داهێنراوه‌كان له‌ ديندا (البدع في الدين)

داهێنراوه كان له ديندا (البدع في الدين)


~

بسم الله الرحمن الرحيم

الحمد لله رب العالمين، وصلى الله وسلم وبارك على سيّد الأنبياء وخاتم المرسلين نبينا محمد وعلى آله وأصحابه وأتباعه الى يوم الدين .

پێناسه ى داهێنراو (بيدعة) له ديندا

رێگايه كى داهێنراوه له ناو ئيسلامدا ئه يچوێنن به شه رعييه كانه وه ، مه به ست له كرده وه پێ كردنى به گومانى خۆيان زياده په رستنى تێدايه بۆ خواى گه وره ، به ڵام به پێچه وانه وه داهێنراوه كان له په رستندا ته نها خراپه كارى وگومڕايی يه بۆ خاوه نه كه ى. هه روه ها له ئيسلامدا شتێك نييه ناوى (البدعة الحسنة) بێت، وه كو هه ندێك له نه زانه كان بانگه وازى بۆ ده كه ن به گومانى خۆيان، چونكه هيچ به ڵگه يه كيان به ده سته وه نييه بۆ سه لماندنى.

له ئيسلامدا (سنة حسنة) هه يه كه بريتييه له زيندوو كردنه وه ى كردارێكى شه رعى كه پێشتر كرده وه ى پێ كراوه پاشان له به ر هه ر هۆيه ك بۆ ماوه يه ك راگيراوه دواتر زيندوو كراوه ته وه . فه رمووده كه ى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) كه فه رموويه تى: (من سن في الإسلام سنة حسنة) (رواه مسلم: 1017).


ئيمامى مسلم له ژێر ئه م بابه دا هێناوێتى: (20) باب الحث على الصدقة...

پێشتر خێر كردن فه رمانى پێكراوه و كرده وه ى پێكراوه ، مه به ست له م فه رمووده يه ته نها هاندانى موسڵمانانه بۆ خێر كردن، له به ر ئه وه ى خه ڵكانێكى هه ژار له هۆزى (مضر) هاتنه مه دينه و ئاماده يى ته واويان هه بوو بۆ به شدارى كردن له جيهاددا له گه ڵ
پێغه مبه رى خوادا (صلی الله علیه وسلم) ، به ڵام كاتێك پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
بينييانى زۆر نه بوو بوون ره نگ تێكچوونى له روخساريدا ده ركه وت، بۆيه چووه ژووره وه پاشان هاته ده ره وه و فه رمانى كرد به بيلال بانگ بفه رموو، قامه ت بكه و پاشان نوێژى بۆيان كردو وتارێكى بۆدان كه تێيدا هانى دان بۆ خێر كردن وبه خشين له رێگاى خوادا، هاوه ڵانيش به گوێره ى تواناى خۆيان خێريان بۆ كۆكردنه وه له پاره و پۆشاك وخواردن، تا دوو كۆمه ڵ
خواردن و پۆشاكيان بۆ كۆكردنه وه ، پاشان پێغه مبه رى خوايان (صلی الله علیه وسلم)
بينى روخسارى له خۆشيدا ده دره وشايه وه وه كو پارچه يه كى ئاڵتون، پاشان فه رمووى: (من سن في الإسلام سنة حسنة....).

كه واته : فه رمووده كه باسى خێركردن ده كات، خێركردنيش پێشتر له ئيسلامدا هه بووه نه ك بكرێته به ڵگه بۆ شتى داهێنراو كه له ديندا هيچ بنچينه يه كى نييه .

وه ئه گه ر باس له قسه كه ى ئيمامى عومه ر (ڕه زای خوای لێبێت) بكه ن كه فه رموويه تى: (نعمت البدعة هذه) (أخرجه البخاري: 2010). له باسى زيندوو كردنه وه ى نوێژى ته راويح به جه ماعه ت، ئه مه يش ديسان راست نييه و نابێته به ڵگه ، چونكه پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
خۆى (3) سێ شه و به جه ماعه ت ته راويحى بۆ كردن دواى ئه وه كه بينى هاوه ڵان زۆر به په رۆشن و هه موو كۆبوونه وه ، بۆى نه كردن چونكه له وه ترسا نه وه كو له سه ريان فه رز بكرێت، ئيتر ئيمامى عمر (ڕه زای خوای لێبێت)
چ بيدعه يه كى كردووه ؟!!.

