زيان و شوێنه‌واره‌ خراپه‌كانى بيدعه‌

زيان و شوێنه واره خراپه كانى بيدعه


~~

بيدعه چه ندين شوێنه وار و سه ر ئه نجامى خراپ و ترسناك و زيانى له ناو به رى هه يه ، له و زيانانه :

1 ـ بيدعه سه رده كێشێت بۆ كوفر (بَريد الكُفرِ):

أبو هريرة (ڕه زای خوای لێبێت) له پێغه مبه رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) بۆمان ده گێڕێته وه ، كه فه رمويه تى: ((لا تَقُومُ السّاعَةُ حَتّى تَأخُذَ أمّتي بِأَخذِ القُرونِ قَبلَها شِبرَاً بِشِبرٍ، وَذِراعَاً بِذِراعٍ“ فَقيلَ: يا رَسولَ اللهِ، كَفارِس وَالرُّوم؟ فَقالَ: ”وَمَن النّاسُ إلا أولئكَ)) أخرجه البخاري، كتاب الاعتصام بالكتاب والسنة، باب قول النبي صلی الله علیه وسلم : ”لتتبعن سنن من كان قبلكم“، 8/191، برقم 7319.واته : قيامه ت نايات هه تا ئوممه ته كه م (هه ندێك له ئوممه ته كه ى) شوێنى رێگه و ڕێبازى پێش خۆيان ده كه ون، بست به بست و باڵ به باڵ، ووترا ئه ى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) شوێنى رێگه و ڕێبازى قه ومانى فارس و ڕوم ده كه ون، فه رموى: ئايا كه سانى تر هه يه جگه له وان؟ (له و كات و سه رده مه دا فارس و ڕوم ديارترين و گه وره ترين هێز بوونه ).
وه أبوسعيد الخدرى (ڕه زای خوای لێبێت) له پێغه مبه رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) بۆمان ده گێڕێته وه ، كه فه رمويه تى: ((لَتتَّبِعُنَّ سَنَنَ من كان قبلكم: شِبراً بشبرٍ، وذراعاً بذراعٍ، حَتّى لَو دَخَلُوا في جحرِ ضَبٍّ لاتَّبعتُمُوهُم“ قلنا: يا رسولَ اللهِ، اليَهود والنَّصارَى؟ قالَ: فَمَن)) متفق عليه: البخاري، كتاب الاعتصام بالكتاب والسنة، باب قول النبي صلی الله علیه وسلم: ”لتتبعن سنن من كان قبلكم“، 8/191، برقم 7320، ومسلم، كتاب العلم، باب اتباع سنن اليهود والنصارى، 4/2054، برقم 2669.واته : ئێوه ئه ى موسڵمانان شوێنى گه لانى پێش خۆتان ده كه ون: بست به بست و باڵ به باڵ، هه تا ئه وان بچنه ناو كونى بزن مژۆكه وه ئێوه ش ده چنه ناويه و شوێنيان ده كه ون، ووتمان: ئه ى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) مه به ستت گاورو جوله كه يه كه ئێمه شوێنيان ده كه وين، فه رموى: به ڵێ ئه ى كێى تر هه يه .

2 ـ
بيدعه كردن واته : درۆ هه ڵبه ستن بۆ خواى په روه ردگار به بێ عيلم و زانيارى، موسڵمانى خۆشه ويست كاتێك ده ڕوانيته سيره ى كه سانى بيدعه چى ده يان بينيت له هه موو كه س زياتر درۆ بۆ خواى په روه ردگار و پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) هه ڵده به ستن، بۆيه خواى په روه ردگار ئاگادارى كردوينه ته وه كه قسه يه ك نه كه ين كه خواى گه وره نه يفه رموو بێت، هه روه ك ده فه رموێت: ( وَلَوْ تَقَوَّلَ عَلَيْنَا بَعْضَ الْأَقَاوِيلِ
لَأَخَذْنَا مِنْهُ بِالْيَمِينِ ثُمَّ لَقَطَعْنَا مِنْهُ الْوَتِينَ ) (الحاقة: 44-46) . واته : ئه گه ر پێغه مبه ر محمد (صلی الله علیه وسلم) هه ندێ قسه و گوفتارى بۆ ئێمه هه ڵببه ستايه ، ئه وه به هێزو ده سه ڵاتى خۆمان ده مان گرت، پاشان ڕه گى دڵيمان ده پچڕاندوو ده مان مراند.
وه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ئاگادارى كردوينه ته وه كه درۆى به ده مه وه هه ڵنه به ستين، بۆيه هه ر كه سێك ئه و كاره بكات ئه وه هه ڕه شه ى لێ كردووه به سزاى زۆر به ئێش و تووند، هه روه ك ده فه رموێت: ((مَن تَعَمَّدَ عَلَيَّ كَذِبَاً فَليَتَبَوَأ مَقعَدَهُ مِنَ النَّارِ)) متفق عليه من حديث أنس ڕه زای خوای لێبێت: البخاري، كتاب العلم، باب إثم من كذب على النبي صلی الله علیه وسلم، 1/41، برقم 108، ومسلم في المقدمة، باب تغليظ الكذب على رسول الله صلی الله علیه وسلم، 1/7، برقم 2.واته : هه ركه سێك به ده ستى ئه نقه ست درۆ به ده م منه وه هه ڵببه ستێت ئه وه با شوێنێك له ناو ئاگرى دۆزه خدا بۆ خۆى ديارى بكات.

