سه ر دروستێتى دانه به زاندووه ، به گومانى خۆيان ئه و كاره نزيكيان ده كاته وه له خواى په روه ردگار، گومانى تێدا نييه كه ئه مه كارێكى زۆر ترسناكه ، وه پشت هه ڵكردنه له فه رمانه كانى خواى په روه ردگار و پێغه مبه ره كه ى (صلی الله علیه وسلم) ، به ڕاستى خواى په روه ردگار دينى ته واو كردووه و نيعمه تى ته واوى خۆى ڕژاندووه به سه ر به نده كانيدا.

6 ـ زانايان به ڕوون و ئاشكرايى ئينكاريان كردووه له بيدعه ى ئاهه نگ گێڕان به بۆنه ى له دايك بوونى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ، وه موسڵمانانيان له خراپێتى ئه م كاره ترساندووه و ئاگاداريان كردونه ته وه ، ئه ويش كار كردنه به ده قه كانى قورئانى پيرۆز و سوننه ته كانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ، كه ده مان ترسێنن له بيدعه كردن له ديندا، وه فه رمانمان پێ ده كه ن به شوێن كه وتنى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ، ترساندنمان له پێچه وانه كردنى فه رمانه كانى له ووته و كرده وه و بيروباوه ڕدا.

7 ـ ئاهه نگ گێڕان به بۆنه ى له دايك بوونى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) خۆشه ويستى پێغه مبه رى (صلی الله علیه وسلم) پێ ناياته دى، به ڵكو خۆشه ويستى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) به شوێن كه وتن و جێ به جێ كردنى سوننه ته كانى و گوێڕايه ڵى كردنى دێته دى، هه روه ك خواى په روه ردگار ده فه رموێت: ( قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ ) (آل عمران: ٣١)  واته : ئه ى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) به موسڵمانان بڵێ: ئه گه ر ئێوه خواى په روه ردگارتان خۆش ده وێت ئه وه شوێنى من بكه ون (به جێ به جێ كردنى سوننه ته كانى و گوێڕايه ڵى كردنى)، ئه و كاته ئه گه ر به ته واوى شوێنى فه رمانه كانى من كه وتن خواى په روه ردگار خۆشتانى ده وێت و له تاوانه كانت خۆش ده بێت، وه خواى په روه ردگار زۆر لێخۆش بوو و به به زه ييه .

8 ـ ئاهه نگ گێڕان به بۆنه ى له دايك بوونى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) و كردنى ئه و ياده به جه ژنگا(ساڵانه دووباره بكرێته وه ) خۆ شوبهاندنه به گاورو جوله كه ، له كاتێكدا خواى په روه ردگار و پێغه مبه ره كه ى(صلی الله علیه وسلم) نه هيان لێ كردووين كه خۆمان لێك بچوێنين پێيان يان شوێنيان بكه وين.

9 ـ موسڵمانى ژيرو عاقڵا له خۆى بايى نابێت به زۆرى ئه و كه سانه ى كه ئاهه نگ ده گێڕن به بۆنه ى له دايك بوونى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) له زۆربه ى شوێنه كاندا، چونكه حه ق به زۆرى ئه و كه سانه ناناسرێته وه كه ئه و كاره ده كه ن، به ڵكو حه ق به به ڵگه ى شه رعى ده ناسرێته وه ، هه روه ك خواى په روه ردگار ده فه رموێت: ( وَإِنْ تُطِعْ أَكْثَرَ مَنْ فِي الْأَرْضِ يُضِلُّوكَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ )(الأنعام:١١٦) .واته : ئه ى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ئه گه ر تۆ مل كه چى و گوێڕايه ڵى زۆربه ى كه سانى سه ر زه وى بكه يت ئه وه له ڕێبازى خوات لاده به ن و سه رلێشێواوت ده كه ن.
وه هه روه ها ده فه رموێت: ( وَمَا أَكْثَرُ النَّاسِ وَلَوْ حَرَصْتَ بِمُؤْمِنِينَ ) (يوسف 103). واته : دڵنيابه كه زۆربه ى خه ڵكى باوه ڕدار نين، هه ر چه نده تۆش به په رۆش بيت و هه وڵا بده يت (تا ئيمان بێنن).
وه هه روه ها ده فه رموێت: (وَقَلِيلٌ مِنْ عِبَادِيَ الشَّكُورُ ) (سبأ: ١٣). واته : كه م له به نده كانى من سوپاسگوزار