هه ندێك له داهێنراوه كان له بيروباوه ڕدا:

يه كه م: بيدعه ى شيعه گه رێتى و خه واريجه كان:

يه كه م ئاژاوه يه ك كه دروست بوو له عێراقدا وه بوونه هۆى ناره حه تى و ئازارو پارچه پارچه كردنى موسڵمانان بريتى بوو له بيدعه ى شيعه گه رێتى و خه واريجه كان، وه ئه م دوو كۆمه ڵه له كۆمه ڵه گومڕاكانن(سلسلة الأحاديث الصحيحة: 5/656، الإعتصام: 1/55، مجموع الفتاوى: 36/ 139و 10/354-356).

دووه م: چه واشه كردنى خه ڵكى به وه ى (ده ججال) مرۆڤـ نييه به ڵكو نيشانه ى شارستانێتى و جوانى و رازاوه يى ئه وروپايه (سلسلة الأحاديث الصحيحة: 3/190).

سێيه م: ناونانى فريشته ى گيان كێشان به (عيزرائيل)، له كاتێكدا ناوى له قورئاندا به (ملك الموت) هاتووه ، خواى گه وره ده فه رمێت: (قُلْ يَتَوَفَّاكُمْ مَلَكُ الْمَوْتِ الَّذِي وُكِّلَ بِكُمْ) [السجدة: 11]. واته : ئه ى محمد(صلی الله علیه وسلم)
پێيان بڵێ ئه و (ملك الموت)ه گيانتان ده كێشێت كه له لايه ن خواوه ئێوه ى پێسێپردراوه . وه پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
ده فه رمێت: (...ثم يجيء ملك الموت....) (أحكام الجنائز: ص199). واته : ...پاشان ملك الموت دێت.... كه واته : ئه مه ناوێتى له قورئان و سوننه تدا، و(عيزرائيل) هيچ ئه صل و بنه مايه كى له ئيسلامدا نييه ، به ڵكو له وانه يه له ئيسرائيليات بێت.

چواره م: گومانێك كه گوايه حه ديثى آحاد(ئه و حه ديثهيه كه يه ك راوى يان دوو يان سێ يان كۆمه ڵێك ريوايه تى بكه ن و نه گه نه پله ى مته واتر) ناكرێت به به ڵگه بۆ چه سپاندنى بيروباوه ڕ.

ئه مه يش قسه يه كه ئه صڵى نييه له شه ريعه تى ئيسلامدا، وه بۆچونێكى زۆر دووره له قورئان و سوننه ت، وه پێشه وايانى سه له فى صاڵح به هيچ شێوه يه ك ئه م بۆچونه له ناوياندا نه بووه ، به تايبه تى پێشه وايان (أبوحنيفة ومالك بن أنس والشافعي وأحمد بن حنبل) (ره حمه تى خوايان لێ بێت).

وه له و زانايانه يش كه به رپه رچى ئه م بۆچوونه يان داوه ته وه :

1- إمام ابن القيم(ره حمه تى خواى لێ بێت) له كتێبى(مختصر الصواعق المرسلة على الجهمية والمعطلة).

2- إمام ابن حزم(ره حمه تى خواى لێ بێت) له كتێبى (الإحكام في أصول الأحكام).

3- إمام الباني (ره حمه تى خواى لێ بێت)له دوو ناميلكه دا (وجوب الأخذ بحديث الآحاد في العقيدة) (الحديث حجة بنفسه في العقائد والأحكام).

به م گومانه به تاڵه يان ئه م به شانه ى بيروباوه ڕ وه رناگرن:

1- پێغه مبه رێتى ئاده م (علیه السلام )
وئه و پێغه مبه رانه ى كه ناويان له قورئاندا نه هاتووه .