3 ـ كه سانى بيدعه چى ڕقيان له سوننه ت و كه سانى هه ڵگرێتى، ئه مه ش به ڵگه يه له سه ر ترسناكى بيدعه ، زاناى پايه به رز إسماعيل بن عبد الرحمن الصّابونى (ڕه حمه تى خواى لێبێت) ده فه رمووێت: (نيشانه كانى كه سانى بيدعه چى ڕوون و ئاشكراو دياره به سه ر خاوه نه كانيانه وه ، له ڕوونترين وديارترين نيشانه يان ئه وه يه كه زۆر ڕقيان له سوننه ت و هه ڵگرانى ده بێته وه و وه به كه ميان ده زانن) برِوانة: عقيدة أهل السنة وأصحاب الحديث، ص299..

4 ـ بيدعه چى ئه و كرده وه چاكانه ى كه به بيدعه ده يان كات ڕه ت ده كرێته وه و وه رناگيرێت، له به ر فه رموده كه ى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) كه فه رمويه تى: ((مَن أحدَثَ في أمرِنا هذا مَا لَيسَ مِنهُ فَهُوَ رَدٌّ)) رواه البخاري 3/222، برقم 2697، ومسلم، 3/344، برقم 1718..واته : هه ركه سێك كارێك دابهێنێت و فه رمانى ئێمه ى له سه ر نه بێت به زيادكردنى ئه و كاره ئه وه به سه ريدا ده درێته وه و لێى وه رناگيرێت.
وه له گێڕانه وه يه كى تردا كه ئيمامى موسليم
گێڕاوێتيه وه ، پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) فه رمويه تى: ((مَن عَمِلَ عَمَلاً لَيسَ عَلَيهِ أمرُنا فَهُوَ رَدٌّ)) رواه مسلم، 3/1343، برقم 1718.واته : هه ركه سێك كارێك بكات (عيباده تێك) فه رمانى ئێمه ى له سه ر نه بێت بۆ كردنى، ئه وه ئه و كاره كارێكه وه رناگيرێت به ڵكو ده درێته وه به سه ر خاوه نه كه يدا.

5 ـ كه سانى بيدعه چى زۆربه ى جار كۆتايى ژيانيان به خراپه ده بێت (سُوءُ العاقبة)، له به ر ئه وه ى شه يتان ده يه وێت مرۆڤه كان له يه كێك له م كۆسپانه وه له خشته ده ر بكات، كۆسپى يه كه م: ده يه وێت تاوانى شيركى پێ ئه نجام بدات، ئه گه ر ئه و به نده يه له م كۆسپه ڕزگارى بوو ئه وه له كۆسپى بيدعه كردنه وه بۆى دێت و ڕێگاى ڕاستى لێ ده شێوێنێت، ئه مه ش ئه وه ده گه يه نێت كه بيدعه زۆر ترسناكتره له تاوان كردن موسڵمانى خۆشه ويست بۆ زياتر شاره زا بوون له كۆسپه كانى تر، بڕوانه : مدارج السالكين، لإبن القيّم، 1-222.، هةروةك سفياني الثوري (رِه حمه تى خواى لێبێت) ده فه رمـوێت: (البِدعَةُ أَحَبُّ إلى إبليسَ مِنَ المَعصيةِ؛ فإنّ المَعصيةَ يُتابُ مِنها وَالبِدعَةُ لا يُتابُ مِنها) برِوانة: شرح السنة، للبغوي، 1/216.واته : بيدعه كردن خۆشه ويستتره لاى شه يتان (إبليس) له تاوان كردن، چونكه تاوان ته وبه ى لێ ده كرێت به ڵام بيدعه ته وبه ى لێ ناكرێت.

6 ـ بيدعه چى به پێچه وانه وه له قورئانى پيرۆز و سوننه ت تێده گات، چونكه چاكه به خراپه ده بينێت، خراپه به چاكه ده بينێت، سوننه ت به بيدعه ده بينێت، وه بيدعه به سوننه ت ده بينێت، هه روه ك حذيفه اليمانى (ڕه زای خوای لێبێت) ده فه رموێت: (وَاللهِ لتفشُوَنَّ البِدَع حَتّى إذا تُرِكَ مِنها شَيءٌ قالُوا: تُرِكَتِ السُّنَّة) أخرجه الإمام محمد بن وضاح، في كتاب فيه ما جاء في البدع، ص124، برقم 162، وانظر: آثاراً في ذلك لابن وضاح في كتابه هذا ص124-156.واته : سوێند بێت به خواى په روه ردگار بيدعه زۆر بڵاو ده بێته وه و ده كرێت، هه ر كاتێك واز له بيدعه يه ك هێنراو نه كرا ده ڵێن: سوننه ت ناكرێت و وازى لێ هێنراوه .