10 ـ بنه مايه كى شه رعيمان هه يه كه ئه مه ده قه كه يه تى: (دُّ ما تَنازَعَ فِيهِ النّاسُ إلى كِتابِ اللهِ تَعالَى وَسُنَّةِ رَسُولِهِ (صلی الله علیه وسلم) . واته : گێڕانه وه ى هه موو ئه و كارانه ى كه موسڵمانان خيلافيان تێيدا هه يه ده بێت بۆ لاى قورئانى پيرۆز و سوننه ته كانى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
بێت. وه خواى په روه ردگار ده فه رموێت: ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنْكُمْ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآَخِرِ ذَلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا ) (النساء: ٥٩) ئه ى ئيمانداران گوێڕايه ڵى خواو پێغه مبه رو (صلی الله علیه وسلم) فه رمان ڕه واكان بكه ن (كه له موسڵمانانن له بيروباوه ڕو پابه ندبووندا)، خۆ ئه گه ر له شتێكدا كێشه كه وته نێوانتان ده رباره ى حوكمى خوايي، ئه وه ئه و كێشه يه بگێڕنه وه بۆلاى خواى په روه ردگار و پێغه مبه ره كه ى (صلی الله علیه وسلم) (كه قورئانى پيرۆز و سوننه ته كانى پێغه مبه رى (صلی الله علیه وسلم) مه به سته ) ئه گه ر ئێوه باوه ڕى ته واوتان به خواو به ڕۆژى دوايى هه يه ، (ڕه فتاركردنتان) به و شێوه يه چاكترين و باشترين سه رچاوه يه بۆ چاره سه رى كێشه كانتان. وه هه روه ها ده فه رمووێت: ( وَمَا اخْتَلَفْتُمْ فِيهِ مِنْ شَيْءٍ فَحُكْمُهُ إِلَى اللَّهِ )(الشورى: ١٠)  واته : ئه ى موسڵمانان ئه گه ر له هه ر شتێكدا كێشه و ڕاجيا يتان هه بوو، ئه وه سه رئه نجامى بڕياره كه هه ر بۆ لاى خواى په روه ردگار ده گه ڕێته وه (گێڕانه وه ى كێشه كان ته نها بۆ قورئانى پيرۆزه له گه ڵ سوننه تدا). وه ئه وه ى كه گومانى تێدا نييه ئه وه يه : ئه گه ر هه ر كه سێك ئاهه نگ گێڕان به بۆنه ى له دايك بوونى پێغه مبه ره وه (صلی الله علیه وسلم)
بگێڕێته وه بۆلاى خواو پێغه مبه ره كه ى (صلی الله علیه وسلم) ، ئه وه ئه بينێت خواى په روه ردگار فه رمانمان پێ ده كات به شوێن كه وتنى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ، هه روه ك خواى په روه ردگار ده فه رموێت:( وَمَا آَتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا )(الحشر: ٧) واته : ئه وه ى كه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) بۆى هێناون (له قورئانى پيرۆز و سوننه ت) وه ريبگرن و هه ر فه رمانێكى پێكردن به گوێى بكه ن، وه هه ر شتێكى لێ قه ده غه كردن و نه هى لێ كردن يه كسه ر لێى دوور بكه ونه وه و مه يكه ن، چونكه به ڕاستى خواى په روه ردگار سزاى زۆر به توندى ده ستێنێت له كه سانێك كه سه رپێچى فه رمانه كانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ده كه ن.