2- پێشخستنى پله ى محمد پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
به سه ر هه موو پێغه مبه راندا.

3- تكا كردنى گه وره ى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
له رۆژى قيامه تدا.

4- تكا كردنى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
بۆ ئه و كه سانه ى كه تاوانى گه وره يان ئه نجام داوه له ناو ئوممه ته كه يدا.

5- هه موو موعجيزه كانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
ته نها موعجيزه ى قورئان نه بێت.

6- سيفاتى لاشه يى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
وه هه ندێك له خوڕه وشتى.

7- ئه و فه رموودانه ى باس له سه ره تاى دروست بوون ده كه ن، يان سيفه تى فريشته و جنۆكه كان، يان به هه شت و دۆزه خ كه ئێستا دروست كراون، هه روه ها باوه ڕ نه بوونيان به وه ى كه فريشته له نور دروست كراون، يان به رده ره شه كه (حجر اڵاسود) به ردى به هه شت بێت، كه ئه مه ش شێخ(محمود شلتوت) به ئاشكرا دژايه تى ده كات.

8- تايبه ت مه ندييه كانى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
وه كو: چونه ناو به هه شت و، بينينى به هه شتييه كان و ئه وه ى كه ئاماده كراوه بۆ ئيمانداران له به هه شتدا، موسڵمان بوونى ئه و جنۆكه يه ى كه له گه ڵ
پێغه مبه ره (صلی الله علیه وسلم) .

9- دژايه تى كردنى مژده دانى ده (10) هاوه ڵه به ڕێزه كه به به هه شت(العشرة المبشرين بالجنة)كه به هه شتى بن.

10- دژايه تى كردنى باوه ڕ بوون به پرسيار كردنى دوو فريشته كه ى ناو گۆڕ.

11- دژايه تى كردنى باوه ڕ بوون به سزاى ناو گۆڕ.

12- دژايه تى كردنى باوه ڕ بوون به گۆڕ ووشار.

13- دژايه تى كردنى باوه ڕ بوون به وه ى كه ته رازووى رۆژى قيامه ت دوو تاى هه بێت (ذي الكفين).

14- دژايه تى كردنى باوه ڕ بوون به پردى (صراط).

15- دژايه تى كردنى باوه ڕ بوون به حه وزى (كوثر)، وه هه ر كه سێك كه ته نها يه ك جار ئاوى لێ بخواته وه ئيتر هه رگيز تينوى نابێت.

16- چوونه به هه شتى حه فتا هه زار (70000) له ئوممه تى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
به بێ لێپرسينه وه له سه ر گوناهه كانيان.

17- پرسيار كردن له پێغه مبه ران(عليهم الصلاة والسلام) له رۆژى كۆكردنه وه ى قيامه تدا كه ئايا دينه كه تان گه ياندووه به خه ڵكى يان نا.

18- دژايه تى كردنى باوه ڕ بوون به راستێتى ئه و فه رموودانه ى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
كه باسى سيفه تى رۆژى دوايی و كۆكردنه وه ى خه ڵك و دابه ش كردنى نامه ى كرداريان به سه رياندا.

19- دژايه تى كردنى باوه ڕ بوون به قه زاو قه ده ر چاك و خراپى و خواى گه وره هه موو شتێكى مرۆڤه كانى نوسيوه له به خته وه رى و ناره حه تى و رۆژى و ته مه نى.

20- دژايه تى كردنى باوه ڕ بوون به قه ڵه م كه هه موو شتێكى نوسيوه .

21- دژايه تى كردنى باوه ڕ بوون به قورئان كه به حه قيقه ت قسه و فه رمووده ى خواى گه وره يه و (مجاز) نييه .

22- دژايه تى كردنى باوه ڕ بوون به عه رش و كورسى خواى گه وره به حه قيقه ت نه ك (مجاز) بێت.

23- دژايه تى كردنى باوه ڕ بوون به وه ى كه ئه و موسڵمانانه ى كه گوناهى گه وره يان ئه نجام داوه به هه ميشه يى له دۆزه خدا نامێننه وه .