7 ـ شايه تى و گێڕانه وه ى بيدعه چى وه رناگيرێت، زانايانى شاره زا (له فه رموده ناسان و شاره زايانى شه ريعه ت و بنه ماكانى ئايين) يه كده نگن له سه ر ئه وه ى ئه گه ر كه سى بيدعه چى به هۆى بيدعه كه يه وه بێباوه ڕ ده بوو ئه وه به هيچ شێوه يه ك گێڕانه وه ى (فه رمووده ى) لێ وه رناگيرێت، به ڵام ئه و بيدعه چييه ى كه به هۆى بيدعه كه يه وه بێ باوه ڕ نابێت (به ڵكو تاوانباره ) زانايان ڕايان جياوازه ، ئايا گێڕانه وه ى وه رده گيرێت يان نا؟ زاناى پايه به رز ئيمامى النّووى (ڕه حمه تى خواى لێبێت) ئه و بۆچونه په سه ند ده كات كه گێڕانه وه ى بيدعه چى وه رده گيرێت ئه گه ر بانگه واز نه كات بۆ بيدعه كه ى، به ڵام ئه گه ر بانگه وازى ده كرد بۆ كردنى بيدعه ئه وه گێڕانه وه ى فه رمووده ى لێ وه رناگيرێت بڕوانه : شرح النووي على صحيح مسلم 1/176.

8 ـ كه سانى بيدعه چى له هه موو كه س زياتر ده كه ونه ناو فيتنه و ئاشوبه وه ، خواى په روه ردگار ئاگادارى كردوينه ته وه تا نه كه وينه ناو فيتنه وه ، هه روه ك ده فه رمووێت: ( وَاتَّقُوا فِتْنَةً لَا تُصِيبَنَّ الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنْكُمْ خَاصَّةً وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ ) (الأنفال: ٢٥).واته : ئه ى ئيمانداران خۆتان بپارێزن له تاقى كردنه وه و به ڵايه ك كه به تايبه تى تووشى ئه وانه تان نابێت كه تاوان و سته ميان كردووه ، به ڵكو هه مووان ده گرێته وه ، وه باش بزانن كه خواى په روه ردگار سزاو تۆڵه ى زۆر توونده .
وه هه روه ها ده فه رموێت: (فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَنْ تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ) (النور: ٦٣).واته : با باش بزانن و بترسن ئه و كه سانه ى كه سه رپێچى فه رمانه كانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ده كه ن له وه ى كه تووشى فيتنه يه كى زۆر سه خت ببن (تووشى شيرك و كوفر و دووڕى و بيدعه ببن) بڕوانه : تفسير القرآن العظيم للإمام ابن كثير (رحمه الله) 6/90.، يان با بترسن له وه ى كه تووشى سزايه كى زۆر به ئێش ببن.








موسڵمانى خۆشه ويست ئايا هيچ فيتنه يه ك هه يه له وه ترسناكتر بێت كه پێچه وانه ى سوننه ت و فه رمانه كانى پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم) بكرێت.هه ر بۆيه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) هانى موسڵمانانى داوه كه كرده وه ى چاكه بكه ن پێش هاتن و ڕوودانى فيتنه به گشتى و به زۆرى، هه روه ك ده فه رموێت: ((بادِرُوا بِالأعمالِ فِتَنَاً كَقِطَعِ اللّيلِ المُظلِم. يُصبِحُ الرَّجُلُ مُؤمِنَاً وَيُمسِي كافِراً، أو يُمسِي مُؤمِناً وَيُصبِحَ كافِراً يَبيعُ دِينَه بِعَرَضٍ مِنَ الدُّنيا)) رواه مسلم عن أبي هريرة ڕه زای خوای لێبێت ، كتاب الإيمان، باب الحث على المبادرة بالأعمال قبل تظاهر الفتن، 1/110، برقم 118..واته : ئه ى موسڵمانان ده ست پێش خه رى بكه ن له كردنى كرده وه چاكه كاندا پێش ئه وه ى كه فيتنه يه كى يه كجار زۆر ڕووتان تێ بكات به وێنه ى شه وێكى تاريك (چۆن تاريكى شه و هه موو شوێنێك ده گرێته وه به هه مان شێوه فيتنه ش هه موو خه ڵكى ده گرێته وه )، پياوى وا هه يه به يانى ئيمانداره كاتێك ئێواره ى به سه ردا دێت بێ باوه ڕ ده بێت، پياوى وا هه يه ئێواره ئيمانداره كاتێك به يانى به سه ردا دێت بآ باوه ڕ ده بێت، نهێنيه كه ى له وه دايه كه : دينه كه ى ده فرۆشێت به به شێكى كه مى دونيا.

9 ـ كه سى بيدعه چى هه ستى به كه م و كوڕى شه ريعه ت كردووه (په نا به خواى په روه ردگار) ئه گه ر به زمانيش وا نه ڵێت، چونكه به كردنى ئه و بيدعه يه ى خۆى گێڕاوه به شه رع دانه رو ته واوكه رى دين، ئه م بيدعه چييه واده كات! خواى په روه ردگاريش دينى ته واو كردووه و نيعمه تى ته واوى ڕژاندووه به سه ر ئيمانداراندا ، هه روه ك خواى گه وره فه رمويه تى: (الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا )(الـمائدة: ٣).واته : ئه ى موسڵمانان ئه مڕۆ دينم بۆ ته واوكردن و نيعمه تى خۆم ڕژاندووه به سه رتاندا وه ڕازيم لێتان (ئه ى موسڵمانان) كه ئيسلام ئايينتان بێت و هيچ مه نهه ج و ڕێباز و ئايينێكى تر نه كه نه ئايينى خۆتان.