وه خواى په روه ردگار ئه وه مان بۆ ڕوون ده كاته وه كه دينى ته واو كردووه و نيعمه تى ته واوى خۆى به سه ر ئيمانداراندا ڕشتووه ، وه ئه و موسڵمانه ده بينێت پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) فه رمانى نه كردووه به ئاهه نگ گێڕان به بۆنه ى له دايك بونييه وه ، نه خۆى و نه هاوه ڵانيشى ئه م كاره يان نه كردووه ، بۆيه له مه وه بۆمان ده رده كه وێت كه ئاهه نگ گێڕان به بۆنه ى له دايك بوونى پێغه مبه ره وه (صلی الله علیه وسلم) به هيچ شێوه يه ك له ديندا نييه ، به ڵكو له بيدعه تازه داهێنراوه كانه .

11 ـ موسڵمانى خۆشه ويست ئه وه ى كه شه رعى بێت بۆ تۆ بريتيه له : به ڕۆژوو بوونى ڕۆژانى دووشه ممه ئه گه ر پێغه مبه رى خوات(صلی الله علیه وسلم) خۆش ده وێت، له به ر ئه وه ى كاتێك پرسياريان له پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
كرد ده رباره ى گرتنى ڕۆژوو له ڕۆژى دووشه ممه دا، ئه ويش فه رمووى: ((ذَلِكَ يَوْمٌ وُلِدْت فِيهِ ، وَبُعِثْت فِيهِ، وَأُنْزِلَ عَلَيَّ فِيهِ))( صحيح مسلم عن أبي قتادة (ڕه زای خوای لێبێت)، كتاب الصيام، باب استحباب صيام ثلاثة أيام من كل شهر، وصوم يوم عرفة وعاشوراء، والإثنين والخميس، 2/819، برقم 1162). واته : ئه و ڕۆژه ڕۆژێكه تيايدا له دايك بوومه ، وه له و ڕۆژه دا بووم به پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ، وه هه ر له و ڕۆژه دا قورئانى پيرۆزم بۆ سه ر دابه زيوه . موسڵمانى خۆشه ويست ئه وه ى شه رعى بێت لێره دا ئه وه يه : شوێنى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) بكه وين به به ڕۆژوو بوونى ڕۆژانى دووشه م، نه ك به ئاهه نگ گێڕان به بۆنه ى له دايك بوونى پێغه مبه ره وه (صلی الله علیه وسلم) .

12 ـ گێڕانى جه ژنى له دايك بوونى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
به ده ر نييه له چه ندين خراپه و تاوانكارى، به ڵكو پڕه له تاوان و سه رپێچى، ئه مه ش كه سێك هه ستى پێ ده كات كه ئه و ئاهه نگانه به چاوى خۆى ببينێت،

له و خراپه و تاوانكاريانه ، وه ك نمونه نه ك وه كو ديارى كردنى هه موويان:

1 ـ زۆربه ى ئه و سروودو پياهه ڵدانانه ى كه له و بۆنه يه دا ده وترێت به ده ر نييه له به كارهێنانى ووشه ى شيركى، وه ئه وه ى ده وترێت زۆر زياده ڕه وى تێدايه ، له كاتێكدا پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
نه هى لێ كردوين له زياد پياهه ڵدان كه له سنورى خۆيان ده ريان بكه ين، هه روه ك ده فه رمووێت: ((لاَ تُطْرُونِي كَمَا أَطْرَتِ النَّصَارَى ابْنَ مَرْيَمَ، فَإِنَّمَا أَنَا عَبْدُهُ، فَقُولُوا عَبْدُ اللَّهِ وَرَسُولُهُ))( البخاري مع الفتح بلفظه، كتاب الأنبياء، باب قوله تعالى : وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ مَرْيَمَ... ، 6/478، 12/144، وانظر: شرحه في الفتح 12/149). واته : زيــاد به شان و شه وكه تمدا هه ڵمه ده ن و له سنورى به ندايه تيه وه ده رم مه كه ن بۆ سنورى خوايه تى و په رستراوێتى، هه روه ك چۆن گاوره كان زياده ڕه ويان كرد له (عيساى كوڕى مريم) (ڕه زای خوای لێبێت) هه ندێكيان ئه وه نده زياده ڕه ويان كرد تيايدا ووتيان خوايه ، هه ندێكيان ئه ڵێن كوڕى خوايه وه بۆچونى تريشيان هه يه تێيدا (په ناى ده گرين به خواى په روه ردگار)، بۆيه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) فه رموويه تى: من ته نها به نده ى خوام، بۆيه ده رباره ى من بڵێن و باوه ڕتان وابێت كه به نده و پێغه مبه رى خوام (صلی الله علیه وسلم) . موسڵمانى خۆشه ويست پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) به رامبه ر به خواى په روه ردگار ته نها به نده و مرۆڤێكه وه كو سه رجه م مرۆڤه كانى تر، به ڵام به رامبه ر به ئێمه پێغه مبه رێكى (صلی الله علیه وسلم) ڕه وانه كراوه له لاى خواى په روه ردگاره وه كه باوه ڕ پێبوون و شوێنكه وتن و گوێڕايه ڵى كردنى و پێش خستنى فه رمانه كانى به سه ر فه رمانى مرۆڤه كاندا پێويست و واجبه و نيشانه ى باوه ڕدارى و گوێڕايه ڵى كردنته بۆى، وه باوه ڕ پێنه بوون و شوێن نه كه وتن و گوێڕايه ڵى نه كردن و پێش خستنى فه رمانى مرۆڤه كانى تر به سه ريدا نيشانه ى بێ باوه ڕى و ئيمان لاوازييه ، بۆيه خۆشه ويستى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) به ده م نابێت به ڵكو به زيندووكردنه وه ى سوننه ت و رێبازه كه يه تى.