24- دژايه تى كردنى باوه ڕ بوون به وه ى كه روحى شه هيدان له ناو سيقه تۆره ى باڵنده يه كى سه وزدان له به هه شتدا.

25- دژايه تى كردنى باوه ڕ بوون به وه ى كه خواى گه وره حه رامى كردووه له سه ر زه وى كه لاشه ى پێغه مبه ران بخوات.

26- دژايه تى كردنى باوه ڕ بوون به وه ى كه خواى گه وره فريشته ى تايبه ت كردووه ئه گه ڕێن به سه ر زه ويدا و سه لامى خه ڵكى ده گه يه نن به پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم) .

27- دژايه تى كردنى باوه ڕ بوون به هه موو نيشانه كانى پێش هاتنى رۆژى قيامه ت، وه كو: هاتنى مه هدى و هاتنه خواره وه ى پێغه مبه ر عيسى (صلی الله علیه وسلم) ، وهاتنى ده ججال و، هاتنه ده ره وه ى گياندارێك له ناو زه وى و نيشانه كانى تريش.

28- دژايه تى كردنى باوه ڕ بوون به پارچه پارچه بوونى موسڵمانان به سه ر(73) كۆمه ڵ و حيزبدا، كه ته نها يه ك كۆمه ڵيان رزگارى ده بێت ئه ويش ئه وانه ن كه شوێن كه وتووى ئه و دينه ن كه پێغه مبه رو (صلی الله علیه وسلم)
هاوه ڵانى له سه ر بووه له بيروباوه ڕو خواپه رستى و خوڕه وشتى به رزى خواويستانه .

29- دژايه تى كردنى باوه ڕ بوون به گشت ناوه جوان و سيفاته به رزه كانى خواى گه وره به و شێوه يه ى كه له فه رمووده ى صه حيحدا هاتووه ، وه كو: صفة العلي والقدير وصفة الفوقية والنزول......

30- دژايه تى كردنى باوه ڕ بوون به سه ركه وتنى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
بۆ ئاسمانه به رزه كان، وه بينينى نيشان گه وره كانى په روه ردگار.
هدانا الله وإياهم الى سواء السبيل.

پێنجه م: پرسيار كردن له چۆنێتى (الإستواء)

پرسيار كردن له چۆنێتى الإستواء بدعه يه , له به ر ئه وه ى پرسياريكه له سيفه تێكى (الله) كه مرۆڤه كان زانياريان پێى نييه بۆيه ناتوانن وه ڵامى بده نه وه , له به ر ئه وه پرسيار كردن له سيفه تى خوا وه ك پرسيار كردن وايه له حه قيقه تى خوا خۆى ئه وه ش له تواناى عه قلى مرۆڤه كاندا نييه ، به ڵام سيفه ته كه بوونى و ماناى مه علومه و زانراوه به ڵام چۆنه ؟ ئه مه يان له تواناى مرۆڤه كاندا نييه پرسيارى لێ بكه ن، چونكه حه قيقه تى سيفه ته كه هه ر خوا خۆى ئه يزانێ.

ئه مه وه ڵامى ئه م زانايانه يه :

1-الأوزاعى 2-مالكى كورى أنس 3-سفيان الثورى 4-الليث بن سعد 5-ربيعة الرأي 6-ابن تيمية
7-الخطابى
8-ابن عبدالبر .

ابن عبدالبر فه رمويه تى: شوێن كه وتوانى سوننه تى پێغه مبه ر (صلی الله علیه وسلم)
يه ك ده نگن و بڕياريان داوه كه ئه و سيفه تانه ى خوا كه له قورئان و سوننه تدا هاتووه حه قيقه ته و خواى گه وره هه موو ئه و سيفاتانه ى هه يه و ماناكه ى ئاشكرايه , به ڵام چۆنه ئه وه خوا خۆى نه بێت كه س نايزانێ و زانيارى چۆنيه تيه كه ى تايبه ته به خواى گه وره خۆيه وه .

ئه وانه ى كه ئينكارى حه قيقه تى سيفاتى خوايان كردووه بريتين له (جه همييه كان-موعته زيله كان-خه واريجه كان).

شه شه م: ئه م قسه يه ش: خوا له هه موو شوێنێكه .

قسه ى زۆرينه ى خه ڵك كه ئه ڵێن (ذاتى خوا له هه موو شوێنێكه ) گومانى تێدا نييه كه ئه م قسه يه گومڕايى يه , ئه و كه سانه ى كه ئه م قسه يه ئه كه ن ئه وانه ن كه جياوازى ناكه ن له نێوان خواو دروست كراوه كانيدا, گه وره كانيان ئه ڵێن: هه موو ئه وانه ى كه به چاوت ئه يبينى ئه وه خوايه (والعياذ بالله)، ڕاستى ئه وه يه كه زانيارى خوا هه موو شوێنێك ئه گرێته وه .

پاشان وشه ى (ذات) و(بائن) ئه م دوو ووشه يه له ڕۆژگارى هاوه ڵانى پێغه مبه ردا (صلی الله علیه وسلم)
به كار نه هاتووه ، كاتێك جه همييه كان ئه م قسه يان كرد(خوا له هه موو شوێنێكه ) بۆ به رپه رچ دانه وه ى جه همييه كان زانايانى شوێن كه وتوى سه له فى صالح ووشه ى (بائن) يان به كار هێناو كه سيش له زانايان ئينكارى يان نه كردوه .

حه وته م: نيسبه تى شوێن بۆ خوا، له قورئان و سوننه ت و قسه ى صه حابه و شوێن كه وتوانى سه له فى صالحدا نه هاتووه , بۆيه شوێن كه وتنى ته واو بۆ سه له فى صالح ئه وه يه كه نيسبه تى شوێن بۆ خوا نه وترێت.

هه شته م: ئه م قسه يه ش: نورى محمد(صلی الله علیه وسلم)
يه كه م دروستكراوى خوايه .

ئه م قسه يه هيچ
به ڵگه يه كى ڕاستى له سه ر نى يه ، به ڵكو يه كه م دروستكراوى خوا(قه ڵه م)ه به م به ڵگه صه حيحه .عن ابن عباس رضي الله عنهما-مرفوعا: (إن أول شيء خلقه الله تعالى القلم، وأمره أن يكتب كل شيء يكون) (رواه ابن أبي عاصم في: السنة، وانظر: سلسلة الأحاديث
الصحيحة: 133).
واته : يه كه م شت كه خواى گه وره دروستى كرد قه ڵه م بوو، وه فه رمانى پێ كرد هه موو شتێك بنوسێت كه رووده دات.

عن عائشة رضي الله عنها، قال رسول الله (صلی الله علیه وسلم) : (خُلقت الملائكة من نور، وخُلقت الجان من مارج من نار، وخُلق آدم مما وصف لكم) (رواه مسلم: 2996). واته : فريشته كان له نور دروست كراون، وه جنۆكه كان له ئاگر دروست كراون، وه ئاده ميش وه كو بۆتان وه سف كرا له قوڕ دروست كراوه .


نۆيه م: ئه م قسه يه ش( لفظي بالقرأن مخلوق).

دوايين فيتنه ى ئه و قسه يه يه كه ئه يان ووت (قورئان مه خلوقه ) ئه م قسه يه ش سه رى هه ڵدا (لفظي بالقرأن مخلوق) ئه م قسه يه شيان ئه دايه پاڵ (ئيمامي بخاري) (رحمه الله) كه گوايه بوخاريش ئه مه قسه يه تى به ڵام ڕاستيان نه كردوو ئيمامى بوخارى به ڕائه تى خۆى لێ كرد له (فتح الباري) دا به به رپه رچ دانه وه يان.

ئه مه ش بۆچوونى شوێن كه وتوانى سوننه يه به ته واوى: قورئان قسه ى خوايه و ده نگه كه ده نگى خوێنه رى قورئانه كه يه .

ده يه م: ئه م قسه يه ش، ئينكارى كردن له (صفه العلو) بۆ خوا .

ڕاستييه كه ى به به ڵگه ى قورئان و سونه ت ئه وه يه كه خواى گه وره له سه رووى عه رشه وه يه به و شێوه يه ى كه شايسته ى گه وره يى خوا خۆى بێت، ( الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى ) [طه: ٥].

يانزه هه م: ته فسيرى(استواء) به (استولى) بيدعه يه و شوێنى قسه ى شاعيرێكى گاور كه وتون و ته فسيرى سه له فى صاڵحيان وه رنه گرتووه .

دوانزه هه م: ئه م قسه يه ش:

(الله ليس فوق ولا تحت ولا يمين ولا يسار ولا أمام ولا خلف, لا داخل عالم ولاخارجه، لامتصلا به ولا منفصلا عنه). واته : خواى گه وره نه له سه روو نه له ژێره ، وه نه لاى راسته و نه لاى چه په ، وه نه له پێشه و نه له پاشه ، وه نه له ناو جيهانه وه نه له ده ره وه ى، وه نه په يوه ندى پێوه يه وه نه لێ ى جيايه .

سوێند به خودا ئه م قسه يه كوفره و ئينكارى كردنى بوونى خودايه . ئه م قسه يه ماناى ئه وه ئه گه يه نێ كه خوا بوونى نييه والعياذ بالله . يه كێك له له پێشه وا عادله كان ئه م قسه يه ى لێيان بيست فه رمووى: (ئه مانه كه سانێكن خوايان له كيس چووه ). پاك وبێ گه ردى وته واوى بۆ ئه و خوايه ى كه له سه روى عه رشه وه يه به و شێوه يه ى كه شايسته ى گه وره يى الله بێت.

سيانزه هه م: قسه ى خه وارج وموعته زيله كان:

ئه وانه ى گوناهى گه وره يان ئه نجام داوه به به رده وامى له دۆزه خدا ده مێننه وه ، خه وارجه كان به ئاشكرا ئه ڵێن ئه وانه ى گوناهى گه وره يان ئه نجام داوه كافرن ئه م قسه يه يشيان بيدعه يه وپێچه وانه ى بيروباوه ڕى سه له فى ساڵحه (الصحيحة 7-137).

چوارده هه م: بيدعه ى ئينكارى كردنى بينينى خوا له لايه ن باوه ڕدارانه وه له ڕۆژى قيامه تدا، ماناى به ڵگه قورئانييه كان ده گۆڕن له ژێر ناوى (مجاذ)دا.


گومان بۆ خه ڵكى دروست ده كه ن كه گوايه (حه ديسى ئاحاده ) ئه م كرداره شيان گومڕاييه كى ئاشكرايه و پێچه وانه ى سه له فى ساڵحه (له ناوياندا خاوه نى چوار مه زهه به كه ).

پانزه هه م: بيدعه ى (تفويچ) واته : باوه ڕ نه بوون به ماناى صيفاتى الله ومه به ستى خوا له و صيفاتانه دا كه ئه مه ش پێچه وانه ى بيروباوه ڕى سه له فى ساڵحه له ناو و صيفاتى الله دا كه باوه ڕيان به صيفه ته كه وماناى صيفه ته كه و مه به ستى له و صيفه ته هه بووه .(الصحيحة 7/477).

شانزه هه م: (علم الكلام) بيدعه يه ، بۆيه زۆرێك له زانايانى (علم الكلام) ته وبه يان كردووه له و عيلمه و گه ڕاونه ته وه بۆ مه نهه جى سه له فى صاڵح وه كو(عبدالله بن يوسف الجوينى) باوكى إمام الحرمين (مجموعة الرسائل المنيرية) (1/570-587). فتح البارى (13-350).

إمامى الجوينى ئه ڵێ: (والأن، فقد رجعت واعتقدت مذهب السلف). واته : ئێستا من تۆبه م كردوو گه ڕامه وه و بيروباوه ڕى مه زهه بى سه له فم هه يه . يه كێكى تريان ده ڵێت: (أكثر الناس شكاً عند الموت أصحاب الكلام). واته : زۆرينه ى ئه و خه ڵكانه ى كه به گومانه وه ده مرن ئه وانه ن كه شوێنى (علم الكلام) كه وتوون.

حه ڤده هه م: ئه م قسه شيان بيدعه يه (مذهب السلف أسلم، ومذهب الخلف أعلم وأحكم). واته : (مه زهه بى سه له ف سه لامه ت تره ، وه مه زهه بى خه له ف زاناتر وچه سپاوتر و پڕ حيكمه ت تره )، ئه م قسه يان ئه گه ر به جوانى لێ ى تێ بگه يت بۆت ده رده كه وێت كه پڕه له نه زانين وگومڕايى، ئه گينا چۆن زانيارى خه ڵكانى سه ده كانى دوايى باشتره له زانيارى خه ڵكانى سه ده كانى پێشوو، چۆن زانياريان ته واوتره له زانيارى هاوه ڵانى پێغه مبه ر(صلی الله علیه وسلم)
چۆن زانيارى باشترين خه ڵك كه متره له زانيارى خه ڵكانى سه ده كانى دواى هاوه ڵان وسێ سه ده پڕ خێره كه ؟ چۆن شوێنكه وتووانى فه لسه فه ى يۆنانى و هيندى زاناترن به خواو صيفاته كانى له شوێنكه وتووانى پێغه مبه ران (عليهم الصلاة والسلام) وشوێن كه وتووانى قورئان وئيمان.

هۆى ئه م گومانه خراپه يان كه ماناى پشت كردنه له ئيسلام ودرۆ دانه پاڵ شوێنكه وتوانى سه له فى صاڵح وبه ڕاست زانينى ڕێگه ى خه له ف، ئه مه ش كۆكردنه وه ى دوو گومڕاييه ، نه زانينيان به ڕێگه ى سه له ف ودرۆدانه پاڵيان، وه نه زانين وگومڕاييان به ڕاست زانينى ڕێگاى غه يرى سه له ف.

هه ژده هه م: ئينكارى كردنى ئه وه ى كه (مرۆڤه كان بۆ كرده وه كانيان توانايان هه بێت يان به ڕه زامه ندى خۆيان كاره كان ئه نجام بده ن)، ئه م بۆچوونه شيان بيدعه يه ، ڕاستييه كه ى ئه مه يه كه (مرۆڤه كان بكه رى كرده وه كانى خۆيانن به حه قيقه ت به ويستى خۆيان، خواى گه وره دروست كه رى كرده وه كانى مرۆڤه كانه ، چونكه دروستكه رى خۆيان وكرده واكانيانء ويسته كانيانه .

خواى گه وره ده فه رمێت: ( لِمَنْ شَاءَ مِنْكُمْ أَنْ يَسْتَقِيمَ
وَمَا تَشَاءُونَ إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ )
[التكوير 28-29].

ئه م به شه ى قه ده ر زۆرينه ى ئه وانه ن كه ئينكارى قه ده ر ئه كه ن وباوه ڕيان پێى نييه .كه پێغه مبه رى خوا (صلی الله علیه وسلم)
ناوى ناون مه جوسى ئوممه تى ئيسلام.

نۆزده هه م: ته ئويل كردنى سيفه تى (العجب والضحك )به (الرضا) بيدعه يه .

(العجب والضحك) دوو سيفه تى خوان و به و شێوه يه ى كه شايسته ى گه وره يى خوا بێت .

بيسته م: ته ئويل كردنى سيفه تى ( دوو سيفه تى خوان به و شێوه يه ى كه شايستالغضب والرضى) به (ارادة الإنتقام والإحسان) بيدعه يه .(الغضب والرضى )ه ى گه وره يى خوا بێت .

وصلى الله على نبينا محمد وعلى آلِهِ وَصحبِهِ وسلم.

ئامادەکردنی مامۆستا)عبدالكريم محمد) پێش نوێژو وتارخوێنى مزگه وتى: ئيمان له سلێمانى









http://www.fermude.com/fermude%201433/w/fermude.gif



~~~~~~~~~~~~~~~~~~~