زاناى پايه به رز إبن كثير (ڕه حمه تى خواى لێبێت) له ته فسيرى ئه م ئايه ته دا فه رمويه تى : (ئه م نيعمه ت و به خششه ى خواى په روه ردگار گه وره ترين نيعمه ت و به خششه به سه ر ئه م ئوممه ته وه له كاتێكدا ئاينه كه ى بۆ ته واو كردوون، پێويستيان به هيچ ئايينێك نييه جگه له ئاينى پيرۆزى ئيسلام، وه پێويستيان به هيچ پێغه مبه رێك (صلی الله علیه وسلم) نييه جگه له پێغه مبه رى خۆيان (صلی الله علیه وسلم)، بۆيه خواى په روه ردگار پێغه مبه رى (صلی الله علیه وسلم) گێڕاوه به دواين پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)، وه ڕه وانه ى كردووه بۆ هه موو مرۆڤــ و جنۆكه كان، هيچ حه ڵالێك نييه مه گه ر ئه و حه ڵاڵى كردبێت، وه هيچ حه رامێك نييه مه گه ر ئه و حه رامى كردبێت، وه هيچ مه نهه ج و ڕێباز و ئاينێك حه ق و ڕاست نييه مه گه ر ئه و ئاينه ى كه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) به دينى زانيبێت، وه هه ر شتێك ئه و هه واڵى پێدابێت حه ق و ڕاسته هيچ درۆو دواكه وتنى تێدا نييه ) بڕوانه : تفسير القرآن العظيم للإمام إبن كثير (رحمه الله تعالى) 3/26 ..وه خواى په روه ردگار هه موو شتێكى له قورئانى پيرۆزدا ڕوون كردۆته وه ، هه روه ك فه رمويه تى: (وَنَزَّلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ تِبْيَانًا لِكُلِّ شَيْءٍ وَهُدًى وَرَحْمَةً وَبُشْرَى لِلْمُسْلِمِينَ ) (النحل: ٨٩) .واته : ئه ى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ئێمه قورئانى پيرۆزمان بۆ سه ر تۆ دابه زاندووه كه ڕوون كه ره وه ى هه موو شتێكه ، وه مايه ى ڕێنمونى و ڕه حمه ت و مزگێنى يه بۆ موسڵمانان.

10 ـ كه سى بيدعه چى حه ق و ڕاستى لێ گۆڕاوه به هۆى كاره خراپه كانييه وه ، له به ر ئه وه ى عيلم و زانيارى ڕووناكين و خواى په روه ردگار به هۆيانه وه ئه و به ندانه هيدايه ت ده دات كه خۆى ويستى لێيه تى، به ڵام كه سى بيدعه چى ئه و ته قوايه ى له ده ست داوه كه به هۆيه وه خاوه نه كه ى ده توانێت حه ق و ڕاستى بدۆزێته وه ، خواى په روه ردگار ده فه رموێت: ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِنْ تَتَّقُوا اللَّهَ يَجْعَلْ لَكُمْ فُرْقَانًا وَيُكَفِّرْ عَنْكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ وَاللَّهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ ) (الأنفال: ٢٩) .واته : ئه ى ئيمانداران ئه گه ر ئێوه ته قواى خواى په روه ردگار بكه ن پارێزگارى له سنووره كانى بكه ن، ئه وه خواى په روه ردگار به رچاو رۆشنيتان پێ ده به خشێت (تا به هۆيه وه بتوان به ئاسانى حه ق و ڕاستى له ناحه ق جيا بكه نه وه )، وه خواى په روه ردگار هه ڵه و تاوانه كانتان داده پۆشێت و لێتان خۆش ده بێت، چونكه خواى په روه ردگار خاوه نى فه زڵا و ڕێزى گه وره و بێ سنووره .

11 ـ كه سى بيدعه چى ده بێت تاوانى خۆى و ئه و كه سانه ى كه شوێنى بيدعه كه ى ده كه ون هه ڵبگرێت، أبو هريره (ڕه زای خوای لێبێت) له پێغه مبه رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) بۆمانى گێڕاوه ته وه ، كه فه رمويه تى: ((مَن دَعَا إلى هُدَى كانَ لَه مِنَ الأجرِ مِثلُ أجورِ مَن تَبِعَهُ، لا يَنقُص ذلكَ مِن أجُورِهِم شَيئَاً وَمَن دَعَا إلى ضَلالَةٍ كانَ عَلَيهِ مِنَ الإثمِ مِثلُ آثامِ مَن تَبِعَه، لا يَنقُصُ ذلكَ مِن آثامِهِم شَيئَاً)) مسلم، كتاب العلم، باب من سن سنة حسنة أو سيئة ، ومن دعا إلى هدى أو ضلالة ، 4/2060، برقم 2674.واته : هه ركه سێك ده عوه و بانگه واز بكات بۆ ڕێگاى ڕاست و ڕێنمونى چاك و جوان، ئه وه خێرو چاكه ى بۆ هه يه به وێنه ى خێرو پاداشتى ئه و كه سانه ى كه شوێنى ده كه ون، بێ ئه وه ى هيچ له خێرو پاداشتى ئه و كه سانه ى كه شوێنى ده كه ون كه م ببێته وه ، وه هه ركه سێك ده عوه و بانگه واز بكات بۆ ڕێگاى خراپه و تاوانكارى و سه رلێشێواوى ئه وه خراپه و تاوانى بۆ ده نوسرێت به وێنه ى خراپه و تاوانى ئه و كه سانه ى كه شوێنى ده كه ون، بێ ئه وه ى هيچ له خراپه و تاوانى ئه و كه سانه ى كه شوێنى ده كه ون كه م ببێته وه .
(ده ى كه سى بيدعه چى كاتێك بيدعه ده كات و خه ڵكيش فێرى بيدعه ده كات با ئاگادار بێت و باش بزانێت كه هه ر بيدعه يه ك خه ڵكى لێوه ى فێر ده بن و ده يكه ن هه موو تاوانه كه ى بۆ ده نوسرێت بێ ئه وه ى هيچ له خراپه و تاوانى ئه و كه سه ى كه شوێنى ده كه وێت كه م بكات).

12 ـ كه سى بيدعه چى به هۆى كردنى بيدعه وه خۆى توشى نه فره ت (لَعنَة) كردووه ، أنسى كوڕى مالك (ڕه زای خوای لێبێت) له پێغه مبه ره وه (صلی الله علیه وسلم) بۆمان ده گێڕێته وه ، ده رباره ى ئه و كه سانه ى له مه دينه دا شتێكى تازه و خراب دادێنن ده فه رمووێت: ((مَن أحدَثَ فِيها حَدَثاً أو آوى مُحدِثاً فَعَلَيهِ لَعنَةُ اللهِ، وَالملائكةِ، وَالنّاسِ أجمَعين، لا يَقبَلُ اللهُ مِنهُ صَرفَاً وَلا عَدلاً)) متفق عليه: البخاري، كتاب الاعتصام، باب إثم من آوى محدثاً، 8/187، برقم 7306، ومسلم، كتاب الحج، باب فضل المدينة، ودعاء النبي صلی الله علیه وسلم فيها بالبركة، 2/994، برقم 1366 .واته : هه ركه سێك له ناو شارى مه دينه دا كارێكى تازه و خراپ دابهێنێت ئه وه نه فره تى خواى په روه ردگار و فريشته كان و موسڵمانانى لێ بێت، وه فه رز و سوننه تى لێ وه رناگيرێت (واته : به ته واوه تى لێى وه رناگيرێت) .
زاناى پايه به رز ئيمامى الشّاطبى (ڕه حمه تى خواى لێبێت) ده فه رموێت: (ئه م فه رموده يه گشتى يه و هه موو تازه داهێنراوێك ده گرێته وه كه پێچه وانه ى شه رعه ، وه بيدعه يه كێكه له خراپترين كاره تازه داهێنراوه كان) بڕوانه : الاعتصام للشّاطبي، 1/96 .

13 ـ كه سى بيدعه چى له ڕۆژى دواييدا ڕێگاى لێ ده گيرێت و ناهێڵرێت بچێته سه ر حه وزى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ خواردنه وه ى ئاوى سازگارى (كَوثَر)، سهل كورِى سعد (ڕه زای خوای لێبێت) له پێغه مبه رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) بۆمانى
گێڕاوه ته وه ، كه فه رموويه تى: ((أنا فَرّطُكُم عَلى الحَوضِ مَن وَرِدَ شَرِبَ، وَمَن شَرِبَ لمَ يَظمَأ أَبَداً، وَلَيَرِدَنَّ عَليَّ أَقوامٌ أعَرِفُهُم وَيَعرِفُوني، ثُمّ يُحالُ بَيني وَبَينَهُم)) متفق عليه: البخاري، كتاب الرقاق، باب في حوض النبي صلی الله علیه وسلم، 7/264، ومسلم، كتاب الفضائل، باب إثبات حوض نبينا صلی الله علیه وسلم وصفاته، 4/1793، برقم 2290 .(18) رواه البخاري، كتاب الرقاق، باب في حوض النبي صلی الله علیه وسلم ، 7/264، برقم 6583 ..واته : من پێشتان ده كه وم بۆسه ر حه وزى (كَوثَر) و چاوه ڕێى ئه و موسڵمانانه ده كه م كه دێن بۆ ئه وه ى له ئاوى سازگارى (كَوثَر) بخۆنه وه ، ئاوێكه هه ر موسڵمانێك لێى بخواته وه هه تا هه تايه تينوى نابێت، كۆمه ڵه موسڵمانێك دێن بۆسه ر حه وزه كه تا ئاوى لێ بخۆنه وه ، من ئه وان ده ناسم و ئه وانيش من ده ناسم، به ڵام ڕێگرى له نێوان من و ئه واندا ده كرێت و ناهێڵرێت بێنه سه ر حه وزى (كَوثَـر) و له ئاوى سازگارى بخۆنه وه .
له ڕيوايه تێكى تردا ده فه رموێت: ((إنَّهم مِنّي، فَيُقالُ: إنَّكَ لا تَدرِي ما أحدَثُوا بَعدَك، فَأقُولُ: سُحقاً سُحقاً لِمَن غَيَّرَ بَعدِي)) رواه البخاري، كتاب الرقاق، باب في حوض النبي صلی الله علیه وسلم ، 7/264، برقم 6583 .واته : ئه وان له ئوممه تى منن (موسڵمانن)، ده وترێت: تۆ نازانى ئه ى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ئه وان دواى مردنى تۆ چييان داهێناوه (له پاشگه ز بوونه وه و كارى خراپه و بيدعه )، منيش ده ڵێم: دوورى بۆ ئه و كه سانه ، دوورى بۆ ئه و كه سانه ، كه دواى مردنى من دينيان گۆڕى.وه شَقِيقى كوڕى عبدالله (صلی الله علیه وسلم) له پێغه مبه رى خواوه (صلی الله علیه وسلم) بۆمانى
گێڕاوه ته وه ، كه فه رمويه تى: ((يا ربّ أصحابي أصحابي، فيقال: إنَّكَ لا تَدرِي ما أحدَثُوا بَعدَك)) متفق عليه: البخاري، كتاب الرقائق، باب في حوض النبي صلی الله علیه وسلم 7/262، برقم 6575، ومسلم، كتاب الفضائل، باب إثبات حوض نبينا صلی الله علیه وسلم ، 4/1796، برقم 2297 ..واته : پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ده فه رموێت: ده ڵێم (ئه ى په روه ردگار ئه وانه هاوه ڵى منن، ئه وانه هاوه ڵى منن (موسڵمانن و شوێن كه وتووى منن)، ده وترێت: تۆ نازانى ئه ى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) ئه وان دواى مردنى تۆ چييان داهێناوه (بيدعه ).

أسماء كچى أبوبكر (رضي الله عنها) ده فه رموێت: پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) فه رمويه تى: ((إنّي عَلى الحَوضِ حَتّى أَنظُر مَن يَرِدُ عَليَّ مِنكُم، وَسَيؤخَذُ ناسٌ مِن دُوني فَأقُول: يا رَبِّ مِنّي وَمِن أمَتّي فَيُقالُ: هَل شَعَرْتَ ما عَمِلوا بَعدَك وَالله ما بَـرِحُوا يَرجُعون على أعقابِهم)) صححه الألباني في "صحيح الجامع" حديث رقم(2467).واته : من له سه ر حه وزى (كوثر) ده وه ستم و سه ير ده كه م تا بزانم كێ له ئێوه (موسڵمانان) دێن بۆ لام، بۆيه كه سانێك ده يانه وێت بێن بۆ لام بۆ سه ر حه وزى (كَوثَر) به ڵام ڕێيان لێ ده گيرێت و ناهێڵرێت بێنه سه رى، منيش ده ڵێم: ئه ى په روه ردگارم ئه وانه له منن و له ئوممه تى منن (موسڵمانن)، له و كاته دا ده وترێت: ئايا ده زانيت ئه وانه دواى تۆ چييان كردووه ، سوێند بێت به خواى په روه ردگار به رده وام پاشه كشێيان ده كرد له دينه كه ت و پاش گه ز ده بوونه وه .
هه ر بۆيه هاوه ڵى به ڕێزى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) إبن أبى مليكه (ڕه زای خوای لێبێت) ده يفه رموو: ((اللّهمَّ إنّا نَعوذُ بِكَ أن نَرجِعَ عَلى أعقابِنا أو أن نَفتِنَ في دِينِنا)) متفق عليه: البخاري، كتاب الرقائق، باب في حوض النبي صلی الله علیه وسلم، 7/266، برقم 6593، ومسلم، كتاب الفضائل، باب إثبات حوض نبينا صلی الله علیه وسلم وصفاته، 4/1794، برقم 2293 .واته : ئه ى خواى په روه ردگارمان په نات پێ ده گرين له وه ى كه پاش گه ز ببينه وه و پاشه و پاش بكشێينه وه له دينه كه مان، يان تووشى فيتنه و تاقى كردنه وه ببين له دينه كه ماندا.

14 ـ كه سانى بيدعه چى پشتيان هه ڵكردووه له يادو زيكرى ڕاسته قينه ى خواى په روه ردگار، له به ر ئه وه ى خواى په روه ردگار له قورئانى پيرۆز و له سه ر زمانى پێغه مبه ره كه ى (صلی الله علیه وسلم) چه ند ويردێكى تايبه تى بۆ داناوين، هه يانه تايبه ته به نوێژه فه رزه كان، هه يانه تايبه ته به به يانيان و ئێواران، وه ويردى خه وتن و هه ستان له خه و، وه ويردو زيكرى وا هه يه گشتى يه و تايبه ت نه كراوه به كاتێك و شوێنێكى ديارى كراوه وه ، خواى په روه ردگار ده فه رمووێت: ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا اذْكُرُوا اللَّهَ ذِكْرًا كَثِيرًا وَسَبِّحُوهُ بُكْرَةً وَأَصِيلًا ) (الأحزاب: 41-42) .واته : ئه ى ئه و كه سانه ى ئيمان و باوه ڕتان هێناوه زۆر يادى خوا بكه ن (هه ميشه ناوى پيرۆزى خواتان له ياد بێت له دڵ و ده رونتاندا)، وه ته سبيحات و ستايشى بكه ن (هه موو كاتێك) به تايبه تى له به يانيان و كاتى ده مه و ئێواراندا (زيكره كانى به يانيان و ئێواران). به ڵام كه سانى بيدعه چى پشتيان هه ڵكردووه له خوێندنى ئه م زيكره پيرۆزانه ، جا يان به هۆى سه رقاڵ بوون به كردنى بيدعه وه ، يان پشت هه ڵكردنه كه يان به هۆى گۆڕينى ئه و زيكره شه رعيانه به كردنى چه ند زيكرێكى بيدعه ، خۆيان به بێ پێويست ده زانن له كردنى ئه و زيكرانه ى كه خواى په روه ردگار و پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) دايان ناوه ، بۆيه به هۆى ئه و بيدعانه وه پشتيان هه ڵكردووه له كردنى يادى ڕاسته قينه ى خواى په روه ردگار بڕوانه : تنبيه أولي الأبصار إلى كمال الدين وما في البدع من الأخطار، للدكتور صالح بن سعد السحيمي، ص189 .

15 ـ كه سانى بيدعه چى حه ق و ڕاستى له شوێن كه وتوانيان كپ ده كه ن و ده يشارنه وه ، وه خواى په روه ردگار هه ڕه شه ى نه فره تى (ڵعنَه ) له و كه سانه و هاوشێوه كانيان كردووه ، هه روه ك ده فه رمووێت: ( إِنَّ الَّذِينَ يَكْتُمُونَ مَا أَنْزَلْنَا مِنَ الْبَيِّنَاتِ وَالْهُدَى مِنْ بَعْدِ مَا بَيَّنَّاهُ لِلنَّاسِ فِي الْكِتَابِ أُولَئِكَ يَلْعَنُهُمُ اللَّهُ وَيَلْعَنُهُمُ اللَّاعِنُونَ ) (البقرة: 159) .واته : به ڕاستى ئه و كه سانه ى كه به رنامه و ڕێنمونييه ڕوون و ئاشكراكانى ڕه وانه كراوى ئێمه ده شارنه وه كه ناردوومانه (تا بۆ خه ڵكى ڕوون بكرێته وه )، دواى ئه وه ى كه ڕوونمان كردۆته وه بۆ خه ڵكى له كتێبه كاندا، ئا ئه وانه خوا نه فره تيان (له عنه تيان)
لێ ده كات و نه فرين كارانيش نه فره تيان لێ ده كه ن (دوعاى دوورى ڕه حم و به زه يى خواى په روه ردگاريان لێ ده كه ن).

16 ـ بيدعه كردن ده بێته مايه ى دوور كه وتنه وه ى خه ڵكى له ئيسلام، له به ر ئه وه ى كاتێك كه سى بيدعه چى به هۆى ئه و بيدعه يه وه چه ند كارێكى پرو پوچ ده كات ده بێته هۆكارێك بۆ ئه وه ى دوژمنانى ئيسلام گاڵته به ئيسلام بكه ن، له كاتێكدا ئاينى پيرۆزى ئيسلام زۆر دووره له و كارانه ى كه كه سانى بيدعه چى ده يكه ن.

17 ـ كه سانى بيدعه چى ئوممه تى ئيسلاميان پارچه پارچه كردووه ، چونكه خۆيان و شوێن كه وتوانيان به هۆى بيدعه وه پارچه پارچه ييان خستۆته ناو موسڵمانانه وه ، هه ر بۆيه به هۆى بيدعه و دوور كه وتنه وه له سوننه ت چه ندين به ش به ش و كۆمه ڵا كۆمه ڵى جياواز ده بينرێت، خواى په روه ردگار ده فه رمووێت: ( إِنَّ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا لَسْتَ مِنْهُمْ فِي شَيْءٍ إِنَّمَا أَمْرُهُمْ إِلَى اللَّهِ ثُمَّ يُنَبِّئُهُمْ بِمَا كَانُوا يَفْعَلُونَ ) (الأنعام: ١٥٩) .واته : به ڕاستى ئه وانه ى كه ئايينه كه يان به ش به ش و پارچه پارچه كردوو بوونه ده سته ده سته و پارچه پارچه ، ئه وه له هيچ شتێكدا تۆ له وان نيت، به ڵكو به ريت لێيان، به ڕاستى ئه وانه كارو باريان بۆ لاى خوايه و تۆڵه ى ئه و لادان و پارچه پارچه ييه يان لێ ده ستێنێته وه ، له وه ودوا خواى په روه ردگار هه واڵى هه موو ئه و كارو كرده وانه يان پآ ده دات كه ئه نجاميان دابوو.

18 ـ كه سى بيدعه چى كه به ئاشكرا بيدعه ده كات، غه يبه ت و باس كردنى دروسته ، بۆ ئه وه ى موسڵمانان له خراپه ى بيدعه كه ى ئاگادار بن، چونكه ئه و كه سه ى كه به ئاشكرا بيدعه ده كات زيانه كه ى زۆرترو ترسناكتره له كه سێك كه تاوان ده كات، هه رچه نده غه يبه ت كردنى موسڵمان به پێى ده قى قورئانى پيرۆز و فه رموده كانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) دروست نييه و حه رامه ، به ڵام بۆ مه به ستێكى شه رعى دروسته غه يبه ت بكرێت، له به ر يه كێك له م هۆكارانه :

يه كه م: سته م كردن،: له م كاته دا دروسته كه سته م لێ كراو سكاڵاى خۆى باس بكات بۆ كاربه ده ستان و فه رمانڕه وايان، ياخود بۆ قازى و دادوه ر و بڵێ: فڵانه كه س سته مى لێ كردووم يان ماڵى خواردووم.

دووه م: پرس و ڕاوه رگرتن، ئه ميش به وه ى كه كه سێك بچێته لاى كه سێكى شاره زا له ديندا و بڵێت ئه رێ فڵانه كه س چۆنه كه من به ته مام كچى بده مێ ، يان خوشكمى بده مێ، يان فڵانه ئافره ت چۆنه كه من به ته مام بيخوازم، ياخود بۆ پرسيار كردن ده رباره ى هاوسێيه تى.

سێ يه م: داواى يارمه تى كردن بۆ گۆڕينى خراپه (مُنكَر) وه لا دانى نا ڕه حه تيه ك له سه ر موسوڵمانێك، وه ك ئه وه ى كه يه كێك بچێته لاى كه سێك كه ده سه ڵاتداره و پێى بڵێت كه فڵانه كه س له گه ڵمدا خراپه و ئازارم ده دات وه ڕێگه چاره يه كم بۆ بدۆزه ره وه .

چواره م: ئاگادركردنه وه ى موسوڵمانان و ئامۆژگارى كردنيان، بۆ خۆ پاراستن له و كه سانه ى كه خراپن و نيازيان گڵاوه و زه ره رو زيانيان هه يه بۆ موسوڵمانان.

پێنجه م: باس كردنى كه سێك كه به ئاشكرا تاوانى لێبووه شێته وه وه ك
{جاسووسى كردن و زيناو مه ى خواردنه وه و.....هتد } له م كاته شدا ته نها باسى ئه و تاوانه ى ده كه يت و به س.

شه شه م: پێناساندنى كه سێك ئه ويش به ديارى كردنى ئه و كه م و كوڕيانه ى كه له ڕووى كه م ئه ندامى و له ش و لاريه وه ياخود ناوو شۆره تيه وه ، وه ك كوێرى و نه خۆشى و شه لى و قه ڵه وى و كه ڕى...هتد نابێت له مه دا مه به ستى پيشاندانى كه م و كوڕى و سوكى ناوبراو بێت، به ڵكو ده بێت ته نها پێناساندنى بێت.

حه وته م: باس كردنى كه سى بيدعه چى و تاوان كار: له م كاته دا ته نها باسى بيدعه كه ى ياخود تاوانه كه ى ده كه يت، وه هيچى تر مه گه ر يه كێك له و خاڵانه ى پێشووى تێدابێت، خاتوو (عائيشه )ى دايكى باوه ڕداران (خواى لێ ڕازى بێت) ده فه رموێت: (جارێكيان پياوێك هات بۆلاى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
ڕوخسه تى لێ خواست و ئه ويش به ڕێزه وه به خێرهاتنى كرد و فه رمووى لێ كرد، پاشان كه پياوه كه ڕۆيشت پێغه مبه رى خواصلی الله علیه وسلم فه رمووى: ( بئس أخو العشيرة) واته : خراپترين براى هۆزه كه يه , هه روه ها دايكمان (عائيشه )
خواى لێ ڕازى بێت
بۆمان ده گێڕێته وه ، له پێغه مبه ره وه
صلی الله علیه وسلم كه فه رمويه تى: (مَا أَظُنُّ فُلاَنًا وَفُلاَنًا يَعْرِفَانِ مِنْ دِينِنَا شَيْئًا) صحيح البخاري (6067).واته : گومان نابه م كه ئه م دوو كه سه هيچ ده رباره ى دين بزانن.
هه روه ها كه سى بيدعه چى كه زياده يه ك ده هێنێته ناو دينه وه و خوا ده په رستێت و عيباده تى بۆ ده كات، به ڵام به بۆچوون و هه واو ئاره زووى خۆي، بێ گوێ دانه فه رمانى خواو پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)، بۆيه له م كاته دا باس كردنى پاشمله (غه يبه ت)ى واجبه ، چونكه ئه وه بۆ پاراستنى دينه له هه واو ئاره زوو، (وَلا غِيبَةَ لِأَحَدٍ مِن أَهلِ البِدَعِ)
وه هه ر كه سێك كه بيدعه ده كات باس كردنى بيدعه كه ى غه يبه ت نييه , كه واته ئێستا ڕوون بووه وه بۆ به ڕێزت كه باس كردنى ئه و كۆمه ڵانه غه يبه ت نييه بڕوانه : فتح الباري بشرح صحيح البخاري، لابن حجر، 10/471، 7/86. القدحُ ليس بغيبةٍ في ستةٍ



















متظلمٍ ومعرفٍ ومحذرٍ

ومجاهر فسقاً ومستفت ومن



















طلب الإعانة في إزالة منكر برِوانة: شرح العقيدة الطحاوية، لابن أبي العز، ص43.

19 ـ كه سى بيدعه چى شوێن كه وتووى هه واو ئاره زووى خۆيه تى، دژايه تى شه رع ده كات و له شه رع لايداوه بڕوانه : الاعتصام للشاطبي، 1/61.

20 ـ
كه سى بيدعه چى خۆى خستۆته ئاستى شه رع دانه ره وه و خۆى چواندووه به خواى په روه ردگار له شه رع داناندا، چونكه به س خواى په روه ردگاره كه ده توانێت شه رع دابنێت و فه رمان به به نده كان بكات تا له سه رى بڕۆن و جێ به جێى بكه ن نه ك هيچ كه سێكى تر بڕوانه : هه مان سه رچاوه ، 1/61-70 .

(نوسینی مامۆستا. شاخه وان جه واد ئه حمه د)

(مافی گشت موسڵمانێکه بۆ سود وه رگرتن و بڵاوکردنه وه ی گشت بابه ته کانی ماڵپه ڕی فه رمووده )


~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~