2 ـ وه له و بۆنانه دا چه ندين حه رامى تر ڕووده دات، وه كو: تێكه ڵ بوونى پياوان و ئافره تان، وه ووتنى گۆرانى و به كارهێنانى ته پڵا و مۆسيقا، وه كێشانى مادده بێ هۆش كه ره كان (له هه ندێ له ووڵاته كان)، وه جارى واهه يه شيركى گه وره ى تێدا ڕووده دات، وه كو پاڕانه وه و داواى كۆمه ك و يارمه تى كردن له پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) ، وه پاڕانه وه و داواى كۆمه ك و يارمه تى كردن له پياوچاكان، وه سوكايه تى ده كرێت به قورئانى پيرۆز، له كاتێكدا جگه ره ده كێشرێت له و شوێنه ى كه قورئانى پيرۆزى تێدا ده خوێنرێت، وه گێڕانى ئه و ئاهه نگه ماڵ و پاره يه كى زۆرى تێدا سه رف ده كرێت، وه تێيدا كۆڕى به كۆمه ڵى زيكر ده به سترێت له گه ڵ چه پڵه لێدان و ده نگ هه ڵبڕينێكى زۆر له لايه ن گه وره ى زيكر كه ره كانه وه ، وه جگه له م كارانه ش كه ناشه رعين و دروست نين به يه ك ده نگى زانايانى له سه رحه ق(بڕوانه : الإبداع في مضار الابتداع، للشيخ علي محفوظ، ص 251-257). كردنى چه ندين كارى نادروست و ناشياو له و ئاهه نگه دا، بۆ نمونه هه ندێك له ئاماده بووانى ئاهه نگه كه به پێوه ڕاده وه ستن له كاتى باس كردنى له دايك بوونى پێغه مبه ردا (صلی الله علیه وسلم) به ڕێزو گه وره ييه وه ، باوه ڕيان وايه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) له و شوێنه ى كه ئه و ئاهه نگه ى لێ ده گێڕدرێت ئاماده ده بێت، بۆيه هه ندێكيان به پێوه ڕاده وه ستن پێشوازى لێ ده كه ن و به خێر هاتنى ده كه ن، به ڵام ئه و كه سه نه زان و نه فامانه نازانم به چى بيرو هۆشێك ئه و گومانه ده به ن، ئايا نازانن كه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) له ناو گۆڕه كه يدايه و هه تا ڕۆژى قيامه ت ده رناچێت، وه په يوه ندى ناكات به هيچ كه سێكه وه و ئاماده ى هيچ كۆڕ و كۆبونه وه يه كيان نابێت، به ڵكو له ناو گۆڕه كه يدايه تا ڕۆژى دوايى، به ڵام ڕوحه كه ى له شوێنه هه ره به رزه كانى به هه شته لاى خواى په روه ردگار له شوێنى ڕێزو كه رامه تدا (به هه شت)( بڕوانه : التحذير من البدع، لسماحة العلامة الإمام عبد العزيز بن عبد الله ابن باز، ص13.) ، هه روه ك خواى په روه ردگار فه رمويه تى: ( ثُمَّ إِنَّكُمْ بَعْدَ ذَلِكَ لَمَيِّتُونَ ثُمَّ إِنَّكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ تُبْعَثُونَ ) (المؤمنون: 15-16) واته : بآگومان سه رئه نجام ئێوه هه ر ده بێت بمرن (له توێى خاكدا ده بێت مه نزڵ بگرن)، پاشان ده بێت له ڕۆژى قيامه تدا زيندوو بكرێنه وه (بۆ پاداشت و لێ پرسينه وه ). وه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ده فه رموێت: ((أَنا سَيّدُ وَلَدِ آدَمَ يَومَ القيامَةِ، وَأَوّلُ مَن يَنشَقّ عَنهُ القَبرَ، وَأَوَّلُ شافِعٍ وَأَوَّلُ مُشَفعٍ))( رواه مسلم،كتاب الفضائل، باب تفضيل نبينا محمد (صلی الله علیه وسلم)على جميع الخلائق، 4/1782، برقم 2278.). واته : من گه وره ى كوڕانى پێغه مبه ر ئاده مم (ڕه زای خوای لێبێت)، وه يه كه م كه سم كه له گۆڕه كه م ده رده چم، وه يه كه م كه سم تكا ده كه م و تكام وه رگيراوه . ئه م ئايه ته و فه رموده پيرۆزه كه ى پێغه مبه رو (صلی الله علیه وسلم) وه ئه و ئايه ت و فه رمودانه ى له م شێوه يه هاتوون، هه موويان به ڵگه ن له سه ر ئه وه ى كه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) و هه موو مردووه كانى تريش له دوا ڕۆژدا له گۆڕه كانيان ده رده چن.

زاناى پايه به رز عبدالعزيز بن عبدالله ابن باز (ڕه حمه تى خواى لێبێت) فه رمويه تى: (ئه مه كارێكه زانايان يه كده نگن له سه رى (واته : مردوو هه تا ڕۆژى دوايى له ناو گۆڕه كه يدايه و ده رناچێت) هيچ كێشه و ڕاجياييه ك نييه له سه رى له نێوانياندا)( بڕوانه : التحذير من البدع، ص14، وص7-14، وة برِوانة: الإبداع في مضار الابتداع للشيخ علي محفوظ ص250-258، وة برِوانة: التبرك: أنواعه وأحكامه، للدكتور ناصر بن عبد الرحمن الجديع، ص358-373، وة برِوانة: تنبيه أولي الأبصار إلى كمال الدين وما في البدع من أخطار، ص228-250).

نوسینی: د.  سعید بن علي بن وهب القحطاني 

(وه‌رگێڕانی  مامۆستا شاخه وان جه واد)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆ سود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )